حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ پێشوازی و چارەسەرکردنی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، کە قوربانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە و پێویستیان بە هاوکاری و چارەسەری پزیشکی هەیە. بۆ ئەم مەبەستە
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتن و چارەسەرکردنی برینداران و دابینکردنی پێداوییستیەکانیان.
هیوداراین خۆپێشاندانەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەڕێوەبچن و دووربن لە هەموو تووندوتیژییەک و هیوای چارەسەریی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
01-12-201901-12-2019