پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
(نا)ی ناڕق (ئا)ی ناکۆیلەیی
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
- ڕقی سیاسی تایبەت نیە بە هەنێکمان، هەموومان پێکەوە بەرهەمی ئەهێنین، چونکە هەموومان لەسەر عەقڵی سڕینەوەی ئەویترین. سڕینەوەش باش و خراپ نافامێ، خۆمانەو خۆیانە ئەزانێ! (خۆمانە خراپیشبێ باشە، خۆیانە باشیشبێ خراپە). - ستەمکاریی پەیوەندی بە دەسەڵاتداری و بێ دەسەڵاتییەوە نیە، پەیوەندی بە عەقڵیەتی ستەمکارانەوە هەیە! بێدەسەڵاتییش یەکسان نیە بە مەزڵومیەت، ئەشێ بێدەسەڵاتیش زاڵم بێت! مەسەلەن تۆی بێدەسەڵات، کە هەرچی لەگەڵت نەبوو، کەسایەتی تیرۆرکەیت و بیکەیت بە جاسوس.. بەمە تۆ هەر لە ئێستاوە ستەمکاریت و ناسینەوەی ستەمکارییەکەت پێویستی بە قۆناغی دەسەڵاتدارییت نیە. - ئەسڵەن ستەمی بێدەسەڵات، لەوەدا لە ستەمی دەسەڵاتدار خراپترە کە، ستەمی دەسەڵات یەکڕووە، بەڵام ستەمی بێدەسەڵات فریودەرەو زۆرجار شتەکە وەکو دژەستەمکار دەرئەکەوێ، لەکاتێکا ئەویش هەر ستەمکارەو هەمان عەقڵی سڕینەوەی لەسەردایە. - بڕێکی زۆری خوارییەکان، لە مەبدەئی پاداشت و سزاوە ڕاست ئەکرێنەوە، بەڵام ئەم مەبدەئە، لە کولتوری سڕینەوەدا هەرگیز ناچەسپێ، چونکە لە سڕینەوەدا سزا بۆ خراپەکاری نیە، بۆ ئەوە! پاداشت بۆ باشکاری نیە، بۆ منە! ئاخر لە سڕینەوەدا، باش منم و خراپ ئەوە. - سڕینەوە وەجاخی کوێرە، بەو مانایەی کە مەکینەی لێکچوونەو ناتوانێ جیاوازی بەرهەم بهێنێ. ئاخر لەسڕینەوەدا، ئەسڵەن پێویست نیە من جیاوازبم لە تۆ، چونکە من هەر ئەونەی کە منم، ئیتر فریشتەم و تۆش هەرئەونەی کە تۆیت، ئیتر شەیتانیت! یەعنی سڕینەوەکە خۆی دنیاکەی دابەشی دوو جیاوازی موزەییەف کردوەو هەوێی جیاوازیی پێداوین، ئیتر منو تۆ کارێکمان بە جیاوازبوونی ڕاستەقینە نابێت. - لە سڕێنەوەدا تۆ کارێکی باشیش بکەیت، من پێت ناڵێم دەستخۆش، بۆئەوەی دان بە بوونتا نەنێم! چونکە ئەگەر هەبیت، ئیتر یەکترقبوڵکردن دێتەپێش، بۆئەوەشی خۆم لە قبوڵکردنت لادەم، ئەبێ خۆم لە بوونت لادەم! ئیتر تۆ خراپییەکانت هەمیشە بەرچاوە، چونکە کەرەستەی سڕینەوەن بۆ من، بەڵام باشییەکانت قەت نابینم چونکە کەرەستەی بوونن بۆ تۆ! منیش کە لەسەر عەقڵی سڕینەوەم، کێشەم لەگەڵ بوونتا هەیە نەک لەگەڵ باشی و خراپیت. - بۆئەوەی یەکترقبوڵکردن هەبێت، ئەبێ باشییەکانی بەرامبەر فەرامۆش نەکەین ئەگەر تۆزقاڵێکیشبێت! چونکە کەڵکەڵەی سڕینەوەی بەرامبەر، لە سڕینەوەی ئەو تۆزەوە دێت! نێوانی یەکترقبوڵکردن و سڕینەوە، تەنیا بینین و نەبینینی ئەو گۆشەیەی یەکترە. یەعنی خراپییەکانی بەرامبەر هەرچەن زۆربێت، باشییەکانی قەت کەم نیە، چونکە (چەقبەستن و مانەوە لە عەقڵیەتی سڕینەوەدا) نەبینینی ئەو کەمەیە! 1- مەسەلەن بەشداری گۆران لە حکومەت، هەرگیز بەو جۆرە نیە کە هیچ جانبێکی باشی نەبێ و بە هەموو نەوعێک خراپ بێت! ئەم هێزە ئەگەر تەنیا تۆزێکی بەرنامەو بانگەشەی خۆی لە حکومەتا جێبکاتەوە، باشترە لەوەی لە دوورە هەر قسەی گەورەبکاو بەرهەمەکەشی هەر هیچ و نائومێدیی بێت. 2- یان نەوەی نوێ شایەنی ئەو ڕەتکردنەوە ڕەهایە نیە کە لای هەنێکمانەوە هەیە. ئەوەی کە شایەنی ڕەتکردنەوەیە، تەنیا ئەو ڕەتکردنەوە ڕەهایەیە کە لەم هێزەوە بۆ ئەوانیتر هەیە. ئاخر ئەم نەفەسی سڕینەوەیە ئەیکاتەوە بە کۆپییەکی ئەوانیتر! ئەوەی کە شایەنی ڕەتکردنەوەیە، تەنیا پۆپۆلزمی ئەم هێزەیە، ئاخر وەکچۆن فەساد ڕێگرە لە حوکمداریی ڕەشید، پۆپۆلیزمیش ڕێگرە لە موعارەزەبوونی ڕەشید. 3- یان بەو هەموو پۆخڵەواتەوە، تەنانەت یەکێتی و پارتیش شایەنی ڕەتکردنەوەی ڕەها نین! هەر هیچ نەبێ بەشێکی خەڵکی ئێمەیان لەگەڵەو ئێمەش لەگەڵ ئەو خەڵکە پێویستمان بە ژیانە، نەک بە ڕق و تێکبەربوون. - جا حکومەتێک و موعارەزەیەک کە زۆرنا، هەر گێڕێک باشتربن لەوەی کە هەن، ئەوە کەم نیە، چونکە جوڵەیە! کێشەی ئێمەش خراپی دۆخەکە نیە، وەستانی ئێمەیە لە دۆخەکەدا، بۆیە هەڵەین ئەگەر هەنگاوی بچوک بە کەم بزانین! - لە دۆخی ئێمەدا، نا ی سیاسی جورئەتی ئەوێ، چونکە ڕەتکردنەوەی ستەمکارییە، بەڵام بەڵێ ی سیاسی جورئەتێکی گەورەتری ئەوێ، چونکە ڕەتکردنەوەی کولتوری ڕق و سڕینەوەیە، کە دایکی ستەمکارییەکەیە!! - (بەڵێ ی ڕەها کۆیلەییەو نای ڕەهاش ڕقە) تۆزێ زیاتر وردیکەیەنەوە، ئەو تەقسیمەش نامێنێ و هەردوکیان ئەبنەوە کۆیلەیی، ئەسڵەن کۆیلەیی ڕق خراپترو توندتریشە، لە کۆیلەیی مەسەلەن بەرژەوەندی! نای ڕەها هەرگیز ئازادیخوازی و هۆشیاریی و ئەم شتانە نیە، بەڵکو تەنیا دیوەکەی تری ستەمکاری و سڕینەوەیە. کاری دروست و عەقڵانیش تێکەڵکردنی بەڵێ و نەخێرە بۆ شتەکان. ئەم تێکەڵەیە ئەمانپارێزێ لەوەی کە بڕۆین بەرەو دەمارگیری و ڕق و ستەم و سڕێنەوە. - تێکەڵەیەک کە ئەگەر زۆرینەشی بەڵێ بێت، بەڵام ڕێژەیەک نای هەر تیابێت. تێکەڵەیەک کە ئەگەر زۆرینەشی نا بێت، بەڵام ڕێژەیەک بەڵێ ی هەر تیابێت. بۆئەوەی پاشەکشێیەک بە ڕق و سڕینەوە بکەین، لەبەرژەوەندی ململانێ ی تەندروست. بۆئەوەی ڕقی ئێمە لەیەکتر لاچێ و خۆمان بکەوینە بەرامبەر یەک. ئاخر ئەوەی لە شەستەکانەوە هەیە، ململانێ ی ڕقەکانمانە، نەک ململانێ ی خۆمان[1]!
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.016 چرکە!