کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (ئاسۆی فەلسەفە لە کوردستان..وەڵامێک بۆ بەختیار عەلی5 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.608-12-2022س.ئـ.
1.0.508-12-2022هـ.ک.
1.0.405-12-2022هـ.ک.
1.0.305-12-2022هـ.ک.
1.0.205-12-2022هـ.ک.
1.0.105-12-2022هـ.ک.
ناوی بابەتئاسۆی فەلسەفە لە کوردستان..وەڵامێک بۆ بەختیار عەلی
کاتی گۆڕین 08-12-2022 19:52:59
ناوی باشترکار سەریاس ئەحمەد
بابەت
نووسەر :نەوزاد جەمال (1)

پێشەکی
بەزنجیرە وتارێک لەژمارەکانی (131 تا134) ی هەفتەنامەی باسدا ‎#بەختیار عەلی# بەناونیشانی کوردو فەلسەفە باس له نەبونێتی فەلسەفه دەکات لەنێو کوردا. ئەگەرچی ئه و وتارە درێژانه بانگەشەی(claim) تێداکراوە، قسەوباسی جیاواز هەڵدەگرێ. بەڵام بەگوێرەی دەر فەت و شوێن وەڵام دەدەمەوە. سەرەتا دەڵێم، لەماوەی گەڕانەوەم بۆ کوردستان و دەستبەکاربوونم هەم بەنوسین و هەم بەوتنەوەی فەلسەفە، ئامانجێک کە لەگەڵ هاوکارەکانماندا چاومانتێبڕیووه: دۆزینەوە ڕایەڵێکی کولتوری لەنێوان بیرکردنەوەی مرۆڤی کوردو فەلسەفەدا. دووساڵ لەمەوبەر لە سمیناری زانکۆدا قسەم لە کوردو فەلسەفەکرد له نێو پەیوەندیەکی مێژوییدا. ئێستاش خەریکی توێژینەوەیەکم لەوبارەوە که وەڵامی کۆمەڵێک پرسیارە: ئاخۆ کورد ئاشنایەتی هەبووە لەگەڵ فەلسەفەدا؟ ئه و جومگه و پەیوەندییە چۆنبووه و بەچی گەیشتووه و بۆنەبۆتە نەریتێکی فەلسەفیی.

1- چیرۆکی ئاشنایەتی
پێموایە کورد لەمێژووی خۆیدا بەشێوەی جیاواز ئاشانبووە بەفەلسەفه و فەیلەسوف. لەبواری سیاسەتدا هەندێ چەمکی فەلسەفی لەئەدەبیاتی شۆڕشگێڕی چەپەوە پەریوەتە نێوبیرکردنەوەی ئێمەوە، لەخوێندنی حوجرەکاندا هەندێ چەمک و زاراوەی لۆجیکی ئەرستۆ و کەلام و پرسی فەلسەفەی باوەڕ (ئەشعەری) لەپەراوێزدا کارابوون. لەتەسەوف و عیرفانی فەلسەفییداو لەسەر ئاستی میللی و ئەدەبیاتیشدا کەمتازۆر ناوبانگی فەلسەفە هەبووە. ئێستاش خۆشبەختانە لەزانکۆی سەلاحەدین و ڕاپەرین، بەشی فەلسەفه هەن، بەهەموو کەمووکورتیەکەوە گوڕوتینێکی فەلسەفی لەرێدایە. جگەلەوەی کورد جۆرە فەلسەفەیەکی ژیانیی هەبووه کەرەنگدانەوە هەلومەرج و بیروباوەرو سروشتی ژیان خۆیەتی لەفۆرمی پەندوئامۆژگاری، شیعرو قسەی نەستەقدا بەرجەستەی کردووە. لێرەدا ئه و جۆرە فەلسەفاندن و فەلسەفەیە(چەندە ساکاریش بووبێ) دەلالەتی لەخودێکی بیرکەرەوە دەکات لەئاستیکی خۆماڵیدایە. لەمەشدا کورد هاوشانە لەگەڵ ئەوەی بەفەلسەفەی چینی، ژاپۆنی و هیندی دا. بەڵام ڕێکنەخستن و زیندووکردنەوەی ئه و کەلەپورە، هەژاری له و بوارەدا درووستکردووە.

2- گوتارێ لەپشت پرسیارێکی ڕیتۆریکییە وە
کۆی قسەکانی کاک بەختیار، جەختد لەوەی کورد فەلسەفەی نەبووە، هەربۆیە فەیلەسوفیشی نییە. چونکی بوونی فەیلەسوف، بەندە بەبیرو ستیستمێکی فەلسەفیەوە کە نەریتێکی بەدوای خۆیداهێنابێ. بەڵام ئەو دەستنیشانی تەواوی ماناو ڕەهەندەکانی فەلسەفه و فەیلەسوف ناکات، جگەلە هەندێ سەرنجی سادە کە فەلسەفە چییە و فەیلەسوف کێیە! بۆیە دەبێ بپرسین فەلسەفە بەچ مانایەک؟
کەس نەیوتووە ئه و بەکارهێنانە میللییە ی وشەی فەلسەفە، فەلسەفەیە، جگەلەوانەی پسپۆڕو شارەزانیین. لەمیدیاو لای جەماوەری ئاسایی، وشەی فەلسەفە هەم قێزەوەنکراوە لەڕێی گاڵتەجاری یا کردنی بەپاشگری هەموو هەڵسوکەو ت و جوڵەیەک لەژیاندا، وەک فەلسەفەی ڕۆیشتن و قسەکردن هتد. ئەمانە جێگەی قسەنین. وشەی فەلسەفە له و بەکارهێنانەدا، واتە ئاکارو پەیامێ لە کردەوەیەکدا نەک وەک بیرکردنەوەی سیستماتیکی. لەبەرئەوە دەزانین فەلسەفە وەک پاشگر بۆ کردەوەیەک لەدەرەوەی خۆی، ئه و مانایە نییە وەک فەلسەفە. زانراوە لەکوردستان پارادیمی فەلسەفیی نەبووه، تاکەسێ خۆی لەپارادیمی پێشووتر جیاکاتەوه و شتیکی نوی بخاتەسەرو ببێ بەفەیلەسوف. دابڕانی پارادیمەکان لەیەکتر، داهێنان و پرۆژەیەکە فەیلەسوف دەهێنێنن. گەشەی فەلسەفی، ئەنجامی پرۆسەی یەکترتێپەڕاندن و دۆزینەوەی پانتای نەوتراو له و نەریتە پێشیینە ییدا لەڕێی ڕەخنه و زیاترخستنەسەر ئەوەی هەبووە. بۆیە فەلسەفە لەتێگەیشتنی بەختیاردا بێسەرچاوەیەو بەشێک نییە لەهزری کورد.
بەڵام، فەلسەفە واتە دروستکردنی پێوەندی نەبووە لە گەڵ نەبینراوو نەوتراودا. فەلسەفە بەجۆرێک گەیاندنی تەونی پەیوەندی نێوان بابەت و پرس و بیروهزرو زمانی دەربڕینە. دۆزینەوەی ڕایەڵی کەشفنەکراوە لەزمان و بیرکردنەوە لە جیهاندا بەراڤەکردن و لێکدانەوە. ئێمە دەتوانین بەپشتبەستن به و پاشخانە فەلسەفیەی کەهەیە لە فەزای ڕۆشبیرنی کوردیدا، کێشەوگرفتەکانی مرۆڤی کورد بفەلسەفێنین، ئەمەش خاڵێکی هاوبەشی نێوان گەلانە. ڕەنگە فەلسەفاندنی ئه و پرسەسەختانە، ڕێبازی فەلسەفیی و فەیلەسوفی بڕەخسێنێ. مەرج نییە ئێمە قوتابخانەیەکی فەلسەفیی ئەرستۆیی، کانتی و هیگڵیمان هەبێ، بەڵام دەتوانین لەسۆنگەی چەمک و کەرەسە هرزیەکانی ئه و قوتابخانانەوە لەپرسەکانی خۆمان بدوێن. کەواتە نەبوون، ناکرێ نکولیکردنبێ لە هاتنەبوون.
فەلسەفە ئەوەندە دابڕاونییە لەخودی مرۆڤ، کێشه و پرسیارەکانی مرۆڤ، کێشه و پرسیاری فەلسەفەن و بەپێچەوانەشەوە. ئیدی ئەو فاکتەی کە کورد لەدەرەوەی مێژووی فەلسەفەیه ڕاستە، بەڵام لەدەرەوەی بیرکردنەوەی فەلسەفیی نییە. فەلسەفە ئاستێکی بەرزی بیرکردنەوەی مرۆڤە، کوردیش توانستی(پۆتێنشینی) ئەوەی هەیە بگاتە ئه و ئاستە، ڕەتکردنەوەی ئەمە، سەندنەوەی مافی مرۆڤبوون و بیرکردنەوە لەکورد. قسەکانی کاک بەختیار ڕیتۆریکێکه لەپشت داکۆکیکردن لەفەلسەفە، توانستی مرۆڤی کوردی لەئێستاوە بەهۆی نەبوونی پێشینەی مێژوویی ڕەتکردۆتەوە بەرەهایی. ئه و باس لەجوگرافیاو ڕەوتی مێژووی فەلسەفه دەکاتە ستانداردێ بۆ چییتەی و کێیەتی فەیلەسوف. ئەمەش هێڵکاریەکی بچڕاوە بۆ کورد.
ناکرێ وەها تەماشای پەیوەندی کورد بەفەلسەفەوەکرێ، چونکە نەگونجاوە. مێژووی کۆمەڵایەتی- کولتوری ئێمە لەدەرەوەی ئه و ڕەوتەی فەلسەفەبووە. بۆیە کەباس لە کوردو فەلسەفه دەکەین، باس لەمافی مرۆڤگەلێک دەکەین وەک ئەوانیتر مافی بەشداری هەیە له و پێدراوە هزرییە باڵایه کەهی مرۆڤایەتییە. فەلسەفە لەکۆنتێکسیتی کوردا، واتە مافی بیرکردنەوەی فەلسەفیی (گەر دەریداییانە بدوێن). بیرکردنەوەی فەلسەفیی مافێکی هزریە بۆ مرۆڤ کە له کۆنتێکیستی کوردا بەندە بەمافێکی ئۆنتۆلۆجیەوە کەبوونی کورد خۆیەتی. واته، مافی بەشداریی لە فەلسەفەدا و مافی بەشداری پێکردنی فەلسەفە لەژیانیدا بەندە بەئازادی، سەربەخۆیی هزری و سیاسی و کولتوریەوە. سەندنەوەی ئه و مافە، پێشلکردنی زاتی بیرکەرەوەی مرۆڤگەلێکە.

3- سایکۆلۆجیای خۆسەلماندن بەرەتکردنەوه
دەربارەی فەلسەفه، دەبێ لەدەرەوەی گوتاری نییە/ هەیە بیربکەینەوە. گوتاری نیمانە، گوتارێکی هەژاری سایکۆلۆژیایەکی برینداره، کەنەبوون دەکاتە فۆرمێ لەنکولیکردن لەزاتی بیرکەرەوە. وەکچۆ ن گوتاری کوردیش فەلسەفەی هەیە، دیوێکیتریەتی کە خۆپفدان و خۆگەورەکردنە لەسەر پشتی فەلسەفە. هاوکات دەبێ لەدەرەوەی ئەو ڕیتۆریکە: ئاخۆ کورد پێویستی بەفەلسەفە هەیە، پەیوەندییەکە بخوێنینەوە. چونکی لەخۆیدا پارادۆکس و لێکدژییه. ئێمە لەبەردەم ئیختیارێکدانین تابڵێین دەمانەوێ یانا. فەلسەفە بەمانای بیرکردنەوەی مرۆڤ لەشێوەی پرسیاری ڕەخنەییەوە لەجیهان پێدراوێکی دەرەکی نییە، بەڵکو بەندە خودێکی بیرکەرە وە. بۆیە ئینتمای فەلسەفە بۆ جوگرافیایەک، هێندەیە تابزانین لەرووی گەشەی مێژوویەوە لەکوێ و کێوە هاتووە. دەنا ئینتمای بۆ مرۆڤ خۆیەتی، ئەمەش گەردونیەیتی فەلسەفەیە، فەیلەسوفەکان بەگشتی گەردونی و کۆسمپۆلیتیکی بوون. جگەلەوەی گەر بکرێتە پیدراوێکی لۆکاڵی، ئەوسا وەکچۆن فەلسەفەی ئەڵمانی هەیە، هی عەرەبیش هەیە، لەوێشدا پێوەرەکە بۆ دەستنیشانی چییەتی فەلسەفە گەردوونی نییه، بەڵکو هەر گەلێ بە تێگەیشتنی خۆی، بەپێی کولتورو زمانی خاوەندارێتی بۆ فەلسەفەیە. ناتوانین بڵێین خودی فەلسەفە پەیوەندو بەندە بەئەڵمان یا یۆنان و فەرەنسا و کوردەوە، بەڵکو دەکرێ بڵین تا چەند کورد، ئەڵمانێ پەیوەندیان بەفەلسەفه و بیرو تێزەکانیەوە هەبووە؟ تاچەند تێیدا کاراو بەرهەمهێنەری پرسیارو تێزی فەلسەفیین؟ تاچەند شتیان خستۆتەسەر خەرمانی فەلسەفە؟
لێرەوە، فەلسەفه و بیرکردنەوەی فەلسەفیی نەژادو نەتەوە جوگرافیا تێپەڕە. کەدەشوترێ فەلسەفەی ئەڵمانی، واتە بەشداری بیرمەندو فەیلەسوفە ئەڵمانەکا ن لەبوارەکەدا بەزمان و لێکدانەوەی خۆیان. خۆماڵیکردنی فەلسەفە بۆ ئەڵمانیەک ئەوەندە نزیک د ەبێتەوە لەفەرهەنگی که بەهی خۆی بزانێ. لەکاتێکا شارستانێتی، زمان لە وەرگرتن و ئاڵووێرکردندان و چەندان بیرمەند لە گەلانی جیاوە لە گەنجینەی فەلسەفەییدا کاریانکردووە. چەمکی فەلسەفەی ئەڵمانی یا خۆرئاوایی به و مانایە نییە فەلسەفە تەواو دەبێتە موڵکی میللەتێ. هەر لەم سۆنگەوە کاک بەختیار کەوتۆتە ڕەتکردنەوەی پەیوەندی کورد بەفەلسەفەو ە.

4- کێشەی پرسیارکردن
لەپرسیارەکانیەوه، بەختیار کەوتۆتە هەڵەی میتۆدیەوە. پرسیار ئەوەنییە کە هەیە، نییه، یا پێویستە؟ ئه و جۆره پرسیارە وەڵامی داخراوی بەبەڵی و نەخێرە. نەبوونی زەمینەی فەلسەفیی، ڕێگرو ئاستەنگەکانی نەبوون گرنگە. ئاخۆ فەلسەفە پێویستیه، پرسیارێکی ناقۆڵایە. پرسیارکەر کامەیە و پرسیارلێکراو کێیە؟ بێئه و دەستنیشانکردنە، پرسیارەکە ناماقوڵە. ناکرێ پرسیارێکی وەها لەخەڵکی ڕەشۆکی بکر ێ، وەکچۆن ناشێ لەکەسانێ کە لەفەلسەفە نازانن، یا بڕیاریانداوە کە هیچ نییە! ئیدی پرسیارەکە دەبێ لەزاری ئەوانەی خەریکی فەلسەفەن و ئاراستەی خۆشیان بکرێ کە ئەمەش پێویست نییە. وشەی پێویستی لەم کۆنتێکستەدا نەگونجاوە، چونکی لەخەیاڵی گوێگرو وەرگردا چاوەڕوانی ناڕاست و بۆچوونی بەرەولای بابەتێ دەچێ کە لەژیانیدا بەپێویستیدەزانی. دەتوانین بڵێن فەلسەفە وەک پێداویستیی نییە، بەڵکو پێویستە، چونکی مرۆڤ بیردەکاتەوە. فەلسەفە خۆی لەسەر دۆخی پێداویستی و ڕاگوزەر دانامەزرێنی، کەباری هزری و ڕەوشەکە گونجابوو بیروهزر تێیدا بەئازادی کارابێ، بۆخۆی دێ، بێ ئەوپرسیارە. مەرج نییە ساتەوەختی فەلسەفیی بەرنامەبۆدانراو بێ، دەکرێ ڕەمەکی بێتەئاراوە.
زۆرجار بەقوتابیەکانمان دەڵێین، فەلسەفە بۆچی باشە، لەشێوەی پرسیاردایه، دەناخۆ پرسیارنییە. بەڵکو بۆئەوەی گرنگی فەلسەفه و ئه و مانایەی دەیەبەخشێ بەژیان دەرخەین، نەک ئەوەی بیسەلمێنین بێ فەلسەفە، دەمرین یا زیندوودەبینەوە. جگەلەوەش ئه و شێوە پرسیارکردنە دەمانخاتە دەرەوەی فەلسەفە خۆی بەدوومانا: قسەکردن لەوەی ئاخۆ فەلسەفە هەبووە لەکوردستانی کە بابەتێکی فەلسەفیی نییەو دەپەڕینە دەرەوەی کایەکه. بەدیوێکیتردا، دەمانخاتە تەڵەزگەیەکەوە، مادام فەلسەفه ڕەنگوبۆی شوێن و سەردەمێکی وەرگرتووە، ئەنجامگیری ئەوەی کە بەرهەمی بیرکردنەوەی مرۆڤایەتی نییە، یا ئێمەش ناتوانین بەشێکبین لێی چونکی کوردین! کەواتە لەپرسیاری کوێ و کێ لەکۆنتێکستی ئێمەدا(چونکی مێژووگەرایە)، بگوێزینەوە بۆ پرسی بابەت و سروشتی لێکدانەوە و شیکردنەوەی چۆنیەتی و چییەتی فەلسەفە. ئەمەش بابتگەلێکی فەلسەفییە کەدەکرێ بەدیوەمیژوویەکەی تاوتوێبکرێ.
پرسیارگەلی هەیەو نیه یا پێویستە، پرسیار کوژە. لەسەردەمی ئێستادا کە بەو ڕدی ئاگاداری بەرهەم و نوسراوەکانی سەدان ساڵی زاناو خوێندەواری کورد نەبی لەبوارەکەدا، ناشێ بیخەیتە بەردەم پرسیارەوە، نەزانی نابێتە داوەر لەهەبوون و نەبوون. ئەوپرسیارە کەلەرۆحی ئەم سەردەمەدا گیریخواردووە لەسەرشاخێکی هێندە ستەمکارە کە کۆی مێژوو کورتدەکاتەوە له سەردەمی ئێستاوه و بڕیار لە هەزار ساڵی گەلێک دەدات! جگەلەوەی لەگۆشەنیگای خۆرئاواییەکەوە بۆ چەمکی فەلسەفه/ فەیلەسوف سەیری کۆنتێکستی کورد دەکات، کەپێوەرو ئاستی هزری فەلسەفیی لێره بەوجۆرە نابینی. ئیتر ئەگەر ئەوەی لەبەرچاوبێ، پێوست بەداوەریکردن ناکا !
ئاخۆ فەلسەفە لەنێو کوردا چ ڕۆڵێکی هەبووه؟ پرسیارێکی لۆکاڵییە بەرامبەر دیاردەیەکی هزری گەردوونی کەبۆخۆی پارادۆکسێکە. هاوکات خۆدەربازکردنیشە لەلۆکاڵیەتی پرسیارکەر، کەمینە یەک دەیەوێ بەشداری لەفەلسەفەدا بکات. جگەلەوەی پرسیارەکە لەبارێکی تردا، پارادۆکسێکی تری لەخۆیدا هەڵگرتووە: بەدیوێکدا ڕەوایە بزانین کورد بەشداریی فەلسەفی هەیە یا فەلسەفە کاریگەری لە بیرکردنەوەماندا چەندە. بەڵام بەدیوێکیتردا نەگونجاوه، چونکە پەیوەندی کۆمەڵگه و مرۆڤگەلێکی وەک کو ڕدەوەیە. هاوکات کوردو فەلسەفە باسێک نییە لەبارەی مێژووشەوە. بەڵکو پرسیارێکە بۆ ئێستاو داهاتوو کە لەکردنیدا بەردەوامی بیرکردنەوەهەبێ، نەک بخرێتە مێژووەوە.
فەیلەسوف، بەبێ نەریتی فەلسەفیی نا بێ بەختیار دەڵێ. ئە ی فەلسەفە چۆن بێ فەیلەسوف دێتەئاراوە؟ ئەمجۆرە پرسیارەی بازنەییە وەک هێلکە یا مریشکی لێدێ. دەبێ جیاوازیکەین لەنێوان فەیلەسوف کە مەرجه زاتییەکانی پێگەیشتنی، لەگەڵ هەبوونی ڕەوشێکی فەلسەفیی لەکۆمەڵگەیەکدا. ئەوەندەی مەرجەکان بەندە بەخۆیەوه، ئەوەندەشی بەنده بەدەوروبەرەوە. هەمیشە ئەوەی ئاستی فەلسەفی و دیدوجیهانبینیەکی هەیە پێش کولتور ی سەردەمەکەی دەکەوێ، ئەگەرچی ڕێبازو پارادایمی فەلسەفیی لە کۆمەڵگە هەلومەرجی بابەتیی نەبووبێ. ئەم حاڵەتە لەرۆشبیری کوردا هەبووە لەنێو هەژاری کۆمەڵایەتدا، چارەنوسی خوێندەوارە بەتواناکان دیارنەماوە.
کاک بەختیار بەهیچ شێوەیەکی سیستماتیک باس لە هۆکارو ئاستەنگەکانی خۆشنەبوونی زەمینەی فەلسەفە ناکات و دەشڵێ ئێمه لەحەوزێکی کولتوریدا دەژین، بەرهەمهێنانی فەلسەفەی تێدا نائامادەیە. ئەم بریارە پره لەرەهایەتی، ئەگەر ڕەوشەکە گۆڕڕا؟ هەلومەرج نالەبارە بۆ سەرهەڵدانی فەلسەفە، بەڵام دەکرێ لە ئاستی بیرکردنەوەی فەلسەفیی قوڵدا کێشەوگرفتەکان لێکبدرێتەوه. ئەگەر بڵێین نا، ئەوا دەبێ بشڵێین مادام ڕەوشی ڕۆشبیری و زانستی و نوسین لەکوردستان هەژارە، ئیتر نووسەری باش نییە! وە سەبارەت بە ئەوانەی لەبواری فەلسەفەدا کاردەکەن و دەنووسن بەمجۆرەبێ دەکرێ پۆلێنکاری:
- فەیلەسوف، پسپۆری ئەکادیمی، یا لەدەرەوی ئەکادیمیا کەخاوەنی تێزێ بێ.
- فەلسفەزان پسپۆڕی ئەکادیمی کە لەزانکۆ و ناوەندەکانی فەلسەفە خوێندو یەتی و کاردەکات.
- فەلسفەخواز، هەواداری فەلسەفە، خوێندنەوه، کۆرس.
هەڵبەت کاتیگۆری سێهەم لەکوردستان دا مۆدەباوی زاڵەبەسەریدا و خوێندنەوەیەکی ئەماتۆری هەیە بۆ فەلسەفە. کاتیگۆری دووەمیش لەرێگەدایه و ئەگەری سێهەمیش کراوەیە.

5- کێشەی نوسین
کاک بەختیار هێندە بیروهزری پەرت و ناڕێکخستووە دەبێ لەهەرلایەکەوە بیهۆنینەوە تائەرگومێنت و ڕاوبۆچوون جیاکەینەوە. سەرەڕای درێژە دانەکەی لەبەردەم مەسرەفکردنێکی بێ لزومدا، ڕاوبۆچوونی بێ بەڵگە ناساندووە، یەکلایەنه و ڕەهایی بریاری داوە کێ فەیلسوفه و فەلسەفە کامەیە ! فەلسەفە دەچێتەوە پێشخۆی، گەشەی فەلسەفی زنجیرەیەکه، بەڵام فەلسەفەکان سەرەتا چۆن د ڕوستبوون ئەگەر پێشتر پێشمەرجبێ؟ یادەبێ مرۆڤی خۆرئاوایی لەئادەمەوە فەلسەفەیان هەبووبێ؟ یادەبێ ساتەوەختێکی هزری کە لە منداڵانی ئەفسانه و بیرە میتافیزیکی ئاین و ئاڵۆگۆڕی نێوان کولتو ڕەکان وەرگرتنەوە دروستبووبێ. گەشەکردنی بیرکردنەوە لەدەرەوەی ئەفسانه و ئایین فەلسەفەی لێکەوتەوە، وەکچۆن گەشەکردنی فەلسەفە زانستی لێکەوتەوە.
کاک بەختیار دەڵی ئەوەی دەڵێ فەلسەفەمان هەیە، وەهمە، ئەم وەهمە ڕێگرە لەوەی که فەلسەفه سەر هەڵدا ت. ئەمە ڕاستە، بەڵام هۆکارنییە. ئه و پێیوایە لەرۆژهەڵات حەزێکی نافەلسەفیی هەیه، که هەمووشتێ بۆیەیەکی فەلسەفەی لێدەدرێ. ئەم حەزە بۆ، ئەگەر هێزێک زاتی نەبێ وایلێبکات خۆی پێ ناوزەدکات؟ حەز بەدانایی هەروەک لەواتا ئیتمۆلۆجی و شەی فیلۆسۆفیاوە هاتووە، ڕەگەزێکی گرنگە بۆ هەنگاونان بەره و بیرکردنەوەی فەلسەفی! کەواتە حەز وەل پاڵنەرێ بۆ فەلسەفه هەیه، بەڵام ڕێگر دۆگمای سیاسی/ئاینی ناهێڵن حەزەکان بکەونەسەر ڕێچکەی خۆی.
لەم سۆنگەشەوەیە هەندێ شاعیرو نوسەر خۆیان لێبۆته فەیلەسوف یاوەک فەیلەسوف ناسێنراون لەبەر وتەی جوان و باڵادەستی ئەدەبی، ڕەنگە لەلای خەڵکانێ ئەمە کاک بەختیاریش بگرێتەوە. ئەی خۆشی وەک شاعیرو ڕۆشبیرو نوسەر، مافی دەستنیشانکردنی کێ فەیلەسوفەی هەیە؟ ئایا ئه و خۆی دەخاتە دەرەوەی ئه و کاتیگۆریە کە نافەلسەفییە، یانا؟ لەبەرهەمەکانی وەک ڕۆمان و وتاردا، هەمیشە دەگەڕێتەوە بۆ فەیلەسوفێ. تەنانەت هەرجارەی لەسەر شێوازی فەیلەسوفێک و بەچەمکی و هەناسەی یەکێکیانەوە دەدوێ!


(2)
6- فەلسەفە یەکه و جێکەوتی جیاوازە لەمیللەتاندا
فەلسەفە کەفۆرمێکی باڵای بیرکردنەوەی مرۆڤە، وەکچۆن ناسنامەی جوگرافی و نەژادی تایبەتی نییە، ئاوەهاش هەر گەلێ بەجۆرێ سەروکاری لەگەڵیدا هەبووە جا بەئاستێکی قوڵ و تێوری یا ن نا. کۆمەڵگه و شارستانیەتەکان لەچەند فۆرمێکدا ڕۆڵیان هەبووە لەگەشەکردنی فەلسەفەدا :
- بەرهەمهێانی تێزو پرسیارو چەمک و زاراوه و ڕێبازو دەزگای فەلسەفیی، وەک یۆنانەکان.
- بەشداری لەراڤه و دیالۆگدا به و تێزانەی لەلایەن فەیلەسوف و قوتابخانەکانەوە بەرهەمهاتوون.
- وەرگێڕان و گەیاندنی تێکست و بیروبۆچوونەکان وەک لەسەردەمی عەباسیەکاندا بزوتنەوەی وەرگێران ڕۆڵی کارای بینی و چەندین بیرمەند لە جیهانی ئیسلامیدا لە فارس، کورد و تورک تێیدا بەشداربوون.
- لە فەلسەفاندنی پرسەکانی خۆی لەڕێی فەلسەفەوە بەزمانی خۆی و بەکارخستنی وەک سامانێکی هزری مرۆیی، کە چەمکگەل و تێزەکانی؛ مافی مرۆڤ، ئازادی، سەربەخۆیی، یەکسانی، دیموکراسی و هتد... لەزۆربەی شوێنی ئەم دونیایەدا ئه و بابەتانە بەشێکە لەخواست و هۆشیاری گەلان کەسەرچاوەکەشی فەلسەفەیە.
لەبەرئەوەی جێکەوتی فەلسەفە لەنێو گەلاندا کە شێواز ی جیاوازی وەرگرتووه، بەپێی پرسیارو پرسەکانی وەک ناسنامه، دەوڵەوت، سەربەخۆیی و دیموکراسی بەرهەمدەهێنرێتەوە. لەکاتێکدا بۆ ئەوروپیەک ئەوانە پرسێکی گەرموگوڕی فەلسەفی نییە. ئێمە لەکەیسە خۆماڵیەکاندا، پەنادەبەینەبەر تێزو چەمکی فەلسەفی بیرمەندە ئەورپاییەکان، بەڵام ئەوە ئاست و توانستی کەسەکەیە کەتاچەند دەبێتە کۆپیکاری ئه و قوتابخانانه و دەیکاتە مۆدیلی چاولێکەری و هزری خۆی دەکاتە پاشکۆ. توانای ڕاڤه و خوێندنەوەو سوودووەرگرتن، بەندە بەکەسەکەوە نەک هەر پێزی فەلسەفەکە. بێگومان ئەمە کاری شارەزایە لەفەلسەفەدا کە نقوم نەبووبێ لەسەرسامی بۆ فەیلەسوفی وەک مۆدە بیجوێتەوە.
کەواتە، بۆفەلسەفەمان هەیە یا پێویسته، نەدەبێ لە گوتارێکی ئۆرینتالیستیەوە داکەوێ کە فەلسەفە لەمرۆڤی خۆرهەڵات دادەبڕێ، بەوەی کە مرۆڤگەلێکی بەوەهم و خەیاڵ و بڕوادارو هەستوسۆز زاڵە بەسەریاندا، نائەقڵانی بیردەکەنەوە. وە نەگوتاری پەرچەکرداری ئۆکسێدینتالیسته (خۆرئاواناسی) که ئیتر بۆئەوەی مافی کولتوری خۆی بسەلمێنێ، کاریگەر و گرنگی خۆرئاوا لەخۆیدا ڕەتدەکاتەوە، هەموو شتێ دەکاتە فەلسەفه و خۆرهەڵات دەبێتە مەملەکەتی فەیلەسوفان! ئه و دابەشکردنەی پێغەمبەر بۆ خۆرهەڵات و فەیلەسوف لەخۆرئاوا، فریودەرە!

7- فەلسەفه و هزر و دانایی
بۆ تێگەیشتن لەوەی کە خۆرهەڵات فەلسەفەی تێدابووە، چەندیین مێژوونوس و فەیلەسوف کارلەسەر جیاوازی نێوان فەلسەفه و هزر، وە فەلسەفه و دانایی دەکەن. بەڵام ئەوەچییە وادەکات بڵێین فەلسەفە وەک تایبەتمەندیەکە بۆ گەلێ؟ گشتیرگیری و جیهانیبوون و گەردوونێتی فەلسەفە، پێکهتاته و ئه و هەلومەرجە بابەتی و کۆششانەیه که فەلسەفە نزیکدەخرێتەوە لە دونیای و زەمینەی هزری و ڕۆشبییری و کۆمەڵایەتی گەلێک. ئایا فەلسەفە جودایە لە هزروبیر، یا ئاستێکی بەرزێتی؟ جیاکردنەوەی هزروبیر لە فەلسەفە، میتۆدیکە بۆسەلماندی فەلسەفە کە تایبەتە بەگەل و شارستانیەتێ. هەندێ پێیانوایە ئەگەر فەلسەفە، هزربێ ئەوا پرسیاری شوێن و زەمەن بێبایەخ و نەشیاوە، چونکی هیچ شوێن و سەردەمێک خاڵی نییە له و ساتە. لەکاتێکدا فەلسەفە ساتێکی تایبەتە لەنێو هزردا، ئەگەرچی واتای ئیتمیلۆجی وشە ی فیلۆسۆفیا ئه و جیاکاریە ناناسێ. دەشکرێ بپرسین: ئایا دانایی و فەلسەفە یەکن؟
دانایی؛ واتە زانین و زانست و دونیابینی و ئەقڵمەندی و ئاکاری بەرزو جوان، سیفەتگەلێک کەهی داناکان بووە. لەکاتێکدا پیتاگۆراس سیفەتی دانای بۆخۆی ڕەتکردۆتەوه، خۆی بە فەیلەسوف داناوە. لەبەرئەوەی پێیوابووە دانایی تەنها سیفەتی خواوەندەکانه و سەربەدونیای باڵایە. بۆیە وتویەتی من فەیلەسوفم. فەیلەسو ف لەوێنەی ئەودا، کەسێکیە حەز بەدانایی دەکات. دیارە سەدەی شەش و حەوتی پێشزاین یۆنان کە (7) دانای-حەکیمی هەبووە دواهەمینیان تالیسی ماڵتای بووه، شاراوەنییە.
چییەتی فەلسەفە لەرێی سروشتی بابەتەکانیەوە دەستنیشاندەکر ێ. بۆنموونهئەرستۆ فەلسەفەی بەزانستێکی تێوری ڕامانەیی بۆ بنەماو هۆکاره یەکەمینەکانی بوونداناوە. بەبۆچوونی ئەویش تالیس یەکەم کەسە ئەمەی کردبێ، لەبەرئەوەش یەکەم فەیلەسو فە لەکانونی فەلسەفییدا. هاوکات ئەوەش دەردەخات که فەلسەفە لەیۆنان هەڵقوڵاوە، بەڵام پەڕیوەتەوە جێگەکانی دیکەی دونیا. ڕایەکە ی ئەرستۆ دەربارەی یەکەم فەیلەسوف کەجێگەی ڕەتکردنەوەیە، لەسەدەی بیست و ساڵانی سیەکاندا لەلایەن هۆسرلەوە داکۆکی لێدەکرێتەوە. هۆسرل جەختدەکات فەلسەفە بەر هەمهێنراوی یۆنانە، ئەگەرچی یۆنانەکان لەژێر کاریگەری جوگرافی ناوچەکه و بەشداری هاوسێکانیاندابوون لەبواری زانستە جیاوازەکاندا، بەڵام هەرئەوان بەتەنها توانیان ئەم زانستە تێوریه ڕامانەییە(فەلسەفە) گەشەپێدەن بەبێ هەبوونی بەرژەوەندی و ڕەزامەندکردنی هێزێکی میتافیزیکی.
هەندێ پێیانوایە میسرو بابلیەکان ئەگەرچی دەسپێشخەربوون لەبواری دۆزینەوە زانستی جیاوازدا، بەڵام ئەوان زانست و دانایی وەک ڕێورەسمی ئایینی بۆ گەیشتن بەرەزامەند ی خوایی بەکاربرد نەک لەپێناو خۆیدا. دیارە کانتیش لەرەخنەی ئەقڵی پەتیدا کەباس لە یەکەم وەرچەرخانی کۆپەرنیکیۆسی دەکا، پێیوایە لەبەرئەوە ی دابڕان بووە له و زانینەی میسریەکان هەیان بوو ە. زانستی میسریەکان تەنها برتیبووە لەکۆکردنەوە سەرنجی ئەزموونی، نەک لە ئاستێکی تیوریدا کەیاساو ڕیساو چەمک و دەزگای فەلسەفی خۆی دابڕێژێ. دیارە لەخۆرهەڵاتدا ئه و وەرچەرخانە نەبووە لە ئەفسانەوە بۆئاین و لەئاینیشەوە بۆفەلسەفە، بەڵکو فۆرمەکانی بیرکردنەوە تێکەڵ و ئاوێتەبوون. ئەگەری سەرهەڵدانی فەلسەفە پوخت بەئاسانی ناناسرێتەوە بەبێ پۆلینکاری شرۆڤەیی بۆ ئه و مەعریفەیە کەهەبووە.
دیارە کەسێکی وەک ئەلتۆسێریش تالیس بەدۆزەرەوەی کیشوەری زانستی وەک ماتماتیک دادەنێ. لەکاتێکدا لێکۆڵینەوە مێژوویەکان دەریانخستووە که زانیاریەکانی تالیس لەبواری ماتماتیک و ئەندازه و جیۆمەتری لە میسرو بابلەوە خواستویەتی، بەتایبەت هەندێ لە ئەهرامەکانی میسر کە پێش تالیس دروستبوون. ئەمیل بەرهیە لەمێژووی فەلسەفەی یۆنان دا ئاماژە بەوەدەکات کە نزیکایەتی زۆرهەیە لەنێوان چیرۆکی ئەفراندن که لەنیۆ میزۆپۆتامیادا بڵاوبووه، لەگەل بۆچوونی تالیس سەبارەت بەوەی کەبنەرەتی بوون ئاوە. وەک لەگیرانەوەی دیوجین ئەلاریتیدا هاتووە پیتاگۆرس کەیەکەم کەسە نازناوی فەیلەسوفی بۆخۆی بەکاربردووه و ئە تێورەکەی کە بەتێوری پیتاگۆرس ناوبانگە لە ئەندازەدا، بابلیەکان زۆر پێشتر ناسویانە، هەربۆیە ناکری بەدامەزرێنەری ئەندازەی بناسرێ، بەڵکو وەرگرو گوازەرەوەبووە. ڕەنگە ئەم نموونانە گومان بخەنە سەرئەوەی بەتەنها یۆنان بەرهەمهێنەری فەلسەفەبن.
هەندێ کە پێیانوایە لەبەرئەوەی فەلسەفە بەمانای ئەرستۆیەکە زانینیک ڕامانی تێوریە، جیاوازە لەزانینی پراکتییکی ئەزموونی کە لە چین و میسرو بابلدا هەبووە. ئەوان زانست وەک مەبەستیکی پراکتیکی و ئەزموونی بەمەبەستی چارەسەری و پزیشکی و دۆزینەوەی چارەنوسی مرۆڤ، مردن لەگەڵ ئەستێرەناسی و سو ڕەکانی ساڵ و وەرزەکاندا هاوجوتکردوە. بۆیە فەلسەفەیا ن نەبووە. زانستەکانیان هەم پراکتیکی وهەم لەپێناو خودی کایە زانستیەکادا نەبووه، بەڵکو ئامرازبووە لەپێناو شتیکەدا. لەکاتێکدا لای یۆنانەکان ئامانجی فەلسەفه و زانست بەکاردبردەکی نەبووە لەپێناو مەبەستیتردا بەڵکو لەپێناو زانینی تێوری خۆیدابووە! دیارە هۆسرل ئەمەدەکاتە نیشانه و خسڵەتی گەلانی ئەوروپی! پێیوایە ئەمان لەپێناو زانست خۆیدا بێدابڕان و پچڕان گەشەی فەلسەفەییان لە کەڵەکەبووەیەکی گەورەدا هەبووە.
هەڵبەت گێڕانەوەی یادەوەری فەلسەفه و سەربوردەی یەکەم فەیلەسوف، ناڕاستییەکە کەلە ئەرستۆوە تا هۆسرل و هایدەگەر وزۆریتریش داکەوتووه. گەڕاندنەوە بو دەسپێکی فەلسەفە، ونبوونە لەنێو دەریای شارستانیەتە بەسەرچووەکاندا. ناتوانین فەلسەفە تەنها بکەین بەبەرۆکی یۆناندا! کەسێتی سۆکرات هێندە کۆنترۆڤێرشەلە-شایەنی ڕەتکردنەوەو وەرگرتنە- نموونەیەکە ناکرێ بیکەنە باوکی فەلسەفەی یۆنانی، هەرچی هەیە بەناوی قوتابیەکەی ئەفلاتونەوەیه. ئەمەش بەڵگەیە کە مێژوو زۆرجار ڕاستگۆنییە. پشتبەستن به و مێژووە ئەورپاسەنتەریزمە پڕگرفتە، نامان گەیەنێتە وەڵامی ڕاستەقینە تاچەند یۆنان وەرگرو گوێزرەوەبوون، تاچەند گەلانی میزۆپۆتیامیاو ئێران و میسر هتد لە سازکردنی فەلسەفەدا بەشداربوون؟ فەیلەسوفەکانی پێش سۆکرات و ئەفلاتون دوای تیاچوونی مامۆستاکەی و ئەرستۆش لەگەشتدابوون بۆدەرەوەی یۆنان!
ئیدی لە پرسیاری کوێوە دەبێ بگوێزینەوە بۆ پرسیاری لەبەرچی فەلسەفە هاتەئاراوە. چونکی ئەوە بەندە بەهەلومەرجی بابەتی و زاتییەوە. ئەم پرسیارە هەم لای ئەفلاتون و ئەرستۆو بەوەرگرتن لەمانیش هایدەگەر وایبۆچووە، کەلەکردەی هەڵچوونی سەرسامبوون و سەرسوڕمانەوە وەک سیفەتێکی فەیلەسوف، هۆکاری فەلسەفاندنە. لە سەرسامیەوە بەبوون و دەرکەوت و کێشه و گۆرانکاریەکان نێویی، چاوگی بیرکردنەوەی فەلسەفییە. ئایا تەنها یۆنانیەکان هەڵگیر ئەم سیفەتەن ؟ هەستکردن بەنەزانی و نەفامی پاڵنەرێکە لەپشت سەرسامیەوە کەمرۆڤ خۆی لێدەربازکات و هۆکارەکانی بزان و بیفەلسە فێنێ. لەکاتێکدا دیکارت بەپێجەوانەوە پێیوایە سەرسامبوون کوشتنی ئەقڵە لە بەردەوامی بیرو پرسیارکردندا.

8- کوردو فەلسەفه لەئێستاوە
لەکۆتاییدا، خاڵی گرێدەرەوەی کورد بەفەلسەفەوە، مافه. مافی فەلسەفە بەکوردی جیاناکرێتەوە لەمافی گەیشتن و بەزانست و زانین. ئەرکی بەشەکانی فەلسەفە و فەیلەسوف ئەرکێکی پەروەردەییە. هاوکات نوسین و فەلسەفاندن بەزمانی کورد تێپەراندنی پارادیمی زاڵی بیرکردنەوەی نوسینی فەلسەفییە بەزمانی سەردەستەکان. لەرەوتی فەلسفەی ئەورپاییدا دیکارت دەستپێشخەربووە له نووسین بە زمانی فەرەنسی لەباتی لاتینی. ڕەنگە کارەکەی ئه و بەزمانی خۆی له و سەردەمەدا ناقۆڵاو جێگەی مشوتمڕبووبێ.
ئیدی دەروازەی فەلسەفه بۆ ئێمە، شانسێکە کەلەڕێیەوە دیالۆگی شارستانی بکەین لەگەڵ هزرودونیای ئەویتردا. زاڵبوونی هزری خۆرئاوا لەبواری فەلسەفەدا دەگەڕێتەوە بۆزرنگی و ڕەوشی مێژوویان، نەک نەتوانسی (پۆتێشنی) زاتی ئێمە. پرسی فەلسەفە وەک زانست نییە، ئەوان زانسیان هەیه و گەشەیان کردووه و ئێمە بەرخۆرین، بەڵام لەمێژووی میللەتانی خۆرهەڵاتدا هەوڵی فەلسەفیی لەقۆناخەکاندا هەبووه و هەڵکشان و داکشانی بەخۆوەدیوە. دۆگمای ئاینی و ئایدۆلۆجیای باو، بارودۆخی ئابوری خراپ و هەژاری نەیهێشتووە گەشەکات.
بەختیار کە بەدیوێکدا بەرگری لەپێگەی فەلسەفە دەکات وەک بیرکردنەوەیەکی بەرزو ناواز، لەلایەکیترەوە داسەکە دەداتە دەست نەیارانی فەلسەفە(کە کەمنین) لە کوردستان. بەتایبەت ئەوانەی لە بواری فەلسەفە دا کاردەکەن کەمینەن، هەو ڵەکانیان سەرەتایی و بێکەموکورتی نییە. بەڵام قۆناخەکە دەرفەتێکە پرسیارو کێشەکانی مرۆڤی کورد بەفەلسەفیی بکرێن. کێشه و پرسەکانی فەلسەفە بیگومان کێشەی مرۆڤن. ئیدی توێژینەوە لە پرسە کولتو ڕی و ئایینی و سیاسیەکان، ئاوەڵاکردنەوەی هزرە. مافی خوێندنی فەلسەفە لەپرۆگرامی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆ کە چاومانتێبڕیوە، تائێمەش لەورێوە بچینە مێژووی فەلسەفەوە هاوکات فەلسەفەش بخەینە ئێستاو مێژووەوە.
ئێمە خاوەنی پرسگەلی هەستیارین، دڵنیام فەلسەفە وادەکات دۆخێکی ڕۆشنخوازی خۆشبێ بۆئەوەی پرسه میتافیزیکیەکان، سیسمتی حوکم، ماف و پرسی شوناس، زانست و تەکنەلۆجیا و پرسەرەوشتیەکان زۆریتیش بدوێنین. لێرەوە ئێمە سەیری بایەخ و گرنگی فەلسەفە دەکەین بەتایبەت لەبنیاتنانی ئەقڵی ڕەخنەیی و شرۆڤەیی و لێکدەرەوە. ئەقڵێ کەبتوانێ لەدیارده و دەرکەوتەکانی دەوروبەری ڕەخنەبگرێ و لەهەڵه و گرفتەکانیشی فێربێ. نوسین و بیرکردنەوەی فەلسەفیی، هەر کارکردن نییه لەناو فەلسەفە خۆیدا، چونکی بەوە دادەبڕێ لەکۆمەڵگه و پرسیارەکانی. هەر کارکردنیش نییە لەسەر پرسەکانی کۆمەڵگەدا، چونکی وندەبێ لە نێو زانستەکانی(کۆمەڵناسی و مرۆڤناسی) دیکەدا. فەلسەفەی کوردی دەکرێ پرۆژەیەکی داهاتووبێ، چونکی هێشتا ناتوانین لەمێژوودا بیدۆزینەوە، بەڵام دەکرێ باس لەهزرو دانایی و دونیابینی کوردی بکەین، بەجۆرێ لەجۆرەکان. هیچ گەل و کۆمەڵگەیەک نییە هزرو ڕوانینی خۆی نەبێ لەرێکخستی ژیان و بەڕوێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی ژیانی کۆمەڵایەتییدا.


نەوزاد جەمال، مامۆستا لەبەشی فەلسەفە- زانکۆی سەلاحەدین[1].
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-04-2013 (10 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 05-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 08-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 08-12-2022 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 262 جار بینراوە
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
05-12-2022[1]www.gulanmedia.comماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستهـ.ک.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2 تۆمار دۆزرایەوە!
05-12-202228-04-2013کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
08-12-2022بەختیار عەلیکوردیی ناوەڕاستس.ئـ.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 6 تۆمار دۆزرایەوە!
...
05-12-2022پۆلێنی ناوەڕۆکفەلسەفە / هزرهـ.ک.
05-12-2022پۆلێنی ناوەڕۆکوتار و دیمانەهـ.ک.
05-12-2022جۆری دۆکومێنتزمانی یەکەمهـ.ک.
05-12-2022جۆری وەشانچاپکراوهـ.ک.
05-12-2022زمان - شێوەزار کرمانجیی ناوەڕاستهـ.ک.
05-12-2022وڵات - هەرێم کوردستانهـ.ک.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 11.125 چرکە!