پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
Formî tomarkirdinî babet
|
خۆکوشتن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەدەستێنێ
Nawy nêrer
Email
Serbas
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Pol
kelupelî serbazîyi bekarhatû le Kurdistan
Albumekan
Amar u Rapirsî
Bellgenamekan
Berheme Kurdistanîyekan
Bilawkirawekan
Dozî Jin
Enfalkirawan
Environment of Kurdistan
Galte u gep
Hemecore
Honrawe
Hoz - Tîre - Binemalle
Kare hunerîyekan
Kesayetîyekan
Kurtebas
Museums
Nawy Kurdî
Nexşekan
Part û Rêkxirawekan
Pend u îdiyom
Pertûkxane
Rêkewt u Rûdaw
Şehîdan
Şiwênekan
Şiwênewar u konîne
Vîdiyo
Wêne u pênas
Wişe u destewaje
Xiwardinî Kurdî
Yarîye Kurdewarîyekan
Zanist
Dirêjey babet:
=KTML_Bold=بێدەنگی باڵی بەسەر گوندی قوچر لە ڕۆژئاوای #دیواندەرە#دا کێشاوە. لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەیەک حاڵەتی خۆکوشتن لەم گوندەدا تۆمار کراوە.=KTML_End= هیوا قورەیشی کە لەو گوندە مامۆستایە گوتی: مەخابن، بەهۆی نەخوێندەواری و نەبوونی هۆشیارییەوە، خۆکوشتن گەیشتووەتە ئاستێک کە چیدی خەڵک لە مردن ناترسن و ئەوەش کارەساتێکی لەم گوندەدا خوڵقاندووە. تەنیا لەم گوندەدا، لە 10 ساڵی ڕابردوودا 10 ئافرەت خۆیان کوشتووە. دوایین حاڵەتی خۆکوشتن شەش مانگ لەمەوبەر بوو، کاتێک ئافرەتێک بە ناوی بەهار، تەمەن 35 ساڵ، لەسەر کێشەی خێزانی لەگەڵ مێردەکەی، ئاگری بەردایە گیانی خۆی. مامۆستای گوندەکە هەوڵێکی زۆری داوە هۆشیاریی خوێندکارەکانی بەرزبکاتەوە و ڕێگە لە کارەساتی زیاتر بگرێ، هاوکات هانی ئافرەتانیش دەدات واز لە قوتابخانە نەهێنن، بەڵام خەڵکی گوندەکە بە نیگەرانییەوە باسی بابەتی خۆکوشتن و کێشە دەروونییەکان دەکەن، هەر بۆیە ئەستەمە لە دەرەوەی فاکتەرە ئابوورییەکان هۆکارێکی دیکە بۆ ئەو دیاردەیە دابنرێ. هیوا دەڵێ: خەڵکی ئەم گوندە نایانەوێ هەواڵی بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوشتن بڵاو ببێتەوە، چونکە هەست بە شەرمەزاری دەکەن. سەبارەت بە خۆکوشتن لەو گوندە فایەق بەگی، ئەندامی ئەنجوومەنی قوچر کرد، بەڵام فایەق بە تووڕییەوە گوتی: هەموو گەلی کورد بە تێکڕا بەدەست خۆکوشتنی ژنان و پیاوانەوە دەناڵێنێ، کەچی ئێوە هاتوون دەتانەوێ لەبارەی گوندێکەوە قسە بکەن!. دەستکورتی بەهۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی خۆکوشتن لە ئێران لەقەڵەم دەدرێ، بە تایبەتیش لە ناوچە کوردییەکانی وەک #بۆکان#، #ئیلام#، #سەقز#، #مەریوان# و #سنە#. پارێزگا کوردییەکان لە نێوان هەژارترین پارێزگاکانی ئێراندان. بەهرام نەسروڵڵاهیزادە، سەرۆکی فەرمانگەی بودجە و پلان لە پارێزگای سنە لە سەرەتای 2018 بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ڕاگەیاند، ڕێژەی بێکاری لەو پارێزگایە 16.3٪ یە، واتە سێیەم بەرزترین ڕێژەی بێکاری لە نێو هەموو پارێزگاکانی ئێراندا. بەرپرسانی تەندروستیی سنە ئامادە نەبوون ژمارەی خۆکوشتن لە شاری سنە ئاشکرا بکات، بەڵام کاربەدەستێک، بە مەرجی ئاشکرانەکردنی ناوی، وێنایەکی گشتی و ترسناکی لەبارەی ئەو دیاردەیە خستەڕوو. لەسەر ئاستی ئێران، لە هەر 100 هەزار کەس شەش کەسیان هەوڵی خۆکوشتن دەدەن. بەڵام کاربەدەستەکە دەڵێ ژمارەکان لە پارێزگا کوردییەکان بەرزترن، بە جۆرێک لە پارێزگای ئیلام لە هەر 100 هەزار کەس 13 کەسیان هەوڵی خۆکوشتن دەدەن، ئەوەش ژمارەیەکی ترسناکە. بە گوتەی کاربەدەستەکە 56%ی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە ناوچە شارییەکان ڕوودەدەن و 44%یش لە ناوچە گوندییەکان. ڕێژەکە بۆ پیاوان و ئافرەتان یەکسانە. کاربەدەستەکە گوتی: بەداخەوە، لە ناوچە پشتگوێخراو و هەژارنشینەکانی سنە، سەقز، دیواندەرە، کامیاران و دێگولان بەرزترین ڕێژە هەیە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە بەرپرسانی باڵا ناهێڵن دەسەڵاتی خۆجێیی ئامارەکان بۆ میدیا ئاشکرا بکات بۆ ئەوەی ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی ڕەشبینی و خەمۆکی لە کۆمەڵگادا بگرن. $مانگێک، گەڕەکێک، حەوت ئافرەت$ بێدەنگیی بەرپرسان، ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی ناچار کردووە خۆیان داتاکانی پەیوەندیدار بە خۆکوشتن تۆمار بکەن و بڵاوی بکەنەوە. لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 190 کەس لە شارەکانی #ورمێ#، #کرماشان#، سنە و ئیلام خۆیان کوشتووە. لەو ژمارەیە 97 کەسیان پیاو و 93 کەسیان ئافرەت بوون. رێکخراوی هەنگاو بۆ داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە: لەم ژمارەیە تەمەنی 44 کەسیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە، لەوانەش 25یان کچ و 19یان کوڕ بوون. ئەو خەڵکە دەڵێن تەنیا لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019 لە گەڕەکی نەیسەری سنە 7 ئافرەت خۆیان کوشتووە. $باری ئابووری$ ئیدارەی ئەمریکی لە ئایاری 2018 کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و کۆمەڵەی 5+1 و سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر حکومەتی تارانی ڕاگەیاند. سزاکانی ئەمریکا گوشارێکی زۆری لەسەر باری دارایی خەڵکی ئێران دروستکردووە. موحسین شوجاعی، جێگری سەرۆکی لقی سنەی ڕێکخراوی خۆشبژێوی، هۆکاری زیادبوونی خۆکوشتن بۆ کێشە ئابوورییەکان دەگەڕێنێتەوە. شوجاعی گوتی: ڕاستە کاری ئێمە لە ڕێکخراوی خۆشبژێوی زیاتر بەرەنگاربوونەوەی دیاردە کۆمەڵایەتییە مەترسیدارەکانە، بەڵام بە ناڕاستەوخۆ هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی کێشەی خۆکوشتنیش دەدەین، بۆ ئەوەش هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لە نێوان خوێندکاران، ئافرەتە خانەنشینەکان و گەنجان دەدەین. شوجاعی بەردەوام بوو گوتی: ئێمە فێریان دەکەین بە هیواوە بژین. هەرکاتێک بزانین کەسێک هەوڵی خۆکوشتنی داوە، ڕاوێژکارانی دەروونی و پزیشکەکانمان دەچنە لای و هەوڵدەدەن بیگەڕێننەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی. بەبۆچوونی کاربەدەستەکەی پارێزگای سنە کێشە ئابوورییەکان فاکتەری سەرەکین و ڕەشبینی و خەمۆکی و تێکچوونی باری دەروونی لەناو خەڵکدا دەهێننە ئاراوە، لە کاتێکدا ئەزموونی ئەوان لە ڕێکخراوەکە دەریخستووە قەیرانی ئابووری و خۆکوشتن پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە. هەرچەند جەختی لەوەش کردەوە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش کاریگەرییەکی نێگەتیڤیان لەسەر گەنجان هەیە. $پلانی خۆکوشتنی بەکۆمەڵ$ لە چەند ساڵی ڕابردوودا، پارێزگای ئیلام بە 500 هەزار دانیشتووەوە ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی خۆکوشتنی بە خۆوە بینیوە. موسا ئومیدی، دەروونناس لە ئیلام دەڵێ: مەینەتیی هەرە گەورەی شەڕی ئێران و عێراق بەر خەڵکی ئیلام کەوت. پارێزگای ئیلام لەسەر سنووری نێوان ئێران و عێراقە و ژمارەیەکی زۆری بێوەژنەکانی ئەو پارێزگایە خۆیان کوشتووە. نەهامەتییەکانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق کێشە ئابوورییەکانیشی هاتووەتە سەر و ئەوەش ئافرەتە دەستکورتەکان هان دەدات پەنا بۆ خۆکوشتن بەرن. موسا دەڵێ: کاریگەریی جەنگ و نەبوونی پلانی ئابووری فاکتەری سەرەکین. دوو ساڵ لەمەوبەر، 12 قوتابی کچی خوێندنگایەکی ئیلام بڕیاریان دا بە کۆمەڵ کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن، بۆ ئەو مەبەستەش بە نیاز بوون خۆیان لە سەربانی قوتابخانەکەیانەوە بخەنە خوارەوە. مووسا دەڵێ: دووانیان مردن و ئەوانی دیکە خێزانەکانیان بە پلانەکەیانی زانیبوو و ڕزگاریان کردن. خۆکوشتن بووە بە قەیرانێکی مەترسیدار لە ئێران بە گشتی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، بەرپرسانی پەیوەندیدار دەبێ بە جیدی بیر لە دۆزینەوەی چارەسەری کۆمەڵایەتی بکەنەوە و ئامانجی درێژخایەن دابنێن، بۆ ئەوەی ڕێگە لە پەرەسەندنی ئەو دیاردەیە بگرن.[1]
Çakkirdinî babet: Tikaye gorranikarîyekant lem xaneyeda binûse.
Serçawe:
Parastin - Nardin
Çûnejûrewe
Rêsakanî bekarhênan
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
Peywendî
|
CSS3
|
HTML5
|
Katî afrandinî lapere: 0 çirke!