ناو: ئاواز
ناوی باوک: مەحمود
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
ساڵی لەدایکبوون: 1963
$ژیاننامە$
هونەرمەند (ئاواز مەحمود) ساڵی 1963 لە شاری هەولێر لەدایکبووە مامۆستای سەرەتایی بووە، ئەو هونەرمەندە ساڵی 1980 بە ڕۆڵی ناسکە بەشداری شانۆگەری (هەبوو نەبوو)ی کردووە لە دەرهێنانی مامۆستا (سەباح عەبدولڕەحمان) بووە، ئەمە یەکەم و دوایەمین کاری هونەری بووە، هۆی دوورکەوتنەوەی ئەم هونەرمەندە لە هونەر کە خۆی دەڵێت: (توانجی خەڵک و شارەکەی بوو بە جۆرێک بێزاریان کردبوو).
ئاواز خان ئێستا دایکی (6) منداڵە ئەو هونەرمەندە یەکەمین شانۆکاری ئافرەت بوو لە کوردستان لە بەردەم کامێرا دەستی پیاوێکی شانۆکاری هاوپیشەی خۆی بگرێت کە ڕەجەب (#سەعدون یونس#) بوو، پێی وایە بەشێکی زۆری قسە و قسەڵۆکی خەڵک بۆ ئەوە بوو کە چۆن دەبێت ئافرەتێکی غەریبە دەستی پیاوێک بگرێت، کاتێک دەرهێنەر داوای لێکرد دەستی ڕەجەب بگرێت بەلایەوە قورس بوو بەڵام هونەرمەند جەودەتی برای کە ڕۆڵی (شالیار) ی هەبوو پێی دەڵێت ئاساییە دەستی بگرە ئەوە تەمسیلە لە کاتێکدا ئەوەشی دەزانی بۆ ڕۆژگار و سەردەمێکی وەکوو ئەو کات دەبێتە بوێری، بەڵام دیسان ناسکەی بوێر ئامادە نییە بگەڕێتەوە بۆ شانۆ کارە هونەرییەکانی خۆی وەک یادگارییەکی شیرین لە ژیانی خۆی دەهێڵێتەوە دەشڵێت نێوان من و شانۆ تەواو بووە. [1]