پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
کتێبەکانی ئۆجالان زۆرترین فرۆشیان هەبووە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
=KTML_Bold=یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی #سلێمانی#=KTML_End= بۆ کتێب ڕۆژی 14-11-2019 ئەم مانگە لە شاری سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد، زیاتر لە 180 کتێبخانە و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە لە 21 وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان تێداکردووە. سەدان هەزار کتێب و ناونیشانی زانستیی لە پێشانگاکەدا نمایشکراون، بەپێی وتەی ڕێکخەرانی پێشانگاکەش، ڕۆژانە پێنج بۆ هەشت هەزار کەس سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب دەکەن. نەقش و بندارۆک، ناوەندێکی چاپ و بڵاوکردنەوەیە و لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەشداریی لە پێشانگاکەدا کردووە، بەشێکی کتێبەکانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری #پەکەکە# و ساکینە جانسز، ژنە تێکۆشەری کورد و چەندین کتێبی دیکەیان دەربارەی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان نمایشکردووە و داهاتی ئەو کتێبانەش دەبەخشنە ئاوارەکانی گرێسپی و #سەرێکانی#، کە بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئاوارەبوون. ئەم ناوەندە نزیکەی 10 هەزار کتێب و هەزار و 500 ناونیشانی زانستیی بە هەردوو زمانی کوردیی کرمانجیی و عەرەبیی هێناوەتە پێشانگاکە، سەرپەرشتیاری ناوەندەکەش دەڵێت: خەڵکێکی زۆر کە دەزانن لە ڕۆژئاواوە هاتووین سەردانمان دەکەن و کتێبمان لێ دەکڕن. =KTML_Bold=عەبدوڵا شێخۆ=KTML_End=، سەرپەرشتیاری ناوەندی نەقش و بندارۆک بۆ ڕۆژنیوز باسی لە پێشوازیی خەڵک و ئەو کتێبانە کرد کە نمایشیان کرد و وتی: بەشێک لەم کتێبانە لە چاپخانەی شلێر چاپکراون لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەو داهاتەی کە لە فرۆشتنی ئەو کتێبانە دەستمان دەکەوێت، دەیبەخشینە ئاوارەکانی گرێسپی و سەرێکانی، نرخیشمان لەسەر ئەو کتێبانە دیاریینەکردووە، هەرکەس بیانکڕێت وەک هاوکاریی پارە دادەنێت. هەروەها وتیشی: خەڵک کە دێنە ئێرە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ خەڵک و شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان هەیە، ئێمەش بەوە دڵخۆشین، هەرچەندە ڕەنگە زۆرێکیان کرمانجی لاتینیش نەزانن، بەڵام دیسانیش دێن و دادەنیشن و هاوکاریی دەبەخشن بۆ ئاوارەکان. لەناو ئەو سەدان هەزار کتێبەی کە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیدا نمایشکراون، کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە خواستێکی زۆریان لەسەرە، سەرپەرشتیاری ستاندنی دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، کە بەشێکی کتێبەکانی ئۆجالانیان لە پێشانگاکەدا نمایشکردووە، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە. =KTML_Bold=تانیا ئاوارە=KTML_End=، سەرپەرشتیاری ستاندنی دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت: ڕۆژانە ئەو کتێبانەی کە خواستی زۆری لەسەربێت نوێی دەکەینەوە، کتێبەکانی ئورفا، سیمبولی پیرۆزی و نەفرەت، ڕێبەرایەتیی پەکەکە ڕێبەرایەتیی ژنی ئازادە، تێڕوانینی شۆڕشگێڕانە بۆ پرسی ئایین، ئابووریی کۆمەڵگەی دیموکراسیی و چەند کتێبێکی دیکەی ئۆجالان هەموو ڕۆژێک 25 بۆ 30 دانەیان لێ دەهێنین و هەرزوو تەواودەبن. ڕۆژانە لە کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی بۆ 07:00ی ئێوارە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب دەرگای بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکاتەوە، ئەوکاتەی ئێمە ئەم ڕاپۆرتەمان تۆمار کرد، تەنها کاتژمێرێک بەسەر کردنەوەی دەرگای پێشانگاکەدا تێپەڕببوو، بەڵام کتێبی 'ڕێبەرایەتیی پەکەکە ڕێبەرایەتیی ژنی ئازادە' کە لە نووسینی ئۆجالانە لە ناوەندی جەمال عیرفان تەواوبوو، لەکۆی 25 کتێبێک، کتێبی ئورفا، سیمبولی پیرۆزی و نەفرەت تەنها 3 دانەی لێ مابووەوە. جگە لە ناوەندی جەمال عیرفان، کتێبخانەکانی بەختیاری و ئەمازۆنیش بەشێک لە کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالانیان نمایشکردووە، لە هەریەکێک لەو کتێبانەشی کە نمایشکراوە بە تێکڕا ڕۆژانە نزیکەی 50 دانەیان لێ دەفرۆشرێت. ئەمە یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانییە بۆ کتێب، کردنەوەی ئەم پێشانگایەش هاوزەمان بوو لەگەڵ 235ەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی و ناساندی سلێمانی وەک شاری ئەدەب و ڕۆشنبیریی لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆ-وە، خەڵک و ڕێکخەرانی پێشانگاکەش بە گرنگییەوە باس لە بەردەوامییدان بە پێشانگای لەم چەشنە دەدەن. مەروان حەمەخورشید، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت: مەبەستمانبوو بەم پێشانگایە خوێنەر لەگەڵ کتێب ئاشبکەینەوە، لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی پێشانگاکە شەش هەزار کەس سەردانیان کردبوو، ڕۆژی دووەم هەشت هەزار و ڕۆژی سێیەم پێنج هەزار کەس سەردانی پێشانگاکەی کردووە، ئەمە دەرخەری تینوێتیی خەڵکە بۆ کایەی ڕۆشنبیریی. =KTML_Bold=ساڵح بێچار=KTML_End=ی شاعیر جگەلەوەی دڵخۆشە بە کردنەوەی پێشانگاکە، هاوکات ڕەخنەی هەیە لە کەمیی سەرچاوە و ناونیشانی کتێبی کوردیی و دەڵێت: کردنەوەی ئەم پێشانگایە جێگای شانازیی هەموو کوردێکە، بەڵام بەداخەوە هەیمەنەی کتێبی ئاینیی زیاتربوو لە کتێبی ئەدەبیی و فکری، لە هەمووشی ناخۆشتر کتێبی کوردی زۆر کەمە. ڕێناس عەلی ژنێکی گەنج بوو و بۆ بەدەستهێنانی کتێبی دەروونناسیی و زمانی ئینگلیزیی ڕووی لە پێشانگاکە کردبوو، وتی: داشکاندنێکی باش بۆ کتێبەکان کراوە، بەتایبەت گرنگە بۆ ئەم دۆخە بێ کارییەی کە گەنجانی تێدان، کە بە بڕێک پارەی کەم دەتوانن کتێبی باش بکڕن و سوودمەندبن لێی. بڕیارە یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب تا 23-11-2019 بەردەوامیی هەبێت، لە کۆتا ڕۆژیشدا پێشانگاکە بە کۆنسێرتێکی هونەرمەند دیاری قەرەداغیی کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت.[1][2]
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.047 چرکە!