کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (قاز لە ئیدیۆمی کوردەواریدا4 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.527-08-2022ز.ع.
1.0.426-08-2022ئـ.ئـ.
1.0.326-08-2022ئـ.ئـ.
1.0.226-08-2022ئـ.ئـ.
1.0.126-08-2022ئـ.ئـ.
ناوی بابەتقاز لە ئیدیۆمی کوردەواریدا
کاتی گۆڕین 27-08-2022 20:13:44
ناوی باشترکار زریان عەلی
بابەت

قاز له‌ ئیدیۆمی كورده‌واریدا
قاز لە ئیدیۆمی کوردەواریدا
قاز، مەلێکی مل درێژی گەورەی دەندووک و پێ پانە، وشکاوەکییە، لە ئاو و وشکانیدا هەڵدەکات، لە مراوی گەورەترە، پەلەوەرێکی ماڵییە و کێویشی هەیە، زۆر هەستیارە بۆ پاسەوانیش دەبێت، لە کۆنەوە مرۆڤ ناسیویەتی و ئاشنای بووە و بەخێوکردووە، لە کوردەواریشدا چەندین ئیدیۆمی لەسەر وتراوە، وەک دەڵێی ڕۆنی قازیان لێداوە بەشێوەیەکی تریش دەوترێت: ڕۆنی سەگی لە قەلب درایە، پەلەوەری قاز یەکێکە لە خۆراکە پایزییەکانی کورد، لەگەڵ هاتنی سەرماوەرز زیاتر دەخورێت و خۆراکێکی بەتام و بەلەزەتە، بە فڕوجاوی و ئاوی خۆییەوە دەکرێتە مەرەگە و زیاتر لەگەڵ پڵاوی قەرەخەرمان و ساوار، کەیبانوەکان لێی دەنێن، قاز چەورییەکی زۆری هەیە، لەکاتی خواردندا بەتەواوەتی هەست به و چەورییە زۆرەی دەکرێت، ڕۆن لە پێست و شان و باڵ بدرێت ئەوا جموجۆڵ و بزاوتی مرۆڤ خۆش دەکات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە بەشتێک یان بەکەسێک زۆر خۆشحاڵ بێت دەوترێت: ڕۆن قازیان لێداوە، خاسیەتەکانی قاز زیاتر وایکردووە کە نمونە بە قاز بهێنرێتەوە، بۆ نمونە کاتێک قازێکی پێ پان و مل درێژ بێ گوێدانە هیچ شتێک مل دەنێت و دەڕوات بەڕێوە، هەست به و شتانەی دەوروبەری ناکات، کە هەنگاو بنێت و زیان نەگەیەنێت بە خۆیی و دەوروبەری، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی نەفام و هیچ نەزان کە بۆ یەکەمجار چوبێتە شوێنێک دەوترێت: قازە، واتە: تازەیە و هیچ نازانێت، ئەوە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ تا ئەمڕۆش پەیڕه و دەکرێت، بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەوترێت: قاز.
هەروەها بەکەسێکی دەنگ گەورە و دەنگ بەرز دەوترێت، کە زۆر قسان بکات و مێشکی خەڵکی ببات و لە نزیکەوە گوێی خەڵکی کەڕ بکات بە تەوسەوە پێی دەوترێت پەکوف ئه و دەنگە چییە؟ دەڵێی گۆشت قازت خواردووه.
لە کوردەواریشدا بیروبۆچون وابووه و باو بووە، ئەگەر کەسێک گۆشتی قازی بخوات، دەنگی خۆش دەبێت، بۆیە هەر کاتێک کەسێک گۆشتی قازی بخواردایە بە گاڵتەوە دەیانگوت: یاڵڵا حەیرانەیەک یان گۆرانییەکمان بۆ بڵێ، چونکە گۆشت قازت خواردووە، هەروەها ئەگەر کەسێکیش دەنگی لە تێرییەوە بهاتبوایە دەیانگوت: گۆشت قازی خواردووه.
هەروەها بۆ جوانی کیژ و کاران، لار و لەنجە و گەردەن و پان و پۆڕی مەلی قاز وەکو ئیدیۆم بۆ جوانی و گەردەن کێلی لە دەق و تێکستی میللی و فۆلکڵۆریدا هاتووە وەک:
قاز و قورینگ و مراوی
هەرسێکیان تەیری ئاوی
گۆشتیان دەخورێ بەخاوی
هەروەها بۆ گەردەن جوانی وتراوە:
ئۆی نازێ نازێ نازێ
ئۆی نازێ گەردەن قازێ
هەر بۆ زۆر قسەکردن و دەنگ گەورەیی بە گاڵتەوە دەوترێت:
چەنە بازی هەتیو دەڵێی قازی.[1]
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
تایبەت بۆ کوردیپێدیا نووسراوە!
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 26-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-08-2022 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 282 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1186 KB 26-08-2022 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
26-08-2022[1]ئامادەکردنی چارت و خشتە - ئاراس ئیلنجاغیتۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیاکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8 تۆمار دۆزرایەوە!
08-07-2023پەڕی قازێ لە کلکی مریشکێ دەنێکوردیی ناوەڕاستڕ.ج.س.
26-08-2022قاز نابێ بەبازکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.
26-08-2022ئەگەر قاز نیت مەیکە هێلکەی قاز، لە کەسی زۆردار خۆت بکە دەربازکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.
26-08-2022ئەڵێی گۆشت قازی خواردووە دەنگ زیقە، لوسە لە گۆشتا هەر وەکو بەتریقەکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.
26-08-2022مریشک هێلکەی قازی کرد قنگی دڕاکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.
26-08-2022مريشک هێڵکەی قاز بکات قونی دەدڕێتکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.
26-08-2022قاز و قورینگ کەچەر و کوێران هەراوێرنکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.
26-08-2022نەوەی قازی مەلەوانەکوردیی ناوەڕاستئـ.ئـ.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 2 تۆمار دۆزرایەوە!
...
26-08-2022وڵات - هەرێم باشووری کوردستانئـ.ئـ.
26-08-2022وڵات - هەرێم ڕۆژهەڵاتی کوردستانئـ.ئـ.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!