پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
ئۆردوگانیستە کوردەکان
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
$لە چەند ساڵی ڕابوردوودا، $ ئەفسانەی ئۆردوگانیزم بۆتە یەکێکە لە ئەفسانە گەورە و ترسناک و بەربڵاوەکانی خۆرهەڵات. ئەم پیاوە ناسیونالیستییە پیاوکوژ و جەلادە، کە خۆی لە تورکیادا بەجۆرێکی نوێ و دیماگۆگی درێژە بە سیاسەتی ناسیونالیستیانەی تورکی دەدات، جۆرە فۆرمێکی نوێی کەمالیزم پیادەدەکات کە لەبری ئەوەی ڕوو لە خۆرئاوا بێت، ڕووی لە ئیسلامە، لە ناوەوە دەست لە هیچ کوشتن و بڕییەک ناپارێزێت دەرهەق بە ئەتنییەت و نەتەوەکانی تر، بۆ دەرەوەش دەموچاوێکی ئاشتیخواز و مرۆڤدۆست و مافدۆست دەردەخات… خۆی لە ناوەوە قەسابخانەی وەک شیرناخ دروستدەکات، لەدەرەوەش ڕوو لە بەشار ئەسەد دەکات و دەڵێت (میللەتی خۆت مەکوژە). پاڵەوانی ئەم نیفاقە سیاسییە گەورەیە لای هەندێک بووە بە هەڵگری مۆدێلێکی خەیاڵی (کە لە ڕاستیدا بوونی نییە) و وەک فریادڕەسێکی گەورە، وەک مارتن لۆسەری خۆرهەڵات سەیردەکرێت. ئەم درۆیە لە ساڵانی ڕابوردوودا تەنیا ئۆردوگان و مەکینە گەورەکەی، کە مەکینەیەکی موخابەراتی و میدیایی گەورەیە، دروستیان نەکردوە، بەڵکو خزاوەتە هەموو جێگایەک، هەم لە جیهانی عەرەبدا خەڵکی فریو داوە و هەم لای ئێمەش. گومان لەوەدا نییە کە بارودۆخی کورد لە ئێستادا بارودۆخی سەردەمی کەنعان ئیڤرین نییە، بەڵام ئەوەی ئەم گۆڕانکارییە بە دەستکەوتی ئۆردوگان بزانێت، نەوەک هەڵەیە، بەڵکو تێنەگەیشتنە لە کۆی ئەو پرۆسە گەورەیەی گۆڕانکاری کە لە دونیادا هەیە، کە لەسەروو هەموویانەوە گۆڕانکاریی سیستمی میدیا و پەیوەندییە کە وادەکەن چیتر جێگایەک بۆ گەمژەیی شۆڤێنزمی تورکی نەبێت و گووتارە تەقلیدییەکانی کەمالییەت بە فۆرمە دێرینەکەی نەتوانێت بژی، هەڵبەت لە پاڵ دەیەها هۆکاری گەورە و کاریگەری دیکە کە کاری من نییە لێرەدا بەسەریانبکەمەوە. $ئەوەی لای من هەمیشە جێگای سەرەنج بووە، $ لەدایکبوونی نەوەیەکە لە ئۆردوگانیستی کورد کە بەجۆرێک قسە لە مۆدێلی تورکی دەکەن، وەک ڕێگا چارەیەک بۆ قەیرانەکانی خۆرهەڵات، وەک موعجیزەیەکی ئایدیۆلۆژی و ئابووری و سیاسی. ئەم سەرسامییە بە ئۆردوگانیزم بەر لە هەر کەس پارتی و یەکێتی ڕەواجیان دایە… هیچ کەسێک نییە ڕۆڵی ئەم دوو حیزبە لە جوانکردنی ڕوخساری ئەمجۆرە لە کەمالیزمی نوێ فەرامۆشبکات. ئەو سەرمایەی بازرگانەکانی کورد و تورکی پێکەوە دەبەستەوە، بووە هاوپەیمانییەکی ئایدیۆلۆژیش کە سیاسییەکانی کورد و تورکی پێکەوە گرێدەدا… بەجۆرێک هەموو ئەو ڕاستییە لە بیرکرا کە ئۆردوگانیزم هیچ نییە جگە لە فۆرمێکی نوێی کەمالیزم لە سەردەمێکی تر و لە ساتێکی تری قەیراندا، وە هێشتا عەقڵی شۆڤێنی تورکی لەبری پێویستی بەستایش و پیاهەڵدان بێت، پێویستی بە سەرزەنشت و بەرابەر وەستان هەیە. ئەوە بوو تەواوی پەیوەندی لەگەڵ تورکیادا لەسەر فەرامۆشکردن و بیرنەکردنەوە و هەوڵنەدان بۆ تێگەیشتنی جەوهەری ئۆردوگانیزم داڕێژرا. هەڵبەت سیاسییە کوردییەکان کە لە قوتابخانەی فیکری ناسیونالیستی کوردیدا گەورەبووبن و ئەم قوتابخانەیە جگە لە مۆراڵی بچوکی و لاوازیی هیچی دیکەی تێدا نەچاندبوون، نەخۆشییەکانیان بەرجەستەبوونی هەموو نەخۆشییە تەمەندارەکانی عەقڵییەتی ناسیونالیستی بوو کە یان کۆیلە دروستدەکات یان ئاغا، لە هاوکێشە ئیقلیمییەکەدا نوێنەری بەری کۆیلە و هەڵگری مۆراڵی کۆیلە بوون. وەک هەمیشە ئاسایی بوو، سڵاوی جەلاد بە مەرحەمەتێکی خودایی بزانن و زەردەخەنەی ئۆردوگان بەسەرەتای سەردەمێکی نوێ لەقەڵەمبدەن و ئەوەی شۆڤینیزمی تورکی بە جینۆساید بۆی نەکراوە، لە بە تورکاندنی عەقڵییەت و شێوازی ژیان و زەوقماندا، وەک کاڵایەکی گرانبەها و بە پارە لێیبکڕنەوە. دیارە پارتی و یەکێتی تەنیا پێشەنگانی ئەم سەرسامییە بە ئۆردوگانیزم نەبوون، ڕاستە ئەوان ئابووریی کوردستانیان بە جۆرێکی نابەرابەر و بێ هیچ سیاسەتێکی پەرێزدار و ڕۆشن بەستەوە بە بازاڕی تورکیاوە، ڕاستە ڕاگەیاندنی ئەم دوو حیزبە نەوەک هەر ستایشی ئۆردوگانیزمیان دەکرد و لە دەموچاوە فاشییستییەکەی بێدەنگبوون، بەڵکو هەر عەقڵییەت و زەوقیشیان کۆپی مۆدێلی ڕاگەیاندنی تورکی بوو، ڕاستە سوودێکی گەورەیان لە وانەکانی میتی کەمالی وەرگرت لە ترساندن و تۆقاندن و هەڕەشەکردن و لە ناوبردنی نەیاراندا.. بەڵام ئەوان تەنیا هاوڕێ و بانگەشەکاری ئوردوگانیزم لە کوردستاندا نەبوون. $بەرەی دووەم لە ئۆردوگانیستە کوردەکان، $ ئەو شەپۆلە دینیانەن کە دەیانەوێت لەسەر حیسابی هەر شتێک بێت بڵێن دەسەڵاتی دینی لە عەلمانی باشترە. ئەمانە بەراوردکردنی نێوان کەنعان ئیڤرین و ئۆردوگان دەگۆڕن بۆ بەراوردکردنی مۆدێلی عەلمانی و مۆدێلی دینی، کە نەوەک بەراوردێکی شیاو نییە، بەڵکو نوکتەیەکی فیکری و زانستی و ئەخلاقیشە. ئەو بەراوردەشیان بۆئەوەیە، بەو دەرەنجامەوە بێنەدەرێ کە حکومەتی دینی لە حکومەتی عەلمانی دادپەروەرتر و بە ڕەحمترە. ئەم هەڵە فیکرییە، هەڵەی تێنەگەیشتن لە ئۆردوگانیزم وەک جۆرێک لە کەمالیزمی بۆیەکراو بەدین، لە شۆڤێنیزمی حیجابدار، بەرەو ئەوەی بردن ئۆردوگانیزم وەک مۆدێلێک بۆ پارتە دینییەکان سەیربکەن کە گوایە دەتوانن لەگەڵ ڕۆحی دیموکراسییەتی خۆرئاواییدا خۆیان بگونجێنن، بێئەوەی ساتێک ئەوەیان لە بیربێت کە ئۆردوگانیزم بە جەوهەر تەعبیر نییە لە مۆدێلی دینی حوکم، دامەزراندنی شەریعە نییە، بەڵکو تەعبیرە لە فۆرمێکی نوێی عەقڵییەتی ناسیونالیستی تورکی لە ساتێکدا دەیەوێت لە قەیرانە گەورەکانی ناوخۆ و دەرەوەی دەرچێت، کاتێک دەیەوێت ڕۆحی کولتووری کەمالی بپارێزت و جەوهەرە شۆڤێنییەکەی هەڵگرێتەوە، بێئەوەی لە ناوەوەڕا لە ڕابوردووی دێرینی داببڕێت. ئەوە لە ساتێکدا ئاشکرایە کە ڕوکەشە عەلمانییەکەی کەمالیزم نەیتوانی نەتەوەکانی تر لە تورکیا بتوێنێتەوە، ئۆردوگانیزم کە ڕوکەشە دینییەکەی کەمالیزمە، بۆ هەمان مەبەست، لە ڕێگای بەکارهێنانی گووتاری دینییەوە، وەک گووتارێکی ئەسیمیلەکەر و توێنەوە و یەکخەر، هەوڵی ئەو کارە دەدات. هەڵبەت کە تورکیا دەبێت بگۆڕێت، بەڵام ئۆردوگانیزم تەعبیر نییە لە گۆڕان لە ڕۆحی ناسیونالیزمی تورکیدا، بەڵکو تەعبیرە لە ڕێگریی ئەو ڕۆحە لە گۆڕان، لە خۆگونجاندنی لەگەڵ هەلومەرجی نوێدا، بێدەستکاریکردنی قووڵی گووتارەکان و تێزەکان. ئۆردوگانیزم هەر خودی ئەم ناسیونالیزمەیە، لە دەموچاوە هەرە دیماگۆگییەکەیدا، لە چڵەپۆپەی ئەو ناکۆکییە ئەخلاقی و فیکرییەدا کە لەسەری ڕاوەستاوە. بەبڕوای من هەڵەیەکی مێژوویی و ئەخلاقی گەورەیە ئەحزابی دینی کوردی، شەرعییەتی خۆیان لە مۆدێلی ئۆردوگانییەوە وەربگرن، بەڵکو هەر سەرەتایەکی دروست بۆ دروستکردنی حیزبێکی ئاینی کراوە، کە دوور بێت لە ڕۆحی ڕەتکردنەوە و توندوتیژی، دەبێت لە ڕەخنە لە ئۆردوگانیزمەوە دەست پێبکات، چونکە ئۆردوگانیزم تا ئێستا و تاسەر ئێسقانیش بە ڕۆحی ڕەتکردنەوە و توندوتیژی بار و بارگاوییە. $بەرەی سێهەم کە لە کوردستاندا بانگەشەی ئۆردوگانیزم دەکەن، $ ئەو ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنوس و هونەرمەند و خوێندەوارانەن کە بەخەیاڵی خۆیان لە ئۆردوگانییەتدا شێوازێکی دینی و ناسیونالیستی مامناوەند دەبیننەوە. بێئەوەی لەو ڕاستییە سادەیە تێبگەن کە ئەوە ئۆردوگانییەت نییە دونیای گۆڕیوە، بەڵکو دونیا و هاوکێشە تازەکان و شێوازە نوێکانی ژیانە کە عەقڵییەتی ناسیونالیستی تورکیان بە هەندێ پاشەکشە ناچارکردوە. ئەوەی کە ئەم ڕۆشنبیرانە نایبینن ئەوەیە ئۆردوگانیزم، دەشێت لە داهاتوودا ڕۆحێکی داخراوتر و تەسکتر ببەخشێتە عەقڵییەتی ناسیونالیستی تورکی، بەوەی بە بارگەی فاناتیکیانەی مەزهەب موتوربەیدەکات. ئۆردوگانییەت کە تائێستا بچوکترین هەنگاوی نەناوە پەروەردەیەکی تازە ببەخشێتە مرۆڤی تورک لە ئەفسانە ئەتاتورکییەکان ڕزگاریبکات، بەردەوام لەسەر پاکڕاگرتنی یادەوری تورکیای دێرین، گۆڕستانی میللەتان، سەرزەمینی جینۆسایدە گەورەکان ئیشدەکات، هێشتا منداڵی تورک فێردەکرێت ئەوەی لەسەر زەمینی تورکیا دەژی، تورکە. هێشتا منداڵی تورک پێی ناگووترێت لە تورکیادا خەڵکانی تر و زمانی تر هەیە ڕێزیان لێ بگرە… بە بڕوای من شەرمە بۆ ڕۆشنبیرانێک لە ژێر هەر بیانوو بەهانەیەکدا بێت، سەر بە هەر نەتەوەیەکی خۆرهەڵات بن… ئەو جەوهەرە نەبینن کە ئۆردوگانیزم هەیەتی و ئەوەی مێژوو گۆڕیوێتی بە کاری ناسیونالیستێکی وەک ئۆردوگانی بزانن.[1] بەختیار عەلی
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!