پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
حیزب لەبەردەم مۆتەکەی کۆنگرەدا
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
کۆنگرەو کۆنفرانس بۆ حیزب ئەڵبەتە شتێکی خۆ لێ لانەدراوە و بەپێی یاسای پارتە سیاسییەکانی هەموو وڵاتان، حیزب لانی کەم دەبێت لە خولێکی یاساییدا کە ستاندارەکەی 4 ساڵە خۆی نوێبکاتەوە و چ لەسەر ئاستی شێوازی کارکردنی چ لەسەر ئاستی گۆرینی سەرکردەو و پێداچوونەوە بە کارەکانی و ئۆرگانەکانیدا. ئەمە ڕەنگە لە سەرتای دامەزراندنییەوە حیزبەکان هیچ گرفتییان نەبوبێت و کۆنگرە وەک ئامرازێکی گرنگیان زانیبێت، لە لائیحەی کارکردنیان جێگیریان کردووە، وە بگرە تا چەند کۆنگرەیەکیش کێشەیان نەبووە و توانیویانە تا ڕادەیەک سەرکەوتووبن تێیدا. لێرەدا نامەوێت بە گشت لەسەر حیزب باسەکەم درێژە پێبدەم، هێندەی دەمەوێت لەسەر حیزبەکان لە باشووری کوردستان و بەتایبەتیش ئەو حیزبانەی ئێستە لەبەردەم مەترسی بەستن و نەبەستن و دەرەنجامەکانی بەستنی کۆنگرەدان، بەڵگەنەویستە کە گۆڕانکارییە سیاسی و تەکنەلۆژی و کۆمەڵایەتی و ئابوریەکان، هێندە خێران لەجیهاندا کە ئاسان نیە پێڕاگەیشتنیان و خۆ گونجاندن لەگەڵیان، بەتایبەتی بۆ حیزب وە پوخت تریش بیڵێن بۆ حیزبی کوردی، لەکاتێکدا هەموو ئەو گۆڕانکارییە خێرایانە کاریگەری کردووەتە سەر ژینگەی کارکردنی حیزبی و سیاسی لەم هەرێمەدا بەتایبەتی. وە لەسەر ئاستی ناوخۆی حیزبەکانیش، جگە لە گۆڕانکارییەکانی دەورووبەر کۆمەڵە هۆکارێک هەن کە حیزبەکانیان گەیاندە ئەوەی کۆنگرە ببێتە پردێکی مەترسیدار کە نەوێرێت پییدا تیبپەڕێت و ترسی کەوتنە خوارەوەیان هەبێت چ وەک حیزب چ وەک سەرکردەکانیان. ئەڵبەتە ئەم چەق بەستنەش هی ئەمڕۆ و دوێنێ نییە، بەڵکو هی مێژووی کارکردنیانە لە نزیکی نیوسەدەی ڕابردوو، کە ڕیفۆڕمبونییان لەسەر ئاستەکانی ناوەرۆک و پرۆگرام و ئامرازی کارکردن وگۆڕینی سەرکردەکان هیندە لاوازبووە، وەک هەیکەلێک لەدەرەوە ماونەتەوە بەڵام لە ناوخۆدا لە توشی داخورانبوون. ئەو هۆکارانەش خاڵی جەوهەری دەگەڕێتەوە بۆ عەقڵیەتی تاکی کوردی و سەرکردەی کوردی، کە بارگاوی بووە بە عەقڵییەتی ئەو سەرکردە و سیاسییە حوکمڕانانەی کە لەناوچەکەی دەوروبەریان لە مێژوودا بیستویانە و بینیویانە، کە کورسی و پۆست بووەتە وەزیفە بۆیان و دەبێت بە مەرگ کۆتایی بێت و دوای خۆشیان جێ نشین هەر لە وەچە و بنەماڵەی خۆیان بێت. لەلایەکی ترەوە بەرژەوەندی کەسی چ بۆ مانەوە لە پۆست چ بۆ پارە و ئیمتیازات، چ هەندێکیان وەک خۆیان دامەزرێنەری حیزبەکان بوون و خۆیان و نەوەکانیان بە میراتگری دەزانن. لە ئێستادا من باسی هەموو حیزبەکان ناکەم لە باشووری کوردستان، نەک لەبەر ئەوەی ئەوانی ترگرفتیان نییە بەڵکو لەبەر ئەوەی نموونەی 3 حیزبمان لە بەردەستە کە لە دەروازەی کۆنگرەدان و خەریکن فاڵی بۆ دەگرنەوە بیکەن یان نەیکەن، لە کاتی نزیک بوونەوی کۆنگرەی حیزبەکانی تریش دەکرێت ئەوکاتە هەڵسەنگاندیش بۆ ئەوان بکەین. یەکێکیان یەکێتی نیشتمانی کوردستانە کە ڕاستە حیزبێکی مێژوویی و خاوەن خەباتە و دەیان گیژەڵوڵە و دابەش بوون و هەڵوەرینی هەبووە، بەڵام هێشتا بە پێوە ماوە، بەڵام مانەکەی لەسەر یەک پایە نییە و لەسەرچەند پایەیەکە، کە هەریەکەیان کەسێک ڕایگرتوە و هەریەکەشییان دەیەوێت جارێکی تر حیزبەکە لەسەر پایەکەی ئەو و بە ڕوئیای ئەو لەسەر باڵەکەی ئەو بنیات بنرێتەوە کۆڵەکەی سەرەکی هی خۆی بێت، ئەمەش بووەتە ئەستەمێک بۆ ئەو حیزبە کە چۆن بریار بدات بچێتە کۆنگرەوە ئەم ڕوئیا جیاوازانە یەک بخات و حیزبەکە چۆن لە پردی کۆنگرە بپەڕێنیتەوە. هەرچی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە ئەویش کە هەنگاوی ناوازەی نا لە گۆڕینی سەرکردەکەی لە کۆنگرەی ڕابردوودا، تاکە حیزبیش بووە لە ڕابردودا کە کۆنگرەکانی لەکاتی خۆیدا بەستووە، بەڵام هەرزوو پەشیمان بووەوە و لە سەرکردە گۆرین و چویەوە سەڕەوتی دراوسێکانی و گەڕایەوە سەر مۆدیلی خۆماڵییەکە کە مانەوەی سەرکردەیە لە سەر کورسیەکەی تا مردن، جگە لەوەی ئەویش لەسەر ئاستی ناوخۆیی گیرۆدەی دوو گرەوە، کە ئەویش سیاسەت و بانگەوازە، ببێتە پارتێکی سیاسی ڕووت یان پارتێکی بانگەواز یان جیابیتەوە بۆ ئەو دوو ئاراستە، یان چۆن ئەم دوو پەتە گرێدات بەیەکەوە، کە ئەڵبەتە ئەویش ئەو دوو پەتە هی دوێنی و ئەمرۆ نیە بۆی گرێ نادرێت بەڵکو لە کۆنگرەی 4 کە خۆم ئەندامێکی ئەو کۆنگرە بووم تۆوی دەرچوون لە حیزبێکی ئسیلامی بۆ حیزبێکی نیشتمانی و سیاسی لەوکاتەدا چەکەرەی کردبوو، خۆشم یەکێک بووم لە هەڵگری ئەو بیرۆکە و هەر لەوێشەوە کە لەوکۆنگرەدا ئەو بڕیارەی بۆ نەدرا هەڵوەرین لەو حیزبە دەستی پێکرد، کە سەرەتاکەی بە وازهینانی مامۆستا عەبدول ڕەحمان سدیق و چەند کەسی تر دەستی پێکردو هۆکاریش بوو بۆ لە دەستدانی چەندین کادری بەتوانای ئەو حیزبە، تا هەنووکە بە بڕوای من کاتی ئاڵتونی بۆ یەکگرتوو ئەو کاتە بوو ئەو بریارە بدات ئێستا درەنگە. هەرچی کۆمەڵی ئیسلامیشە، ئەویش ڕووبەڕووی ئەو دوو ڕێگایە بوەتەوە بە ئیسلامی بمینێت یان ببیتە حیزبێکی سیاسی نیشتمانی، گەرچی مەسەلەکە لای کۆمەڵ قوڵترە ئەویش لەبەر ئەوەی لە ناو کۆمەڵی ئیسلامیدا دوو بەرەی دیدگا جیاواز بە زەقی هەیە، کە بەرەیەکیان کراوەن و گرفتیان نییە چەند حیزبەکە بکرێتەوە، بەرەیەکی دیکەیان توندو داخراوتر بیردەکەنەوە، هێشتا زۆرشتی ئەمەی کە ئێستاش مومارەسەی دەکات کۆمەڵ لە گوتارو ڕاگەیاندن و بریارەکانی بە پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەتی دەزانن، بۆیە بوترێت بڵین گرێکان لای کۆمەڵ ئەستەم ترن بیان کاتەوە کۆنگرەببەستێت. بەکۆی گشتی ئەمانە، من بەش بەحاڵی خۆم کۆنگرەی هیج کام لەوانە ئەگەر گۆڕانکاریەکی بە پلەی یەکەم لە گۆرینی سەرکردەکان و بە پلەی دووەم میکانیزم وئەجندای کار تێدانەبێت دڵخۆش و گەشبین نیم، چونکە ئەو سەرکردانە ڕاستە لەسەراتاکانەوە ئەندازیاری دروست بوونی ئەو حیزبانە بوون، بەڵام خۆشیان و جەماوەرو ژینگە سیاسیەکەشیان ماندووکردوە و سەردەمەکەش خواستی ئەندازیاری تری دەوێت بۆ کارکردن. ئەگەر نا گەر بەبنێشت پینەکردنیش بێت پینەی کەن و ئەمجارەش کۆنگرە تیپەڕێنن، ئەو دەردانە دواجار دەبێتە کوشندە بۆ خۆیان و جەماوەر و هەرێمەکەش، لە 4 ساڵی داهاتوودا نەک ناتوانن بیر لە کۆنگرە بکەنەوە، بەڵکو دەبێت لە دەرەوەی ئەم فۆڕمە حزبییە بۆ شتێکی تر بگەڕێنکە ئیدارەی ئەو خەڵک و کۆمەڵگەیە بکات.[1] د.نەزاکەت حسین
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.047 چرکە!