پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
08-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە
07-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا؛ بەرگی سێیەم: گەڕان بەدوای حەبی ئەسپریندا
07-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا; بەرگی دووەم: سۆشیال میدیاو دەستەخوشکەکانی
07-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لە رۆما کەوتە بەرچاوم، کوردستانی عوسمانی و تورکیا
07-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
06-06-2024
هەژار کامەلا
ئامار
بابەت 518,580
وێنە 105,686
پەرتووک PDF 19,410
فایلی پەیوەندیدار 97,465
ڤیدیۆ 1,395
ژیاننامە
کامیل ژیر
شوێنەکان
دوکان
ژیاننامە
نەجات حەمید ئەحمەد
ژیاننامە
فەیسەڵ عوسمان
ژیاننامە
مەلیکە ئاکباش
سەڵاحەدین دەمیرتاش
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook4
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
4 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû3
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe1
עברית1
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەڵاحەدین دەمیرتاش

سەڵاحەدین دەمیرتاش
#سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆک و کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان بۆ پەڕڵەمانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکەی #07-06-2015# و کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2014، لە #10-04-1973# لە شارۆچکەی پالوی سەر بە پارێزگای ئەلعەزیز لە خێزانێکی زازا لەدایک بووە.
لە 23یەمین خولی پەڕڵەمانی تورکیا لەسەر بازنەی ئامەد و لە 24هەمین خولی پەڕڵەمانی تورکیا لەسەر بازنەی #جۆلەمێرگ# وەک پەڕڵەمانتار هەڵبژێردرا.
دەمیرتاش لە ساڵی 2002دا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دوو کچی هەیە بەناوەکانی دەلال و دلدا و لە #ئامەد#ی باکووری کوردستان دەژین.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/85371/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەمیرتاش و خێزانەکەی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەمیرتاش و خێزانەکەی=KTML_ImageCaption_End=
هاوسەرەکەی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی دیجلەی لە ئامەد تەواوکردووە. دەمیرتاش لەبارەی هاوسەرگیرییەکەیەوە دەڵێت: هاوسەرەکەم، کاتێک هاوڕێ و دەزگیرانم بوو، زۆر نازی بۆ دەکردم. زۆرم خۆشدەوێت و بەخۆشەویستی هاوسەرگیرییمان کرد.
دایکی سەڵاحەدین دەمیرتاش هەروەک خۆی دەیگێڕێتەوە بێ ئەوەی بڕوات بۆ قوتابخانە فێری نووسین و خوێندنەوە بووە. لەبەر ئەوەی دایک و باوکی ئازاری زۆریان چەشتووە، سەرەڕای هەژارییان تەواوی منداڵەکانیان ناردووەتە بەر خوێندن. خوشک و براکانی دەمیرتاش بوون بە ئەندازیار پارێزەر و مامۆستا.
دەمیرتاش بەشی یاسای لە زانکۆی ئەنقەرە تەواوکردووە. لەبەر ئەوەی ناچار نەبووە ئامادەی وانەکان بێت تەنیا بۆ تاقیکردنەوەکان چووەتە ئەنقەرە و کاتەکانی تر لە ئامەد لە دوکانەکەی باوکیدا کاری کردووە.
خۆی ئەمڕۆژانە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: باوکم دوکانی دامەزراندنی تۆڕی ئاوی هەبوو، منیش کارم لەگەڵی دەکرد، دەچووم بۆ هەر ماڵێک دەموت لە ئەنقەرە بەشی یاسا دەخوێنم، تووشی سەرسووڕمان دەبوون.
دوای تەواوکردنی بەشی یاسا لە زانکۆی ئەنقەرە، دەمیرتاش بۆ ماوەیەک وەک پارێزەر کاری کردووە.
ژیانی منداڵی و کوردایەتی
دایک و باوکی سەڵاحەدین دەمیرتاش بە کوردی- زازاکی لەنێوان خۆیاندا دواون، بەڵام لەبەر ئەوەی نەیانویستووە منداڵەکانیان دووچاری گرفت ببن، فێری زازاکییان نەکردوون و لەگەڵ ئەواندا بە تورکی قسەیان کردووە. بەو هۆیەوە دەمیرتاش لە منداڵیدا فێری کوردیی نەبووە و لە قۆناغی ئامادەیی بۆی ڕوون دەبێتەوە کە کوردە.
لە ئامادەیی کاتێک لە کاتی یەکێک لە وانەکاندا دەنگی قەرەباڵغییەک دەبیستێت، لە مامۆستا دەپرسێت ئەوە چییە؟ مامۆستاکەش ئەم دەرفەتە دەقۆزێتەوە و بۆ قوتابییەکانی باس دەکات کە ئەم خۆپیشاندانە لە دژی کیمیابارانەکەی #هەڵەبجە# ڕێکخراوە و باسی ژیانی کوردانیان بۆ دەکات. ئەو کاتە دەمیرتاش دەزانێت کە ئەویش کوردە.
وەک خۆی ئاماژەی پێدەکات، دەمیرتاش، بەدزی دایک و باوکییەوە گوێی لە مۆسیقا و گۆرانی کوردی گرتووە، بەڵام لە ئامادەییدا بەشداری لە چالاکی سیاسیدا نەکردووە.
دوای تەواوکردنی بەشی یاسا لە زانکۆی ئەنقەرە و بەر لەوەی بچێتە ناو ژیانی سیاسییەوە، دەمیرتاش بۆ ماوەیەک وەک پارێزەر کاری کردووە.
سەرەتای کاری سیاسی دەمیرتاش بە بوون بە ئەندامی لقی ئامەدی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ دەستی پێ کرد. دوای ئەوەی #عوسمان بایدەمیر#، سەرۆکی ئەو کاتەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئامەد بە سەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد هەڵبژێردرا، دەمیرتاش بوو بە سەرۆکی ڕێکخراوەکە. لە ماوەی سەرۆکایەتیدا لە ڕێکخراوەکە دەمیرتاش کاری لەسەر دۆسیەی تاوانە بکەر نادیارەکان (فاعل مجهول) کردووە.
دەمیرتاش لە 2007ەوە دوای دامەزراندنی پارتی کۆمەڵگەی دیموکرات (دەتەپە) بەشێوەیەکی چالاکتر درێژەی بە ژیانی سیاسیدا. لە هەڵبژاردنی ئەو ساڵەدا لە ڕێگەی دەتەپەوە خۆی بۆ پەڕڵەمانی تورکیا کاندید کرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا و کرا بە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکە لە پەڕڵەمان.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/85371/0017.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خۆشەویستیی دەمیرتاش=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خۆشەویستیی دەمیرتاش=KTML_ImageCaption_End=
دوای بڕیاری دادگا بۆ داخستنی دەتەپە، لە 2010 و لە کۆنگرەی پارتی ئاشتی و دیموکراتیدا سەڵاحەدین دەمیرتاش لەگەڵ گوڵتان کشاناکدا بە هاوسەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردران.
لە هەڵبژاردنی 2011شدا دووبارە سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندید کرایەوە و بە ئەندامی 24هەمین خولی پەڕڵەمانی تورکیا هەڵبژێردرایەوە.
لە ماوەی قۆناغی چارەسەرکردنی پرسی کورد و ڕاگەیاندنی ئاگر بەست لەنێوان #پەکەکە# و سوپای تورکیا، دەمیرتاش بەردەوام بوو لەسەر بەڕێوەبردنی پارتی ئاشتی و دیموکراتی.
دوای گۆڕانکاری لەناو و شێوازی کارکردنی بەدەپە و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#)، لە کۆنگرەیەکی نائاساییدا هاوشانی فیگەن یوکسەکداغ بە هاوسەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرا.
لە 30ی حوزەیرانی ڕابردوودا لە مەراسیمێکدا کاندیدبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلانەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕاگەیەنرا و لە وتارێکیدا کە لەو مەراسیمەدا پێشکەشی کرد وتی: دەمانەوێت لەمەودوا وڵاتێک ببینین کە سەرۆکەکەی بەخۆشحاڵییەوە لەلایەن گەلەوە دەستنیشانکرابێت. ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی تەواوی تواناکانی دەوڵەت بخەینە خزمەتی گەلەوە.
لە و هەڵبژاردنەدا دەمیرتاش ڕێژەیەکی باش دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام نەیتوانی لە ڕکبارەکەی کە #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# بوو نزیک ببێتەوە.
هەروەها دەمیرتاش بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تەنیا کاندیدی کوردەکان نییە، بەڵکوو کاندیدی تەواوی تورکیایە.
لە ئێستاشدا، دەمیرتاش کە جارێکی تر کاندیدە بۆ پەڕڵەمان و هەوڵی بەدەستهێنانی زیاد لە سەدا 10ی دەنگەکان دەدەن، دەڵێت: من بە تەنیا کاندیدی کوردەکان نیم، بەڵکوو کاندیدی خەڵکی تورکی ستەملێکراویشم، من نوێنەری شیعە، سوننە، چەرکەز و ئەرمەنەکانم. کاندیدی جوتیار و خەڵکی شار و گوندەکانم. خۆم بەکاندیدی هەموو ئەو کەسانە دەزانم کە دەڵێن لەم نیشتمانەدا ئاسوودە نین، ڕازی نین لە دادپەروەریی ئەم دەسەڵاتە. دڵنیابن لە هەموو شوێنێکی تورکیا، لە دەریای ڕەش و لە تراکیاوە تا ناوچەکانی ئیجە، تا دەریای سپی، ئەنادۆڵی ناوین لە هەر شوێنێکی خۆرهەڵات بەرگریمان لە زۆرلێکراوان کردووە.
$سەرچاوەکان:$
• چاوپێکەوتنی دەمیرتاش لە خەبەر تورک، ڕادیکاڵ ئای ئێم سی تیڤی 2013
• بایۆگرافی دەمیرتاش لە پەڕڵەمانی تورکیا
تێبینی: باوکی ناوی تاهیر و دایکیشی ناوی سادییە.
کاتێک سەڵاحەدین دەمیرتاش منداڵ دەبێت بنەماڵەکەی کۆچ دەکەن بۆ شاری ئامەد.
دەمیرتاش شەش خوشک و برای هەیە. لە ئێستادا نوورەدینی برای گەریلایە. نوورەدینی برای سەڵاحەدین بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخستنەکانی پەکەکە لە زانکۆی مۆغلا لە ساڵی 1991 دەستگیرکرا و ماوەی 13 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا و لە دوای تەواوبوونی وادەی زیندانییەکەی لە ساڵی 2004 ئازاد کرا.
نوورەدینی برای دەمیرتاش لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2004 لە زیندان ئازاد دەکرێت لەگەڵ حزبە کوردییەکانی باکووردا دەست بەکاری سیاسی دەکاتەوە. لە ساڵی 2007 دەبێت بە سەرۆکی پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتی (دەتەپە) و بەهۆی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتییەوە، کە کردبوویە ئامانجی سیاسیی حزبەکەی جارێکیتر دەستگیرکرا.
لە دەرفەتێکدا لە دەست هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵدێت و ئێستا گەریلایە.[1]
ئەم بابەتە 118,763 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
فایلی پەیوەندیدار: 42
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 51
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
2. داد
7. Devran
8. Seher
ژیاننامە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 10-04-1973 (51 ساڵ)
ئاستی خوێندن: زانکۆ (بەکالۆریۆس)
جۆری خوێندن: یاسا
جۆری کەس: زیندانی سیاسی
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): ئەلعەزیز
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باکووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-05-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 118,763 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.134 KB 24-05-2015 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا; بەرگی دووەم: سۆشیال میدیاو دەستەخوشکەکانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕووەکە پزیشکی یەکان
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
کورتەباس
شوورەی مێژوویی خوڕەم ئاباد نۆژەن دەکرێتەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا؛ بەرگی سێیەم: گەڕان بەدوای حەبی ئەسپریندا
کورتەباس
زانا (شیروان عبدالرحمن موفتی) و دۆزینەوەی نهێنی یەکی گرنگ لەبواری گەردوون ناسیدا
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
چەند تێبینییەک لەبارەی (زوحاک) و دوا پاشای مادەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
پەرتووکخانە
لە رۆما کەوتە بەرچاوم، کوردستانی عوسمانی و تورکیا
کورتەباس
لاوانەوەی کوردی و دەوری (رۆدینکۆ) لە تۆمارکردنیدا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کامیل ژیر
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
کامیل ژیر
شوێنەکان
دوکان
29-11-2009
هاوڕێ باخەوان
دوکان
ژیاننامە
نەجات حەمید ئەحمەد
11-01-2010
هاوڕێ باخەوان
نەجات حەمید ئەحمەد
ژیاننامە
فەیسەڵ عوسمان
13-12-2011
هاوڕێ باخەوان
فەیسەڵ عوسمان
ژیاننامە
مەلیکە ئاکباش
22-06-2022
سروشت بەکر
مەلیکە ئاکباش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
08-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە
07-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا؛ بەرگی سێیەم: گەڕان بەدوای حەبی ئەسپریندا
07-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا; بەرگی دووەم: سۆشیال میدیاو دەستەخوشکەکانی
07-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لە رۆما کەوتە بەرچاوم، کوردستانی عوسمانی و تورکیا
07-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
06-06-2024
هەژار کامەلا
ئامار
بابەت 518,580
وێنە 105,686
پەرتووک PDF 19,410
فایلی پەیوەندیدار 97,465
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا; بەرگی دووەم: سۆشیال میدیاو دەستەخوشکەکانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕووەکە پزیشکی یەکان
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
کورتەباس
شوورەی مێژوویی خوڕەم ئاباد نۆژەن دەکرێتەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا؛ بەرگی سێیەم: گەڕان بەدوای حەبی ئەسپریندا
کورتەباس
زانا (شیروان عبدالرحمن موفتی) و دۆزینەوەی نهێنی یەکی گرنگ لەبواری گەردوون ناسیدا
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
چەند تێبینییەک لەبارەی (زوحاک) و دوا پاشای مادەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
پەرتووکخانە
لە رۆما کەوتە بەرچاوم، کوردستانی عوسمانی و تورکیا
کورتەباس
لاوانەوەی کوردی و دەوری (رۆدینکۆ) لە تۆمارکردنیدا
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - (ئەکادیمی) ژیاننامە - جۆری کەس - ڕۆژنامەنووس ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی خواروو (لەکی، کەڵهوڕی، فەیلی و ...) ژیاننامە - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - ئیلام ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.703 چرکە!