ناو: نیعمەت
ناوی باوک: محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ڕۆژی کۆچی دوایی: #30-04-2020#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری سلێمانی
$ژیاننامە$
خاتوونێکی ناسراو و خێرخوازی شاری سلێمانی بووە. لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر، پەروەردەکراوە، کچی حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا بووە، کە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی شێخ مەحمودی حەفید بووە.
نیعمەت خان، پێش کۆچی دوایی، وەسییەتی کردووە، کە سەروەت و سامانەکەی بخرێتە خزمەت هەژاران و کەمدەرامەتان و لێقەوماوان، هەر بۆ لە دوای مردنی، پرسەخانەیەکیان بە ناوییەوە درووستکردووە، لە گەڕەکی #ئیبراهیم ئەحمەد#، خانەیەکی بێ سەرپەڕشتانی لە گەڕەکی کوردستان بۆ منداڵان بێ لانە و بێ سەرپەرشتان کردووەتەوە.
یارمەتیدەرێکی باشی نەخۆشخانەکانی (هیوا، سۆزی دەروونی) بووە. لە ڕێکەوتی 30-04-2020 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
نیعمەت خان پووری #نێچیرڤان بارزانی#یە لە دایکەوە.
[1]