ناو: ئەڤین
ناوی باوک: ئەحمەد
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #08-06-1990#
شوێنی لەدایکبوون: سوید
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
ئەڤین ئەحمەد لە ڕۆژی 08-06-1990 لە ستۆکھۆڵم لە سوید لەدایکبووە. باوکی ئەکتەرێکی شاری #سلێمانی#یە و دایکیشی خەڵکی شاری #عەفرین#ە. لە ئاکالای ستۆکھۆڵم گەورە بووە و بۆ ماوەی 22 ساڵ لەوێ ژیاوە.
ئەڤین ئەحمەد، لە ئەکادیمیای ستۆکھۆڵم بۆ ھونەرە درامییەکان خوێندوویەتی، هەروەها یەکەم دەرکەوتنی سەر شاشەی لە ساڵی 2007 دا بوو لە بەفیلمکردنێکی ڕۆمانی چاوێکی سووری یۆناس حەسەن خەمیری.
دوای دەرکەوتنی لە زنجیرەی دانیمارکیی (پاش وێرانکاریی باران) و زنجیرەی سویدیی تاوانکاریی درامیی (لمی جووڵاو) لە ساڵی 2019 دا ناوبانگی پەیدا کرد، دوای بەرجەستەکردنی کەسایەتیی سەرەکیی لیا لە زنجیرەی ڕەسەنی نێتفلیکسی (پارەی خێرا) زیاتر ناسرا.
لە سەرەتای ساڵی 2022 دا، ئەڤین ھەڵبژێردرا بۆ ڕۆڵی سەرەکیی بەرھەمی نێتفلیکسی (ئێرن کارتەر کێیە؟)، ئەمە یەکەم ڕۆڵی دەبێت بە زمانی ئینگلیزی، و زنجیرەکە لە کۆتایی ئابی 2023 دا بڵاوکرایەوە.
=KTML_Bold=فیلمۆگرافی=KTML_End==KTML_LIST_icon_circle_LISTTYPE=چاوێکی سوور، 2007، (لە ڕۆڵی یاسەمین)
چاوە شینەکان، 2014، (لە ڕۆڵی جازمین)، (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی).
بێک-کوشتارەکانی نەخۆشخانەکە، 2015، (لە ڕۆڵی سارا).
لە پێویستی یان حەزدا، 2015، ( لە ڕۆڵی پیس).
خەون ببینە، 2017، (لە ڕۆڵی میرجا).
چ سێرکێکە، 2017، (لە ڕۆڵی ئاگنس).
کچانی خۆر، 2018، (لە ڕۆڵی بێریڤان).
لمی جووڵاو، 2019، (لە ڕۆڵی ئەڤین ئۆراک)، (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی).
ئێستا کاتی ئێمەیە (ڕێستۆرانتەکە)، 2019، (لە ڕۆڵی کارمن)، (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی).
پەیوەندی بە دایکەوە بکە!، 2019، (لە ڕۆڵی ماگی).
باران، 2019، (لە ڕۆڵی کیرا)، (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی).
سۆنامی، 2020، (لە ڕۆڵی سارا)، (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی).
پارەی خێرا، 2021–2022، (لە ڕۆڵی لیا)، (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی).
ئێرن کارتەر کێیە؟، 2023، (لە ڕۆڵی ئێرن کارتەر)، (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی).
حەشارگەی دزەکان 2: پانتێرا، 2024، ( لە ڕۆڵیTBA). [1]=KTMLLISTEND=