کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
     
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (بەهۆی هێلکەی قاچاخی تورکی و ئێرانی، 13 پڕۆژەی گرنگی پەلەوەر لە کوردستان داخراون5 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.624-01-2023ڕ.هـ.
1.0.523-01-2023ڕ.هـ.
1.0.403-08-2022ڕ.هـ.
1.0.329-08-2020ڕ.هـ.
1.0.229-08-2020ڕ.هـ.
1.0.129-08-2020ڕ.هـ.
ناوی بابەتبەهۆی هێلکەی قاچاخی تورکی و ئێرانی، 13 پڕۆژەی گرنگی پەلەوەر لە کوردستان داخراون
کاتی گۆڕین 24-01-2023 09:53:13
ناوی باشترکار ڕۆژ هەژار
بابەت
بەهۆی هێلکەی قاچاخی تورکی و ئێرانی، 13 پڕۆژەی گرنگی پەلەوەر لە کوردستان داخراون
ئامار و ڕاپرسی

بەهۆی دابەزینی نرخی تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی، بازرگانانی کوردستان بە لێشاو هێلکەی ترووکاندن بە قاچاخ و فەرمی لەو دوو وڵاتە هاوردە دەکەن، بەم هۆیەوە خواست لەسەر هێلکەی ترووکاندنی ناوخۆ کەمبووەتەوە و 76%ی پڕۆژەکانی دایکانەی جوجەڵەی گۆشت داخراون.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، هەزار و 544 پڕۆژەی مۆڵەتپێدراوی گۆشت لە هەرێمی کوردستان هەن: (501 پڕۆژە لە هەولێرهەولێر، 289 پڕۆژە لە دهۆک، 610 پڕۆژە لە سلێمانیسلێمانی، 114 پڕۆژە لە گەرمیانگەرمیان و 30 پڕۆژە لە هەڵەبجەهەڵەبجە).
ئەو پرۆژانە دەتوانن لەهەر وەجبەیەکدا 23 ملیۆن و 55 هەزار و 245 مریشک بەرهەمبهێنن، ئەگەر ساڵانە هەر پڕۆژەیەک تەنیا 4 وەجبە مریشک بەخێوبکات، ساڵانە دەتوانن 92 ملیۆن و 220 هەزار و 980مریشک بەرهەمبهێنن.
ئەگەر تێکڕای کێشی مریشکە بەرهەمهاتووەکان دوای لێدەرکردنی پاشماوەی دوای سەربڕین بە دوو کیلۆ بخەمڵێنین و 10%ی ڕێژەی مردنی لێدەربکەین، بەرهەمی ساڵانەیان دەگاتە نزیکەی 166 هەزار تۆن گۆشتی مریشک، بەڵام بەو مەرجەی پرۆژەکان بە 100%ی وزەی خۆیان کار بکەن.
بەپێی داتاکان ئێستا نزیکەی 75%ی ئەم پرۆژانە لە کاردان، بۆیە بڕی بەرهەمی ساڵانەی ئەم پرۆژانە بە نزیکەی 125 هەزار تۆن گۆشت دەخەمڵێندرێت. نزیکەی 400 پڕۆژەی بێ مۆڵەتیش هەن کە بەرهەمی ساڵانەیان دەگاتە نزیکەی 36 هەزار تۆن. کەواتە کۆی بەرهەمی پڕۆژەکان دەگاتە 161 هەزار تۆن.
وەزارەتی کشتوکاڵ پێویستی ساڵانەی تاکی بۆ گۆشتی مریشک بە 23.9 کیلۆ دیاریکردووە، بەپێی داتاکانی دەستەی ئامار، ساڵی ڕابردوو ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە نزیکەی 6 ملیۆن و 34 هەزار کەس. بەو پێوەرە بێت کوردستان ساڵانە پێویستی بە نزیکەی 144 هەزار تۆن گۆشتی مریشک هەیە، کۆتایی ئەمساڵیش دەگاتە نزیکەی 148 هەزار تۆن، ئەگەر هێلکە و مریشکی هاوردە بهێڵن سەرجەم پرۆژەکان کار بکەن، هەرێمی کوردستان نەک هاوردەکار دەتوانێت ببێتە هەناردەکاری مریشک و هێلکەش.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵ تەواوی پێویستی ئەم پرۆژانەش بە تایبەت لە جوجەڵە دەتواندرێت بەزیادەوە لە ناوخۆدا دابین بکرێت، چونکە پیشەسازیی پەلەوەر لەپڕۆژەی ئەژدادەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە پڕۆژەی پەلەوەری گۆشت.
هەرێمی کوردستان خاوەنی پڕۆژەیەکی ئەژداد و 17 پڕۆژەی دایکانەی جوجەڵەی گۆشت و 44 پڕۆژەی هەڵهێنەرە، ئەو پرۆژانە ئەگەر 100% کاربکەن، توانایان زۆر زیاترە لە پێویستی پڕۆژەکانی پەلەوەری گۆشت.
کۆمپانیای ڕاسون بۆ بەرهەمهێنانی جوجەڵەی دایکانە، کە سەر بە گروپی ڤانۆیە، بریکاری سەرەکی کۆمپانیای (Ross)ی بەریتانیایە کە جوجەڵەی ئەژداد لە جۆری (Ross) لە جیهان بەرهەم دەهێنێت، ڕاسون تاکە کۆمپانیای کوردستان و عێراقیشە کە جوجەڵەی دایکانە لە جۆری (Ross) بۆ پڕۆژەکانی دایکانە دابین دەکات.
کۆمپانیاکە پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی جوجەڵەی ئەژدادی لە سنووری شارۆچکەی شەقڵاوە هەیە، ساڵانە 60 هەزار جوجەڵەی یەک ڕۆژە لە جۆری (Ross308) بە سێ قۆناخ لە کۆمپانیای دایک لە سکۆتلەندا هاوردە دەکات، دوای 25 هەفتە پەروەردەکردنیان، لە هەر مریشکێک 75 هێلکە وەردەگرێت، لە ڕێگەی ئامێری هەڵهێنەر ساڵانە 1.5 ملیۆن جوجەڵەی دایکانە و 1.5 ملیۆن جوجەڵەی گۆشت بۆ پڕۆژەکانی جوجەڵەی دایکانەی گۆشت دابین دەکات.
کاروان سەلاح مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی گروپی ڤانۆ گوتی: لە عێراق 144 پڕۆژە و لە هەرێمی کوردستان 17 پڕۆژەی دایکانەی جوجەڵەی گۆشت هەن، پڕۆژەکانی عێراق ساڵانە پێویستیان بە 4.9 ملیۆن و هی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە 600 هەزار جوجەڵەی دایکانە هەیە، بەرهەمی ساڵانەی پڕۆژەکەمان 1.5 ملیۆن جوجەڵەی دایکانەیە، بۆیە پڕۆژەکەمان لە توانایدایە 100%ی پێویستیی کوردستان و 18.3% پێویستی پڕۆژەکانی عیراق دابین بکات.
بەرزترین بڕی فرۆشی کۆمپانیای ڤانۆ لە ساڵی 2009 بوو کە 925 هەزار جوجەڵەیان فرۆشت، بەڵام کاروان سڵاح دەڵێت: دواتر تورکیا و ئێران بە پلان لەسەر سنوورەکان پڕۆژەی دایکانەی جوجەڵەیان دامەزراند، بۆ هەرەسپێهێنانی پڕۆژەکەمان بە نرخی زۆر هەرزان هێلکەی ترووکاندنیان بە قاچاخ و فەرمی هەناردەی عێراق کرد.
کاروان دەڵێت پێشتر جوجەڵەیان بۆ 90%ی پڕۆژەکانی دایکانەی جوجەڵەی گۆشت لە کورستان دابین دەکرد کە ژمارەیان 17 پڕۆژەیە، ئەو جوجەڵەشی دەمایەوە هەناردەی عێراق و لوبنانیان دەکرد، بەڵام بەهۆی دابەزینی نرخی تمەن، بازرگانان بە لێشاو هێلکەی ترووکاندنیان لە ئێران و تورکیا بە نرخی زۆر هەرزان هێنا: بەو هۆیەوە 13 پڕۆژەی دایکانەی جوجەڵەی گۆشت داخران، فرۆشی ساڵی ڕابردوومان بۆ 35% و فرۆشی ئەمساڵیشمان بۆ 10% دابەزیوە.
بەپێی ئەو بەدواداچوونەی کۆمپانیای ڤانۆ ساڵانە بایی 200 ملیۆن دۆلار مریشک و پارچەکانی، هێلکەی خواردن و تروکاندن هاوردە دەکرێن، ئەمە لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان خاوەنی ژێرخانێکی تەواوی پیشەسازیی پەلەوەرە دەتواندرێت ئەو پێویستیانە لەناوخۆدا دابین بکرێت.
لە هەرێمی کوردستان 17 پڕۆژەی دایکانەی جوجەڵەی گۆشت هەن (13 پڕۆژە لە هەولێر و 4 پڕۆژە لە دهۆک)، ئەم پرۆژانە ساڵانە لە توانایاندا هەیە نزیکەی 104 ملیۆن هێلەکەی ترووکاندن بۆ پڕۆژەکانی هەڵهێنەری پەلەوەری گۆشت دابین بکەن، لە کاتێکدا پڕۆژەکانی پەلەوەر لە کوردستان ساڵانە پێویستیان 92 ملیۆن جوجەڵەیە.
پێشتر 90%ی ئەو پرۆژانە بەپێی خواستی بازار و توانای پڕۆژەکانیان جوجەڵەی یەک ڕۆژەیان لە پڕۆژەی ڕاسۆن دەکڕییەوە دوای 25 هەفتە پەروەردەکردن، لەهەر مریشکێک 175 تاوەکو 186 هێلکەی ترووکاندنیان بەدەستدەهێنا نرخی هەر هێلکەیەک لە سەریان 22 تاوەکو25 سەنت دەکەوت، هێلکەکانیان بە کەمێک قازانج بە هەڵهێنەرەکان دەفرۆشت کە ژمارەیان 44 هەڵێنەرە، ئەوانیش لە ڕێگەی دانانەوەی ئەو هێلکانە جوجەڵەیان بۆ پڕۆژەکانی پەلەوەر دابین دەکرد، بەڵام بەهۆی دابەزینی بەهای لیرە و تمەن، هێلکەی ترووکاندنی پڕۆژەکانی ئێرانی بە 10 بۆ 12 سەنت و تورکی بە 17 تاوەکو 18 سەنت دەگەیشتە پڕۆژەکان، بەم هۆیەوە نەیانتوانی لە نرخدا کێبڕکێی هێلکەی ئێران و تورکی بکەن 13 پڕۆژەیان داخران و تەنیا چوار پڕۆژە (3 لە هەولێر، 1 لە سلێمانی) کار دەکەن.
کۆمپانیای خاڵە خاوەنی دوو پڕۆژەی دایکانەی جوجەڵەی گۆشتە، لە هەولێر و سلێمانی، کۆمپانیاکە پێشتر ساڵانە 160 هەزار جوجەڵەی یەک ڕۆژەی دایکانەی لە پڕۆژەی ڕاسۆن دەکڕییەوە، دوای 65 هەفتە بەخێوکردن 20 تاوەکو 24 ملیۆن هێلکەی ترووکاندنی بەرهەمدەهێنا و بە هەڵهێنەرەکانی دەفرۆشت، ئێستا پڕۆژەیەکیان وەستاوە و پڕۆژەیەکیشیان بە وزەی 50% کار دەکات.
سەفیر ئەحمەد خاڵە، خاوەنی کۆمپانیای خاڵە دەڵێت: بەهۆی دابەزینی بەهای تمەن و لیرە، بازرگانان بە لێشاو هێلکەی ترووکاندنیان لە ئێران و تورکیا هێنا و بازاڕی ئێمە نەما، بۆیە بە ناچاری پڕۆژەی هەولێرمان داخستووە، بەرهەمی پڕۆژەی ڕانیەڕانیەشمان بۆ نیوەی بەرهەم دابەزاند.
سەفیر خاڵە هەروەها دەڵێت: پێشتر جوجەڵەمان بۆ 40%ی پڕۆژەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دابین دەکرد، چونکە ئێمە پڕۆژەی دایکانە و هەڵهێنەرمان هەیە، بەڵام ئێستا زۆربەی هەڵهێنەرەکان هێلکەی ترووکاندنی ئێرانی و تورکی دەهێنن و بە نرخی زۆر هەرزان جوجەڵە بە پڕۆژەکان دەفرۆشن، بۆیە زۆربەی پڕۆژەکان وازیان لە کڕینی جوجەڵەی خۆماڵی هێناوە، ئەمە لەکاتێکدایە جوجەڵەی خۆماڵی بەرگری بۆ نەخۆشی زۆر باشە و ڕێژەی مردنی کەمە.
وەزارەتی کشتوکاڵ لە سەرەتای ئەمساڵدا بڕیاری دا 10 سەنت بخرێتە سەر هێلکەی تروکاندنی هاوردە. بە بڕوای سەفیر خاڵە، دانانی ئەو ڕەسمە ڕۆڵی گەورەی دەبێت بۆ بەکارخستنەوەی پڕۆژەکان، ئەو دەڵێت: پشت بەو بڕیارە بۆ بەکارخستنەوەی پڕۆژەکەی هەولێر داوای 80 هەزار جوجەڵەی دایکانەمان لە کۆمپانیای ڕاسۆن کردووە.
نرخی هێلکەی ترووکاندنی خۆماڵی ئێستا بە گوێرەی خواست لە نێوان 27 تاوەکو 30 سەنتە، بەڵام نرخی هێلکەی ئێرانی بە 10 تاوەکو 12 سەنتە، هێلکەی تورکیش بە 15 تاوەکو 20 سەنتە، هێلکەی ئەوروپیش بە 30 تاوەکو 45 سەنتە.
سەفیر خاڵە، دەڵێت: بەر لە دابەزینی نرخی تمەن و لیرەش، تورکیا و ئێران بە پلان هەوڵیانداوە پڕۆژەکانی ئێمە هەرەس پێبهێنن، چونکە پڕۆژەکانی تورکیا هەر کۆنتێنەرێک هێلکەی ترووکاندنیان هەناردەی کوردستان و عێراق بکردایە حکومەت 8 هەزار دۆلار تێچووەکەی بۆ دەگەڕاندنەوە. ئێستا ئێران بۆ پارێزگای لە بەرهەمی خۆماڵی هەناردەی هێلکەی ترووکاندنی قەدەخە کردووە، بەڵام بەهۆی هەرزانی نرخەکەی بازرگانان بە قاچاخ دەیهێنن.
لە هەرێمی کوردستان 46 پڕۆژەی هەڵهێنەری پەلەوەر هەن (27 لە هەولێر، 5 لە دهۆک، 11 لە سلێمانی و سێ 3 لە گەرمیان)، ئەگەر 100% کاربکەن ساڵانە پێوستیان بە زیاتر لە 307 ملیۆن هێلکەی تروکاندن هەیە، بەشێک لەو پرۆژانە بەرهەمەکانیان هەناردەی شارەکانی عێراق دەکەن، بۆیە وەزارەتی کشتوکاڵ مۆڵەتی هاوردەکردنی هێلکەی ترووکاندنیان پێدەدات.
بەپێی ئامارێک لە پێنج ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی کشتوکاڵ بە فەرمی ڕێگەی بە هاوردەکردنی نزیکەی 43 هەزار تۆن هێلکەی تروکاندن داوە.
ئەحمەد عەبدوڵڵا، بازرگانێکی هاوردەی هێلکەی ترووکاندنە، دەڵێت: پڕۆژەکانی جوجەڵەی گۆشت لە توانایاندا نییە تەواوی پێداویستی هەڵهێنەرەکان دابین بکەن، بۆیە ئێمە و زۆربەی خاوەن پڕۆژەکانی دیکە بەردەوام هێلکەی تروکاندن لە تورکیا، ئێران، پرتوگال، بەلجیکا، ئیسپانیا و هۆڵەندا هەندێ وڵاتی دیکە هاورد دەکەین.
بە گوتەی ئەو بازرگانە بەهۆی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی تمەن و لیرە، نرخی هێلک ترووکاندن زۆر دابەزیوە، بۆ نمونە هێلکەی ترووکاندنی ئەوروپی بە26 سەنت و هێلکەی تورکی بە 17 تاوەکو 18 سەنت و هێلکەی ئێرانیش بە 10 تاوەکو 15 سەنتە.
سەبارەت بە کاریگەری بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر هێلکەی هاوردە، ئەو بازرگانە گوتی: مانگانە دوو کۆنتێنەر هێلکەی تروکاندن هاوردە دەکەم، کە هەر کۆنتێنەرێک 306 تاوەکو 324 هەزار هێلکەیە، نرخی هەر کۆنتێنەرێک هێلکەی تورکی دەگاتە 50 تاوەکو 60 هەزار دۆلار، ئەوروپی 80 تاوەکو 90 هەزار دۆلار. بە زیادکردنی ڕەسمی 10 سەنت بۆ هەر هێلکەیەک نرخی هەر کۆنتینەرێک نزیکەی 30 هەزار دۆلاری دەچێتەسەر، بەڵام دڵگرانین بەو زیادبوونە، چونکە ئێستا بووەتە گەڕەلاوژە، بازرگانەکانی هێلکەی خواردن بەقاچاخ هێلکەی ترووکاندن دەهێنن، بێجگە لە خاوەن پڕۆژەکانیش، بە پارە و واستە مۆڵەت بە هەندێ بازرگان دەدرێت هێلکەی ترووکاندنن بهێنن، ئەمەش بازاڕەکەی تێکداوە.
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ، لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت: ئامانجمان لە دانانی ئەو 10 سەنتە، بۆ ئەوەیە دووبارە زنجیرەی پڕۆژەکانی پەلەوەر لە ئەژدادەوە تاوەکو پڕۆژەکانی گۆشت بەکاربخەینەوە، بۆ بەرهەمهێنانیش پشت بە بەرهەمی خۆماڵی ببەستین.
فیراس سدیق، گوتیشی: هەر کات بەرهەمی پڕۆژەکانی ناوخۆ گەیشتە ئەو ئاستەی 100% پێویستیی هەڵهێنەرەکان دابین بکەن، هاوردەی هێلکەی ترووکاندن بە یەکجاری ڕادەگرین.[1]
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-08-2020
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 29-08-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-08-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 29-08-2020 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,047 جار بینراوە
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
29-08-2020[1]ماڵپەری رووداو - 27-08-2020ماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستڕ.هـ.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
29-08-202027-08-2020کوردیی ناوەڕاستب.س.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 6 تۆمار دۆزرایەوە!
...
29-08-2020جۆری ئامار و ڕاپرسی ئابووری و نەوتڕ.هـ.
29-08-2020جۆری ئامار و ڕاپرسی ئاڵوگۆڕکردنی بارزگانیڕ.هـ.
29-08-2020جۆری ئامار و ڕاپرسی گەندەڵیڕ.هـ.
29-08-2020جۆری ئامار و ڕاپرسی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریڕ.هـ.
29-08-2020وڵات - هەرێم باشووری کوردستانڕ.هـ.
03-08-2022وڵات - هەرێمشانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)هـ.ب.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 15.02
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 7.906 چرکە!