کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (پەیامی لاهور شێخ جەنگی بۆ کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی6 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.723-01-2023س.ئـ.
1.0.609-08-2022س.ئـ.
1.0.525-05-2019س.ئـ.
1.0.417-02-2018س.ئـ.
1.0.326-10-2017س.ئـ.
1.0.225-10-2017هـ.ب.
1.0.125-10-2017هـ.ب.
ناوی بابەتپەیامی لاهور شێخ جەنگی بۆ کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی
کاتی گۆڕین 23-01-2023 08:38:35
ناوی باشترکار سەریاس ئەحمەد
بابەت
پەیامی لاهور شێخ جەنگی بۆ کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی
بەڵگەنامەکان

پەیامی لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی بۆ کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالمام جەلال
مامی ورە بەرز، باوکی شۆڕشی نوێی و قیبلەی ڕوونی کوردایەتیی گەلەکەمان کۆچی دوایی کرد.
مام جەلال، ئه و ڕابەرەی هەموو تەمەنی پڕ بەرهەمی خۆی، بۆ ناساندن و چەسپاندن و بەرگریکردن لە مافی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان تەرخان کرد، بەجێی هێشتین.
مامی گەورە و ئازا و ئازادیخواز و پشودرێژ و بەتەدبیر، دیپلۆمات و پڕ ئەزموون و ئاشتیخواز و میانەڕه و و شۆڕشگێڕ، مامی پێشمەرگایەتی و ئازارچەشتووی کۆڵنەدەری ڕێگەی بەرزی کوردایەتی، مامی دڵگەورە و دەم بەخەندە و پشتیوانی حەق و هەژار و سەربڵندی، مامی زیندانیکراوان، مافخوراوان، چەوساوەکان و ڕەنجدەران و مامی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، پاش ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای ڕێباز ڕوون و ئامانج ڕەوا، بەرگریکارە سەرسەختەکەی مافی چارەی خۆنوسین، پارێزەری دیموکراسی و ئه و ڕابەرەی هەرچی هەبوو بەخشیی لەپێناو ڕۆژێکی گەشتر بۆ نیشتمانەکەی، بەدڵنیایی و بە کوێرایی چاوی مردن نامرێت. نە سەفین لەبن دێت و نە مام جەلال دەمرێت. مام جەلال، ناو و تێکۆشان و ڕێبازە پڕ لە ڕێبوارەکەی، لە دڵی کادرانی یەکیەتیی وهەموو ئازادیخوازان دا بەزیندوێتی دەمێننەوە.
ئەم ڕابەرە ئەفسونگەرە، کە دڵ و دەرونی کوردەواریی پڕکردووە لە جوانیی خەباتکارانەی خۆی، باوکی شۆڕشی نوێ و مامی من و یەکیەتییەکان و برا و هەڤاڵ و هاوسەنگەری هەموو شۆڕشگێڕە ئازادیخوازەکانی جیهان بوو.
ئەم زاتە، خوڵقێنەری مێژووی هاوچەرخی گەلی کوردە، و لە بێدەنگی و ژێردەستەییەوە، کوردەواریی بۆ بزێوی و ئازادیخوازی، ڕابەرایەتی کردوە. مام جەلال مەردێک بوو گەورەتر لە پۆستەکانی و ئەزموونێک بوو پۆڵایین بۆ بەرگری لە خاک و گەل و بیر و پرەنسیپە بەرزەکانی.
ئەم سەرکردە و بیرمەندە سیاسییە هەڵکەوتوەی کوردستان، کە داینەمۆی خەباتی ساڵانی پێش و پاش گۆڕینی ڕژێمی پاشایەتی عێراقە، جێ دەستی لە ڕوداوە گرنگە سیاسییەکانی ژیانی حزبایەتی کوردستان و عێراقدا دیارە و لە شۆڕشەکانی دواتریش دا، هەم فەرماندەی هێزی پێشمەرگە و هەم داینەمۆی ڕوداوە بەرهەمدارە گەورەکانی گەلەکەمان بووە.
مام جەلال، ڕەچەشکێن، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی نوێ، و سکرتێری گشتی یەکیەتیی نیشتمانیی و پێشەنگی ڕاپەڕینی ڕزگاری و ڕوخێنەری ڕژێمی فاشیستی بەعس و یەکەم سەرۆکی کوردی پاش ئازادی و شکێنەری بەندی مێژووی چەوسانەوەی ژیانی گەلانی ژێردەستەی ناوچەکه و جێگای فەخری جوڵانەوە سۆشیال دیموکراتەکانە.
ئەم کەڵە سیاسەتمەدارە ماندونەناسە، تا پرۆسەی ئازادیی عێراق، ئەزموون و توانای خۆی، لە پاراستنی ڕاپەڕین و پێشخستنی سیاسی و باشترکردنی ئاستی ژیان و بژێوی کۆمەڵانی خەڵک و پتەوکردنی پێگەی ڕێکخستن و پێشمەرگایەتی و حوکمڕانیی و دیپلۆماسیی یەکیەتیی نیشتمانیی و کوردستان تەرخان کرد و چەند ساڵی کۆتایی تەمەنی پڕ بەرهەمیشی، بێ دوو دڵی، لە ڕەخساندنی ئاشتەوایی بۆ کوردستان و ناوچەکە بردەسەر.
مام جەلال، ئەم مامە تێکۆشەرە، هێند بە کاریگەرییەوە خەبات و حوکمڕانیی کرد، هێند ژیر بوو لە بەڕێوەبردن و دۆستایەتی و گفتوگۆ و دانوستاندا، کە پاش دوور کەوتنەوەی لە یەکیەتی و کوردستان و عێراق و نەخۆشکەوتنی، دەسکەوتەکانی شۆڕشی نوێ و ئاستی هاوسەنگی و هاوپەیمانی ناوخۆیی، و ئایندەی پرۆسەی ئازادی و ئاوەدانی و ڕادەی متمانە و کارایی حوکمڕانیی، پاشەکشێی کارەساتباریان کرد.
بۆ ئەم پەژارە گەورەیە، لە قوڵایی دڵمەوە سەرەخۆشیتان لێ دەکەم بۆ لەدەستدانی قیبلەی ڕوونی کوردایەتی و تکاکارم لە خوای گەورە، تێکۆشانەکەی مام جەلال، بکاتە ڕووناکی ڕێگە بۆ کەسوکار و هەڤاڵان و ڕێبوارانی ڕاستەقینەی ڕێی پاراستنی سەفینی یەکێتیی و ڕزگاریی گەلەکەمان.
گەلانی دیموکرات و ئازادیخوازانی عێراق و ناوچەکە و جیهان، و بەتایبەتتریش کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، ماتەمباری ئەم کۆستە ناوەختەی گەلەکەمانن و نیگەرانی و خەم و پەژارە و دڵەڕاوکێ و ترس لە ئایندەی نادیار و بێکەسبوون، بەرۆکی گرتوون. لێرەوە و لە ئاست هەر دڵۆپە فرمسێک یا ئاهوپەژارەیەکتان، لە ئاست زەردەخەنەی یادەوەری و هاودڵیی و وەفاداریتان، سەری ڕێز و وەفاتان بۆ نەوی دەکەم، و هەر لێرەوە بەڵێنی ئەوەتان پێدەدەم، کە خوێندکاری ڕێبازەکەی مام جەلال بم و لەگەڵ هاوسەنگەرانم تواناکانم لە بەرگریکردن لە یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، پاراستن، بژارکردن و بوژاندنەوە و پێشخستنی دا تەرخان بکەم و وەکو خوێندکارێکی مامی ورە بەرز و کۆڵنەدەرم، بەپشتیوانی ئێوە یەکیەتیی و کوردستان و ئەزموونەکەی، لە هەڕەشە و مەترسیی پاشەکشێ و لەناوچوون، بپارێزم و لەم ڕێگەیەدا، لەهیچ قوربانیدانێک سڵنەکەمەوە.
انا لله و انا الیە ڕاجعون
لاهور شێخ جەنگی
03-10-2017
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-10-2017
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 95%
95%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-10-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 26-10-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 26-10-2017 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,704 جار بینراوە
سەرچاوەکان: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2 تۆمار دۆزرایەوە!
10-12-2017لاهور شێخ جەنگیکوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
25-10-201703-10-2017کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 5 تۆمار دۆزرایەوە!
...
25-10-2017پارت / لایەنیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانهـ.ب.
25-10-2017جۆری دۆکومێنتزمانی یەکەمهـ.ب.
25-10-2017زمان - شێوەزار کرمانجیی ناوەڕاستهـ.ب.
25-10-2017شێوازی دۆکومێنتچاپکراوهـ.ب.
25-10-2017وڵات - هەرێم باشووری کوردستانهـ.ب.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.406 چرکە!