لەدایکبووی 21-01-1964، لە گوندێکی نزیک شاخەڕەشی نزیک
ماوەتماوەت، ئەو کاتەی کە
عوسمان عوزێریعوسمان عوزێری ڕابەری سیاسی
هێزی خەباتهێزی خەبات بوو، بەڵام لە هاوینی 1963 کە دەنگی کوردستانی عیراق دامەزرا، دەچێتە ئێزگەی و لەوێ درێژە بە خەباتی خۆی دەدات..
لەدوای تیرۆرکردنی عوسمان عوزێری لە هاوینی ساڵی 1966، دوای ساڵێک لەگەڵ دایکی (پەروینی عەزیز ڕەسول بەگ) و لەگەڵ خاڵەکانیا کۆچی بەغداد دەکەن، و هەر لەوێ خوێندن تەواو دەکات تا کۆتایی ساڵی 1985 بڕوانامەی دبلۆمی چارەسەری سروشتی وەردەگرێت..
لە ساڵی 1979 وە لەبەغدا پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) کەرتی ڕێکخستنی (شەهید جوامێر) دوای ساڵێک دەبێتە ئەندامێکی چالاکی ئەو ڕێکخستنە.تا ساڵی 1984 واز لە ڕێکخستن دەهێنێت.
لەکۆتایی ساڵی 1985 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە دەکات و وەکو (دوکتۆری تیپ) لە تیپی 31ی
سلێمانیسلێمانی درێژە بە خەباتی خۆی دەدات، دواتر لەساڵی 1986 دەچێتە
تیپی 37ی شارباژێرتیپی 37ی شارباژێر، و لە هاوینی 1987 کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەی سەرکردایەتی ی.ن.ک لە دێی (زێویە) بە بۆمبابارانی کیمیاوی، بەخەستی بریندار دەبێت، تا چەند مانگێک لە نەخۆشخانەی (بەرگەڵوو) چارەسەری بۆ دەکرێت، ئیتر لەوەودوا لەبەر سەختی برینەکەی کە کاریگەری هەبوو بۆ توانای بینین و سنگ و هەناسەی تا ماوەیەکی زۆر لەجێ دەکەوێت.
لەساڵی 1992کۆچ دەکات بۆ ئۆکرانیا و هەرلەوێ نیشتەجێ دەبێت.
زمانەکانی عەرەبی و ڕووسی و ئۆکرانی زۆر بەباشی فێر دەبێت، شیعرەکانی شیڤچێنکا و سیمینێنکۆ لە ئۆکرانییەوە وەردەگێڕێتە سەر زمانی کوردی، شیعرەکانی ماندڵشتام و یسینین لە ڕووسییەوە وەردەێڕێت لە گۆڤاری (شیعر) کە گۆڤارێکی مانگانەبوو، لەسلێمانی دەردەچوو، لە ساڵی 2018 مانگانە ئەو شیعرانە بڵاو دەکرانەوە.
نامیلکەیەکی گرنگی (رۆدێنکۆ) وەردەگێڕێت لە ڕووسییەوە بۆ زمانی کوردی بە ناوی (ریتمی خەماوی کاتی بەخاکسپاردن لەلای کوردە ئێزیدییەکانی سۆڤێت)..
لە ساڵی 2020 لە ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ)کۆمەڵە وتارێکی بڵاو کردەوە، دەربارەی کەسایەتی و ئەدیب و نووسەرە کوردەکانی سۆڤێت.
[1]