Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options

搜索类型





搜索

高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
你的反馈
Survey
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia成员
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
Not specified T1_569
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
你的反馈
Survey
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia成员
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
Not specified T1_569
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
登录
会员!
忘记密码!
     
 kurdipedia.org 2008 - 2023
项目历史
项目((ذو القرنین) ی چاکسازو بانگخوازو (یأجوج و مأجوج)) ,已经更新7倍!

Version
1.0.805-04-2022Z.S.
1.0.717-07-2019Z.S.
1.0.617-07-2019Z.S.
1.0.501-03-2019Z.S.
1.0.401-03-2019Z.S.
1.0.301-03-2019Z.S.
1.0.201-03-2019Z.S.
1.0.101-03-2019Z.S.
项目名称(ذو القرنین) ی چاکسازو بانگخوازو (یأجوج و مأجوج)
更新 05-04-2022 11:04:45
更新 Ziryan Serçinarî
文章

(ذو القرنین) ی چاکسازو بانگخوازو (یأجوج و مأجوج)
نووسینی: عەبدولجەبار قەرەداغی
پێغەمبەری خوا ڕۆژێکیان لەکاتی چیشتەنگاودا باسی (دجال)ی بۆ کردین، کە لە ئاخر زەماندا پەیدا دەبێت، بە شێوەیەک باسی دەکرد کە دەنگی تێدا نزمء بەرز دەکردەوە، بۆیە وا گومانمان برد کە لە نێوان ڕیزی دار خورماکاندا خۆی حەشار دابێت، جا کاتێک لە ئێوارەدا گوێمان لێ گرتبوو، چووینە قووڵایی فەرمودەکانییەوە، هەستی پێ کردین، کە هێندە ئالودەی باسەکەی بوین.. بۆیە لێی پرسین:
(ئەوە چیتانە؟) وتمان: (ئەی پێغەمبەری خوا  لەکاتی چێشتەنگاودا باسی (دجال)مان بە شێوەیەک بۆ دەکەیت، دەنگی خۆتی تێدا بەرزء نزم دەکەیتەوە، تا وای لێهات وامان دەزانی کە هەر ئێستا (دجال) پەیدا بووەء لەناو دار خورماکاندایە).. ئینجا پێغەمبەر  فەرمووی: (من لە غەیری (دجال) مەترسی تر لەسەر ئێوە شک دەبەم، خۆ ئەگەر ئەو لە سەردەمێکدا پەیدا ببێت کە من لە ناوتاندا مابم، ئەوا من بە بێ ئێوەیش بەرەنگاری دەبمەوەء چاری دەکەمء دژایەتی دەکەم. خۆ ئەگەر لە سەردەمێکدا پەیدا ببێتء من لە ناوتاندا نەمابم، ئەوا هەر کەسەء بە تواناء بەرگری خۆی بەرەنگاری دەبێتەوە، سەرەڕای ئەمەیش خوای گەورە بۆ خۆی لە پاش من سەرۆکاری هەموو موسڵمانان لە باتی من دەکات.
بزانن کە (دجال) لە هەڕەتی لاوێتیء گەنجیدایەء موو کرژی سەر ئاڵۆسکاوییەء چاوی بە قووڵدا چووەء تروسکە ناکات لەبەر چاوی من لە (عبدالعزی ی کوڕی قگن) دەچێت، واتە (لەو پیاوەی کە هەموو هاوەڵان دەیناسن) جا هەر کەسێک لە ئێوە لەو زەمانەدا پێی گەیشت با دە ئایەتەکەی سەرەتای سوورەتی (الکهف)ی لە بەرامبەردا بخوێنێت. هەروەها ئەم (دجال)ە لە ڕێگەیەکەوە کە دەکەوێتە نێوان شامء عێراقەوە پەیدا دەبێت بۆ گیانی ئێوە، ئیتر بە ڕاستء چەپدا خراپەء تاوانء فەسادی بڵاو دەکاتەوە.. دە ئەی بەندەکانی خوا ئێوەیش لەو ڕۆژەدا جێگیرء دامەزراو بن لەسەر ئیمانء باوەڕەکەتان). ئێمەیش وتمان: (ئەی پێغەمبەری خوا  ئایا (دجال) چەندە لەسەر زەویدا دەمێنێتەوە؟) فەرمووی: (چل ڕۆژ دەمێنێتەوە، بەڵام ڕۆژێک لەو چل ڕۆژە بە ئەندازەی ساڵێکەء ڕۆژێکی تریشیان بە ئەندازەی مانگێکەء ڕۆژی سێیەمیش بە ئەندازەی هەفتەیەکەء ئیتر پاشماوەی ڕۆژەکانی تری کە (37) ڕۆژە وەک ماوەی ڕۆژەکانی ئێوە وایەء ڕۆژانی ئاسایین، واتە (هەر چل ڕۆژەکەی (دجال) لە ماوەی ساڵێکء مانگێکء هەفتەیەکء سیء حەوت ڕۆژی ئێوەدایە).. ئێمەیش وتمان: (ئەی پێغەمبەری خوا  ئایا ئەو ڕۆژانەی کە لە ماوەی ساڵێکء مانگێکء هەفتەیەکی ئێمەدایە، بە ئەندازەی ماوەی ڕۆژێکی خۆمان نوێژی تێدا بکەین؟) فەرمووی: (نەخێر، بەڵکو بە قەدەر ماوەی ئەو زەمانە حەقی خۆیی پێ بدەنء نوێژەکان لە کاتە ڕاستەکانی خۆیدا بکەنء بە ئەندازەی خۆی ئەندازەی بگرن).. پاشان وتمان: (ئەی پێغەمبەری خوا  خێراییء سستی ڕۆیشتنء گەڕانی (دجال) بە ناو خەڵکیدا چۆنە؟). لە وەڵامدا فەرمووی: (خێرایی ڕۆیشتنەکەی وەک ئەو بارانەیە کە بای بە دوادا دێتء بە باوە دەبارێت.. ئینجا بەناو خەڵکەکەدا دەگەڕێتء بانگەوازیان دەکات بۆ ڕێگەی خۆی.. خەڵکەکەیش باوەڕی پێ دێننء بەدەم بانگەوازەکەیەوە دەچن، هەروەها (دجال) فەرمان بە ئاسمان دەکاتء ئاسمانیش (بێگومان بە خواستی خوا) باران دەبارێنێتء ئیتر ئاژەڵەکانیان هێندە تێر ئاوء تێر لەوەڕ دەبن، کە شیرێکی یەکجار زۆریان دەبێتء گوانەکانیشیان پڕ پڕ دەبێتء تەنیشتەکانی جەستەیان قەڵەو دەبێت.. پاشان (دجال) دێتە لای کۆمەڵێکی تر کە ئیماندارنء دەیەوێت بە خوای بزانن، بەرپەرچی وتەکانی دەدەنەوە، ئەویش لێیان زویر دەبێت، کەچی لە پاش ئەو دەکەونە سەغڵەتیء قاتء قڕیء گرانییەکی وەهاوە کە هیچ ماڵء سامانیان بە دەستەوە نامێنێت.. پاشان (دجال) بەلای کەلاوەیەکدا تێپەڕ دەبێتء پێی دەڵێت:
گەنجینە حەشار دراوەکانتم بۆ دەربکە.. ئەویش بە گوێی دەکات، گەنجینەکانیش هێندە زۆرن کە وەک پوورەی هەنگ چۆن شوێنی شاکەیان دەکەون، ئەویش ئاوا شوێنی ئەو دەکەوێت. لە دواییدا (دجال) پیاوێکی گەنجی ڕێکء پێک بانگ دەکاتء قەممەیەکی لێ دەداتء دەیکات بە دوو کەرتەوە بە ئەندازەی تیر هاوێژێک دوو لەتەکەی لە یەکتر دوور دەکەونەوە.. پاشان بانگی دەکاتء زیندوو دەبێتەوەء ڕووی تێ دەکاتء بە ڕووی گەشء شادییەوە پێدەکەنێت.. جا کاتێک (دجال) بەم جۆرەیەء لەم حاڵەتەدایە لەسەر فڕء فێڵی خۆی، لە ناکاو خوای گەورە (عیسی ی کوڕی مەریەم) دەنێرێتە خوارەوە، لە خۆرهەڵاتی شاری (دمشق) لای منارە سپییەکە، لە نێوان دوو بەرگی بە زەعفەران زەرد کراو یان دوو بەرگی لەتکراو، دادەبەزێتە خوارەوە، هەردوو لەپی دەستی خستۆتە سەر باڵەکانی دوو فریشتە، ئەوەندە پاکء خاوێنە دەڵێی تازە لە گەرماو خۆی شۆردوە، کاتێک سەری دادەنەوێنێت ئاوی لێ دەتکێت، کاتێک سەریشی بەرز دەکاتەوە وەک بەردە درەوشاوەء مروارییەکان وایە، ئیتر لەو کاتەدا هەر کافرێک بۆنی هەناسەی بکات، کوتء پڕ دەمرێت، تا چاویشی بڕ بکات بۆنی هەناسەی دەڕوات..
ئینجا (عیسی) بە دوای (دجال)دا دەگەڕێتء لە لای (باب اللّد) دەیبینێتء دەیکوژێت، پاشان (عیسی ی کوڕی مەریەم) دەگاتە لای کۆمەڵێک کە ئیماندارنء خوای گەورە لە (دجال) پاراستوونی، هەواڵی ناو پلەء پایەکانی ناو بەهەشتیان پێ ڕادەگەیەنێت کە بۆ ئەوانەء دەیان حەوێنێتەوە..
ئیتر ئەوا عیسا سەرگەرمی کارء باری خۆیەتیء لە ناکاو خوای گەورە وەحی بۆ دەنێرێت: ئەی عیسا ئەوا من چینێکم لە بەندەکانی خۆم بۆ بەرەڵڵا کردووە، کەس بە شەڕء هەرا دەرەقەتیان نایەت، جا تۆیش بەندە باوەڕدارەکانم بۆ کێوی (گور) ببەء لە دەست ئەو بەندە دڕندانە ڕزگاریان بکە).. ئیتر خوای گەورە (یأجوج ومأجوج) دەنێرێتء ئەوانیش لە هەموو گردء یاڵء بەرزییەکەوە بە تەکان دێنء جمەیان دێتء ڕیزە سەرەتاکەیان بەسەر دەریاچەی (گبریە)دا دەڕۆنء هەرچی ئاوی دەریاچەکەیە هەمووی دەخۆنەوەء چۆڕی لێ دەبڕن، پاشان ڕیزەکانی تریان پیایدا تێپەڕ دەبن، ء دەڵێن: (لەمەو پێش لێرەدا ئاو هەبووە). ئینجا عیساء هاوەڵە ئیماندارەکانی لە تەنگانەیەکدا دەبنء گیر دەخۆن کە هیچ خۆراکء کەرەستەیەکی ژیانیان پێ نییە، بۆیە تەنها سەرە گایەک بۆ کەسێکیان لە سەد لیرەی زەردی ئەمڕۆی کەسێکی ئێوە باشترە لە لایان.. لەو کاتەدا پێغەمبەر عیسا (علیە السلام)ء هاوەڵەکانی بە کوڵء بە سۆزی دڵ لە خوا دەپاڕێنەوە، کە لە ناویان بەرێتء بیان فەوتێنێت دەرویەکی ڕەحمەتیان لێ بکاتەوەء بەسەر ئەو دوژمنە زۆر دڕندەیەدا سەریان بخات.. نزاکەیان گیرا دەکاتء کرمێک دەداتە گەردنیانء سەرجەم بە یەک دەم هەمویان دەتۆپێن (واتە: یأجوج ومأجوج) وەک مردنی یەک کەس دەمرن.
پاشان پێغەمبەر عیساء هاوەڵەکانی لە چیای (گور) دادەبەزنە خوارەوە بۆ ناو وڵات، بەڵام دەبینن ئەو سەر زەوییەش یەکپارچە پڕ بووە لە لاشەی ئەوانء لە هەر تاکە بستێکی سەر زەوییەکەیشەوە بۆگەنء بۆنی جەستە مردارەوەبووەکانیان دێتء ئەو هەموو بۆگەنە بڵاو بووەتەوە، بۆیە پێغەمبەر عیساء هاوەڵەکانی داوا لە خوا دەکەنء لێی دەپاڕێنەوە، کە ئەو حاڵەتە ناسازەیان بۆ بگۆڕێت.. خوای گەورەیش داواکەیان پەسەند دەکاتء بۆ ئەم مەبەستە جۆرە باڵندەیەکی گەورە دەنێرێت (وەک گەردنی وشتری مل درێژ) ئەم باڵندانە یەکە یەکە هەموو لاشە مردارەوە بووەکانی (یأجوج ومأجوج) هەڵدەگرنء لە شوێنێکدا بە خواستی خوا فڕێیان دەدەن کە ئیتر خەڵکی وەڕست نەکات.
پاشان دوای ئەمە خوای گەورە بارانێکی وایان بۆ دەبارێنێت کە هەموو شارء گوندء خێوەتگایەک دەگرێتەوەء زەوی دەشواتەوەء پاکء خاوێن وەک ئاوێنەی سافء ڕوونی لێ دەکات.
ئینجا فەرمان بە زەوی دەکرێت کە: (بەرء بوومت دەربکەء خێرء بەرەکەتەکانت دەر بکە وەک جاری جاران)، تا وای لێ دێت بەرء بوومء بەرەکەتەکانی هێندە دەبێت، کە کۆمەڵە کەسێک لە یەک هەنار دەخۆنء ئەو تەنها هەنارە بەشیان دەکات، هەروەها لەژێر سێبەری قاوغەکانیدا دەحەسێنەوە، ئاژەڵی لەوەڕ خۆریش پیتء فەڕێکی وای تێ دەکەوێت، شیری ژەمی وشترێکی تازە زاو بەشی کۆمەڵێکی زۆر دەکات، ژەکی ژەمی مانگایەکی تازە زاو بەشی خێڵێک دەکات، فرۆی ژەمی مەڕێک یان بزنێک بدۆشرێت بەشی تیرەی خێڵێک دەکات. جا ئەو ئیماندارانە لەو بارء دۆخە خۆشەدان بۆ ماوەیەک، تا لە ناکاو خوای گەورە کزە بایەکی خۆش دەنێرێتء ژێر باڵی هەموویان دەگرێتەوەء گیانی گشت باوەڕدارء موسوڵمانێک دەکێشێت.. ئیتر تەنها خەڵکی خراپء بەدکار لەسەر زەوی دەمێنێتەوە، کە سەرگەرمی هەراء هوریاء بەزمء ڕەزمی ناو خۆیان دەبن وەک کەرگەلء دێڵە بەبا بە بەر چاوی یەکترییەوەء بێ شەرمء شکۆ لە یەک هەڵدێنء لە یەک دەپەڕن، لەم حاڵەتەیشدا قیامەت بەدی دێت!).
هەروەها (مسلم) لە شێوە گێڕانەوەیەکی تردا بڕگەیەکی تری بۆ ئەم فەرموودەیە، بەم جۆرەی لای خوارەوە زیادکردووە:
پاشان ئەوان (واتە: یأجوج ومأجوج) هەر دەڕۆن هەتا دەگەنە چیای (الخمر) لە (بیت المقدس)ء دەڵێن: (ئەوا هەموو خەڵکی سەر زەویمان کوشت، دە با بچین ئەوانە بکوژین کە لە ئاسماندان.. بۆیە تیرەکانیان دەگرنە ئاسمانء ئەو کاتەیش خوای گەورە تیرەکانیان بۆ خوێناوی دەکاتء بۆیان هەڵدەداتەوە، تاکو دڵیان بەوە خۆش بێت گوایە خەڵکی ئاسمانیشیان کووشتوە).
بێگومان (یأجوج ومأجوج) زۆرترین ژمارەی نەتەوەکانی تر پێک دەهێنن، هەر ئەوانیش زۆرترین کافرانی دۆزەخنء بەو ژمارە هەرە زۆرەی خۆیان ژمارەی کافرانی ناو دۆزەخ لە قیامەتدا زۆر دەکەن. [1]
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
 30%-39%
Xirap
 40%-49%
Xirap
 50%-59%
Xirap nîye
 60%-69%
Mamnawendî
 70%-79%
Zor başe
 80%-89%
Zor başe
 90%-99%
Nayab
99%
添加( Ziryan Serçinarî 01-03-2019
本文已被审查并发布( Hawrê Baxewan )on01-03-2019
此产品最近更新( Ziryan Serçinarî ):17-07-2019
项目历史
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览7,969
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.161 KB 01-03-2019 Ziryan SerçinarîZ.S.
来源: 找到1项目,在选定组!
01-03-2019[1]عبدالجبار قەرەداغیSocial Mediaکوردیی ناوەڕاستZ.S.
相关文件: 找到0项目,在选定组!
挂钩项目: 找到2项目,在选定组!
01-03-2019عەبدولجەبار قەرەداغیکوردیی ناوەڕاستZ.S.
05-04-2022باجوجکوردیی ناوەڕاستZ.S.
项目物业: 找到7项目,在选定组!
...
09-11-2022PDFNot specified T4_466S.A.
09-11-2022PDFNot specified T4_466H.B.
01-03-2019宗教与无神论Z.S.
01-03-2019城市苏莱曼尼亚Z.S.
01-03-2019文件类型原文Z.S.
01-03-2019方言库尔德 - SoraniZ.S.
01-03-2019普罗旺斯南库尔德斯坦Z.S.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 15.02
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!