ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: عەبدوڵڵا حەداد
ساڵی لەدایکبوون: 1946
ساڵی کۆچی دوایی: #19-04-2009#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
لەدايکبووى قەڵاتى هەولێر/گەڕەکى سەرايە لە ساڵى 1946
هاتە دونياوە و خوێندنى سەرەتايى لە قوتابخانەى (موزەففەريە) و دواناوەندى لە (دواناوەندى هەولێر لە ساڵى 1969) تەواو کرديە و پاشان لەبەشى کوردى کۆلێجى ئەدەبياتى زانکۆى بەغدا لە ساڵى 1973 بڕوانامەى بەکالۆريۆسى لە ئەدەبى کوردى وەرگرتووە.
يەکەم دامەزرانى لە شارەوانى هەولێر بوو، پاشان ڕاژەى گواستەوە بۆ (ئەمانەتى گشتى ڕۆشنبيرى و لاوان لە هەولێر و لەدواييدا چووە فەڕەنسا و لەوێ زمان و کەلتوورى فرەنسى لە پەيمانگەى (کافيلام) لە شارى (فيشى) خوێند و پاشان لەپاريس لە زانکۆى (سوربۆن) لە ساڵى 1983-1984 (دبلۆمى ميتريزى باڵاى لە بوارى ديراساتى ئێرانى وەرگرت و (دبلۆمى لێکۆلينەوەى وردى D.E.A) لە ساڵى 1985 وەرگرت و دواتر بڕوانامەى (دکتۆراى وەرگرت) لە زانکۆى سۆربۆن بە نامەى دکتۆراى (ديراسەتى مێژووى ئەدەبى کوردى لە کوردستانى ژووروو لەماوەى ساڵى 1820-1920).
پاش 1988 گەڕايەوە کوردستان بۆ خزمەتکردنى ئەدەبى کوردى لە بوارە هەمەجۆرەکاندا.
عەبدوڵڵا حداد هەر کە قوتابى ناوەندى و ئامادەيى بوو لە ساڵى 1967 تا 19-04-2009 کە کۆچى دوايی کرد، خەريکى ئەدەبى کوردى و خزمەتکردنى گەلەکەى بوو.
بەتايبەتى کاتى بە مامۆستاى زانکۆ دامەزرا لە #زانکۆى سەڵاحەدین# و يەکێتى ئەديبانى کورد و گۆڤارى (نووسەرى نوێ) لە 1997 و تا ساڵى 2005.
ئەو ڕەوتە ئەدەبيەى کە لە چايخانەى (برايم) سەرى هەڵدا، دەتوانرا ببێتە بزاڤێکى بەربڵاو و کاريگەر لەسەر ڕۆشنبيرى کوردستان و ئێراق. بەڵام تروسکى شۆڕش لە ئادارى 1974 پەرت و بڵاوى کردەوە و ئيتر نەتوانرا بەيەک ڕوح و گيان ئەو گۆشەيە ڕووناکتر بێت، بەڵام شۆڕش هەندێکيانى لەباوەشکرد و شاعير و ئەديبى گەورەيان لێ هەلکەوت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=