ناو: غەزاڵ
ناوی باوک: مەولان ڕەحیم چەپەراباد
ڕێکەوتی شەهیدبوون: #14-04-2026#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #مەهاباد#
شوێنی شەهیدبوون: شارەدێی #سوورداش#ی شارۆچکەی #دوکان#
$ژیاننامە$
کچە پێشمەرگەی #کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان# بووە، لە هێرشە درۆنییەکەی ڕێکەوتی 14-04-2026ی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران بۆ سەر شارەدێی سوورداش لە سنووری #سلێمانی# بەسەختی بریندار دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی و چارەسەرەی سەرەتاییی بۆ دەکرێت، پاشان بەهۆی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی ئەو نەخۆشخانەیە دەگوازرێتەوە بۆ چەند نەخۆشخانەیەکی ئەهلی لە سلێمانی و چارەسەری پێویستی بۆ ناکرێت، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە شەهید دەبێت. شەهیدبوونی غەزاڵ و خەمساردیی نەخۆشخانەکانی سلێمانی ناڕەزاییەکی زۆری لێکەوتەوە. [1]