- تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەهەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆک داخرا، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت، لەو بڕیارە بێئاگان.
- لە شارەزور لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ئاڵای لایەنە سیاسیەکان هێنرانە خوارەوە.
- شەوی ڕابردوو ئاسایشی پارتی لە شارۆچکەی سۆران، نووسینگەی کەناڵی (کەی ئێن ئێن) دادەخات و کارمەند و پەیامنێرەکانیش ئاگاداردەکاتەوە کەله زووترین کاتدا ئەو شارە جێبهێڵن.
- فازیل بەشارەتی، لێپرسراوی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ڕایگەیاند "ئەوانەی هێرشیانکردۆتە سەر بارەگاکانمان دەستیان بەشانە زەردەواڵەدا کردوە و دەبێت ئامادەبن بۆ گەزین".
- لە سنوری شارۆچکەی دوکان و لە شارەدێیەکانی پیرەمەگرون و خەلەکان و بنگرد، بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس کران.
- لە شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە.
- ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، دەسەڵاتدارانی سلێمانی بە پلەی یەک بەرپرسن لە شکستیان لە پاراستنی بارەگا و ئەندامانی پارتی.
- زانکۆی کۆیە بەبۆنەی دامەزراندنییەوە دکتۆرای فەخری بە سەرۆک مام جەلال بەخشی.
- بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ڕایدەگەینێت، بزوتنەوەی گۆڕان پابەند نەبووە بە ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت و چیدیکە وەزیرەکانی گۆڕان بەشێک نین لە حکومەت.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表