کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (Asoyên Çareseriyê6 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.722-05-2022ز.س.
1.0.622-05-2022ز.س.
1.0.522-05-2022ز.س.
1.0.413-02-2021ز.س.
1.0.313-02-2021ز.س.
1.0.213-02-2021ز.س.
1.0.113-02-2021ز.س.
ناوی بابەتAsoyên Çareseriyê
کاتی گۆڕین 22-05-2022 13:33:07
ناوی باشترکار زریان سەرچناری
بابەت

Asoyên Çareseriyê
ئاسۆکانی چارەسەر
چاوپێکەوتن لەگەڵ مەزلووم کۆبانی
پۆلات جان
لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی غەزەلنووس
پێشەکی پۆلات جان بۆ کتێبەکە
بەر لە دە ساڵ (پاییزی 2011) و لە گەرمە و سەرەتای خۆپیشاندانەکانی سوریا و گەرمەی مشتومڕەکاندا لەمەڕ هەڵوێستی لایەنەکان لەو خۆپیشاندانانە و هەڵوێستی هەر یەک لەو لایەنانە لە یەکتر و پلان و پرۆژە و هاوپەیمانی و تەکتیکیان، مشتومڕەکان و دەنگۆ و بانگەشە و هەڵمەتەکانی ڕاگەیاندن پێبەپێ و هاوتا بوو لەگەڵ گەرمیی خۆپیشاندانەکان و کوشتوبڕ و هەڵمەتەکانی گرتن و ئاڕاستەی بەسەربازیکردنی جموجووڵی کۆمەڵانی خەڵک و ئیسلامیزەکردنی داخوازی و گوتارەکان... هەموو ئەم ژینگە گشتییە چارشێوی خۆی دابوو بەسەر شەقامی کوردیدا و پەرتەوازەی کردبوون، نزیکبوونەوەی لایەنەکان لە یەکدی و لە ئۆپۆزسیۆن کە بۆنی ئیخوانچێتی و ئیسلامگەرایی لێ دەهات، بە جۆرێک بوون کە لووتی مرۆڤیان دەگرت.
لەو هەلومەرجەدا ئێمە ئەم گفتوگۆ تێروتەسەلانەمان کردن و دەستمان کرد بە ڕاڤە و شرۆڤە و وەڵامدانەوە بەو خواستانەی کە لەسەر ڕووبەری سیاسی و شەقامی کوردیی سوریا هاتبوونە ئاراوە. ئەو کاتە ئێمە لەمیانەی ئەم چاوپێکەوتنانەوە سەرقاڵی پێناسەیەکی زانستیی ئاسان بووین بۆ پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری و ڕێگەی هێڵی سێیەم و ئاسۆکانی خۆبەڕێوەبەری و ڕێکخستنی کۆمەڵگەی کوردی و دامەزراندنی سیستمی بەرگریکردن لە خۆ، کە لە چەند ساڵی دواتردا توانیی ببێتە گرنگترین بکەرەکان لەسەر زەمینی تەواوی سوریا و دەنگۆی بە هەموو جیهان بگات.
ئەو کاتە ئێمە هەموومان بە تەواوی نهێنییەوە دەهاتین و دەچووین، بە نازناوی نهێنی و بە بێدەنگیی تەواوەوە کارمان دەکرد و لە ئامادەکاریی هزری و تیۆری و کردەکیدا بووین بۆ بونیاتنانی خۆبەڕێوەبەری، ئەنجوومەنەکان، پێکهێنانی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک، دامەزراندنی شانە نهێنییەکانی یەکینەکانی پاراستن و داچەقاندنی کۆڵەکەکانی دامەزراوە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان. ئەم دایەلۆگانە لەو ساتەوەختەدا بۆ ئەوە بوون کە ڕێنمایەک بێت بۆ ئەوانەی کە چالاک بوون و لە ناو جەماوەردا کاریان دەکرد، لەگەڵ ڕکابەران و نەیاران و هێرشبەراندا لە مشتومڕ و چالاکیدا بوون بۆ پووچەڵکردنەوەی بانگەشەکانیان و ناساندنی ئەو پرۆژەیەی کە کارمان لەسەر دەکرد و بۆ ڕۆشنکردنەوەی شەقامی کوردی و بەدەستهێنان و ڕێکخستنی لەو سەروەختەدا.
دوای دە ساڵ لە تەمەنی شۆڕش و قەیرانی سوریا و هەشت ساڵ لە تەمەنی شۆڕشی نۆزدەی تەمووز، گەشەسەندن و نسکۆ و هەڵکەوتن و وێرانی و ڕیزبەندیی زۆر ڕوویان داوە و هاتوونەتە ئاراوە، ئەمە سەرباری دەستێوەردانی نێودەوڵەتی و پەلکێشیی هەرێمی و دڕندایەتیی گرووپە ئیسلامییەکان، هەروەها سەرباری زۆربوونی ژمارەی شانە چەکدارییەکانی ئەو کات دوای تەنها دەیەیەک بۆ هەزاران سەرباز و دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری و بەرجەستەبوونی وەک حەقیقەتێک لەسەر زەوی و بوونی کورد بە بکەرێکی سەرەکیی گۆڕەپانی سوریا و ناوچەکە... لە چەند ساڵی ڕابوردوودا کورد و هاوبەش و هاوسەنگەرانی لە عەرەب و سریان هەزاران قوربانییان لەو پێناوەدا داوە و لە ئەو شەڕگەیەی سوریادا، سەرباری داگیرکاریی نەگریس و نامرۆڤانەی تورکیا لە عەفرین و شەهبا و سەرێکانی و گرێسپی، توانیویانە خۆیان و یەکڕیزییان بپارێزن، سامی تیرۆریزم بشکێنن، چەندین سەرکەوتنی مێژوویی بە دەست بهێنن، خاک و مرۆڤ ئازاد بکەن و نموونەیەکی دیموکراسی بخولقێنن.
پاش تێپەڕینی نزیکەی یەک دەیە لە ئامادەکردنی ئەم گفتوگۆیانە و وەک دۆکیۆمێنتێکی مێژوویی گرنگ لە ڕۆژئاوای کوردستان و تۆماری بەشێکی هەستیار و ورد لە مێژووی ڕۆژئاوا و سوریا بە گشتی، بە پێویستمان بینی سەرلەنوێ و بەبێ هیچ دەستکارییەک چاپی بکەینەوە. ئەوەی زیاد کرابێت، تەنها ئەم پێشەکییە و ناساندنێکی کورتی هەڤاڵ مەزڵووم عەبدییە و هیچی تر.
ئەمە پەڕتووکە بۆ خستنەوەگەڕی یادەوەری و پاڵفتەکردنی و گەڕانەوەیە بۆ سەرەتاکانی ئەو شۆڕشە، بۆ ئاشنابوون بە چۆنێتیی بیرکردنەوەی ڕێبەر و شۆڕشگێڕانی کورد لەو ساتەوەختەدا و هێنانەپێشەوەی پرسیارەکانی ئەو سەروەختە، بۆ تۆمارکردنی ئەوەی کە چۆن زۆر لەوانەی ئەو کات خەون بوون هاتنە دی و بوون بە ڕاستیی بەرهەست، چۆن پرۆژە تیۆرییەکان بوون بە دامەزراوە و هێز و ئەنجوومەن و بەڕێوەبردنێکی کارا. ڕووداو و پێشهاتەکانی ئەمڕۆ ڕاستی و دروستیی ئەو پرۆژە و ڕێبازە نیشان دەدەن کە ڕێبەرانی ڕێڤەبەریی خۆسەر بۆ خۆیان و بۆ گەلیان پێشنیاز کردبوو، بێگومان ئەمە سەرباری هەموو کەموکوڕییەکانی ئەو ئەزموونە و خاڵینەبوونی لە کێشە و بەربەست و هەڵەش کە سەرباری هەموو ئەوانە، توانیویەتی وەک سەرکەوتووترین پرۆژە تا ئێستا درێژە بە ژیانی خۆی بدات.
ئەم پەڕتووکە بەشێکە لە میراتی تیۆری و هزریی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە بەشداریی مرۆیی کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان و هەموو ئەو گەلانەی کە دۆزیان هاوشێوەی دۆزی گەلی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردستان. بە هومێدی ئەوەی هەموو گەلانی دونیا ئازاد و سەربەست ببن، بە تایبەت گەلی کورد لە گشت پارچەکانی کوردستان. [1]
زمانی بابەت: Kurmancî - Kurdîy Serû
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: چاپکراو
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 13-02-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-02-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-05-2022 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,637 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.240 KB 22-05-2022 زریان سەرچناریز.س.
فایلی وێنە 1.0.1511 KB 13-02-2021 زریان سەرچناریز.س.
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
13-02-2021[1]ناوەندی غەزەلنووستۆڕی کۆمەڵایەتیکوردیی ناوەڕاستز.س.
فایلی پەیوەندیدار: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
22-05-20220001.JPG511 KB1 6ز.س.
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4 تۆمار دۆزرایەوە!
13-02-2021Solution ProspectsEnglishز.س.
13-02-2021آفاق الحلعربيز.س.
13-02-2021چشم انداز راه حلفارسیز.س.
13-02-2021ئاسۆکانی چارەسەرکوردیی ناوەڕاستز.س.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 12 تۆمار دۆزرایەوە!
...
13-02-2021پۆلێنی ناوەڕۆکبیبلۆگرافیاب.س.
13-02-2021پۆلێنی ناوەڕۆکوتار و دیمانەز.س.
13-02-2021جۆری دۆکومێنتزمانی یەکەمب.س.
13-02-2021جۆری دۆکومێنتوەرگێڕدراوز.س.
13-02-2021جۆری وەشانچاپکراوز.س.
13-02-2021زمان - شێوەزار کرمانجیی ناوەڕاستب.س.
13-02-2021زمان - شێوەزارکرمانجیی سەروو - تیپی لاتینیز.س.
13-02-2021شار و شارۆچکەکانسلێمانیز.س.
13-02-2021شار و شارۆچکەکانکۆبانیب.س.
09-11-2022فایلی PDFنەخێرب.س.
09-11-2022فایلی PDFنەخێرهـ.ب.
13-02-2021وڵات - هەرێم باشووری کوردستانز.س.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 7.281 چرکە!