کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا 🆕
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  596,060
وێنە
  125,853
پەرتووک PDF
  22,285
فایلی پەیوەندیدار
  131,355
ڤیدیۆ
  2,202
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
320,846
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,274
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,982
عربي - Arabic 
45,777
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
28,260
فارسی - Farsi 
17,006
English - English 
8,589
Türkçe - Turkish 
3,882
Deutsch - German 
2,051
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
364
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
98
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
63
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,911
شوێنەکان 
17,040
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,475
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,338
وێنە و پێناس 
9,553
کارە هونەرییەکان 
2,582
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,372
نەخشەکان 
297
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
797
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,153
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,742
کورتەباس 
22,677
شەهیدان 
12,284
کۆمەڵکوژی 
11,537
بەڵگەنامەکان 
8,852
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,072
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,649
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,152
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,374
PDF 
35,035
MP4 
4,273
IMG 
239,813
∑   تێکڕا 
281,495
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
جەمیل ئاغای حەوێزی
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook1
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)1
English - English0
عربي - Arabic1
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
جەمیل ئاغای حەوێزی
جەمیل ئاغای حەوێزی
جەمیل ئاغای حەوێزی
ناو: جەمیل ئاغا
ناوی باوک: ئەسعەد ئاغای حاجی بەکرئاغای گەورەی حەوێزی
ناوی تەواوی (جەمیل کوڕی بەکر ئاغای گەورەی حەوێزی)
لە #کۆیە# چەندین پلە و پۆستی هەبووە وەک:
1-سێ ساڵ سەرۆکی شارەوانی کۆیە بووە.
2-دوازدە ساڵ (1920-1932) قایمقامی کۆیە بووە.
3-دوو ساڵ قایمقامی #ڕانیە# بووە.
4-یەک ساڵ موتەسەڕیفی #هەولێر#.
5-شەش ساڵ نوێنەری پارێزگای هەولێر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق.[1]
جەمیل ئاغای حەوێزی ئەو قایمقامەی پێگە قایم و بەمەقام بوو
-#ڕەهبەری سەید برایم# نووسیویەتی:
حاجی بەکر ئاغای حەوێزی نۆ کوڕی هەبووە لەگەڵ یانزدە کچ، ئەمین ئاغا و حاجی ئەسعەد ئاغا
دایکیان جیاواز بووە، حاجی ئەسعەد ئاغا چل ڕۆژ بچووکتر بووە لەئەمین ئاغا، بەڵام ئەمین ئاغایان بەبرا گەورە و سەردار و جێنشین داناوە، حاجی ئەسعەد ئاغا بازرگان و خاوەن کاروان بووە، پارەدار و بەدیاری و میوان بووە، لەپاش کۆچی دوایی ئەمین ئاغای ئەختەر، حاجی ئەسعەد ئاغا بووە جێنشین و سەرداری حەوێزیان، جەمیل ئاغا کوڕی حاجی ئەسعەد ئاغایە و لەدایکبووی ساڵی 1869یە، لە گەڕەکی بەفری قەندی لە شاری کۆیە، دایکی ناوی زبێدە خانی کچی ئەحمەد ئاغای کێلە زیندانە، نکوڵی ناکرێت دایکی لەبنەچە و وەچەی ئالی بابانە، جەمیل ئاغای حەوێزی لە مزگەوتی گەورەی کۆیە قورئانی پیرۆزو گوڵستان و بۆستان و فارسی و عەرەبی خوێندووە، تاخوێندەوارێکی هۆشیارو بەئاگای لێدەرچووە، هەمیشە بۆ بەرژەوەندی گشتیی هەوڵیداوە، لە ماوەی کارکردنیدا ئەو کار و ئەرکانەی پێ سپێردراوە:
لەتافی لاویدا کراوەتە سەرۆکی شارەوانی کۆیە.
لە 15-12-1918 بووەتە جێگری حاکمی ئیداری شاری کۆیە کە حەماغای حاکمی شار بووە.
بۆ چەند مانگێک قایمقامی ڕانیە بووە، چونکە ئەودەم ڕانیە بەسترابووەوە بەحکومەتی سیاسییەوە لە کۆیە لە ساڵی 1919.
لە 2/8/1920 دەکرێتە حاکمی شاری کۆیە.
لە 26-03-1921 بەفەرمی بووەتە قایمقامی شاری کۆیە تا ساڵی 1932.
لە ساڵی 1930 بووەتە موتەسەریفی شاری هەولێر بەوەکالەت.
لە ساڵی 1939-1946 لە دوو خول نوێنەر بووە لەپەڕڵەمانی ئێراق.
جەمیل ئاغا حەوێزی کە کاربەدەست و قایمقام بووە، بەتوانا و پێگە قایم و بەمەقام بووە، لەو ماوەیەی کە ئەرک و کاری پێسپێردراوە، لە شاری کۆیە چەند شاکارێکی ئەنجامداوە!.
لە ساڵی 1920 کە قوتابخانەی سەرەتایی بە هاوکاری مەلای گەورە و هیمەتی جەمیل ئاغا کراوەتەوە، مامۆستای باشیان بۆ دابینکردووە، ڕێزی فەقێ و فێرخوازی زۆر گرتووە گرنگی بەخوێندەواری داوە.
لە سەردەمی قایمقامیەتی جەمیل ئاغای حەوێزی نووسراوی فەرمی لە فەرمانگەکاندا بە زمانی کوردی بووە، چ خوێندنی سەرەتایی و چ دادگاو فەرمانگەکانی دیکە!.
هانی سرودی نیشتمانی داوە، ئەو سروودانەی داخوازی کورد و کوردایەتیان تێدا بووبێ هەر وەک:
ترەقی دەکات، موڵکی کوردستان
لەسایەی عەزم و هیمەتی ئەوان
داواکاریەکانی مافی نەتەوەیی کورد
لە ساڵی 1930 ڕاسپاردەی خۆی ناردووە بۆ بتوێن و پشدەرو ڕانیە بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا لەسەر داواکاریەکانی مافی نەتەوەیی کورد پێشکەشی بەمەندووبی سامی بەریتانیا کردووە لە بەغدا.
دیوەخانی پڕ میوان و بە بەخشندە و خانەدان بووە، مەکۆی ئەدەب و سەکۆی هەڵبەستو چیرۆک خوان بووە، خوان ڕازاوە و بەئەتەکییەت و دابی جوان بووە، تەنانەت (ئەدمۆندس) لە پەرتووکەکەیدا نووسیویەتی باشترین میوانداری کردین و لەوێ خوشترین خواردنم لە کوردستان خواردووە.
داڵدە و پەناگای دوورخراوە سیاسی و ڕووناکبیرەکان بووە، هەروەک (ڕوفائیل بەتی) خاوەن ڕۆژنامەی (البلاد) و (شێخ بەهلوول) هۆزی (ڕومیپیە) ی دیوانیە کە شۆڕشیان دژی یاسین هاشمی کردبوو. (زەنوون ئەیووب) ی خاوەنی گوڤاری (المجلە) ی مارکس. ئەو زاتانە لەسایەی جەمیل ئاغای حەوێزی حەوانەتەوە، هەستیان بەنامۆیی نەکردووە لە کۆیە!.
هاوسەنگ و پارسەنگی نێوان حەوێزی و غەفوریان بووە، ڕاگرو دادپەروەر و پارێزەری جوو و دیانان بووە، بەبێ جیاوازی بەنیازی چاکەخوازی، تەبایی و ئاشتەوایی و برایەتی و پیاوەتی نواندووە، ئەو ڕاستییەی بەکردار سەلماندووە.
حەمەدی ڕەش دزێکی ناقۆڵاو فێڵبازو بەسام و ئەفسانەیی و بەدکار بوو، بەڕۆژ فەقێ و دیندار، بەشە و جەردە و تاوانبار، ون و نادیار بوو، جێی متمانە و خۆیی بوو، نەدەناسراو بەگەورەترین دز ناوی ڕۆیی بوو، (دزی نەگیراو شایە) کەچی بەردەستی ماڵی مەلای گەورەی دەکرد وەک بەردەست هەڵ دەسووڕا، بەڵام لەپڕ تاسی زێری سەری خێزانی مەلای گەورە دزرا، جێی باوەڕیان بوو شارەزای کون و کەلەبەریان بوو، کاکی ڕەش دز بوو دز، فێڵاوی و سەرکز (ئەگەر دزی-گورگی پەزی) ، بەکونی نۆینان کەپان و فراوان بوو، بەئاسانی زەلامی پێدا دەچوو، بەناو گواوان بۆ دزی و تاڵانی ماڵان دەچوو، دزی دەکرد، کەس پەی پێنەدەبرد، بۆ دزی فیت فیتەی لەمل و جلکی پولیسی لەبەردەکرد، تفەنگ و دیوار بڕی پێبوو، شارەزای ماڵ بڕین بوو گورج و لەسەرپێ بوو، شەو نەبوو 4-5 ماڵ نەبڕێ و لەگەڵ دەستەکەی شمەکی دزراویان لەئەشکەوتی حەمەدی ڕەش دەشاردەوە، گەر ماڵ دزراو بەئاگا بهاتباو کە دەبووە دەنگەدەنگ و هەرا، حەمەدی ڕەش وەک حەس حەسان فیت فیتەی لێدەدا، وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچوو، خەڵکی کۆیە بەگشتیی بەو دیاردە نائەمینییە پەرێشان و هەراسان بوون، لەبارودۆخێکی پڕ ترس و دڵەراوکێ و نیگەران بوون، نائارام و لەگورگە خە و لەسەر هەست بوون، بەڕاستی لەقایمقام (جەمیل ئاغا) دڵگران و لێی پڕو پەست بوون، زۆر گلەیی و لۆمە و سەرکۆنەی قایمقام دەکرا، (وای لێ هات ناوی لێهات) بەکەمتەرخەم دادەنرا، تەنانەت لە ڕۆژنامەکانی بەغدا باسی لێوەکرا، جەمیل ئاغای حەوێزی بەخۆی کەوت، بۆ دۆزینەوەی دزەکان نەسرەوت پاسەوانی تایبەتیی دەرکرد، لەسیلەی هەر کۆڵانێ و هەر سەرەڕێیەک ئێشکگری لێدانا، سەرەنجام لەکن گەرماوی پیسکان و سەرەڕێ دەبا خانان، کەوتەبەر بۆسەی ئێشکچی و پاسەوانان، کەوتە داوو پێوە بوو بەڕێکەوت، گوللەی بەدەفەی سینگی کەوت و بەرکەوت، فیت فیتە لەمل و بەرگی پۆلیسی لەبەردا بوو، ئەوجا زانرا حەمەدی ڕەشە و ئاشکرا بوو، جەستەی پیسی بەجلکی پۆلیسی لەبەر سەرایە دانرا، جاڕچی جاڕیدا خەڵک بێنە تەماشای، عەشاماتی کۆیی دەچوونە سەیری، کاکی ڕەش گەورەترین دز کوژرا و لەناو برا.
نەمانی بەدکاری و تاوانکاریی
حەمەدی ڕەش ڕوو ڕەش وەک ڕەژوو، بووە پەندی زەمانە و نێژرا لەسەر گوڤکی مێژوو، (پاشەڕۆژی دزو جەردە یان مەرگە یان بەندە) بەکوژرانی حەمەدی ڕەش دزی نەما، قەڵای بەدکاری و تاوانکاری ڕما، ئارامی و ئاساییشی کەوتەوە ناو شاری، خەڵکی کۆیە ئەمین بوون لە ماڵ و ناو بازاڕی، قایمقام جەمیل ئاغای حەوێزی چونکە ڕەسەن بوو نەک هەرخوی دزی نەکرد لەسایەی پایەی دەستی بەسەر سامانی خەڵکدا نەگرت، بەڵکوو دزی کوشت و دزی لەناو برد، بەوکارە قایمقام جەمیل ئاغای حەوێزی، گەیشتە ترۆپک کەسایەتی و ڕێزی کە ڕەمزی بەگ قایمقام بوو لە کۆیە ویستی ئازاری جەمیل ئاغا بدات و بانگی کردە سەرایە، بۆ لێپێچینەوە و گرتنی، تەنانەت یەکەم خۆپیشاندان بۆ پشتگیری کەسێکی خۆیی بەموسوڵمان و جوو و دیانەوە بەگشتیی کۆیی چوونە بەردەرکی سەرا، ناڕەزاییان دەربڕی کردیان بەهەرا، نابێت جەمیل ئاغا چی لێبێ، سەرەنجام چی لێ بەسەرنەهات و وازیان لێهێنا ئەنجام مێژووی بۆ مایەوە، ئەو زاتە لە 24-03-1946 کۆچی دواییکرد گۆڕ گرتییە باوەشیادێ[2]
ئەم بابەتە 109,533 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | بنەماڵەی حەوێزی
[2] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | رەهبەری سەید برایم نوسیویەتی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1869
ڕۆژی کۆچی دوایی: 24-03-1946 (77 ساڵ)
جۆری کەس: کەسایەتی
جۆری کەس: ناسراو
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
جۆری کەس: پەڕڵەمانتار
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کۆیە
شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): کۆیە
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.)ەوە لە: 02-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناریز.س.)ەوە لە: 02-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوانهـ.ب.)ەوە لە: 23-03-2026 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 109,533 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.160 KB 02-02-2022 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.688 چرکە!