کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا 🆕
هاوبەشەکانمان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  596,794
وێنە
  125,995
پەرتووک PDF
  22,308
فایلی پەیوەندیدار
  131,652
ڤیدیۆ
  2,202
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
321,231
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,345
هەورامی - Kurdish Hawrami 
68,009
عربي - Arabic 
46,089
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
28,348
فارسی - Farsi 
17,074
English - English 
8,594
Türkçe - Turkish 
3,885
Deutsch - German 
2,051
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
364
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
98
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
63
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
33,105
شوێنەکان 
17,041
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,475
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,344
وێنە و پێناس 
9,581
کارە هونەرییەکان 
2,611
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,431
نەخشەکان 
297
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,189
شوێنەوار و کۆنینە 
802
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,161
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,743
کورتەباس 
22,705
شەهیدان 
12,290
کۆمەڵکوژی 
11,539
بەڵگەنامەکان 
8,867
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,072
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,649
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,152
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,438
PDF 
35,074
MP4 
4,280
IMG 
240,212
∑   تێکڕا 
282,004
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
لە لاپەڕە 158ی کتێبەکەی عارف قوربانی دا، کتێبەکەم فڕێدا!
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لە لاپەڕە 158ی کتێبەکەی عارف قوربانی دا، کتێبەکەم فڕێدا!
لە لاپەڕە 158ی کتێبەکەی عارف قوربانی دا، کتێبەکەم فڕێدا!
ناونیشانی بابەت: لە لاپەڕە 158ی کتێبەکەی #عارف قوربانی# دا، کتێبەکەم فڕێدا!
ناوی نووسەر: #ئەسعەد جەباری#

ڕۆژی هەینی ڕابردوو دەستم کرد بەخوێندنەوەی تازەترین کتێبی نووسەرو هاوڕێ و برام کاک عارف قوربانی بەناوی (نێرگز)، ئەم کتێبە سەرگووزشتەی ژنێکی قارەمانی کوردە کە لەڕۆژی لەدایک بوونی خۆیەوە باس دەکات تا ئەو دەمەی کە دیداری لەگەڵ سازدراوە لەلایەن نووسەرەوە.
ئەوەی ئەم کتێبە بخوێنێتەوە زیاتر هەست بەئازاری ژنی کورد دەکات کە چۆن پاڵەوان ئاسا ڕووبەڕووی لێکەوتەکانی ژیانی سەختی کوردەواری دەبێتەوەو کۆڵنادات، ئەم ژنە (نێرگز)، وەکو خۆی دەڵێ زیاتر بەناوی (هەرمێ) بانگیان کردووە، بەڵام لەتەسکەردەدا ناوی (نێرگز)ە.
(نێرگز) خەڵکی گووندی (سۆران) سەر بەناحیەی (تەکێی جەباری)ە، لەبنەماڵەیەکی ناسراو تێکۆشەر لەدایک بووە، زۆر لەتەمەنی منداڵی دەدرێت بەشوو لەڕێی ژن بەژنەوە، ئەو دەڵێ هەرگیز لەژیانمدا سواری سەیارە نەببووم لەپێشەوە تا ئەو ساتەی گواستمیانەوە بەبووکی بۆ گووندی (مامشە)، لەنزیک ناحیەی (لەیلان)، کاتێ شوو دەکات ئەم گەورەتر دەبێت لەمێردەکەی، بەڵام ڕازیە بەبەشی خۆی و قەدەری، (نێرگز) باس لەژیانی لادێ دەکات، چ لەگووندەکەی خۆیان و چ ئەو گووندەی دواتر ژیانی ماڵومناڵی تیابەسەربردووە تا ئەو ڕۆژەی لەشاڵاوی بەدناوی ئەنفال بەجێی دەهێڵن.
بەسەرهاتی ژیانی (نێرگز) سات بەسات دەتباتە نێو ڕووداوگەلێک کە نەک تراژیدیاو مەرگ بەڵکو هەر بەڕاستی دۆزەخی قیامەت لێرەوە دەستپێدەکات، سەردەمی مناڵی (نێرگز)، لەگەڵ گەورەبوونی و هەتا ئێستاش بازنەیەکی داخراوی مەرگهێنرە بەمانای وشە، بەڵام (نێرگز)، لەهەموو ڕووداوەکاندا پشتی بەخۆی قایم بووە، ئەگەر وتیان کێو یان شاخ، یاخوود چیا ئەوا بێشک دەبێت شاخ و کێو و چیا بێن لە(نێرگز)ەوە وانەی خۆڕاگری وەرگرن، باشە مرۆڤێک لەناو ئاگرو ئاسن و چوار دیوارو زنجیرو چەقۆی دووژمن و لوولەی تفەنگ و تەپووتۆزی دووکەڵاوی گووندو زڕەی زنجیری دەبابەو هاژو هووژی تەیارەی سیخۆ و شەوە زستانیەکانی پێشمەرگەو دەستوپەنجەی قلیشاوی کاری گووندو مامانی نێو سەربازگەی بەزۆرەملێی سوپای بەعس و ڕاکردن و خۆشاردنەوەی ترسی هاتنی حەرەس قەومی و حەرس جمهوری و جەیشی شەعبی و جاش و سوپای دڕندەو جەرگ سووتانی ناو ڕۆژە ڕەشەکانی ویشوومەی ئاگرو ئەهریمەنکانی شەڕ ئەمانەو هەزاران هەزار دیمەنی جەرگبڕ کە هیچ کاست و هونەرمەندێکی جیهانی و دەزگاو ناوەندی سینەمایی ناتوانن نزیک ببنەوە لەوها ڕۆڵێ کە قسەکردن لەسەری وەکو ئەفسانە وایە.
 ئاخر (نێرگز)ێک مێردی ئەنفال و کەسوکاری ئەنفال بووبێت، لەنێو قاعەیەکی سەربازیدا لەتۆپزاواو دووبز چیرۆکی وا دەگێڕێتەوە نەک شاخ و داخ ئاسنیش بیت دەتوێیتەوە، ئەو مامانی هەموو ژنە دووگیانەکانی ناو سەربازگەی داسەپێنراوی ئەنفالی شەڕ بوو لەنێو ئازارو ئەشکەنجەی دڕندانەی بەعسدا وەک فریشتە گەیشتووەتە ژنە هاوڕێکانی، خۆی واتەنی بەبەبردی تیژ لەبری کەرەسەی پزیشکی ناوکی زیاتر لەچەند سەد  منداڵێکی بڕیوە، مناڵ هەبووە لەیەکەم ساتەوەختیدا مردووە، هەبووە دوای چەند ڕۆژو هەش بووە ماوە بۆ ئازارەکانی ژیانی دوای ئەو هەموو ئازارە، دەڵێ منداڵەکان دەمردن لەبرساندا، ئێمە ناچاربووین بەخۆکووشتن و قژڕنین و هاوارو پاڕانەوە و فیزاح کە دەنگمان دەگیشتە حەوت تەبەقەی ئەرزو ئاسمان، منداڵ دەمردن و حەرەس دەهاتن و ئەیانبردن، نەماندزانی چی لێدەکەن، وەرە منداڵ بەو شێوەیە بەخێوبکەو لەم سجنەدا بمرێ بێ کەسوکار، حەرەس دەیبردە دەرەوەو دواتر دەمانبیست دەرخواردی سەگیان دەدان.
 وەرە ئەی دایک بمێنی، بەچاوی خۆت منداڵی شیرەخۆرەت بدرێ بەسەگ، ئاخر ئەم قسەیە بۆ نووسین ئەشێ ئاسان بێت، بەڵام دیمەنەکە نەک جەرگبڕ بەڵکو هەر مردنێکی لەسەرخۆیە بەهێواشی بۆ دایک، ژن و مناڵ پیاوێک نەبێت لەگەڵیان، پیاوەکانیان هەر لەیەکەم ساتەوە جیاکردووەتەوە لێیان و ئەمان ڕۆژانە بەیەک سەموون ژیانیان بردووەتە سەر لەو شەش مانگە جاروباریش شۆربایەکی سارد، هاوین و گەرما ئۆقرەی لێبڕیوون، مناڵ نەخۆش و لەتاو ئازاری برسێتی وشک دەبنەوە، کاتێ منداڵێک دەڵێ دایە حەزم لەخەیارە، دایکی لەحەیبەتا نازانێ چیبکات، مناڵ ژیردەکاتەوە بەگازگرتن لەنەعلی پێکانیان و منداڵ هەر بەئاهی خەیارخواردنەوە سەردەنێتەوەو دەمرێت، دایکیش سوێند دەخوات هەتا ماوەلەژیانیدا ناوی خەیار نەهێنێ و نەیخوات، ڕووداوەکان نەک جەرگبڕن، دڵ دەکەن بەدوو پارچەوە، (نێرگز) خۆی لەسەروبەندی گرتنیان دووگیان دەبێت، هەر لەو سەربازگەیەدا کچێکی دەبێت ناوی دەنێ (فێنک) بەڵکو ئەمە خوایە فێنکاییەک بێتە دڵیانەوەو ڕزگاریان بێت لەو مەرگەژیانەدا، ژیانی ناو ئەو سەربازگەیە بۆ (نێرگز) چیرۆکێکە وەکو خۆی دەڵێ هەتا ئێستاشی پێوەبێت لەگەڵیدا دەژی.
کاتێکیش ئازاد دەکرێن لەدوای زیاتر لەشەش مانگ مانەوە لەناو هۆڵی سەربازگەیەکدا، دێنەوە بۆ چەمچەماڵ و شۆڕش لەوێ هەواری تازە هەڵدەدەن، پیاو ئەنفال، کەسوکار ئەنفال، ژیان یەکپارچە ڕەش پۆش، بەناچاری لەم مەمەلەکەتە خەماویەدا درێژە بەژیان دەدەن لەگەڵ منداڵەکانی، بەئەوپەڕی سەغڵەت بوون و دژواری ژیان بەڕێدەخەن، باوکی مێردەکەی دەمرێت، خەسوو هەروەها باوکی خۆی و دایکی یەک بەدوای یەکدا ئۆغر دەکەن، ئەوەی لەهەمووی ئازاربەخشتره کچی گەورەی (نێرگز)، ناوی (پەخشان)ە، بۆ خەمی دایکی و براو خووشکی هەمیشە لەخەمی پەیداکرنی بژێوی ژیان بوو، بەهاری ساڵی 1992 بۆ (نێرگز) بەهارێکی سەخت بوو، ڕۆژێک (پەخشان) دەچێت بۆ کنگرکردن تا بەپارەکەی جلی نەورۆزی ئەو ساڵە بکات، ئیتر قەدەر وایە لەدوای کنگرکردنەکە بەتراکتۆر دەگەڕێنەوەو تراکتۆر وردەگڕێ و (پەخشان)ی کچە گەورەی (نێرگز) دمودەست گیان لەدەست دەدات و دەمرێ، ئەوەی منی تەواو شێت کرد لەخوێندنەوەی ئەم کتێبەی کاک عارف، لەلاپەڕە 158 بوو، کاتێ نێرگز دەڵێ : دایکی کوێربێ بەخوا بەپارەکەی خۆی کفنەکەمان بۆ کڕی... ئیتر من نەمتوانی لەتاو گریان و خەمی ئەو کۆستە خۆم بگرم، هەتا دەستم گرتی کتێبەکەم فڕێداو زیاتر لەیەک سەعات من گریاوم و هەزار هەزار نەفرەتم لەم ژیانە کرد کە بۆچی دەبێ (نێرگز)و هەموو ژنە پاڵەوانەکانی خزمەکانم وا بژین، ئاخر بۆچی دەبێت وابژین.
چەند لاپەڕەیەکی کەمی مابوو کتێبەکە، ئەگەر ناچاری نەبا تەوام نەدەکرد، ئەوەی ئازاریدام، ژیانی (نێرگز) بۆ یەک چرکە خۆش نەبووە تەنانەت دوای ڕاپەڕینی 1991یش، ئەو هەر لەنێو ئەشکەنجەکانی ژیاندا ڕۆژ دژمێرێ و دەڵێ تازە من دەبێ بەتەمای چی بم، دەڵێ ئەوەی ئازاری دام زیاتر شەڕی ناوخۆ بوو کە نەدەبوو ببا، سەختی ژیان خێزانە ئەنفالکراوەکانی هاڕی و حزبەکانی کوردستانیش نەیانتوانی ئیدارەیەکی باش بن، (نێرگز) دەڵێ هەق نیە ئەوانەی لەهۆڵی زیندانی ئەنفالی دووبز بووبێتن دۆزەخ ببینین لەو دوونیا چونکە ئێمە دۆزەخمان دی لەم دنیا.
کتێبەکە 188 لاپەڕەیە، نووسەر دەڵێ سەرەتا وەکو پرسیارو وڵام ئامادەم کردبوو ئیدی دواتر گۆڕیم بۆ سەرگووزشتەو هەر لەدەمی (نێرگز)خانەوە ڕووداوەکان دەگێڕدرێتەوە بەشێوەی قسەکرن، نووسەر لەپێشەکی کتێبەکەیدا، باس لەئامادەکردنی ئەم بەرهەمەی دەکات کە چۆن بەزەحمەت ئامادەی کردووە لەئاوارەیی و غوربەتی وڵاتی غەریبیدا، ئەوەی نووسەر دەیگێڕێتەوە لەو پێشەکیەدا ئەویش بەشێکە لەتراژیدیای ئاوارەبوونی خەمخۆرەکانی نیشتمان کە نازانن قەدەریان بۆ کوێ دەچێ و لە چ وێستگەیەکدا لەنگەر دەگرن منەوەرانی کورد.
وێڕای دەستخۆشیم بۆ کاک عارف قوربانی بۆ ئەم کتێبەی کە زۆر ئازاریدام، دەستی نێرگزخان ماچ دەکەم، بۆ خۆی و خۆڕاگربوونی، ئەو ژنێکە بۆنی بەهەشتی لێدێ و بۆ هەتا هەتایە لەلای ئێمەو مانان زیندووە. [1]

=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 13,130 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-03-2026 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.)ەوە لە: 29-03-2026 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆییش.ئـ.)ەوە لە: 29-03-2026 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆییش.ئـ.)ەوە لە: 29-03-2026 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 13,130 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.122 KB 29-03-2026 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.5 چرکە!