پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
کەژەکە: هیواو ئاواتەکانیان بەدی دەهێنین
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە. لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کرا: لە 9ی کانونی دووهەمی ساڵی 2013 هەر یەک لە پێشەنگانی بزوتنەوەکەمان ساکینە جانسز (سارا) و شۆڕشگێران فیدان دۆغان (رۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) لە پاریس کۆمەڵکوژ کران. ئەم کۆمەڵکوژییە لە ناوەندی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست بە پلانێگێڕییەکی نێودەوڵەتی کە پێشوەختە ئامادە کرابوو، ئەنجامدرا. ئەم کۆمەڵکوژییە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پلانی بۆ داڕێژراو ئەنجامدرا. لە چوارچێوەی کۆنسەپتی شەڕی تایبەتی ئاکەپە ئامادەکرا و وەکو پارچەیەک لە پلانی ئاشکرای لەناوبردنی هێزە ئازادیخوازەکانی کورد، جێبەجێ کرا. ئەردۆغان فەرمانی کرد، میتیش جێبەجێی کرد کەژەکە ڕایگەیاند، ئەم کۆمەڵکوژییە بە فەرمانی ئەردۆغانی سەرۆکی ئاکەپە و بە دەستی میت ئەنجامدرا و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەو ئۆپڕاسیۆنەوە هەیە کە پێیان دەوت، قۆناغی ئاشتی و چارەسەریی کێشەی کورد. لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە: کۆمەڵکوژییەکە بەردەوامی کۆنسەپتی لاوازکردن و بە بارمنتەگرتن و لەناوبردنی هێزە ئازادی خواز و خودی گەلی کوردە کە لە ژێر ناوی 'قۆناغی چارەسەری'دا بەڕێوە دەچوو. بەو هێرشەی دژی هەڤاڵ ساکینە کە بیر و هزری بزوتنەوەکەمان و یەکێک لە پێشەنگ و کادیرانی ڕێکخستنی سەرەتاکانمان بوو، هێرش لە دژی بزوتنەوەی ئازادی و خەتی ئازادی و ڕۆح و خۆڕاگریی، ئەنجام دراوە. هەوڵیاندا هێرشی لەناوبردن بە ڕێگای کۆمەڵکوژیی پاریسەوە بگەیێنن بە ئەنجام کەژەکە هەروەها دەڵێت: ڕێبەرمان لە بارەی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس وتبووی، دووهەمین کۆمەڵکوژی دێرسمە. ئەم بزوتنەوەیە بۆ ئەوەی کۆتایی بە ئازارەکانی گەلی کورد بهێنێت، بۆ ئەوەی لێپرسینەوە بکات و ڕێگری لە کۆمەڵکوژی بگرێت، بە باشترین شێوە خۆڕاگری کرد و دەرگاکانی ئازادی کردەوە. کۆمەڵکوژیی دەرسم، ئەو کۆمەڵکوژییە بوو کە لە حەوت ساڵەوە تا حەفتا ساڵ کۆمەڵکوژ کران، شاخ و بەرد و ئەشکەوت تێکشکێنران و ڕووخێنران. هەرچی زیندوو بوو کوشتیان و چەمی مونزور ڕەنگی سوور بوو لە خوێن. داستانێکی وەها بوو کە ژن بۆ ئەوەی شەرەفی خۆیان بپارێزن لە دژی ئەوە وەستانەوەو بۆ ئەوە شەرەفی ژن لەکەدار نەبێت، خۆیان لە شاخەکان هەڵدایە خوارەوە. گۆڕا بۆ گۆڕستانی کچە ونبووەکان و ڕۆحە ونبووەکان. ئازار و تووڕەیی ئەم کۆمەڵکوژییە لە لای زۆرێک لە خەڵکی دێرسم وەکو توڵەسەندنەوەیەک لە ناو بزوتنەوە ئازادیمان ڕووا. ئەم ڕۆحی تۆڵەسەندنەوەیە لەگەڵ هەڤاڵ ساکینە جانسز گۆڕا بۆ کەلتوورێکی ڕاپەڕین و خۆڕاگری. هەڤاڵ ساکینە کە نوێنەرێکی ئەم چاندە بوو، لەوە تێگەیشتبوو کە بە ئازادبوونی کوردستان، دەرسمیش ئازاد و ڕزگار دەبێت. هەستی بەمە کرد و ڕێگاکەی گرتە بەر. بۆیە ئەو هەڤالانەمان کە لە کۆمەڵکوژییەکەی پاریسدا بوون بە ئامانج، بە ڕێکەوت نەبوو. دوژمن بەم کۆمەڵکوژییە پەیامی ئەوەی دا کە ناهێڵێت دەرسم ببێت بە کوردستان و ناهێڵێت کوردستانیش ببێت بە دەرسم. چونکە بە دروستبوونی بزوتنەوەی ئازادی، دەرسم بوو بۆتان، بۆتانیش بوو بە دەرسم. دەولەتی قڕکەر و داگیرکەر کە لە کوردستان سەروەریی خۆی لەدەست دا و بەم ترس و هێرشە لە کەسایەتی هەڤاڵ ساکینە جانسزدا کە یەکێکە لە کچە شۆڕشگێرەکانی دێرسم و لە زیندانیش خۆڕاگرییەکی بێوێنەی کرد و بوو بە ئەفسانە، ئەوەی نەیتوانی لە 12ی ئەیلوول بکات، ویستی لە کۆمەڵکوژییەکەی پاریسدا بیکات. بۆیە لە چوارچێوەیە پلانی لەناوبردندا، سەرەتا هێرشی کردە سەر هێزی بیر و بنچێنە و ڕێکخستنبوون و فیکر. هێرشکردنە سەر هەڤاڵ ساکینەش لەم چوارچێوەیەدا بوو. پێویستە دەوڵەتی تورک دادگایی بکرێت بکوژەکان ناسراون. کۆمەڵکوژییەکە میت بە پشتیوانی چەند ئاژانسێکی شاراوە ئەنجامی دا. بە بەڵگەوە ئاشکرا بوو کە کام یەکینە ئەم کۆمەڵکوژییەی ئەنجامدا و لە ناو ڕای گشتیشدا بڵاو بووەوە. ئەم وردەکارییانە لەدەستی پۆلیسی فەرەنسا دا هەن. ئەگەر دەوڵەتی فەرەنسا لە پشت بەڵێنەکەی بوایا، پێویست بوو دەوڵەتی تورک بەم هەموو بەڵگەیەوە دادگایی کرابا. بەڵام دەوڵەتی فەرەنسا بە هۆی نزیکایەتی بەرژەوەندیخوازی خۆی، داواکە دوا خرا، دواتر گۆڕییان بۆ سەرقاڵکردن و لە کۆتایشدا بوو بە دۆسیەی کوشتنێکی ئاسایی. دواجاریش گەیشتە ئاستێک کە هەڕەشە لە دادوەرەکانی فەرەنسا کرا و ڕاستییەکان شاردرانەوە. بۆیە کوردان و دۆستەکانیان لە دادگای پاریس، دەوڵەتی تورک و هێزە هاوکارەکانی، لە ویژدانی گەلان و ژنان دا دادگایی کرد و ڕاستییەکانیان ئاشکرا کرد. هەڵوێستی دادگای فەرەنسا هیچ کاتێک لە لایەن گەلی کورد و ژنان و دۆستانی کوردەوە لەبیر ناکرێت کە ویستی کومەڵکوژییەکە وەکو ڕووداوێکی ئاسایی پیشان بدات و بیخاتە ئەستۆی کەسێک و بەوەش کۆتایی بە داواکە بهێنێت. ئەمە ڕووداوێکی ئاسایی نییە، بەڵکو کۆمەڵکوژیی و هێرشێکە کە لە دژی پێشەنگی گەلێک ئەنجام درا. بۆیە پێویستە دەوڵەتی تورک دادگایی بکرێت. هەر بۆیەش دواخستنی ئەم داوایە جێگای قبولکردن نییە و هەمیشەش بەبیر دەهێنرێتەوە. کات لە 2013وە وەستاوەو بەردەوام بە دوای مافدا دەگەڕێت. هیواو ئاواتەکانیان بۆ کوردستانێکی ئازاد و ئازادی ژنان و کۆمەڵگا بەدی دەهێنین لە حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسدا، هەر یەک لە هەڤاڵانمان سارا و ڕۆژبین و ڕۆناهی بە ڕێزەوە بە بیر دێنینەوە. بە مەبەستی یادکردنەوەشیان، ئاوات و هیواکانیان بۆ کوردستانی ئازاد و ژن و کۆمەڵگای ئازاد، بەدی دەهێنین. بۆیە بۆ ئەوەی دواڕۆژێکی ئازاد بەدی بهێنین، ملیتانی و خۆڕاگریی و پێشەنگی و شۆڕشگێرییان لە کەسایەتی خۆماندا جێگر دەکەین و ئەنجامی دەدەین. بۆیە ئێمە دەڵێن هەموو کەسێکی کورد دەتوانێت ئەوان لە کەسایەتی خۆیدا جێ بکاتەوە و لە ناخی خۆیدا بیژییەنێت.[1] #09-01-2020#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.062 چرکە!