پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
خوێندنەوەیەک بۆ فلیمی خوشکانی شەڕ (Sisters in Arms)
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
=KTML_Bold=(خوشکانی شەڕ- Sisters in Arms)=KTML_End= ناوی یەکەمین فیلمی سینەمایی خاتوو کارۆلین فورێست، ڕۆژنامەنووسی ناوداری فەرەنسییە. ئەم فیلمە کە وا بڕیارە لە فێستیڤاڵی چوارەمی فیلم لە #سلێمانی# لە یەکی ئۆکتۆبەری داهاتوو ببێتە فیلمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە، چیرۆکی دوو کچی فەرەنسی (کاهینە بە ڕەگەز موسوڵمانێکی جەزائیری) و (ساشکا جوویەکی بە ڕەگەز ئیسرائیلی) دەگێڕێتەوە کە خۆویستانە دەچنە کوردستان و دەبنە ئەندامی یەکەیەکی سەربازی نێودەوڵەتیی تایبەت بە ژنان. بە فەرماندەیی ژنێکی کورد و شانبەشانی #شەڕڤان# و پێشمەرگە و هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان شەڕی #داعش# دەکەن. هێڵی دووەمی چیرۆکی فیلمەکە باس لە کچێکی ئێزیدی دەکات بە ناوی (زارا) کە پاش ڕزگاربوونی لە دەستی داعش، دەبێتە ئەندامی ئەم یەکەیە بۆ تۆڵەکردنەوەی کوژرانی باوکی و ڕزگارکردنی برا بچووکەکەی. ئەم یەکە سەربازییە پێکهاتووە لە حەوت ژنی جەنگاوەر کە هەرکامیان هەڵگری چیرۆکی نەتەوەیەکە، ئەمان لەناو شاخەکانی کوردستاندا یەکدەگرن و سۆزی خوشکایەتی دەدەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم. =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/372289/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خوشکانی شەڕ=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خوشکانی شەڕ=KTML_ImageCaption_End= =KTML_Bold=فیمینیزم و ژورنالیزم لە فیلمی خوشکانی شەڕدا=KTML_End= ساڵی 2017 بە کارۆلین ئاشنا بووم، لە کۆبوونەوەیەکدا پاش گەڕانەوەی چاودێرە فەرەنسییەکان بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، هەر لە یەکەم دانیشتندا هەستم بە هێزێکی تایبەت لە شینایی نیگاکانیدا کرد. کە قسەی بۆ دەکەیت، بەقووڵی لێت دەڕوانێت و بۆ هەموو قسەیەکی بەڵگە و ئارگۆمێنتی هەیە. ڕوانینی فیمینیستانەی هاوبەشمان هەیە لە تێگەیشتنی بابەتەکان و لە ڕوانگەیەکی مرۆڤدۆستانەوە سەیری ئاڵۆزییەکانی سەردەم دەکات. ئەمانەش بوونە هۆی دروستبوونی هاوڕێیەتییەک کە بنچینەیەکی پتەوی هەیە بۆ ڕێزلێنان لە ژن و تواناکانی. =KTML_Bold=کارۆلین، پاش بیست ساڵ کاری ڕۆژنامەوانی و دەرهێنانی 21 فیلمی بەڵگەنامەیی، ڕوو لە سینەما دەکات.=KTML_End= یەکەم فیلمی خۆی بە ناوی خوشکانی شەڕ دەخولقێنێ. فیلمێک کە باسی شەڕ و کارەساتە مرۆییەکانی سەردەم دەکات، سەمبوڵە دروستکراوەکان تێکدەشکێنێ و باس لە ئیرادەیەکی پۆڵایینی ژنانە دەکات. مێژوو وەبیردەهێنێتەوە و بوێرانە دەیبەستێتەوە بە دەرهاوێشتەکانی شەڕی جیهانی، هۆڵۆکۆست، شەڕە ئایینییەکان، تێرۆریزم و قەیرانە سیاسییەکانی جیهانەوە. =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/372289/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هێزی نوسینی کارۆلین=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هێزی نوسینی کارۆلین=KTML_ImageCaption_End= =KTML_Bold=هێزی نووسین و ڕۆحی ڕۆژنامەڤانیی کارۆلین=KTML_End=، دەبێتە هۆی خوڵقاندنی دیالۆگێکی بەهێزی ڕەخنەگرانە و زیرەکانە و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا پێکەوە دەبەستێتەوە، زۆر بوێرانە باس لە هێز و یەکگرتنی ژنان دەکات. ڕوانینە فیمینیستانەکەی ئەم دەرهێنەرە وای لێدەکات چیرۆکە ڕاستەقینەکانی وڵاتە جیاوازەکان پێکەوە ببەستێتەوە. ژنی قوربانیی توندوتیژیی شەڕ و جینۆساید دەکاتە نوێنەری سەرجەم ئەو ژنانەی کە لەناو شەڕە ئایینییەکان لە جیهاندا وەک چەک بەکاردەهێنرێن. بە تێکشکاندنی سنوورەکان، ڕوانینێکی تر بۆ بینەری جیهانی دەستەبەر دەکات. سەرجەم ئەمانە و زۆر پەیامی دیکە بە فیلتەرێکی گەرم و بە ڕەنگی هەتاو و تۆزی شەڕ لە 9ی ئۆکتۆبەری 2019 دەچنە سەر پەردەی سینەماکان لە فەرەنسا. کارۆلین لە ساڵی 2000ەوە وەکو ڕۆژنامەنووسێکی ڕەخنەگر دژ بە ئەنتێگریسمی ئایینی و سیاسی کار دەکات. باس لە کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی ئەنتێگریسمی هەر سێ ئایینی مەسیحی، جوو و ئیسلام لەسەر مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ژنان بە تایبەتی دەکات. باس لە ئامرازگەرایی ئایینی دەکات کە چۆن ئایین وەک وەسیلەیەک بەکاردەهێنرێت بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ. =KTML_Bold=کارۆلین خۆی دەڵێت=KTML_End=: پاش هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر بنکەی بڵاوکراوەی شارلی ئێبدۆ لە ساڵی 2015 کە خۆم یەکێک بووم لە نووسەرەکانی، هەستمکرد چیدی نووسین بەشم ناکات. کاتێک بۆ یەکەمجار چیرۆکی ژنە فرۆشراوە ئێزیدییەکانم خوێندەوە، تێگەیشتم کە چیدی قەڵەم بەشم ناکات، کاتێک وێنەی ئەو ژنە جەنگاوەرانەم بینی کە نەترسانە و سەرکردانە شەڕی تێرۆریزم و داعش دەکەن، تێگەیشتم کە چیتر قەڵەم بەشم ناکات. پێویستم بە ئامرازێکی دیکە هەبوو بۆ ئەوەی باس لە ڕاستییەک بکەم کە نزیکەی بیست ساڵە شەڕی بۆ دەکەم. توانا ڕۆژنامەڤانییەکەی کارۆلین لەسەر سیناریۆ و داڕشتنەوەی دەق و دیالۆگەکان ڕەنگی داوەتەوە. وەک لێکۆڵەرێک چووەتە نێو قووڵایی بابەتەکان و زۆر کورت و سادە زانیارییەکانت پێدەبەخشێ. کەسێکی بێگانە بە ئایینی ئێزیدییەکان ئاشنا دەکات. بە ئاڵۆزییەکانی چەمکی (کوردبوون)دا دەچێتەوە و چەمکی ئایینی و کولتووری و ناسیۆنالیستی لەیەک جیا دەکاتەوە و لە یەک شوێندا بە تەنیشتی یەکەوە دایاندەنێت. زۆر ڕاشکاوانە باس لە کوردستان و سیاسەتەکانی ناوچەکە دەکات. سیمبولەکانی کورد دەزانێت و ڕێز لە شەهیدەکانی دەگرێت. وەک خۆی دەڵێت: ویستم ڕێزێک لە کورد و کوردستان و هێزی بەرگریکردنی بگرم. کارۆلین ڕووداوەکان پێکەوە دەبەستێتەوە، مێژوو دەهێنێت و هەڵیدەکێشێت بە سیاسەت، دواتر بە ماچێکی ژنە شەڕڤان و پێشمەرگەیەک، لەگەڵ مرۆڤایەتیدا ئاهەنگ دەگێڕێت. =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/372289/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خوشکانی شەر باسە نەتەوەییەکان پێکەوە دەبەستنەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خوشکانی شەر باسە نەتەوەییەکان پێکەوە دەبەستنەوە=KTML_ImageCaption_End= =KTML_Bold=خوشکانی شەڕ، باسە جیهانییەکان پێکەوە دەبەستێتەوە.=KTML_End= لە ڕێگەی گفتوگۆی نێوان ئەم ژنانە، لەگەڵ خۆمان ئاشتمان دەکاتەوە و وێنەیەکی تری هێرۆیزم لە ڕوانگەی سینەماوە پێشکەش دەکات. وێنەی هێرۆیزمێکی فیمینیستانە دەهێنێت و بە فیلتەرێکی سینەمایی گەرم و موزیکێکی نەرمی شۆڕشگێڕانەدا تێیدەپەڕێنێ و دەڵێت: شۆڕشی ئێمە سنوور ناناسێت. بە زمانێکی فەلسەفیانە سەختترین و ڕەشترین ڕووداوەکانی ناو شەڕ بە گوێدا دەچپێنێ و لە کۆتاییدا چاوی بینەر بانگهێشتی نیگا قووڵەکانی (زارا) دەکات، نیگای ژنێک کە هەم قوربانییە و هەم پاڵەوان و لە کۆتاییدا بینەر لەناو نیگای کۆتایی (زارا) دا بەجێدەهێڵێت.[1] پاریس، 18-09-2019 نووسینی: شەیدا حیسامی، پسپۆڕی میدیا و جێندەر، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی فەرەنسی بۆ یارمەتی مرۆیی و ژورنالیزم.
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!