ناو: سەمیرە
ناوی باوک: سەید حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1948
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #05-05-1974#
شوێنی لەدایکبوون: #قەڵاتی هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: #گەڕەکی عارەبان#ی شاری #هەولێر#
$ژیاننامە$
سەمیرە سەید حەسەن لە ساڵی 1948 لە قەڵاتی هەولێر، لە گەڕەکی تۆپخانە لەدایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی لە شاری هەولێر تەواوکردووە و دواتر چووەتە خانەی مامۆستایان و لە ساڵی 1966 دەرچووە.
سەرەتا لە شارەدێی دیانا دادەمەزرێت، دواتر دەگوازرێتەوە بۆ شاری هەولێر و لە ساڵی 1970 بووەتە مامۆستا لە قوتابخانەی شەهیدان لە گەڕەکی کوران، پاشان وەک بەڕێوەبەر گوازراوەتەوە بۆ قوتابخانەی ئەیوبیەی سەرەتایی.
مامۆستای شێوەکاری بووە و هاوسەرگیری لەگەڵ تەڵعەت عارف عوزێری دەکات کە مامۆستای مۆسیقا و ژەنیاری عود بووە. سێ کوڕیان هەبوو بە ناوەکانی (هەڵمەت، هیوا، هونەر) و تاقە کچێکیش بە ناوی (بەفرین).
لە 05-05-1974 کاتێک سەمیرە سەردانی ماڵی دایکی دەکات لە قەڵاتی هەولێر، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی عارەبان بەتەقەی هەرەمەکی هێزەکانی ڕژێمی #بەعس# گیانی لەدەست داوە.
لە 06-05-1974 بە مەراسیمێکی جەماوەری شکۆدار کە پیر و گەنج تێیدا بەشدار بوون، تەرمەکەی لە هەولێر بە خاک سپێردرا. [1]