ناو: سەلمە
نازناو: پورە سەلمە -سەلمە خەراجیانی
شوێنی لەدایکبوون: گوندی پشتە و خەراجیانی نێوان شارەکانی #ڕوانسەر# و #کامیاران#ی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#
$ژیاننامە$
پورە سەلمە؛ خەڵکی گوندی پشتە و خەراجیانە، کە دەکەوێتە نێوان شارەکانی ڕوانسەر و کامیاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. هێزەکانی سوپای داگیرکەری کۆماری سێدارەی ئیسلامی کوڕە پێشمەرگە تاقانەکەیان شەهیدکردووە، چەندین ساڵ شوێنی تەرمەکەیان لێ دەشاردەوە، بەڵام لە ئاکامدا و پاش هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر و بەرتیلدان بە (جاشەکان)، شوێنی ناشتنی کوڕە تاقانەکەی لە شاری #هەمەدان# دۆزیوەتەوە.
ئەم دایکە جەرگسووتاوە کەللەسەری جگەرگۆشەکەی وەک تاجی شاهانە بە سەرەوە ناوە، لەگەڵ باقی پاشماوەی ئێسقانەکانی جەستەی، لە گۆڕغەریبی دەرهێناوە و بردوویەتییەوە بۆ کوردستان و لەوێ ئەسپەردەی بە خاکی پیرۆزی نیشتمانی کردووە، بۆ ئەوەی جەستەی لە خاکی غەریبیدا لە چاوەڕوانیدا نەمێنێتەوە. [1]