کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (مۆزخانەی کەلەپووری کورد لە سلێمانی مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە8 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.923-01-2023هـ.ب.
1.0.827-02-2022هـ.ب.
1.0.718-03-2021هـ.ب.
1.0.601-02-2020هـ.ب.
1.0.519-02-2019هـ.ب.
1.0.419-02-2019ن.ئـ.
1.0.319-02-2019ن.ئـ.
1.0.219-02-2019ن.ئـ.
1.0.119-02-2019ن.ئـ.
ناوی بابەتمۆزخانەی کەلەپووری کورد لە سلێمانی مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە
کاتی گۆڕین 23-01-2023 08:38:35
ناوی باشترکار هاوڕێ باخەوان
بابەت

مۆزخانەی کەلەپووری کورد لە سلێمانی مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە
مۆزخانەی کەلەپووری کورد لە سلێمانیسلێمانی، تەمەنی دروستکردنی بیناکەی 118 ساڵە و نزیکەی 40 ساڵیشە کراوە بە مۆزەخانەیەکی کەلەپووری، بەڵام ماوەیەکی زۆرە پشتگوێ خراوە و بە هۆی مەترسی داڕووخانی دیوارەکانی مەترسی لە ناوچوونی لە سەرە و سێ ساڵە بە ڕووی هاوڵاتیاندا داخراوە.
بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە و شوێنەوار ناسان و هاوڵاتیانیش بوونی مۆزەخانەی کەلەپوری بە گرنگ دەزانن و داوای پاراستنی دەکەن.
مۆزەخانەی کەلەپوری کورد، دەکەوێتە گەڕەکی دەرگەزێنی نزیک ئەسحابەسپی لە شاری سلێمانی، لە ساڵی 1901 لە لایەن بنەماڵەی حاجی فەقێ شاڵییەوە دروستکراوە و دواتر ساڵی 1970 لە لایەن زانکۆی سلێمانییەوە وەرگیراوە و لە ساڵی 1975 کراوە بە مۆزەخانە.
مۆزەخانەکە ڕووبەرەکەی نزیکەی 1000مەتر دووجایە، ماوەی سێ ساڵە دەرگاکەی بە هۆکاری کۆنی بیناکە و زیان گەیشتن بە دیوارەکانی لە ناوەوە و دەروەوە، بە ڕووی هاوڵاتیاندا داخراوە، ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کورردستان چەند جارێک دیوارەکانی بە لەبغ کردنی ڕووی دەروەوە نۆژەن کردووەتەوە، بەڵام بەهۆی خراپ0ی نۆژەنکردنەوەکە و مەترسی ڕووخانی هێشتا ناتوانرێت ڕێگا بدرێت هاوڵاتیان و گەشتیاران سەردانی بکەن، چونکە بومەلەرزەکەی ساڵی 2017ش زیانێکی زۆری بە دیوارەکانی گەیاندووە و لە چەند شوێنێک درزی بردووە و مەترسی ڕووخانی زیاتر کردووە.
سەرەڕای نۆژەنکردنەوەی، مۆزەخانەکە لەسەر شێوەی بنەڕەتی خۆی هێڵدراوەتەوە، باڵەخانەکە لە دوو نهۆم پێکهاتووە، نهۆمی ژێرەوە بریتییە لە پێنج ژوور، نهۆمی سەرەوەش بە هەمان شێوە پێنج ژوور لە خۆ دەگرێت و حەوشەکەشی حەوزێکی بێ ئاوی تێدایە و زەوییەکەشی بە چیمەن داپۆشراوە، ئەوەی کە جێگای سەرنج بێت هەر کەس سەردانی بکات لەوە تێدەگات کە ئەم مۆزەخانەیە ئەگەر ئاوا پشتگوێ بخرێت هێدی هێدی لە لەناوچوون نزیک دەبێتەوە.
ئەم مۆزەخانەیە ئەو کەلوپەلانە لە خۆ دەگریت کە جوتیار و وەرزێرەکان لە سەرەتای کاری دەستیان بە کاریان هێناوە، جگە لەوانە کەلوپەلی ناوماڵ و جوانکاری و زۆر شمەکی دیکەی لە مس و تەختە دروستکراو و جۆرەهای تری تێدایە، کە ژمارەیان بە هەزاران دەبێت، چونکە لە هەر جۆرێک 50 بۆ سەدان پارچەی هەیە، نموونەش نزیکەی سەد جۆر کڵاوی ژنان و پیاوان هەیە کە لە زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستانەوە کۆکراونەتەوە، کە جگە لەوانە کەلوپەلی نەتەوەکانی تریش لەخۆ دەگرێت وەک نەتەوەی تورک و عەرەب و فارس.
کۆنترین پارچە لەم مۆزەخانەیە گۆزەیەکی تایبەت بە گۆڕە، کە بۆ دووسەد ساڵ پێش ئیسلام دەگەڕێتەوە و ئەو گۆزەیە لە ڕابردوودا بەپێی بەڵگە مێژوویییەکان مردوویان تێکردووە.
محەمەد پاکژ، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی کەلەپووری کورد، وتی: مۆزەخانەکە چەند جارێک نۆژەن کراوەتە و دیوارەکەی دوبارە بە چینێک لەبغ کراوە بەڵام دوای ماوەیەک تەقیوە و لە کاتی بومەلەرزەکەش زیانی زۆری پێگەیشتووە.
وتیشی: گرنگی مۆزەخانەکە ناساندنی کەرەستە پیشەییەکانی سەردەمی پێشووە بە نەوەی نوێمان و بەشداریکردنی ژیانە لە ڕابردووەوە بۆ ئێستا، داواشی کرد دەستی هاوکاری بۆ مۆزەخانەکە درێژبکرێت بە مەبەستی نۆژەنکردنەەوە و پاراستنی ئەو ئاسەوارانە.
شوێنەوار ناسان و هاوڵاتیانیش بوونی مۆزەخانەی کەلەپووری بە گرنگ دەزانن و لەوبارەیەوە ئامانج ئەمین، شوێنەوارناس وتی: ئاسەوار و شوێنەوارەکان مۆرکی نەتەوەییە و دەرخەری مێژوو شارستانیەتی ئەو نەتەوەیەیە، هاوکات پاراستنی شوێنەوار یەکێکە لە ئامانجەکان بۆیە پێویستە بۆ پاراستنیان بودجەی تایبەت دابین بکرێت.
زوهرە عەلی-یش کە هاوڵاتیەکی دانیشتووی شاری سلێمانییە کەلوپەلە مێژووییەکان بە بەڵگەیەکی مێژوویی لە ژیانی ڕابردووی گەلی کورد ناو دەبات و دەڵێت: ئەرکی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدارە پارێزگارییان لێبکات، چونکە هەر یەک لەوانە دەرخەری ژیانی ڕابردووە کە کورد چۆن ژیاوە و چی بەکار هێناوە.
ئەگەر چی هەر وڵاتێک بە کەلتور و کەلەپوورەکەیەوە ناسراوە و هەر ئاسەوارێکی کۆنی وەک بەڵگەیەکی ئەو نەتەوەیە هەژمار دەکرێت، بەڵام لە باشوری کوردستان جیاواز لە قەیران و ململانێکان و دژواربوونی بارودۆخی ژیانی کۆمەڵگا و تاک، ئاسەوارە مێژوویەکانیش ڕووبەڕووی کارەسات بوونەتەوە و ڕەنگە بە هۆی پەراوێزخستنیان زیاتر ڕووبەڕووی لە ناوچوون ببنەوە.[1]
19-02-201919-02-2019
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 19-02-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-02-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-02-2019 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,799 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.150 KB 19-02-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
19-02-2019[1]ماڵپەری رۆژنیوز - 19-02-2019ماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستن.ئـ.
فایلی پەیوەندیدار: 2 تۆمار دۆزرایەوە!
19-02-20190001.JPG36 KB1 6ن.ئـ.
19-02-20190002.JPG41 KB1 4ن.ئـ.
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
18-03-202119-02-2019کوردیی ناوەڕاستب.س.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 3 تۆمار دۆزرایەوە!
...
19-02-2019جۆری شوێن / شوێنەوارمۆزەخانەن.ئـ.
19-02-2019شار و شارۆچکەکانسلێمانین.ئـ.
19-02-2019وڵات - هەرێم باشووری کوردستانن.ئـ.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 15.05
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.922 چرکە!