ساڵح محەمەد موسلیم - ئەبو وڵات
سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک
لەدایکبووی ساڵی 1951، ساڵح محەمەد سەرۆکی پێشووی پەیەدە بووە کە کاریگەریترین پارتە لە ڕۆژاوای کوردستان،
ساڵح مەحمەد لە زانکۆی تەکنیکی لە ئەستانبۆڵ خوێندویەتی خاوەنی پێنج منداڵە.
ساڵح موسلیم، کوڕە هەژارێکی گوندی شێرانە سەربە کۆبانێ، لە کۆبانێ خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە و دواتر لە بەر چەند هۆکار، لە شاری دیمەشق و لە ئامادەیی الکواکبی لە حەلەب خوێندنی دواناوەندی ساڵی 1969 لە بەشی زانستی بە کۆتاهێناوە. ❞
لە ئەیلوولی ساڵی 2010 لە کۆنگرەی چوارەمی پەیەدە کرا بە سەرۆکی حیزب
بۆ خوێندنی زانکۆ دەچێتە ئەستەنبۆل لە زانکۆی تەکنیکی/ کۆلیژی ئەندازیاری کیمیا دەخوێنێ و ساڵی 1977 تەواوی دەکات و لەوێوە بەرەو لەندەن بەڕێ دەکەوێت بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی. پاش گەڕانەوەی دەچێتە وڵاتی سعوودیەو دەبێتە کارمەند لە دەزگای پترۆمین سەربە وەزارەتی نەوتی سعودیە، هەر لەوێ لە ڕێگەی چەند کوردێکەوە دەبێتە ئەندام لە پارتی کرێکارانی کوردستان. ؟
ڕۆژی 25-02-2018 لە پراگ لەسەر داوای تورک دەستگیر کرا!
دوایی ساڵی 1990 دەگەڕێتەوە کۆبانی و کاری ئاسایی خۆی دەکات وەک ئەندازیارێکی کیمیایی بێ ئەوەی لە کاری حزبی و سیاسی داببڕێت. بوو بە ئەندام لە مەکتەب سیاسی پارتی جڤاکی نیشتمانی دیموکراتی (التجمع الوطنی الدیموقراطی)کە ساڵی 1998 دامەزراوە. پاشان بۆ برەودان بە خەباتی هاوچەرخی کوردایەتی لە ڕۆژاوا پارتی پەیەدە (پارتی یەکێتی دیموکراتی) ساڵی 2003 دامەزرا و ساڵح تێیدابوو بە ئەندامی لیژنەی جێبەجێکردن. لەوساوە زۆر جار لەلایەن دەزگاکانی موخابەراتی سووریاوە ڕاونراوە وگیراوە. لە ئەیلوولی ساڵی 2010 لە کۆنگرەی چوارەمی پەیەدە کرا بە سەرۆکی حیزب. لە شەڕی ئازادکردنی ڕۆژاوا، شەرڤانی کوڕی ساڵح موسلیم ساڵی 2013 گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی 25-02-2018 لە پراگ لەسەر داوای تورک لە وڵاتی چیک دەستگیر کرا. ڕۆژی 27-02-2018 پاش ئامادەبوونی لە بەردەم دادگای چیکی، ئازادکرا.