کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (گروپی کەرکوک یا جەماعەت کەرکوک9 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.1.023-01-2023هـ.ب.
1.0.903-08-2022هـ.ب.
1.0.804-10-2021هـ.ب.
1.0.725-05-2019هـ.ب.
1.0.623-07-2018هـ.ب.
1.0.523-07-2018هـ.ب.
1.0.419-07-2018ز.س.
1.0.319-07-2018ز.س.
1.0.219-07-2018ز.س.
1.0.119-07-2018ز.س.
ناوی بابەتگروپی کەرکوک یا جەماعەت کەرکوک
کاتی گۆڕین 23-01-2023 08:38:35
ناوی باشترکار هاوڕێ باخەوان
بابەت

گروپی کەرکوک یا جەماعەت کەرکوک
گروپی #کەرکوک# یا جەماعەت کەرکوک، ساڵی 1964 بە مێژووی لە دایکبوونی ئەم گروپه ‌ناو دەبرێت
وشە/ #نیهاد جامی#
سەرەتای شەستەکان بزووتنەوەی ڕۆشنبیریی لە تەواوی عیراق وناوچەکەدا بەدوای گۆڕان لە متبوون هەنگاوی دەنا، چەندان بەیاننامه و گۆڤار وکۆڕی تایبەت به و دۆخه, بۆ ئیشکردن بەره و گوتارێکی نوێکەرەوه ‌کاری دەکرد بۆیه ‌لەشاری کەرکوکیش کۆمەڵێک نوسەرو شاعیر لەژێر ناوی گروپی کەرکوکی ئەدەبی کۆ بوونەوە خاڵی هاوبەشی کۆبوونەوەیان لەژێر چەترێکی ئەدەبی بوو ئەویش ڕۆحی تازەگەرییان بوو، دیارترین کەسەکانی ئەم گروپه ‌بریتی بوون لە (جەلیل ئەلقەیسی، فازل عەزاوی، موئەیەد ڕاوی، سەرگۆن پۆڵس، جان دمۆ، یوسف ئەلحەیدەری، سەڵاح فایەق، ئەنوەر غەسانی، یوسف سەعید، فاروق مستەفا، قەحتان هورمزی، زهدی داودی).
ئازاد ئەحمەد باس لەوە دەکات له و گروپەدا کورد هەبووە، بەڵام ئاماژەی ئەوەش ‌دەکات فرەکولتوریی و فرەنەتەوەیی و فرەزمانی له و ڕەگەزانەن کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی ئەدیبانی ئەم گروپەدا بینیووە، ئه و جۆرە دابەشکردنە لە سەر بنەمای نەتەوەیی بۆ شارێکی وەکو کەرکوک بەکارێکی سەخت ناو دەبات.
ئه و پێکهاته ‌جیاوازه ‌وەک ئه و باسی دەکات بۆتە هۆی ئەوەی لەناو خودی تاکە کەسێکیشدا فرەیی بەدی دەکرێت وەک لەجەلیل قەیسیدا چڕی دەکاتەوه ‌بەوەی باوکی عەرەب و دایکی کوردو هاوسەرەکەی ئەرمەنی و ژیانیشیان لەگەڕەکێکی تورکمان نشین بووە.
$مێژووی سەرهەڵدانیان$
بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان وگفتوگۆکان ساڵی 1964 بەمێژووی لەدایکبوونی ئەم گروپه ‌ناو دەبرێت که ‌لەگازینۆی منەوەره ‌ئه و کات بە گازینۆ نەسر ناسرابوو لەوێ‌ کۆبوونەتەوە، یەکەم چالاکیەکانیشیان لەم گازینۆیه ‌بریتی بووە لەخوێندنەوەی شیعرو چیرۆک و ووتار ئه و دەمانه ‌ئەوانەی لەوێ ‌بینراون بریتی بوونەلەجەلیل قەیسی و جان دمۆ ویوسف ئەلحەیدەری وفاروق مستەفا.
هەرچەنده ‌چیرۆکنووس محەمەد سابیر باسی لەوە کرد ‌قەحتان هورمزی لە دانیشتنی تایبەتی لەگەڵ ئەودا قسەی لەوە کردووه ‌که ‌ئه و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی گروپی کەرکوک دەڵێت هەر چەنده ‌بە بۆچوونی من ناسراوترینیان سەرگۆن پۆلس و جەلیل قەیسی و سەلاح فایەقە، کەچی قەحتان خۆی بەمنی ووت خۆم ئهو گرووپەم دامەزراندووە.
سابیر باس لەوەش دەکات کەئەوان لەڕووی فکریەوه ‌زۆربەیان وجودی بوون بەڵام کەسی شوعیشیان تیا بوو، بەدژی ئه و بۆچونەش دەوەستێتەوە ‌لەگازینۆی مەجیدیە کۆببوونەوه ‌بەبڕوای ئه و ئەوان لەگازینۆیەکی نزیک مەحاکم دانیشتنەکانیان ئەنجامداوە.. دەڵێت ئەوان نەهاتوونە بۆ مەجیدیە بەس جان دەمۆم یەک دوو جار لەمەجیدیە بینیووە
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ئه و دیدارەی جەلیل قەیسی که ‌نەوزاد ئەحمەد لەگەڵیدا سازیکردووه ‌دەبینین بۆچوونێکی تەواو جیاواز بەدی دەکرێت، جەلیل له و دیدارەدا ئاماژەی ئەوه ‌دەکات ‌سەرەتای سەرهەڵدانی گروپی کەرکوک دەگەڕێتەوه ‌بۆ 1959 ئه و کاتەی لەگەڵ فازل عەزاوی تاوتوێی ئه و باسەیان کردووه و دواتر بازنەکەیان فراوانتر کردووەبەتێکەڵبوونی موئەیەد ئەلراوی وسەرگۆن پۆڵس وجان دمۆ.
$زمانی ئاخاوتنی گروپەکە$
یەکێک له و خاڵانەی ‌جێگای سەرنجه ‌زمانی ئاخاوتنی ئه و گروپەیه ‌ئەوه ‌پرسیاری لای ئازاد ئەحمەد درووست کردووە پرسیارێک وەک خۆی دەڵێت ئاخۆ ئەدیبانی گرووپی کەرکوک ڕۆژانه ‌که ‌بەیەک ئەگەیشتن زمانی ئاخاوتنیان چی بوو؟
ئەو دەمەی بۆ گەیشتن بە نهێنی ئه و پرسیاره ‌ڕووبەرووی زوهدی داودی ئەبێتەوه ‌ئەویش لە وەڵامدا پێی دەڵێت بەهەموو زمانێک ئەدواین، لە عەرەبیەوه ‌ئەمانگۆڕی بۆ کوردی، ئینجا ئەمانکرد بە تورکمانی، بێ ‌ئەوەی بە خۆمان بزانین.
لەپاڵ ئەوەدا هەموویان بەهۆی نزیکیان لەکۆمپانیای نەوتەوه ‌خۆیان فێری زمانی ئینگلیزی کردبوو ئەوەش هۆکارێکیتری گەشەسەندنی ئەدەبی ئەوان بووە له و بارەیەوه ‌ئەحمەد دەڵێت هەندێکیان ڕاستەوخۆ له و کۆمپانیایەکاریان دەکردو لەگەڵ ئینگلیزەکان تێکەڵ بوون.
$گەشەسەندنی گروپی کەرکوک$
بەهۆی سەرگۆن پۆڵسەوه ‌زۆر خێرا چالاکیەکانی ئەم گروپه ‌گەیشته ‌بەغدا.. کارەکانیان لەگۆڤاره ‌لوبنانیەکان بڵاو دەکرانەوە، جەلیل قەیسی کەئەندامێکی ئەم گروپە بوو توانی سنوری عیراق ببەزێنێت، ساڵی 1967 دەزگای ئەلنەهاری بەیروتی کۆمەڵه ‌چیرۆکێکیان بۆ چاپکرد، بەناونیشانی (حیلە حیلی ڕێبواران بەدەوری جیهاندا)
ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لەناو ئەدەبی عیراقیش بناسرێن هەرچەنده ‌ئەوان بەمانای گروپێکی ڕێکخراو وناسراو دەرنەکەوتن، بەڵکو درێژەی دیدارو کۆبوونەوه ‌ئەدەبیەکانی هاوڕێیەتی نووسەرانی لاو بوو.
لەگەڵ شۆڕشی تەموز بوون بەگروپێکی ئەدەبی سەربەخۆ لەژێر ناوی (گروپی کەرکوکی ئەدەبی) زمانی نووسینی گرووپەکه ‌زمانی عەرەبی بوو، هەرچەنده ‌ئەوان سەر بەنەتەوه ‌جیاوازەکان بوون، بەڵام بەزمانی عەرەبی ئەیاننووسی، سەرەڕای ئەوەی دەنگێک هەیه ‌پێی وایه ‌دەرکەوتن و کپ بوونیان دەنگۆیەکی ئەوتۆی لێنەکەوتۆتەوه ‌تا ڕووخانی حکومەتی بەعس وەک سابیر دەڵێت گروپی کەرکوک کەس گوێی پێیان نەئەدان دوای پرۆسەی ئازادی گەوره ‌کران ئەگینا کەس گوێی پێیان نەئەدا، دواتر بەنووسین گەورە کرانەوە
بەڵام لەپاڵ ئه و دەنگەدا ئازاد ئەحمەد ئەمجارەش دەگەڕێتەوه ‌سەر ئه و گروپه و ئاماژه ‌بۆ ئەوه ‌دەکات کە لەشەستەکانی سەدەی بیستەم توانیویانه ‌ڕووی ئەدەبی عیراقی لەکلاسیکەوە بگۆڕن بۆ مۆدێرن بەبڕوای ئه و جۆرێکی نوێیان لەپەخشانه ‌شیعر داهێناوه ‌که ‌جیاواز بووه ‌لەوەی گۆڤاری شیعری ئەدۆنیس و یوسف ئەلخال و ئونسی ئەلحاج خستبوویانه ‌ڕوو.
بۆ ئەوەش جەخت له و خاڵه ‌دەکاتەوه ‌چەمکی ناسنامەی نەتەوەییان گۆڕیووه ‌بۆ چەمکێکی نوێ‌ و ئەفسووناوی کە چەمکێکی ئینسانیە، ئازاد ئەحمەدی نووسەر لەبارەی ئه و چەمکه ‌ئینسانیەدا ئاماژه ‌بۆ کتێبێکی فازل عەزاوی دەکات ‌لەبارەی نەوەی شەستەکانی عیراق ‌لەم بارەیەوه ‌ئه و چەند پەرەگرافه ‌بەنمونه ‌دێنێتەوه ‌که ‌گروپی کەرکوک چەندە بیروباوەرێکی ئینسانی هەبووە عەزاوی لەکتێبەکەیدا نووسیویەتی لەبەر ئەوەی لە مناڵییەوە بە گیانی برایەتی پەروەردە بووین و فێر کراین تەنیا باوەڕ بە تاکی مرۆڤ بهێنین بێ گوێدانە پاشینەی نەتەوەیی یان ئایینی یاخود چینایەتی کە پێمان وابوو ئەو ڕەگەزانە تەنیا ڕێکەوتن و هیچ ناگەیەنن
عەزاوی لە نووسینەکەیدا باس لە چەندین حزب دەکات کەهەڵگری خەسڵەتی نەتەوەیی بوونه ‌ئەوەش وەک ئه و باسی دەکات گروپی کەرکوک نەیانتوانیوە ئینتیماکردن بۆ ئه و هێزانه ‌قبووڵ بکەن، بۆیه ‌له و دەمانه ‌حزبی شوعی هەڵدەبژێرن وەک خۆی دەنووسێت حیزبی شیوعی بە بۆچوونی ئێمە تەمسیلی یەکێتی عێراقی ئەکرد؛ جیاوازی نی یە لەنێوان #موسڵ#مان و کرستیان، یان عەرەب و کورد و تورکمان لەلایەک، لەلایەکی دیش لەسەر ئاستی عەرەبی و جیهانی دا جیاوازی نی یە لەنێوان گەلێک و گەلێکی دی و نەتەوەیەک و نەتەوەیەکی دیدا
$دەنگێک لەئاسمانی گروپەکه بەرز ئەفرێت$
ئەگەر گروپی کەرکوک لەڕێگەی نوسینەکانیانەوه ‌توانای بێزارکردنی عەقڵی متبوویان هەبوو بێت، کە نێوەندی ڕوناکبیریان تووشی دڵەڕاوکەکردبێ، ئەوەیان لەڕێگەی لایەنگیریان بۆ ئەزموونکاریەتی تێکست، یاخود لەڕێگەی ئاژاوەیەکی ئەدەبی که ‌‌گوزارشت لەچەمکه ‌فکریی وفەلسەفیەکان بکات، تا سەرەنجام وای کرد دەنگێکی وەکو جەلیل قەیسی نەک تەنیا لەئاستی کەرکوک بەڵکو لەئاستی عیراق و نیشتیمانی عەرەبیش بناسرێت.
قەیسی پەیوەندیی خۆی به و کارەکتەرانە وەک دوو بوون سەیر دەکات، جا یا ئەوه ‌گریگۆری سامسای کافکایه ‌کارەکتەرێکی ناو ئه و ژیانەیه ‌یاخود ئەوه ‌جەلیل قەیسیه ‌کارەکتەرێکی سەر کاغەزە
بەبۆچوونی دانا عەسکەر هەر کاتێ باسمان لەچیرۆک کرد دەبێت باس له و چیرۆکنووسە بکەین ئەوەش ‌دەگەڕێنێتەوه ‌بۆ ئه و خاڵەی ئه و یەکەمین چیرۆکنووسی کەرکوکە ‌سنووری شارەکه و عیراقی بەزاندووە بەتایبەت وەک ئەویش جەختی لێدەکاتەوه ‌بەکۆمەله ‌چیرۆکی حیلە حیلی ڕێبواران بەدەوری جیهاندا وای کرد زۆر لەنووسەرانی لوبنانی قسە لەبارەی تێکستەکانیەوه ‌بکەن.
هەر لەبارەی چیرۆکەکانیەوه ‌ڕەخنەگری عیراقی شوجاع ئەلعانی لەووتارێکدا باس لەوه ‌دەکات ئەم چیپرۆکنووسە به هۆی چیرۆک و شانۆگەریەکانیەوه ‌بۆته ‌‌یەکێک لەکۆڵەگه ‌پتەوەکانی گروپی کەرکوکی ئەدەبی.
لەدیدگایەکی ڕەخنەیش دەنووسێت جەلیل لەبەشێکی چیرۆکەکانی بەرز ئەفڕێت، بەتایبەت له و چیرۆکانەی کە لەکاری ئەدیبە جیهانیه ‌ناودارەکانەوه ‌هەڵێنجراوە
$دەنگێکی ئەبسێردانەی گروپی کەرکوک$
جان دمۆ یەکێکەله و شاعیره ‌ئەبسێردانەی ناو گروپی کەرکوک که ‌ئەدەبەکەی و کەسایەتیەکەی ئاوێتەی یەکتری دەبن ئەوەش وا دەکات محەمەد سابیر له و دەمەی وەسفی پیاوێکمان بۆ دەکات کەبه ‌بێباکی و مەستیەکانی دێته ‌گازینۆی منەوەره ‌سیمای کەسێکه ‌وەک ئه و دەڵێت کابرایەکی وەک سواڵکەر وابوو
شانۆکاری عیراقیش د. صەلاح ئەلقەسەب بەهۆی نزیکی لەدمۆ وهەستکردن بەگرنگی ئه و دەنگەی ناو ئەدەبیات تێکستێکی شانۆی وێنەیی خۆی لەبارەی ژیانی ئه و دەنووسێت و ناوی دەنێت (جان دمۆ وتەنیایی خۆر ئاوابوون) ئه و دەمەی لەبارەی جان پرسیاری لێدەکەین ئه و چاوەکانی پڕ ئەبن لەفرمێسک بەوەسفێک کەئاوێتەی ناو شیعر و تارماییەکانی شانۆی وێنەیی ‌ناوی دەبات باس له و ڕوانینه ‌تایبەتیه ‌دەکات ئەوەی جان ئەیبینی ئەوانیتر نەیانئەبینی بۆیه ‌ناوی دەبات بەتارمایی گەڕۆک لەپانتاییەکی گەردوونی بەیەکداچوو که ‌تیایدا دیدگاکان لەسێدارە ئەدرێن مردنی جان بۆ قەصەب بەئەرشیفکردنی یادەوەری نیە بۆیه ‌دەڵێت تۆ ئێستاکەیادەوەری نیت.. وێنەش نیت ئەلبوم بتپارێزێت ویادگاریەکانت هەڵبگرێت.. تۆ ئامادەبوونیت ئامادەبوونی کولتوریی وژیاریی نیت تۆ دەیالۆگی تۆ مەزنتریت لەوێنه ‌ووشکراوەکان لەتەواوی ئه و یادەوەرییانه ‌مەزنتریت
بەبڕوای ئه و شانۆکارە ئه و کاتەی دمۆمان یاد دێتەوه ‌ئەوه ‌گەڕانەوەی یادەوەرییه ‌ئه و یادانەی بەشێوەیەکی ڕۆشن بیرمان نا‌یەتەوه لەخەون ئەچن وەک ئه و خەونانەی کاتێک لەخه و هەڵدەستین وەبیرمان نایەنەوه.
قەسەب دواجار لەبارەیەوه ‌ووتی جان دمۆ تاکو ئێستاش ئه و تارماییەکه ‌به ‌کێشوەره ‌چۆلکراوەکان تێئەپەڕین تەنیا جان دمۆی ئیمبراتۆری تیا ئەبینین، بەدەوریا نەورەسەکان دێن و ژنەکان بەره و ڕووی دێن کەجان دمۆ بەدوایان ئەگەڕێت ‌
$رۆماننووسێک لەگروپی کەرکوک$
زوهدی دادودی یەکێک لەنووسەره ‌دیارەکانی ناو گروپی کەرکوک ‌بەتایبەت لەبواری چیرۆک و ڕۆماندا کاریگەری دیاری لەناو ئه و گروپەدا دەست نیشان کردووه ‌تا ڕادەی ئەوەی کاریگەری ئه و تێکستانه ‌لەئەدەبی عیراقیشدا ئاماژەی بۆ کراوه ‌بەبۆچوونی هەندێک ئه و گۆشەگیریی وبێدەنگیەی ئه و نووسەره ‌بۆ خۆی درووستی کردووه ‌دەگەڕێتەوه ‌بۆ ئه و سێ‌ساڵەی که ‌ئه و تیایدا زیندانی کراوە.
ئه و نووسەره ‌دیارترین ڕۆمانەکانی بریتین له ‌(درێژترین ساڵ, سەردەمی هەڵاتن، وەرچەرخانەکان) که ‌لەبنەڕەتدا سێینەیی دۆڵی کفرانە،‌سەباح ئیسماعیل (درێژترین ساڵ) ی وەرگێراوەته ‌سەر زمانی کوردی و لەبارەی ئه و سێ ‌تێکستەوه ‌دەڵێت نووسەر لەم سێینەیەدا باس لەدەڤەری #گەرمیان# بەتایبەتی وچەقی شاری کەرکوک بەگشتی دەکات، دەکرێت بڵێین ڕۆمانێکی مێژووییه و جار جاریش بەفانتازیا مارکیزییەکەی لەڕووداوه ‌مێژووییەکان دوور دەکەوێتەوە، تا زیاتر بەواقیعەکەمان ئاشنا بکات، هەوڵیداوه ‌مێژوو بکات بەکەرەستەی ڕۆمانەکەی نەک ڕۆمانەکه ‌بکات بەکەرەسته ‌بۆ مێژوو، واتا لەپێناو ئایندەدا مامەله ‌لەگەڵ ڕابردوودا دەکات
$مۆزەخانەیەک بۆ گروپی کەرکوک$
مۆزەخانەیەک نیه وەک ناوەندێکی تایبەت بەپاراستنی پڕۆژەی بەئەرشیفکردنی بەرهەمەکانی ئه و گروپە کەوەک خەسڵەتی ناسینەوه و سیما ئەدەبیەکانی ئەم شاره ‌بیبینین، چونکە‌گروپی کەرکوک توانی گۆڕانکاری لەچەندین ئاستی جیاوازدا بکات ئەوەش بۆ نەوەی داهاتوو وەک میراتێکی ئەدەبی ماوەتەوه ‌نەک میراتێک بۆ دامەزراندنەوه ‌چونکە دامەزراندنەوه ‌بەبێ بوونی ئارگۆمێنت وخوێندنەوەی ڕەخنەیی ناتوانین زەمینەیەکی پته و بۆ تازەگەری بخوڵقێنین، نەجمەدین دەڵێت کۆمەڵێک ڕۆشنبیری داهێنەربوون وئەدەبی عێراقیان دەوڵەمەند کرد و کەرکوکی شەستەکانیش هەر بەهۆی داهێنانەکانی ئەوانەوە پایتەختی شیعر و چیرۆک و شانۆ بوو.
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری ڕێکخراو : ڕۆشنبیری
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-07-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-07-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-07-2018 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,307 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.149 KB 19-07-2018 زریان سەرچناریز.س.
سەرچاوەکان: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3 تۆمار دۆزرایەوە!
19-07-2018جان دەمۆکوردیی ناوەڕاستز.س.
19-07-2018زوهدی داودیکوردیی ناوەڕاستز.س.
19-07-2018یوسف سەعیدکوردیی ناوەڕاستز.س.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 5 تۆمار دۆزرایەوە!
...
19-07-2018جۆری ڕێکخراو ڕۆشنبیریز.س.
19-07-2018شار و شارۆچکەکانکەرکووکز.س.
23-07-2018وڵات - هەرێم باشووری کوردستانهـ.ب.
23-07-2018وڵات - هەرێمئێڕاقب.س.
03-08-2022وڵات - هەرێمشانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)هـ.ب.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.875 چرکە!