کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری

جورێ لێ گەڕیانێ





لێ گەڕیان

لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
بوچوونێن هەوە
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
هەڤکارێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا مێژوویا
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
بوچوونێن هەوە
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
هەڤکارێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا مێژوویا
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گهوڕنکاریێن بابەتی!
بابەتێ (ساڵانە 300 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیاوە دەهێنرێتە کوردستان5 جارا گهوڕینکاری ب سەردا هاتیە!

ڤێرشن
1.0.623-01-2023ز.س.
1.0.509-08-2022ز.س.
1.0.405-06-2019ز.س.
1.0.302-09-2018ز.س.
1.0.202-09-2018هـ.ب.
1.0.102-09-2018هـ.ب.
ناڤێ بابەتیساڵانە 300 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیاوە دەهێنرێتە کوردستان
دەمێ گهوڕینێ 23-01-2023 08:38:35
ناڤێ ڕاست ڤەکەری زریان سەرچناری
بابەت
ساڵانە 300 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیاوە دەهێنرێتە کوردستان
ئامار و راپرسیا

بەهۆی نەبوونی کارگەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر و نەشیاویی ئاردی بایەعی بۆ دروستکردنی سەموون و نانی نانەواخانەکان، ساڵانە بازرگانان زیاتر لە 300 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیاوە دەهێننە هەرێمی کوردستان کە بەهاکەی زیاتر لە 90 ملیۆن دۆلارە.
کڕینەوەی گەنم و دابینکردنی بەشە ئاردی مانگانەی هاووڵاتیان لە ئەستۆی وەزارەتی بازرگانیی عێراقە، ئەویش کۆمپانیای گشتیی دروستکراوی دانەوێڵە ڕادەسپێرێ‌ بۆ ئەو کارە.
لقەکانی کۆمپانیای دروستکراوی دانەوێڵە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوی بەغدا بۆ دابەشکردنی هەر بەشە ئاردێک 52 هەزار و 306 تۆن گەنم لە سایلۆکان وەردەگرن لە ڕێگەی 44 ئاشی کەرتی تایبەت لە کوردستان کە گرێبەستیان لەگەڵ بەغدا هەیە و گەنمەکە دەکەنە 45 هەزار و 99 تۆن ئارد، دواتر ئاردەکە لە ڕێگەی 2900 بریکاری خۆراکەوە دابەش دەکرێ‌. هەر هاووڵاتییەک مانگانە 9 کیلۆ ئارد وەردەگرێ، بەڵام بەشی زۆری خێزانەکان ئاردەکە ناکەن بە نان و دەیفرۆشنەوە. هەندێ بازرگان ئاردەکە دەکڕنەوە و بە کارگەکانی ئالیکی دەفرۆشنەوە، ئەوانیش لە دروستکردنی ئالیکی ئاژەڵ سوودی لێوەردەگرن.
ساکار محەممەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی تایبەت بە هاوردەکردنی ئارد، ساڵانە نزیکەی 20 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیا هاوردە دەکات، ئەو دەڵێت :نزیکەی 60%ی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان نان و سەموون لە نانەواخانە و سەمونخانەکان دەکڕن، ئەوانیش ئاردی سفر بەکاردێنن، بەهۆی ئەوەی لە کوردستان هیچ کارگەیەک ئاردی سفر بەرهەم ناهێنێت، بازرگانان ساڵانە تەنیا بۆ پێویستیی نانەواخانە و سەمونخانەکان و هەویرکاری نزیکەی 300 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیاوە هاوردە دەکەن.
نرخی یەک تۆن ئاردی سفر بە گوێرەی کواڵیتییەکەی لە نێوان 280 تاوەکو 360 دۆلاردایە، بۆیە ساڵانە 90 ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ کڕینی ئاردی سفر دەچێتە دەرەوە.
ساکار محەممەد، هەشت ساڵ لەمەوبەر کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئاردی سفری لە هەولێرهەولێر دامەزراند کە تێچووەکەی یەک ملیۆن و 300 هەزار دۆلار بوو، ساڵێک کاری کرد، بەڵام نەیتوانی لە نرخدا کێبڕکێی ئاردی سفری تورکی بکات، بۆیە کارگەکەی داخست و دەستی دایەوە هاوردەکردنی ئاردی سفری تورکی.
ساکار گوتی: جگە لەو کارگەیە، ئامادەم کارگەیەکی دیکە بە وزەی ڕۆژانەی 500 تۆن دابمەزرێنم و گرێبەست لەگەڵ تەواوی جووتیارانی هەولێر بکەم بۆ کڕینەوەی گەنمەکانیان کە لە دەرەوەی پلانی وەرگرتنی سایلۆکان ساڵانە دەمێنێتەوە، ئاردیش بە نرخی ئاردی تورکی بە فڕنەکان دەفرۆشم.
بێجگە لە ساکار، بازرگانی دیکەش هەن دەتوانن ئاردی سفر لە ناوخۆدا دابین بکەن و چیدی پشت بە تورکیا نەبەستن. سالار جەلال قادر، خاوەنی کۆمپانیا و ئاشی فاتەکە لە هەولێر، دەڵێت: ساڵی ڕابردوو پرۆژەیەکم دایە وەزارەتی بازرگانیی عێراق و هەرێمی کوردستان، داوام لێکردن سنوورێک بۆ هاوردەکردنی ئاردی سفر دابنێن و ڕێگە بە من و هەندێ ئاشی دیکە بدەن گەنمی جووتیاران بکڕینەوە و ئاردی سفر دروست بکەین، بەڵام ڕازی نەبوون.
سالار جەلال کە ئەندامی ژووری بازرگانیی هەولێریشە، گوتی :بەکورتییەکەی بازرگانی کڕینی گەنم و هاوردەکردنی لە دەرەوە دزی و بەرژەوەندیی سیاسی تێدایە، بۆیە بەغدا ڕێگە نادات ئەم کارە بکەین.
پێشتر ساڵانە حکومەت 12 بەشە ئاردی دابەش دەکرد، دواتر بۆ 11 بەشە ئارد کەمی کردەوە، ساڵی ڕابردووش بەهۆی کەمیی بودجە تەنیا 8 بەشە ئاردی دابەش کرد، ئەمساڵیش نیازی وایە تەنیا 8 بەشە ئارد دابەش بکات.
لقی هەولێری کۆمپانیای دروستکراوی دانەوێڵە، مانگانە بۆ دابینکرنی بەشە ئاردی دانیشتووانی هەولێر نزیکەی 20 هەزار و 500 تۆن گەنم لە سایلۆکانی هەولێر وەردەگرێت، دوای ئەوەی گەنمەکە لە ڕێگەی 12 ئاشی کەرتی تایبەت دەهاڕێت، لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەشی دەکات. ئەمساڵیش بەهۆی کەمیی گەنمەوە، تا ئێستا تەنیا چوار بەشیان دابەش کردووە، هاووڵاتیانش دەڵێن کواڵیتی ئاردەکە خراپە.
کاکە زیاد ساڵح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمپانیای گشتیی دروستکراوی دانەوێڵە، دەڵێت: ئەو گەنمەی ئێمە مانگانە لە سایلۆکان وەریدەگرین تەنیا گەنمی خۆماڵییە، گەنمەکەش لەڕووی کواڵیتییەوە هەمووی وەک یەک نییە، ڕێژەی گلۆتینی کەمە، هەندێجار وەک پێویست نابێت بە نان، بەڵام بە تێکەڵکردنی لەگەڵ گەنمی هاوردە، ئەو گرفتەی نامێنێت.
کاکە زیاد گوتیشی: ئاشەکان لەژێر ڕێنمایی بەغدا گەنمەکە بە تایبەتمەندیی نمرە یەک لێدەکەن نەک سفر، نانەواخانە و سەمونخانەکانیش ئاردی سفر دەکەن بە سەموون و نان، بۆیە ئەو ئاردەی کە خەڵک دەیفرۆشنەوە نایکڕن و ئاردی سفری تورکی دەکڕن.
بۆ ڕێگەگرتن لە چوونە دەرەوەی پارە بۆ کڕِینی ئاردی سفر، حکومەتی عێراق بەنیازە ئاردی سفر لە ناوخۆدا دروست بکات.
نەسرین محەممەد، بەڕێوەبەری لقی سلێمانیسلێمانی کۆمپانیای دروستکراوی دانەوێڵە و لێپرسراوی بەشی هونەریی ئاشەکانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: زۆربەی ئاشەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، مۆدێرنن، دەتوانن ئاردی سفر بەکواڵیتی بەرز بەرهەم بهێنن.
ئەو دەڵێت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لە ناوخۆ، عێراق قۆناغێکی باشی بڕیوە، تەنانەت ڕەزامەندی ئەنجوومەنی باڵای ئابووریش وەرگیراوە، تەنیا لەسەر ئالیەتی جێبەجێکردنی ماوە کە پێویستە سیستەمێکی بۆ دروست بکرێت چەند ئاشێک لە هەر پارێزگایەک لەگەڵ کۆمەڵێک سەرمایەدار یان لەنێوان خۆیان ڕێکبکەون و بە پارەی خۆیان لەژێر چاودێریی حکومەت گەنم بهێنن و بیدەن بە سایلۆکان، لێژنەیەکی سەرپەرشتیش دوای تەواوکردنی ئاردی پسوڵەی خۆراک، ڕێگەیان پێبدات گەنمەکە بکەن بە ئاردی سفر، دواتر حکومەت ئاردەکە بکڕێتەوە و بەنرخی پاڵپشت بە نانەواخانە و سەموونخانەکانی بفرۆشێ.
سەبارەت بەجێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیەش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، نەسرین محەممەد، گوتی: تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە نەنراوە، بەڵام ئەگەر پرۆژەکە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق جێبەجێ بکرێت و سوودی ئابووری هەبێ‌، لە کوردستانیش جێبەجێ‌ دەکرێ‌.[1]
02-09-201802-09-2018
پول: ئامار و راپرسیا
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 02-09-2018
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 93%
93%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 02-09-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 02-09-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 02-09-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
گهوڕنکاریێن بابەتی!
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,818 جار هاتیە دیتن
ژێدەر: 1 تومار هاتن دیتن!
02-09-2018[1]ماڵپەری رووداو - 02-09-2018ماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
فایلێن پەیوەندیدار: 0 تومار هاتن دیتن!
بابەتێن پەیوەستکری: 2 تومار هاتن دیتن!
02-09-201802-09-2018کوردیی ناوەڕاستب.س.
18-12-2018تورکیاکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
تایبەتمەندیێن بابەتی: 4 تومار هاتن دیتن!
...
02-09-2018جوڕێ ئامار و ڕاپرسیائابووریهـ.ب.
02-09-2018جوڕێ ئامار و ڕاپرسیاچاندنی و ئاژەڵداریهـ.ب.
02-09-2018وەڵات - هەرێمباشوورێ کوردستانێهـ.ب.
02-09-2018وەڵات - هەرێمتورکیاهـ.ب.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.875 چرکە!