کتېبخانە
کتېبخانە
گېڵای
چە بارەو ئېمە
چە بارەو ئېمە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ھۊرچنۍ گېڵای
جۊرو گېڵای: ≈ پېسەو
جۊرو گېڵای: = یەکسان
جۊرو گېڵای: ≕ بە .... دەسپنەکەرۊ
گېڵای لېڵ (فەزی)
گرڎو پېڕەکا
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ
بەرھەمۍ کورڎەسانی
بەڵگەنامۍ
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ
پەرسو ژەنۍ
پەندۍ و ئیدیۆمۍ
چەکۍ و تەقەمەنۍ بەکاربریێ چە کورڎەسان
زانست
ژیواینامە
ژیۋارو کورڎەسانی
شۊنەمێ کۊنۍ
شەھیدۍ
شەھیدۍ ئەنفالی
فەرمانگێ
قسۍ وەشۍ
گېیاندارۍ کورڎەسانی
گەشتوگوزار
گەمۍ کورڎەۋاری
مۆزەخانۍ
نامۍ کورڎیۍ
نۋیسیێ ئایینییۍ
نەخشۍ
نەریتە
وارڎۍ کورڎیۍ
ڕوەکۍ کورڎەۋاریۍ ( گژ و گیۋاۋۍ و درەختۍ)
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کتېبخانە
کولتۇر و مەتەڵۍ
کوڵەباس
ھۊز - تیرە - تایېفە
ھۊنیێ
ھەرمانۍ ھونەریۍ
ھەمەجۊرۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ
ۋېنە و شناسە
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...)
یاگۍ
گرڎو زۋانەکا
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
گېڵای
ورڎ گېڵای
کیبۆردە
گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
ئامرازۍ
زۋانۍ
ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمو زېیاڎکەرڎەی تۊماری
|
25-11-2019
نامۊ کېیانەری
ئیمەیل
سەردېڕ
زۋان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
پېڕە
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ
بەرھەمۍ کورڎەسانی
بەڵگەنامۍ
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ
پەرسو ژەنۍ
پەندۍ و ئیدیۆمۍ
چەکۍ و تەقەمەنۍ بەکاربریێ چە کورڎەسان
زانست
ژیواینامە
ژیۋارو کورڎەسانی
شۊنەمێ کۊنۍ
شەھیدۍ
شەھیدۍ ئەنفالی
فەرمانگێ
قسۍ وەشۍ
گېیاندارۍ کورڎەسانی
گەشتوگوزار
گەمۍ کورڎەۋاری
مۆزەخانۍ
نامۍ کورڎیۍ
نۋیسیێ ئایینییۍ
نەخشۍ
نەریتە
وارڎۍ کورڎیۍ
ڕوەکۍ کورڎەۋاریۍ ( گژ و گیۋاۋۍ و درەختۍ)
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کتېبخانە
کولتۇر و مەتەڵۍ
کوڵەباس
ھۊز - تیرە - تایېفە
ھۊنیێ
ھەرمانۍ ھونەریۍ
ھەمەجۊرۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ
ۋېنە و شناسە
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...)
یاگۍ
درېژەو بابەتۍ:
$باکووری کوردستان$ - لە شاری #وان# بڕیاری قەدەغەی ئەنجامدانی چالاکی کە 1100 ڕۆژە بەردەوامە، جارێکی دیکە درێژ کرایەوە. هەواڵی درێژکردنەوەی بڕیارەکە لە لایەن پارێزگاری شاری وانەوە درا و بەم بڕیارە ڕێگا نادرێت لەو شارە هیچ چالاکییەک ئەنجام بدرێت و لە حاڵەتی ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاکییەکی مەدەنیدا هێزەکانی پۆلیسی تورک ڕێگری لێدەکەن.[3] $رۆژهەڵاتی کوردستان$ - لە سنووری #شنۆ#، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکارێکی کوردی #مەهاباد#ی کرد و لە ئاکامدا کاسبکارێکی خەڵکی ئەو شارە کوژرا. هەواڵنێری کوردپا، شوناسی ئەو کاسبکارە کوردەی بە ناوی سمکۆ (ئیسماعیل) قادرنیا کوڕی عەلی و خەڵکی گەڕەکی پشت تەپی مەهاباد ڕاگەیەندراوە. ئەو کاسبکارە کوردە لە سنووری شاری شنۆ تەقەی لێکراوە. لە لایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕۆژدا، #کۆڵبەر#ێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری #سەڵماس#، لە سنووری #پیرانشار#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا. شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردە بە ناوی ناسر مورادپوور کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی کۆزە ڕەشی سەڵماس ڕاگەیەندراوە. ئەو کۆڵبەرە لە سنووری شاری پیرانشار تەقەی لێکراوە.[6] - #مۆژگان کاووسی#، نووسەر و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی #کەلار#دەشتی مازەندەران، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مۆژگان و بەبێ پیشاندانی مۆڵەتی یاسایی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.[6] $باشووری کوردستان$ - گروپی ژیان و هاوبەشەکانی لە ساڵیادی 25ی نۆڤەمبەر هەفتە چالاکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە پارکی #هەواری شار# لە #سلێمانی# چالاکییەکیان ڕێکخست تیایدا وتاری گروپی ژیان و شانۆییەک بەڕێوەچوو.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=http://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373137/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هەفتە چالاکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هەفتە چالاکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی=KTML_ImageCaption_End= - لە #هەولێر# هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ڕاگەیەندرا، بڕیارە لەو ماوەیەدا چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر و هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە بەڕێوەبچێت، سەرۆکی پەرلەمانیش، دەڵێت: یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان کەموکورتی تێدایە و پێویستی بە هەموار کردنەوەیە، دەشڵێت: =KTML_Mark_Begin=لە ماوەی نۆساڵدا نزیکەی هەزار ژن کوژاون یان خۆیان کوشتووە=KTML_Mark_End=.[2] - لە #گەرمیان# سەرجەم ڕێکخراوەکانی ژنان بە هەماهەنگی، 25ی نۆڤەمبەر دەکەن بە هەفتەچالاکی دژ بە توندووتیژی و داگیرکارییەکانی تورکیا بەرامبەر بە ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها نوێترین ئامار باس لەوە دەکات، کە ئەمساڵ لە گەرمیان هیچ ژنێک بە سوتان و کوشتن گیانی لەدەست نەداوە.[2] - یەکینەی هەڵۆکانی هاوڵگری عێراق لە بەیانامەیکدا ڕایگیاند: لە ئەنجامی ئۆپراسێۆنیکی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی #داعش# توانیومانە سێ حەشارگەی تیرۆستانی داعش لە شارۆچکەی حەویجەی سەر بەپارێزگای #کەرکووک# لە ناو ببەین. هەروەها لە بەیانامەکەدا ئاماژەیان بەوەداوە: لە ئۆپرسێۆنەکە پێنج چەکداری داعش کوژراون چەتەیکش بە بردینداری دەستگیرکراوە، یەکێک لە کوژراوەکان (ئەبوو بەرا) سەر چەتەی داعش بوو.[3] - بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی کۆیە بڵاویکردەوە، بەهۆی کارکردن تێیدا لەئەمڕۆوە بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕێگای #کۆیە# - #کلکە سماق# دادەخرێت، کە بەشێک لە شۆفێران ئەم ڕێگەیە لە نێوان پارێزگاکانی سلێمانی -هەولێر بەکاردەهێنن.[5] - بڕیاربوو ئەمڕۆ، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، #ڕژاک# گردبووناوەیەکی ناڕەزایەتی لە بەردەم پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر بەڕێوەببات، بەڵام بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت ڕێگا نەدرا گردبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.[2] - بە تۆمەتی گەندەڵی ئیداریی لەلایەن دەستەی دەستپاکی پارێزگای دیالەوە بەڕێوەبەری کشتوکاڵی #خانەقین# و جێگرەکەی دەستگیرکران کە هەردوکیان کوردن و لە خانەقینەوە گواسترانەوە بۆ بەعقوبە.[1] - ڕێککەوتنی سەرەتایی لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە و ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2020 ئەنجامدرا، بڕیارە هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە شاندی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی کۆتایی ئەنجامبدەن.[4] - #سەعدی ئەحمەد پیرە#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ لە دەفتەری یادگارییەکانی ئارامگەکەی، پەیامێکی بۆ #مام جەلال#، سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نووسیوە و تێیدا نووسیویەتی: پەرتەوازەین و ئەم کۆنگرەیەی یەکێتی خوا بە باشی بگێڕێ.[5] - لە شارۆچکەی #کفری#، کۆڕێک بۆ #ئەبو کاروان#، بەڕێوەچوو و تێدا باسی لە داگیرکاری تورکیا کرد بۆ ڕۆژئاوایی کوردستان و ئاماژەی بەوەشدا، ئەو وڵاتە ئامانجی قڕکردنی گەلی کوردە لە هەر پارچەیەک کوردستان بێت، ڕایشیگەیاند: هەڵەیەکی گەورەیە بڵێن تورکیا بەهۆی #پەکەکە#وە هێرش دەکاتە سەر باشوور.[2] - ئێوارەی ئەمڕۆ، لە باخچەی تەنیشت قەڵای شاری کەرکووک، کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان گردبوونەوەیەکیان بەبۆنەی 25ی نۆڤەمبەر ساڵڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەڕێوەبرد.[2] $رۆژئاوای کوردستان$ - ئەمڕۆ زیاتر لە 20 تەرمی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا گەیەندراونەتە شاری ئۆرفای باکوری کوردستان و شەڕ لە عەین عیسا بە سەختیی بەردەوامه.[1] - لە ڕۆژئاوای کوردستان دۆخی تەندروستی ڕوو لەخراپییە، ئاوی خواردنەوەی 700 هەزار کەس لە دوو شاری تلتەمر و #حەسەکە# گیراوەتەوە و مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیە.[4] - بە هەزاران ژن لە شەهبا و #عەفرین#، لە گوندی تەل سوسن بەرەو کامپی سەردەم ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی 'بەو سوێندەی خواردومانە بە باوەڕ، هەڤرین، بارین و ئاماراکان، تۆڵەتان دەکەینەوە' و 'داگیرکەریی توندوتیژییە، فاشیزم دەڕوخێنین' بەرز کرانەوە.[3] - فڕۆکە جەنگییەکان شەوی ڕابردوو کاتژمێر 9:30 خولەک، گوندەکانی باشوری شاری جەرابلوس و گوندی بورج و شارەدێی ئەختەرین لە باکوری شاری باب و ناوچەی ڕاعی-یان بۆردوومان کرد. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو فڕۆکە جەنگییانە، شوێنی پاڵاوتنی نەوت و بارەگای چەتەکانی ئەحرار شەرقیەی سەر بە دەوڵەتی تورکیان بۆردوومان کردووە. ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازیی باب لەسەر بابەتەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییە نەناسراوەکاندا ژمارەیەک زۆر چەتە کوژراون و برینداربوون.[2] $دەرەوەی کوردستان$ - ئاژانسی میللەت دەیلی تورکی بڵاوی کردووەتەوە، تورکیا دەست بە تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری ئێس- 400ی ڕووسی دەکات.[5] - ڕژێمی سوریا بەهۆی ئەوەی لە کۆبوونەوەکەی جنێڤ کە لەسەر نووسینەوەی دەستووری نوێ سوریا بەڕێوەدەچێت، دژی داگیرکارییەکانی تورکیا هەڵویست نیشان نادرێت، مێزی کۆبوونەوەکەی جێهێشت.[2]
خاسکەرڎەی بابەتۍ: ئەرک نەبۊ، فاڕاکای وېت چی خانەیەنە بنۋیسە
سەرچەمە:
ھۊرگېرتەی - کېیاستەی
چۇوەر-لۋای
مەرجو بەکاربەرڎەی
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
پێۋەڼی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.078 چرکە(چرکۍ)!