ناو: ئەدیبە
ناوی باوک: سمایل مامە
ساڵی لەدایکبوون: 1966
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #20-03-1992#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
ئەدیبە سمایل مامە ساڵی 1966 لە شاری هەولێر لەدایکبووە.
بە هۆی پەیوەندینەکردنی بە حزبی #بەعس# لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی #بەغدا# وەرنەگیراوە، دواتر بووە بە فەرمانبەر لە چاپخانەی هەولێر.
چەندین پێشانگای لە شارەکانی هەولێر و #سلێمانی# و #دهۆک# کردووەتەوە.
لە شەوی نەورۆزی ساڵی 1992 بە کارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کردووە و لە گۆرستانی سەید مەعرووف لە گەڕەکی بەلاشاوەی شاری هەولێر بەخاک سپێردراوە. [1]