کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (شارەزایان: هەرێمی کوردستان دەتوانێت پشت بە غازی سروشتی ببەستێت7 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.823-01-2023ب.ج.
1.0.709-08-2022ب.ج.
1.0.614-04-2021ب.ج.
1.0.502-09-2020ب.ج.
1.0.417-02-2018ب.ج.
1.0.304-12-2017ب.ج.
1.0.203-12-2017هـ.ب.
1.0.102-04-2015ب.س.
ناوی بابەتشارەزایان: هەرێمی کوردستان دەتوانێت پشت بە غازی سروشتی ببەستێت
کاتی گۆڕین 23-01-2023 08:38:35
ناوی باشترکار بەناز جۆڵا
بابەت
شارەزایان: هەرێمی کوردستان دەتوانێت پشت بە غازی سروشتی ببەستێت
ئامار و ڕاپرسی

رێکخراوێکی تایبەتمەندی بواری نەوت و غاز ئاشکرایدەکات بەهۆی ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە حکومەتی هەرێم 500 بۆ 550 بیرە نەوتی لە دەستدا کە داهاتی مانگانەیان 500 ملیۆن دۆلار بووە، دەشڵێت هەرێم دەتوانێت پشت بە غازی سروشتی ببەستێت، شارەزایانیش پێیان وایە نەوتی هەرێم لەسایەی ئەم حکومەتە بوو بە سەرچاوەی نەهامەتی.
رۆژانە بە بەرچاوی دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە ژیانی خەڵک لە خراپەوە بەره و خراپتر دەچێت، ئاستی خزمەتگوزارییەکان دادەبەزێت، بێ موچەیی و بێ کارەبایی و سوتەمەنی تا دێت ژیانی هاوڵاتیان قورستر دەکەن، ئەوەی هەموان جگە لە دەسەڵات لەسەری کۆکن ئەوەیە کەکابینەی هەشت شکستیهێناوە، هاوڵاتیان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسیەکان ڕۆژ بە ڕۆژ بە دەنگی بەرزتر داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم کابینەیە دەکەن..
رێکخراوی دۆر کە ڕێکخراوێکی تایبەتمەندە بە بواری نەوت و غازی هەرێم ڕاپۆرتێکی لەسەر شکستی حکومەت لە بواری وزە بڵاوکردەوە، ڕاپۆرتەکە دەڵێت کەرتی نەوت و غازی هەرێم کەوتوەتە دۆخێکەوە کە ئەگەر شکستی نەهێنابێت لە لێواری کەوتن نزیکە، و هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017 دا بەنزیکەیی 500 بۆ 550 بیرە نەوتی لەدەستداوە کە 360 بیریان بەرهەمداربوون و داهاتی مانگانەیان 500 ملیۆن دۆلار بووە.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ئێستا بەرهەمی نەوتی هەرێم بۆ 220- تا 250 هەزار بەرمیل دابەزیووە ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر هەناردەی نەوتی هەرێم سەرووی 700 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە غازی سروشتی خاڵی بەهێزی هەرێمە بەڵام تا ئاسۆیەکی باش بەدی نەکرێت بۆ دەرچوون لە ئابوری عێراق پێویستە هەناردە نەکرێت و لەناوخۆدا بەکاربهێندرێت، چونکە هەناردەی غازی سروشتی هەرێم دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ژێرخانی غاز و لەرووی داهاتیشەوە سودێکی ئەوتۆی بۆ هەرێم نابێت،
شارەزایەکی بواری وزە بە KNN ی ڕاگەیاند ئەگەرچی هەرێمی کوردستان خاوەنی 200 تریلیۆن پێ سێجا غازی سروشتیە کە دەکاتە 5 و پۆینت 7 تریلیۆن مەتر سێجا و 3% یەدەگی غازی جیهان لە هەرێمی کوردستاندایە بەڵام هاوڵاتیان و شارەزایان ترسی ئەوەیان هەیە لەکاتی هەناردەی غازی سروشتیدا بڕی قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێم زیاد بکات، ئەوەش بەهۆی گەندەڵی و هەوڵەکانی بەشێک لە دەسەڵاتداران بۆ تێکەڵکردنی هەناردەی غاز و سپیکردنەوەی پارە.
رۆژی 18ی ئەیلولی ساڵی 2013 وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای گەنەڵ ئێنێرجی و هاوبەشە تورکیە ئەنگلۆکەیدا ئیمزاکرد بۆ دەرهێنانی غازی سروشتی و بەبازاڕکردنی بەڵام دواتر بەبێ ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان هۆکارەکەی ئاشکرابکات کارکردن بە گرێبەستەکە وەستا.
هەرێمی کوردستان کە تا پێش ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر نەوتی کەرکوک و هەرێمی کوردستانی هەناردە دەکرد، چارەکە موچەی فەرمانبەرانی‌ لەکاتی خۆیدا نەدەدا، له و بارەیەوە شارەزایەکی دارایی دەڵێت حکومەتی هەرێم 84% داهاتەکەی لەنەوتەوە سەرچاوەی گرت بوو ئه و کەرتەش نا شەفاف بوو بۆیە فەرمانبەرانی هەرێم باجی گەندەڵی دەسەڵاتیان دەدا.[1]
03-12-2017
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-12-2017 (6 ساڵ)
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 89%
89%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-12-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 04-12-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 04-12-2017 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,999 جار بینراوە
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
03-12-2017[1]ماڵپەری کەی ئێن ئێن - 03-12-2017ماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2 تۆمار دۆزرایەوە!
02-09-202003-12-2017کوردیی ناوەڕاستب.س.
03-12-201703-12-2017کوردیی ناوەڕاستب.س.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 2 تۆمار دۆزرایەوە!
...
03-12-2017جۆری ئامار و ڕاپرسی ئابووری و نەوتهـ.ب.
03-12-2017وڵات - هەرێم باشووری کوردستانهـ.ب.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 5.953 چرکە!