کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
     
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (یەڵماز گۆنای؛ باوکی سینەمای کوردی4 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.523-01-2023ڕ.ک.
1.0.404-03-2022ڕ.ک.
1.0.303-03-2022ز.ع.
1.0.203-03-2022ز.ع.
1.0.103-03-2022ز.ع.
ناوی بابەتیەڵماز گۆنای؛ باوکی سینەمای کوردی
کاتی گۆڕین 23-01-2023 08:38:35
ناوی باشترکار ڕۆژگار کەرکوکی
بابەت

یەڵماز گۆنای؛ باوکی سینەمای کوردی
یەڵماز گۆنای؛ باوکی سینەمای کوردی
هەڵگورد سەمەد

دەستپێکی کاری هونەری
سەرەتای کاری هونەر ئەوکاتە بوو کە تەمەنی تەنیا 21 ساڵ بووە، وەکوو ئەکتەر لە چەندین فیلمی تورکی ڕۆڵی سەرەکی هەبوو. ئەمە بووە سەرەتای ناساندنی یەڵماز گۆنای بە کۆمەڵگە و بەناوبانگ بوونی.
لە ناوەڕاستی ساڵانی شەستی سەدەی ڕابردوو دەست دەکات بە کاری دەرهێنان، لەو فیلمانەی دەریهێناون زۆرتر کار لەسەر ژیانی خەڵکی گوند دەکات نەک شار. ئەو ڕووی کامێراکانی لە چەقی شارەکانەوە بەرەو گوندەکان وەرگێڕا و زوومی کامێراکەی خستە سەر ژیانی ڕۆژانەی هەژارە تەپوتۆزاوییەکانی باکووری کوردستان.

یەڵماز گۆنای و پاڵەوان
چیتر پاڵەوانەکان قات و کراوات لەبەرەکان نین. ئەو دێت پاڵەوانە شیکەکان تێک دەشکێنێت! لە فیلمەکانی یەڵمازدا پاڵەوانەکانی یەڵماز خەڵکانی گوندن. پاڵەوانەکانی ئەو، پاڵەوانە ڕاستەقینەکانی ژیانن. ئەوەش یەکانگیر بوو لەگەڵ ئایدیای چەپی یەڵماز کە پێی ناسرابوو. بۆیە بە تەواوی مێژووی سینەمای لە تورکیادا گۆڕی.
زۆرتر کاری لەسەر چینە کۆمەڵایەتییەکان و پێکدادانی چینایەتی دەکرد. باسی لەو کێشانە دەکرد کە سەرمایەداری بۆ جوتیاران و گوندییەکانی دروست کردووە، ئەو فشارەی بەهۆی ئەو سیستمەوە لەسەر ژیانیان دروست بووە. هەروەها باسی لە کێشەکانی خودی ئەو کۆمەڵگە دواکەوتووانە دەکرد کە زۆرتر لە گوندەکان نیشتەجێن. ئەوکات ژنکوژی و کێشەی هەژاری و چەوساندنەوە بۆ ئەو، بابەتە گرینگەکانی فیلمەکانی بوون. هەر ئەمە بوو وایکرد دواجار لە ساڵی 1982 خەڵاتی چڵەخورمای زێڕینی فیستیڤاڵی سینەمایی کان لە وڵاتی فەڕەنسا بۆ فیلمی (Yol واتە ڕێگا) وەربگرێت. ساڵی دواتریش هەمان فیلم بە باشترین فیلمی بیانی لە فیستیڤاڵی سێزاری فەڕەنسی هەڵبژێردرا کە دوای کان لەسەر ئاساتی فەڕەنسادا گەورەترین و بەناوبانگترین فیستیڤاڵی سینەمایە.

چ جۆر سینەمایەک؟
سینەمای یەڵماز گۆنای دەکرێ بە سینەمایەکی ڕیالیستی تەماشا بکەین. هەرچەندە ناچێتە ناو چوارچێوەی دۆکیۆمێنتارییەوە، بەڵکو فیکشن و نواندنە، بەڵام زۆرتر لە دۆکیومێنتار نزیکە وەک لە فیکشن.
یەڵماز بە باوکی سینەمای کوردی ناسراوە. لە کاتی باسکردن لە سینەمای کوردی، یەکەم کەس کە باسی دەکرێت یەڵمازە. هەرچەندە فیلمەکانی بە زمانی تورکین، بەڵام ناوەڕۆکی فیلمەکانی کوردین. وەک خۆی گەلێک جاران ئاماژەی پیداوە، زۆر سوودی لە چیرۆک و کولتووری کورد وەرگرتووە و سیناریۆی فیلمەکانی لەسەر ئەوە داڕشتووە.
ئەو شوێن دەستی لە سینەمای تورکیش یەکجار بەرچاوە. بەشداری زیاتر لە 107 فیلمی تورکی کردووە، لە زۆربەی فیلمەکاندا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە.

یەڵماز گۆنای و کوردبوون
پێم وایە ڕاشکاوانەترین قسەکانی یەڵماز گۆنای لەسەر کورد و کوردبوونی خۆی لە دوایین دیمانەیدایە، کە ڕۆژنامەوانی فەڕەنسی کریس کۆچێرا لەگەڵیدا کردووە بۆ گۆڤاری The Middle East دیمانەکە هی کانوونی دووەمی ساڵی 1983یە واتە ساڵێک پێش مردنی یەڵماز گۆنای. لەوێ وەڵامی زۆر پرسیار دەداتەوە کە دەربارەی کوردبوونی خۆی و ڕەوشی کوردان لە باکووری کوردستان. باس لەو نەهامەتییانە دەکات کە بەهۆی کوردبوونییەوە بەسەر خۆی و بنەماڵەکەیدا هاتوون.
دوای دوورکەوتنەوەی لە خانەوادەکەی لە تەمەنی 15 ساڵییەوە یەڵماز بەرەبەرە زمانی کوردیشی بیردەچێتەوە.
لەو دیمانەیەدا باس لەوە دەکات کە ئەو زۆر حەزی دەکرد لە فیلمەکانیدا زمانی کوردی بە کار بهێنێت، بەڵام ئەگەر ئەوەی کردبا، خۆی و هەموو ئەکتەرەکانیشی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەخرانە زیندان. دەربارەی کوردبوونی خۆی دەڵێت “ئەگەر ڕاستیتان دەوێ، من کوردێکی ئەسیمیلەکراوم. دایکم کورد بوو، باوکیشم کوردێکی زازا بوو. لە هەموو تەمەنی منداڵیم تا 15 ساڵێ لە ماڵەوە هەر بە کرمانجی و زازاکی قسەمان دەکرد کە دوو شێوەزاری کوردین. بەڵام دواتر بەهۆی باردۆخێکی تایبەتەوە لە خانەوادەکەم دابڕام، ئیتر چیتر گوێم لە وشەی کوردی نەبوو، هەموو شتێ بوون بە تورکی. زۆر جار گوێم لێ دەبوو تورکەکان دەیانوت: کورد بوونی نییە، زمانی کوردی نییە. بەڵام من دەمزانی ئەو شتە ڕاست نییە. باوکم خەڵکی سیڤریک بوو، یەکەمجار لە تەمەنی 16 ساڵی سەردانی ئەوێم کرد. بینیم کە ماڵباتی باوکم چۆن لە ڕەگ و ڕیشەی کوردبوونەوە هەڵکەندراون. هەموو جار باوکم دەیوت: ڕەگی ئێمەیان هەڵکەندووە. من ئەو ناخۆشی و ستەمانەم دەبینی کە لە کورد دەکرێن لە باکووری کوردستان. بەڵام بۆ یەکەمجار لە تەمەنی 34 ساڵی چوومە مووچ، ناوچەکەی دایکم. بیرۆکەی فیلمی “Troupeau”م لەوێوە بۆ هات، کە باس لە خێڵ دەکات”. هەندێ لە هاوڕێ نزیکەکانی گۆنای باس لەوە دەکەن کە جارێک یەڵماز گۆنای داوای لە دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملو، سکرتێری گشتی ئەوکاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کردووە کە یارمەتی بدات بچێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەوێ فیلمێک بەرهەم بهێنێت، هەرچەندە دکتۆر قاسملو ئەوکات بەڵێنی پێ دەدات کە یارمەتی بدات، بەڵام بەهۆی خراپ بوونی دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای شۆڕشی ئیسلامی و دەستپێکردنی شەڕ لەوێ، نەیتوانیوە بچێتە ڕۆژهەڵات.

تاراوگەنشینی
دوای ئەوەی لە تورکیا تووشی چەرمەسەری زۆر دەبێت و لە دواجاردا، ساڵی 1980 حوکمی زیاتر لە 100 ساڵ زیندانی بۆ دەدرێت، یەڵماز گۆنای بڕیار دەدات تورکیا جێبهێڵی و بە ناچارێ بچێتە تاراوگە. کچەکەی (ئێلیف گۆنای) لە دیمانەیەکدا دەڵێت: “ئەوکات من تەمەنم پانزە ساڵ بوو، لەگەڵ باوکم هاتینە دەرەوە، ئەو وڵاتەی کە پێشوازی لێ کردین فەڕەنسا بوو. فەڕەنسا باوەشی بۆ ئێمە و باوکم کردەوە، بەڵام باوکم خۆشحاڵ نەبوو بە تاراوگەنشینی، ڕەنگە هەر ئەوەش بووبێ کە وایکرد نەخۆشییەکەی تەشەنە بسەنێ. تا دوا ساتەکانیش نەیدەوت نەخۆشم، کاتێکیش ئێمە پێمان زانی زۆر درەنگ بوو”.

دامەزراندنی ئەنستیتیوتی کورد لە پاریس
یەڵماز گۆنای دەستێکی باڵای هەبوو لە دامەزراندنی ئەنستیتیوتی کورد لە پاریس. لە وارگەی ئەنستیتوتی کورد لە لیستی دامەزرێنەراندا یەکەم ناو کە ئاماژی پێ کراوە وەکوو دامەزرێنەر ناوی یەڵماز گۆنایە. ئەو دەمانەی لە فەڕەنسا بوو، گۆنای بەردەوام هەوڵی دەدا جگە لە کاری فیلم، کارگەلێکی دیکەش بۆ کوردان بکات. بە تایبەتیش ئەو حەزێکی زۆری بۆ کاری فەرهەنگی هەبوو، بۆیە بە تاسەوە بەشداری کۆبوونەکانی دامەزراندنی ئەنستیتیوتی کوردی دەکرد، تا دواجار هەوڵەکانی خۆی و هاوڕێکانی سەریان گرت. لەوکاتەوە ئەنستیتیوتی کورد سەرەڕای چالاکییە کولتوورییەکان، ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان کورد و دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا.

زیندان و بەردەوامی
یەکەمجار لە نێوان ساڵانی 1960 -1962 ماوەی 18 مانگ بەهۆی نووسینی ڕۆمانی (ئەوان بە سەرشۆڕی مردن) دەخرێتە زیندانەوە. ئەوکات دادگای تورکیا بە کۆمۆنیست بوون تۆمەتباری دەکات.
دوای دەرچوونی لە زیندان، دەست دەکاتەوە بە کاری نواندن. ماوەی پێنج ساڵ جەماوەریترین ئەکتەری تورکیا بووە.
پاشان کە دەست دەکات بە کاری دەرهێنان، زیاتر دەکەوێتە ژێر کاریگەری نیوڕیاڵیستەکانی ئیتاڵیا و ئەمە لە فیلمەکانیدا بە ڕوونی دەبینرێت.
ساڵی 1974 دووبارە لە لایەن دادگاوە بە تۆمەتی یارمەتیدانی خوێندکارە ئەنارشیستەکان 2 ساڵ حوکمی زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت. بەڵام بەهۆی ناڕەزایی و پشتگیرییەکی زۆرەوە فشار لەسەر حکومەتی ئەوکات دروست دەبێت و دوای ماوەیەکی کەم ئازاد دەکرێت.
دوای ئازاد بوونی یەکسەر دەست دەکات بە دەرهێنانی فیلمی (هاوڕی) کە باس لە چینی سیاسیی کۆمەڵگەی تورکی دەکات. دواتر دیسان دەزگیر دەکرێتەوە، ئەمجارە بە 15 ساڵ زیندانی حوکم دەدرێت.
لە زیندان بەردەوام دەبێت لە نووسین، لە ماوەیەکی کورتدا سێ ڕۆمان دەنووسێ لەگەڵ چەند سیناریۆیەک کە لە لایەن هاوڕێیەکی بە ناوی زەکی ۆکتەن دەبریتە دەرەوەی زیندان و دەکرێن بە فیلم.
لە ئۆکتۆبەری ساڵێ 1981مۆڵەتێکی کاتی پێ دەدرێت تا سەردانی ماڵباتەکەی بکات، بەڵام بە یارمەتی هەندێ هاوڕێی لە تورکیا و لە ئەورووپا دەتوانێ بگاتە فەڕەنسا و ببێت بە پەنابەر.
کاتێ هێشتا لە بەندیخانە بوو داوا لە شەریف گورەن دەکات کە کاری دەرهێنان بۆ سیناریۆی Yol-ڕێگا بکات، بەڵام دوای ئەوەی ڕادەکات ساڵێ دواتر خۆی بەسەر فیلمەکادا دەچیتەوە و لە سویسرا تەواوی دەکات. فیلمەکە باس لە کۆمەڵێک زیندانی دەکات کە مۆڵەت وەردەگرن بۆ ئەوەی سەردانی ماڵباتەکانیان بکەن، بەڵام هەریەکەیان شتێک لە ژیانیان ڕوودەدات کە تووشی کێشە و ناخۆشی زۆر دەبن. ئەو فیلمە ساڵی 1982 لە فیستیڤاڵی سینەمایی کان چڵە خورمای زێڕینی بردەوە، کە یەکێکە لە بەهادارترین خەڵاتە سینەماییەکانی جیهان.

فیلمی دیوار لە فەڕەنسا
دوای ئەوەی دێتە فەڕەنسا، یەڵماز لە کاری دەرهێنان بەردەوام دەبێت، بە ماوەیەکی کەم دەتوانێ فیلمێک دەربهێنێت بە ناوی (دیوار) کە دواتر دەنگدانەوەی زۆری هەبوو لە ناوەندە سینەماییەکانی دونیا. ئەمە دوایین فیلمی بوو و شێرپەنجەکەی پەرەی سەند و ساڵی دواتر لە پاریس کۆچی دوایی کرد.
فیلمی دیوار باس لە گرتووخانەیەکی ئەنقەرە دەکات کە چەندین منداڵێ تێدایە و لە لایەن پاسەوانانی گرتووخانەکەوە دەچەوسێندرێنەوە و کاری قورسیان پێ دەکرێت و دەستدرێژییان دەکرێتە سەر. منداڵەکان یاخی دەبن بەو هیوای بگوازرێنەوە بۆ گرتووخانەیەکی باشتر.[1]
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 03-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکوکی )ەوە لە: 04-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکوکی )ەوە لە: 03-03-2022 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 272 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.132 KB 03-03-2022 زریان عەلیز.ع.
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
03-03-2022[1]ماڵپەڕی ژنەفتن - 09-09-2021ماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستز.ع.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3 تۆمار دۆزرایەوە!
03-03-2022یەڵماز گۆنایکوردیی ناوەڕاستز.ع.
04-10-2022سینەما و کۆلۆنیالیزم: پیشاندانەوەی کورد لە سینەمای ئێرانداکوردیی ناوەڕاستهـ.ک.
08-10-2022سینەمای کوردی یان نیشتمانی دایکیکوردیی ناوەڕاستهـ.ک.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 3 تۆمار دۆزرایەوە!
...
03-03-2022پەڕتووک - کوورتەباسهونەریز.ع.
03-03-2022جۆری دۆکومێنتزمانی یەکەمز.ع.
03-03-2022زمان - شێوەزار کرمانجیی ناوەڕاستز.ع.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 15.01
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.875 چرکە!