کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (183 منداڵ لەزیندانەکانی‌ هەرێمدان، هیومان ڕایتس ۆچ: 17یان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجەدراون6 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.723-01-2023هـ.ب.
1.0.623-01-2023هـ.ب.
1.0.509-08-2022هـ.ب.
1.0.409-07-2019هـ.ب.
1.0.311-02-2018هـ.ب.
1.0.205-03-2017هـ.ب.
1.0.129-01-2017هـ.ب.
ناوی بابەت183 منداڵ لەزیندانەکانی‌ هەرێمدان، هیومان ڕایتس ۆچ: 17یان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجەدراون
کاتی گۆڕین 23-01-2023 08:38:35
ناوی باشترکار هاوڕێ باخەوان
بابەت
183 منداڵ لەزیندانەکانی‌ هەرێمدان، هیومان ڕایتس ۆچ: 17یان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجەدراون
ئامار و ڕاپرسی

رێکخراوی‌ چاودێری مافەکانی مرۆڤ (هیومان ڕایتس ۆچ) هێزە ئەمنییەکانی‌ هەرێم تۆمەتباردەکات بە ئەشکەنجەدانی‌ 17 منداڵ لەکۆی‌ 183 منداڵ کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە داعش دەستگیرکراون، دیندار زێباریش جەختدەکاتەوە هیچ کەیسێک وەکو داوای یاسایی پێشکەشنەکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە ئه و منداڵانە کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە لە مانگی تەمووزی 2016وە دەستگیرکراون ڕایانگەیاندووە کە لە ماوەی بەندکردنیاندا ئەشکەنجەدراون یان مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە.
ئاشکراشیکردووە، دەستگیرکراوەکان لانی کەم بریتین لە 183 مێردمنداڵ کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە داعش بەندکراون.
منداڵەکان کە تەمەنیان لە نێوان 11 بۆ 17 ساڵیدایە لەلایەن "هێزەکانی ئاسایشەوە" ڕوبەڕووی "سوتاندن بە جگەرە یان وەستانیان لەسەر یەک قاچ و لێدانیان بە بۆکز و شەق و سۆندە و کێبڵ و لێدانی تەزوی کارەبا" بونەتەوە وەک ئەوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکە ئاماژەی پێداوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هیچ کام لە منداڵەکان‌ لەکاتی لێکۆڵینەوە پارێزەریان بۆ دابیننەکراوە و زۆریان لەدوای دەستگیرکردنیان ڕێگەی پەیوەندیکردنیان بە ئەندامانی خێزانەکانیانەوە پێنەدراوە کە لە هەندێک حاڵەتدا بۆ ماوەی چەند مانگێک بووە.
لەما فەقیە، جێگری بەڕێوەبەری هیومان ڕایتس ۆچ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وتی ''نیگەرانیە شەرعیە ئەمنیەکان بیانوو نادەنە هێزە ئەمنیەکان لە منداڵان بدەن و تەزوی کارەبایان لەسەر بەکاربهێنن. ژمارەیەکی زۆر له و منداڵانەی لە دەست داعش هەڵدێن قوربانین و پێویستان بە یارمەتیە، بەڵام سەرەڕای ئەمە ڕوبەڕوی مامەڵەی خراپی زیاتر بونەتەوە'.'
هیومان ڕایتس ۆچ ڕایدەگەیەنێت، پێویستە حکومەتی هەرێم لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل ئەنجامبدات له و تۆمەتانەی پەیوەستە بە ئەشکەنجەدانی منداڵان و سزای هەموو ئه و بەرپرسە ئەمنیانە بدات کە لەپشت ئه و کارەوەن.
لەسەرەتای کانوونی یەکەمی ڕابردوو توێژەرانی هیومان ڕایتس ۆچ سەردانی سەنتەری چاکسازی ژنان و منداڵانیان لە هەولێر کردووە و چاوپێکەوتنی تایبەتیان لەگەڵ 19 گومانلێکراو بە تیرۆر ئەنجامداوە کە سەرجەمیان کوڕ بوون و تەمەنیان لە نێوان 11 بۆ 17 ساڵدا بووە.
نۆ لە منداڵەکان ڕایانگەیاندووە کە تەزوی کارەبایان لێدراوە. یەکێکیشیان کە تەمەنی زۆر کەم بووە وتویەتی ''هەستیکردوە چاوەکانی دێنە دەرەوە'' کاتێک لێکۆڵەرێک بە ''ئامێرێکی کارەبایی'' ئەشکەنجەیداوە.
هاوکات منداڵێکی تری تەمەن چواردە ساڵ ئاماژەیداوە بەوەی "ئەفسەرێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەستاوە بە هێنانە خوارەوەی پانتۆڵەکەی و هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی کردۆتەسەر ئەگەر دان بە ‌بوونی پەیوەندی لەگەڵ داعش نەنێت".
هیومان ڕایتس ۆچ دەڵێت لە ڕێکەوتی 27ی کانوونی یەکەم نووسراوێکی ئاراستەی مەسعود بارزانی کردوە و تێیدا داوای کۆمێنتی لەسەر ئەم تۆمەتانە کرد.
لە وەڵامێکدا لە ڕێکەوتی 10ی کانوونی دووەم، دیندار زێباری، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هیومان ڕایتس ۆچ ئاماژەی بە یاساو پرۆسەی لێکۆڵینەوەی تاوانی پەیوەندیدار بەم بابەتەوە کردووە کە حکومەت ڕەچاویان دەکات، بەڵام ئاماژەی بە هیچ تۆمەتێکی دیاریکراو نەکرد.
زێباری ڕایگەیاندووە هەرێم ''پابەندە بە بەدواداچوونی ئەم بابەتە" وتیشی ''هیچ کەیسێک وەکو داوای یاسایی پێشکەش نەکراوە لە دژی پرۆسەی دەستگیرکردن و مامەڵەی خراپ لەکاتی دەستگیرکردندا لەلایەن ئاسایشەوە لەدژی هاووڵاتیانی مەدەنی''.
لاما فەقیە ڕاشیگەیاند ''دەبێت بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی بدەن لە لەشساغی و باشی ڕەوشی ئه و منداڵانەی لە دوای ژیان لەژێر دەستی داعش دەستگیرکراون و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ نەکەن''.
- 29-01-2017
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-01-2017
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 91%
91%
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
91%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-01-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-01-2017 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,597 جار بینراوە
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
05-03-2017[1]ماڵپەڕی دواڕۆژماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستب.س.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
29-01-201729-01-2017کوردیی ناوەڕاستب.س.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 3 تۆمار دۆزرایەوە!
...
29-01-2017پارت / لایەندەوڵەتی ئیسلامی - داعشهـ.ب.
29-01-2017جۆری ئامار و ڕاپرسی سەرپێچی و تاوانهـ.ب.
29-01-2017وڵات - هەرێم باشووری کوردستانهـ.ب.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 15.03
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.61 چرکە!