ڕۆژی پێنجشەممە 21ی9ی2017، بەڕێز
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێز ئێمانوێل ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنساوە پێگەییشت.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆککۆماری فەڕەنسا ستایشی کوردستانی کرد و ڕۆڵی کوردستانی لە شەڕی داعش و حەواندنەوەی ئاوارە و لێقەوماوان بەرز نرخاند. هەروەها پشتیوانیی وڵاتەکەشی بۆ یەکپارچەیی عێراق و مافەکانی گەلی کوردستان لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا خستەڕوو و داواشی کرد
ڕیفراندۆمڕیفراندۆم دوابخرێت.
لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی سوپاسی سەرۆک و حکوومەت و گەلی فەڕەنسای کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامیان بۆ کوردستان، ڕاشیگەیاند ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دەرگای گفتوگۆش دانەخراوە و دوای ڕیفراندۆم، کوردستان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکات.
21-09-2017