کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (14ی تەمموز7 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.827-07-2023ڤ.ک.
1.0.703-08-2022ز.س.
1.0.620-10-2018ز.س.
1.0.519-10-2018هـ.ب.
1.0.419-10-2018هـ.ب.
1.0.319-10-2018هـ.ب.
1.0.227-12-2014ب.س.
1.0.127-12-2014ب.س.
ناوی بابەت14ی تەمموز
کاتی گۆڕین 27-07-2023 00:57:01
ناوی باشترکار ڤەژەن کشتۆ
بابەت

14ی تەمموز
فیلمی 14ی تەمموز، کە لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد هاشم ئایدەمیرە، باس لە ئازار و ئەشکەنجەی پێشانگەنی #پەکەکە# دەکات لە زیندانی #ئامەد#ی باکووری کوردستان، ئەم فیلمە تاوەکوو ئێستا بەشداریی چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و چەند خەڵاتێکیشی بەدەستهێناوە.
فیلمەکە لە خولی سێیەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم-ی #سلێمانی#دا بەشدارییکرد، کە لە ڕۆژی 10 بۆ 16ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەچوو، لەسەر داخوازی بینەریش دوو جار نمایشکرا، لەلایەن فێستیڤاڵەکەشەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا.
هاشم ئایدەمیر، دەرهێنەری فیلمەکە خۆشحاڵیی خۆی لەبەرانبەر ئەو پێشوازییانەی کە لە فیلمەکەی کراوە دەردەبڕێت و دەڵێت: بینەران پێشوازییەکی باشیان لە فیلمەکە کرد و ئێمە بەوە دڵخۆش بووین، پێشوازییەکەش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە، کە هەم ئەکتەرەکان کورد بوون و هەمیش چیرۆکەکەی چیرۆکی کورد بوو.
فیلمی 14ی تەمموز باس لە بەرخۆدانی زیندانی ئامەد دەکات لە ساڵانی 1980-دا، کە تێیدا زیندانییە کوردەکان دەچەوسێندرێنەوە و ڕێگایان پێنادەن بە زمانی دایک قسەبکەن، لەبەرانبەردا زیندانییەکانی هەڵوێست دەردەبڕن، بە جۆرێک لە ساڵی 1982-دا یەکێک لە پێشانگەنی پەکەکە بەناوی 'مەزڵوم دۆغان'، وەک هەڵوێستێک بەرانبەر ئەو ئەشکەنجەیەی کە لەسەریان بوو، هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی نەورۆز، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، کە ئەوەش دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و تاوەکوو ئێستاش مەزڵوم دۆغان وەک سیمبولی نەورۆز ناودەهێندرێت.
ئایدەمیر لەبارەی ناوەرۆکی فیلمەکەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت: ساڵی 1980 بەرخۆدانێکی گەورە لە زیندانی ئامەد-دا بەڕێوەدەچوو، فیلمەکە بۆ پیشاندانی ئەو ڕۆحییەتە بەرخۆدێرەیە، کە تاوەکوو ئێستاش لەناو کورداندا بەردەوامە، ئەوکاتە هەریەکە لە شۆڕشگێڕانی کورد و تورک لە پەکەکەدا 'کەمار پیر، محەمەد خەیری دورمووش، عاکف یەڵماز، عەلی چیچەک و مەزڵوم دۆغان و ساکینە جانسز'، لەناو ئەو زیندانە دڕندانەیەدا ڕۆحێکی بەرخۆدانیان پیشاندا.
دەربارەی ئەوەی کە تا چەند گرنگە گەلی کورد سینەما بکاتە ڕێگایەک، بۆ گەیاندنی ئێش و ئازارەکانی، ئایدەمیر پێی وایە، کە سەدەی 21 سەردەمی ڤیدیۆیە، ئەوەش لەڕێگای تەلەڤزیۆن بێت یان سینەما، دەشڵێت: گرنگی سینەما لەوەدایە تۆ دەتوانی لە فیلمێکی دوو کاتژمێرییدا ئەوەی کە دەتەوێت پیشانی بدەی، هەزاران ساڵە کورد لەناو تێکۆشان و قوربانیداندایە دەتوانرێت کاری گرنگی لەسەر بکرێت.
هەتاوەکوو ئێستا فیلمی 14ی تەمموز لە چەندین فێستیڤاڵی فیلم لە هەریەکە لە وڵاتانی هندستان، پۆلۆنیا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بەشداریکردووە، هەروەها لە فێستیڤاڵی فیلمی #دهۆک#یش بەشداریکردووە و توانیویەتی دوو خەڵات لە بوارەکانی باشترین ئەکتەر و باشترین دەرهێنەری وێنەگرتن وەربگرێت، ئەمساڵیش بەشداریی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی فێستیڤاڵەکەی پێ بەخشرا.
هاشم ئایدەمیر، ساڵی 1979 لە پارێزگای ئەدەنەی تورکیا لەدایکبووە و تا تەمەنی 20 ساڵیی لە ئەدەنە بووە، دواتر چووەتە ئەستەنبوڵ و لەوێ بەشی سینەمای خوێندووە، لە ئێستاشدا دانیشتووی شاری ئامەدی باکووری کوردستانە.
ئایدەمیر تاوەکوو ئێستا دوو درامای بە ناوەکانی (خاک و ژیان و ڕەف) دەرهێناوە، هەروەها کاری دەرهێنانیشی بۆ فیلمی 14ی تەمموز کردووە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی فیلمێکی سینەمایی دیکەیە بەناوی (وەرزی تووتڕک) ، لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی خوێندنیدا لە زانکۆ چەند کوورتە فیلمێکی بەرهەمهێناوە.[1]
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کاری هونەری: فیلم
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڤەژەن کشتۆ )ەوە لە: 27-07-2023 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,419 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.174 KB 19-10-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
19-10-2018[1]ماڵپەری رۆژنیوز - 19-10-2018ماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
19-10-2018هاشم ئایدەمیرکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 3 تۆمار دۆزرایەوە!
...
19-10-2018جۆری کاری هونەریفیلمهـ.ب.
19-10-2018وڵات - هەرێم باکووری کوردستانهـ.ب.
03-08-2022وڵات - هەرێمشانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)هـ.ب.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 5 چرکە!