پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
Formî tomarkirdinî babet
|
بەیاننامەی کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە
Nawy nêrer
Email
Serbas
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Pol
kelupelî serbazîyi bekarhatû le Kurdistan
Albumekan
Amar u Rapirsî
Bellgenamekan
Berheme Kurdistanîyekan
Bilawkirawekan
Dozî Jin
Enfalkirawan
Environment of Kurdistan
Galte u gep
Hemecore
Honrawe
Hoz - Tîre - Binemalle
Kare hunerîyekan
Kesayetîyekan
Kurtebas
Museums
Nawy Kurdî
Nexşekan
Part û Rêkxirawekan
Pend u îdiyom
Pertûkxane
Rêkewt u Rûdaw
Şehîdan
Şiwênekan
Şiwênewar u konîne
Vîdiyo
Wêne u pênas
Wişe u destewaje
Xiwardinî Kurdî
Yarîye Kurdewarîyekan
Zanist
Dirêjey babet:
رێبەر ئاپۆ بناغەی #پەکەکە#ی لە سەر خوێنی شەهیدان بونیاتنا. بە واتایەکی دیکە هەموو پێشکەوتنەکانی کوردستان و دەرکەوتنی پەکەکە بە سایەی شەهیدەکانمان بوو. بۆیە ئەوەی پەکەکەی کردووە بە پەکەکە سەرەتا فکر، فەلسەفە، بیردۆزی و کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ، لەگەڵ ئەمەش ڕوانگە و خەیاڵ و هزر و هەستی شەهیدەکانمانە. واتای هێزەکەیان و بەکەڵکهاتنیان و تایبەتمەندییەکانیان و ڕەگەزەکانیان و وابەستەبوونیان و بڕواو ئاواتیان و هاوڕێیەتییان و بانگەشەیان لە تێکۆشانی ژیانی ئازاد دا هەست و ژیانی پێدەکرێت. بە شێوەیەکی گشتیش، هەبوونیان لە هەر ساتێکی تێکۆشانی ئازادیدا، بە فیداکاری و قارەمانانە بووەتە هۆکار کە ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە گەورەتر و مێژووییتر ببێت. لە چوارچێوەی ئەم واتایەدا، کاتێک دەوترێت پەکەکە، بە واتای هەبوونی شەهیدە نەمرەکانمان دێت. بە هەمان شیوە کاتێک دەوترێت شەهید، بە واتای هەبوونی پەکەکە دێت. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: پەکەکە، پارتیی شەهیدانە. بۆیە هەموومان لە سایەی شەهیدانە دەبینە کوردستانی و خۆمان دەگەیێنینە ئاستی وڵاتپارێزی. =KTML_Bold=بزوتنەوەی ئازادی کوردستان یان پەکەکە=KTML_End=، دەرباسی 42هەمین ساڵەی خۆی بوو. بەم بۆنەیەشەوە مژدەی ڕزگاریی کوردستان و یادی دامەزراندنی پەکەکە، سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدە نەمرەکانمان و هەموو ئەو بەرەیانەی لە دژی داگیرکەری دەوەستنەوە و هەموو مرۆڤایەتی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین. ڕاستی پەکەکە لەم 42 ساڵەدا، بۆ گەلی کورد و گشت مرۆڤایەتی بووەتە جێگای شانازی، بەختەوەری، هیوا، سەربەرزی و بەرزترین شکۆ. ئەوەی ڕێخۆشکەر بووە گەلی کورد و مرۆڤایەتی بگەن بەم ئاستی شکۆیە، شەهیدانی پەکەکەن. پێویستە لەبیری نەکەین کە هەموو دەستەکەوتەکانی کورد و کوردستان لە سایەی شەهیدانی پەکەکە بەدی هاتوون. لە ڕۆژمێری مێژووی 42 ساڵەیدا، هەموو ڕۆژێک بە ناوی دەیان شەهیدی گەلی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستەکانەوە نووسراوەتەوە. بۆیە ئێمە دەڵێین؛ مێژووی پەکەکە لە هەموو ڕوویەکەوە بووە بە مێژووی قارەمانیەتی و فیداکاری و چاونەترسی و بووە بە سیمبولی هەزاران شەهیدی بە نرخ و هێژا. هەروەها بۆ داهاتوی مرۆڤایەتی دیمۆکراتیک، بووە بە هیوای ژیانێکی ئازاد. ئەم ڕاستییەی شەهیدانی پەکەکە، لە مانگی کانونی یەکەمیشدا خۆی دەخاتە ڕوو. لە ڕۆژی ئەمڕۆشدا بە پێشەنگایەتی پەکەکە و بە ڕۆحی ئاپۆیی و بە بیر و بڕوای ئازادکردنی گەلی کورد و مرۆڤایەتی، تێکۆشانێکی بێووچان بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوەوامە. لەم تێکۆشانەدا دەتوانین بڵێین هەموو ڕۆژێک لە ئەنجامی خۆڕاگرییە بێوێنەکان، لە دژی داگیرکردنی خاکی کوردستان، گەلە فیداکارەکەمان و ئەو مرۆڤانەی چاویان لە ئازادییە، جوانترین ڕۆڵەکانیان دەکەنە قوربانی و شەهید دەبن. بێگومان هەر چەند باس لە ڕاستییەکانی قەرەمانە نەمرەکانمان بکەین، بەشی ناکات. هەر شەهیدێک ئەستێرەیەکی گەشاوەیە کە ژیانی ئێمە ڕۆناک دەکەنەوە. مانگی کانونی یەکەم پڕە لەم ئەستێرانە. 'عادل و گوڵبوهار ڕوحی پەکەکەن' =KTML_Bold=لەم مانگەدا چەندین قاڕەمان هەن کە ناوی خۆیان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە پیتی زێڕین نووسیوەتەوە. یەکیک لەم قارەمانانە=KTML_End=، فەرماندە و ڕۆڵەی فۆتانە، هاوڕێ عادل-رەمەزان عەیبی-یە. هاوڕێ عادڵ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ وابەستەبوونی وڵات و خاک و هاوڕێیەتیی کرد بە یەک و لە دڵی هەموو هەڤاڵانیدا بە چاونەترسی و بڕواو بە بڕیارەوە و پێشبینییە مێژووییەکانیەوە، جێی خۆی گرتبوو. فەرماندە و پێشەنگی گەلی کورد هاوڕێ عادڵ لە هەر ساتێکی ژیانیدا، کادیر و ملیتانی سەردەمی بەرهەم دەهێنا. بەم شێوەیە گورزی کوشتندە و برینی قوڵی لە جەستەی دوژمندا دروست کرد. هەڤاڵ عادل پێناسەی ڕاستی ژیانکردن و دروست شەڕکردن و بە باشترین شێوە و ڕاست تێگەیشتنی ڕێبەر عەبدولا ئوجالان، بوو. هێندەی شارەزایی لە هاوڕێیەتی و خۆنەویستی و پێداگریی ژیانێکی ئازاد بوو، هێندەش شارەزای شەڕ بوو. بۆ ئەو جێگایە هەڤاڵ عادلی لێدەمایەوە، ترس و دۆڕانی لێ نەبوو. تەنها گورزوەشاندن لە دوژمن و سەرکەوتنی ئازادیی لێبوو. هەڤاڵ عادل پەروەردەکار بوو، هەروەها لەسەر بیردۆزی ڕێبەر ئاپۆ، کەسایەتی کوردی پێگەیاند. بۆیە لە چووبا بۆ هەر جێگایەک دەبووە هێزی سەرکەوتن و ژیانێکی واتادار. لەگەڵ خۆی چەندین قاڕەمانی پێگەیاند. هەڤاڵ عادل لە تێکۆشانی ئازادیدا بوو بە ڕۆحێک کە هەمیشە لە بەرەی پێشەوەدا، بەرو ئازادی ڕادەکات. =KTML_Bold=قارەمانیەتی، پێکهاتەیەکی سەربەخۆ نییە، بەڵکو بەرهەمی ژیانی هەزار ساڵەی کۆمەڵگایە.=KTML_End= واتە هەر قارەمانیەتییەک، لە هەمان کاتدا، هەوێنی خستنەرووی ژیانە. بازنە بە بازنە دەگەن بە یەک و تەونی جیهانێکی ئازاد ڕادەخەن. بازنەیەکیش لەو تەونە هەڤاڵ گولبەهار. هەڤاڵ گوڵبەهار-سەلما کایا ژنێکی سەرکێش کە بە زووترین کات لەگەڵ ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوو بە یەک و لە بەرزایی شاخەکانی کوردستان پێشەنگایەتی جوانیی بەدەستخستنی ئازادەکانی کرد. بۆ ئەوەی لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان ژن ببێت بە هێزی پێکهێنەری ژیانێکی ئازاد لە برەوپێدانی بە سوپابوونی ژندا، وەکو فەرماندەیەک ڕۆلی بینی. ئەمڕۆ چاوی گشت جیهان لە ژنانی کوردستانە کە بێگومان ئەمەش بەرهەمی ڕەنج و فیداکاریی گوڵبەهارەکانە. =KTML_Bold='هەڕەشەی داگیرکردن لە وڵاتەکەمان دەکرێت'=KTML_End= هەر شەهیدێک لە هەمان کاتدا، ڕۆح و پێناسەی کاتێک دەگەیێنێت. لەوانەیە ئێمە نەتوانین ناوی هەموو شەهیدێک لێرەدا بهێنین، بەڵام دەبێت باش بزانرێت، شەهادەت حەقیقەتێکی یەکگرتووە کە هەرگیز پارچە پارچە ناکرێت. بۆیە باسکردنی یان هێنانی ناوێک لە هەمان کاتدا یادەوەری هەموو شەهیدانە. ئەمڕۆ لە چوارپارچەی کوردستان دیسان نۆکەری بۆ دوژمن زیندوو دەکرێتەوە. ئەو پیلانگێڕییەی کە لە ساڵی 1998 لە بەرامبەر ئاپۆ ئاپۆ جێبەجێ کرا، بە داگیرکردنی خاکی کوردستان دیسان تازە دەبێتەوە. بەڵام ئێمە باش دەزانین کە هەموو جارێک هەڕەشەی قڕکردن زیاتر بووە، قارەمانان لەبەرامبەر ئەو هەڕەشانە بوونەتە قەڵغان. لە دژی پیلانگێڕیی بازنەیەک لە ئاگر لە دەوری ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان هەڵکرابوو، هەموو ڕۆژێک بە بەشداریکردنی گیانێکی نوێ بە گوڕتر دەبوو و گورزی گەورە لە دوژمن درا. هەڤاڵ بنەوش حوسنیە ئوروچ مەشخەڵێکی ئەو ئاگرەیە کە بەردەوام لە مێژووی داگیرکەر و نۆکەراندا بە داگیرساوی دەمێنێتەوە. هەڤال ڕۆستەم-یوجەل زەیدان لە بەرامبەر نۆکەری بۆ دوژمن پوختەی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕییەکی پوخت ڕێبەرایەتی دەکات. ڕاستیی هەڤاڵ ڕۆستەم ئاشکرای دەکات کە ئەگەر مرۆڤ لە سیستمی قڕکەریشدا گەورە ببێت، کە بابەتە دەبێتە وڵات و شەرەفی مرۆڤی ئازاد، مرۆڤ دەتوانێت ببێتە خاوەن هەڵوێستێکی زۆر بە نرخ. ئەڵقەیەکیش لەو قارمانییەتییەی کە ڕۆژی ئێمە دروست دەکات هەڤال سەبری گولۆ- دارا ڕەشید گولۆیە. هەڤال سەبری ئەوەندەی کە بوەتە سیمبۆلی کەسایەتی شەڕکەر و بەرخۆدێری ڕۆژئاڤا، هێندەش بوەنەتە نوێنەری باوەڕ و هەڵوێستی هەرە بەهێز لە بەرامبەر خیانەتکار و هاوکارانی. بە شەهیدبوونی لە ناوچەی گابار لە هەمان کاتدا دەبێتە هەڵوێستێکی نەتەوەیی کوردستانی. بزووتنەوەی ئازادی بە تێکۆشانە جیهانییەکەی بۆ هەموو باوەڕ و ڕەنگێک چەندین پێشەنگی پێگەیاندووە. یەکێک لەو پێشەنگانەی کە کەسایەتییەکی زۆر بەهێزی گەلی ئێزیدیمان ڕێبەرایەتی دەکات و لە کاتەکانی ئاسایشی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا لە گەورەبوونی گەریلادا ڕۆلێکی گێڕاوە، عومەر-عەبدوڵا سەڤگاتە. ئەمڕۆ لەسەر گەلی ئێزدیمان فەرمانی قڕکردن بەردەوامن. منداڵانی ئێزیدخان دەبێت ئەو گیانە سەرهەلدێرە، لە پاراستنی شەنگالدا بگەیننە هێزێکی بەهێزی ژیان. =KTML_Bold=لە 42ەمین ساڵیادی تێکۆشانی پەکەکە=KTML_End=، هەڕەشە و قڕکردن بە دڕندەترین شێوە لەسەر گەلی کورد و کوردستان بەردەوامە. هێرشی ڕاستەوخۆ لە بەرامبەر ئەو گەلانەی کە بونەتە خاوەن ئیرادە، لەسەر منداڵ، ژن و پیرەکانمان جێبەجێ دەکرێن. وەکو ئامێرێکی شەڕی تایبەتی زۆر چەپەڵ و دەرەوەی مرۆڤایەتی هێرش دەکەنە سەر بەها پیرۆزەکانمان، بە تەرم و گۆرستانەکانی شەهیدانمان یاری دەکات. لە نمونەی شەهیدگای خەرزاندا بینرا کە سیستمی قڕکەر-فاشیستی دەوڵەتی تورک بۆ کورد و کوردستان لەناوببات هەموو ڕێگەیەک بەکار دەهێنێت. لە بەرخۆدانی جزیرەی بەڕێوەبەرایەتی جەوهەرییشدا بینرا کە بەبەرچاوی هەموو جیهان، ئەو کوردەی کە سوورە لە سەر ژیانێکی ئازاد، دەتوانێت ببێتە ئامانجی هێرشە هەرە دڕندەکان و لە ژێر زەمینەکاندا بسوتنێرێت. ئەمرۆش هەمان شت لە ڕۆژئاوا تاقی دەکرێتەوە. وەک چۆن هەشت ساڵ لەمەوبەر بە کۆمەڵکوژیی ڕۆبۆسکێ منداڵانی کورد کۆمەڵکوژ کران و لەدڵی گەلەکەماندا برینی گەورە کرانەوە، ئەمڕۆکەش بەداگیرکردنی ئەم دواییانە بۆ سەر تەلڕەفعەت داوا دەکرێت کە لە دڵی گەلەکەماندا ترسێک دروست بکرێت، قڕکردنی سەد ساڵە لەسەر گەلەکەمان و گەلانی کوردستان جارێکی دیکە زیندوو دەکەنەوە. بەڵام دەبێت بزانرێت کە لەدڵی گەلەکەماندا نەک ترس، بەڵکو بە هەر شەهیدبوونێک باوەڕی سەرکەوتن بەهێزتر داکات و سەقامگیرتر دەبێت. =KTML_Bold='شەهیدانمان دابینکەری ژیانێکی ئازادن'=KTML_End= هەروەها دەبێت بزانرێت کە بەڕێوەبەرییە جەوهەرییەکان خەونی شەهیدانمانن. هەر شەهیدێک بە سوربوونی لەسەر هەبوونێکی واتادار، ئاشکرای دەکات کە حەقیقەتی پەکەکە و شەهیدەکانمان دابینکەری ژیانێکی ئازادن. هەر شەهیدبوونێک لەدەستدان نییە، بەڵکو بە خوێنی خۆی بونیادنانی ژیانێکە کە پێشتر بە نەبوو ژمێردراوە. دەبێت لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات گەلەکەمان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ناوچەیەک کە لە دژی داگیرکەریی و فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرگری دەکرێت، ئەم ڕاستییەی شەهیدبوون لە هەموو ساتێکی تێکۆشان و ژیاندا جێبەجێ بکرێت. دەبێت باش بزانین کە بە شکاندنی هەر جۆرە داگیرکارییەک لەسەر وڵاتەکەمان ئێمە دەتوانین ببینە شایستەی شەهیدەکانمان و ببینە وەدیهێنەری خەونەکانیان. بەو بیروباوەرەوە ئێمە دەبین بە ڕووناکی بۆ شەهیدانی مانگی کانونی یەکەم و لە کەسایەتی هەڤاڵ عادل، گولبەهار، سەبری، ڕۆستەم، بنەوش، عومەر و فەرماندە نەعمان #ئامەد# کە لە ناو دڵی ئامەد گەورە بوو و شەهید بوو، هەموو شەهیدانی شۆرش بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە، سەری ڕێز و نەوازش لەبەرامنەر حەقیقەتەکەیان دادەنەوێنین. جارێکی دیکە بەڵێنی سەرخستنی ژیانێکی ئازادیان پێدەدەین. خەونەکانیان بۆ ئازادی هەر وا ناهێڵینەوە و جیهانێکی ئازاد دەکەینە دیاری بۆیان. شەهید فەلسەفەی ژیانمانە. تا هەتایە لەگەڵ شەهیدەکانمان دەژین.[1]
Çakkirdinî babet: Tikaye gorranikarîyekant lem xaneyeda binûse.
Serçawe:
Parastin - Nardin
Çûnejûrewe
Rêsakanî bekarhênan
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
Peywendî
|
CSS3
|
HTML5
|
Katî afrandinî lapere: 0.031 çirke!