کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (48 پارت و ڕێکخراو دژی کودەتا و قڕکردنە سیاسیەکەی ئاکەپە هاتنە دەنگ5 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.623-01-2023هـ.ب.
1.0.503-08-2022هـ.ب.
1.0.407-06-2020هـ.ب.
1.0.307-06-2020ب.ج.
1.0.207-06-2020ب.ج.
1.0.107-06-2020ب.ج.
ناوی بابەت48 پارت و ڕێکخراو دژی کودەتا و قڕکردنە سیاسیەکەی ئاکەپە هاتنە دەنگ
کاتی گۆڕین 23-01-2023 08:38:35
ناوی باشترکار هاوڕێ باخەوان
بابەت
48 پارت و ڕێکخراو دژی کودەتا و قڕکردنە سیاسیەکەی ئاکەپە هاتنە دەنگ
بەڵگەنامەکان

48 پارت و ڕێکخراوی کوردستانی لە ئەوروپا دژی کودەتاکەی ئاکەپە – مەهەپە دژ بە پەرلەمانتارانی کورد هاتنە دەنگ و ڕایانگەیاند کە لە پەرلەمانی تورکیا قڕکردنی سیاسی ئەنجامداراوە.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا 48 پارت و ڕێکخراوی کوردستانی لە ئەوروپا لە بەرامبەر کودەتاکەی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە کە لە پەرلەمانی تورکیا لە دژی پەرلەمانتارە کوردەکان ئەنجامیدا، ناڕەزایەتیان دەربڕی.
پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان لە بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاند، دەوڵەتی فاشیستی تورک بە فەرمانی ئەردۆغانی دیکتاتور، دەستی بۆ پەرلەمان برد و لە دژی هەر یەک لە لەیلا گوڤەن و موسا فاریس ئۆغوللاری ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپەهەدەپە و ئەنیس بەربەرئۆغلو ئەندام پەرلەمانی جەهەپە قڕکردنی سیاسی ئەنجامدا.
هاوکات باس لەوەش کرا کە، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە کە کەوتووەتە ناو ترسی دەسەڵاتداریی خۆیانەوە، سیاسەتی قڕکردنی کورد و کۆمەڵکوژی ژنان و سیاسەتی ئەشکەنجەدان بەڕێوەدەبات و بەم یاسایە لە دژی پەرلەمان کودەتای ئەنجامدا و جەختشیان کردەوە: لەیلا گوڤەن و موسا فاریس ئۆغوللاری ئیرادەی گەلی کوردن، ڕاستە ئەم کودەتا جینوسایدە سیاسیە لە دژی هەدەپە و گەلی کورد بەڕێوەچوو، بەڵام بە گرتنی ئەنیس بەربەرئۆغلو بەرفراوانبوونی ئاستی هێرشەکانیان ئاشکرا دەبێت.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەم هێرشە لە کەسایەتی لەیلا گوڤەن تایبەتمەندیەکی جیاوازی هەیە کە بە گشتی لە دژی بزوتنەوە و ئیرادەی ژنانی ئازادی گەلەکەمانە، زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە ڕژێمی فاشیست لە بزوتنەوەی ژنان و ئیرادە و تێکۆشانی ئازادی ژنان دەترسێت، بەڵام لەیلا گوڤەن و بە گشتی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد لەگەڵ تێکۆشان و ژیانی ئازاد و خۆڕاگر و شکۆمەندەکەیانەوە، جێی خۆیان گرتووە و ئیدی لە سیاسەت و هێرشی فاشیست و قڕکەری ئاکەپە/مەهەپە ناترسن، دیکتاتوریی ئاکەپە/مەهەپە ڕژێمێکی بێوێنەی فاشیست و کودەتاچی و داگیرکەرە.
پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان، ڕاشیانگەیاندووە، بە هێرش و داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان، شەنگال، باشور، باکور و بە کوشتنی سەدان کەسی مەدەنی بە چەکی کیمیایی، بە ڕێگای جیهادی و چەتە فاشیستەکانیان لە چوارچەی کوردستان، ژن و کچی ئێمەیان ڕفاند و دەستدرێژیان کردە سەریان و لە بازاری کۆیلەکاندا کڕین و فرۆشتنیان پێکرد، کلتور و هونەر و موزیکی کوردی، تا ئێستاش قەدەغەیە، بارش چاکان بەم هۆکارە کوژرا، ئەم هەموو کردەوانە، بەشێکن لەو سیاسەتانەی کە ئەمڕۆ پەیرەو دەکرێن، گرتنی دەیان هەزار کارمەند و بەڕێوەبەری هەدەپە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، هەمووی لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە کۆمەڵکوژیانەدایە کە لە دژی گەلەکەمان پەیرەو دەکرێت.
لە کۆتایشدا دەڵێن: هەموومان پشتیوانی ئەندام پەرلەمان، هاوسەرۆکی شارەوانیەکان و هەموو خۆڕاگرانی دۆزی ئازادی گەل و وڵاتمانین! سەرکەوتن بۆ ئێمەیە، شکستیش بۆ داگیرکەر و قڕکەرانە!
ناوی ئەو پارت و ڕێکخراوە کوردستانیانەی لە ئەوروپا:
1-یەکێتی نشتیمانی کوردستان
2-بزوتنەوەی گۆڕان
3-کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان-ئەروپا
4- بزوتنەوەی ژنانی کوردستان - ئەوروپا
5-پارتی شوعی کوردستان - باشور
6-پارتی زەحمەتکێشان - باشور
7-پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیەکان
8-بزوتنەوەی ئازادی
9-پارتی یەکێتی دیموکراتی
10-پارتی دیموکراتیکی کوردی سوریا
11-پارتی چەپی کورد لە سوریا
12-بزوتنەوەی نوێژەنی کوردستانی-سوریا
13-پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا
14-پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا
15-پارتی چەپی دیموکرات لە سوریا
16-پارتی ڕێکەوتنی کورد لە سوریا
17-پارتی چاکسازی کورد لە سوریا
18-پارتی سەوزی کوردستانی لە سوریا
19-پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانی لە سوریا
20-پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی لە سوریا
21-پارتی ئیسلامی کوردستان
22-پارتی کۆمۆنیستی کوردستان
23-بزوتنەوەی کاوە
24-پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاکپژاک
25-یەکێتی شۆڕشگێری کوردستان
26-کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کۆدار
27 کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
28-پلاتفۆرمی هۆرام
29-پلاتفۆرمی زاگرۆس
30-پلاتفۆرمی یارسان
31-یاری کورد
32-بزوتنەوەی کلتور و هونەری کورد
33- Kurdische Gemeinde Stuttgart e.V
34-فیدراسیۆنی عەلەویەکانی کوردستان
35-ناوەندی کۆمەڵەی ئێزدیەکان
36- Kurdische Zentrum Berlin
37-کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان
38-ئینستیتوی کوردی- ئەلمانیا
39-ئینستیتوی کوردی- بروکسەل
40-ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات
41-یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
42-یەکێتی ئێزدیەکانی سوریا
43- Kurdisch Gemeinde Brandenburg – Berlîn
44- Dachverband der Êzidischen Frauenräte
45- DKF (Deutsch-kurdisches Forum) e.V Dresden
46-کۆنگرەی گەلی میزوپۆتامیا
47-پارتی ئازادی میزوپۆتامیا
48- Kurdistan human rights Association
ک.س[1]
07-06-202007-06-2020
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-06-2020 (3 ساڵ)
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 07-06-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-06-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,598 جار بینراوە
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
07-06-2020[1]ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 07-06-2020ماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستب.ج.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
07-06-202007-06-2020کوردیی ناوەڕاستب.س.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 3 تۆمار دۆزرایەوە!
...
07-06-2020زمان - شێوەزار کرمانجیی ناوەڕاستب.ج.
07-06-2020شێوازی دۆکومێنتچاپکراوب.ج.
07-06-2020وڵات - هەرێم دەرەوەب.ج.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 15.422 چرکە!