ناو: ڕەشید
نازناوی: شازادەی عود
ناوی باوک: سۆفی
شوێنی لەدایکبوون: #کۆبانی#
ساڵی لەدایکبوون: 1953
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #18-022025#
$ژیاننامە$
ڕەشید سۆفی ناسراو بە (شازادەی عود) ساڵی (1953) لە شاری کۆبانێی ڕۆژاوای کوردستان لە دایکبووە و لە خێزانێکی ئایینی گەورە بووە، بەڵام ڕێبازی مۆسیقای هەڵبژاردووە، لە ساڵی (1970) دەستی بە ژیانی هونەری کردووە.
ڕەشید سۆفی بە (شازادەی عود) ناسرابوو، بەو پێیەی لێهاتووی زۆری لە ژەنینی ئەم ئامێرەدا هەبووە.
هەروەها سۆفی بە میلۆدییە جیاوازەکانی ناسراوە کە ناوبانگێکی بەرفراوانی بەدەستهێناوە، وەک (خازیە هێڤی، گۆلێستانە دڵ، جاڤی یارمان).
هاوکات لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکاندا لە تەلەڤزیۆنی سووریا کاری کردووە، لەوێ چەندین بەرهەمی هونەری پێشکەشکردووە کە گۆڕەپانی مۆسیقای کوردییان دەوڵەمەندتر کردووە.
ئەو هونەرمەندە کوردە نزیکەی هەفتەیەک پێش ئێستا، بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی جگەرەوە باری تەندرووستی تێکچووە و دوێنێش بووە هۆی گیانلەدەستدانی.
[1]