پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
(یەک) وەکو لەمپەڕ
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
- هەموو سەرکردەکان لەناو (تەقدیس)دا زەخم و عیلاقن، سەرکردەی ڕاستەقینە ئەوەیە کە لەدەرەوەی تەقدیسدا مەوزوع بێت! نەوشیروان یەکێکە لەو سەرکردە دەگمەنانەی، کە لە دەرەوەی تەقدیسیشدا ئەتوانێ هەبێ و کەرەستەی داهاتووبێت! پێچەوانەی زۆرینەی ئەوانیتری (کۆن و نوێ) کە لەدەرەوەی تەقدیس و فووتێکردندا نامێنن و ئەبن بە بەشێک لە ڕابردوو. جا تەقدیسی نەوشیروان، ڕێک لێدانە لەو، چونکە یەکسانی ئەکاتەوە بەوانیتر، لەکاتێکا لەدەرەوەی تەقدیس و لە هەنێ ڕووەوە، ئەو ئەتوانێ ئەوانیتر تێپەڕێنێت! - هەموو مەدحێکی کارێزما سەربە (فریشتاندن)نیەو هەموو زەمێکیشی سەربە (شەیتاندن)نیە، ئەشێ هەنێکی قسەکان سەربە حەقیقەت بن، چونکە دواجار ئەو مرۆڤەو شانی مرۆڤیش مەدح و زەم هەردوکیان هەڵئەگرێ. فریشتاندن و شەیتاندن هەردوکی غەدرە لە مرۆڤبوونی کەسێک ئەکرێ، بەڵام هەموو قسەیەکیش لەبارەی کەسەکەوە، کە بخرێتە قاڵبی فریشتاندن و شەیتاندن، ئەمەش غەدرەو لە حەقیقەت ئەکرێ! - دەربڕینی خۆشەویستی کێشەنیە دەربڕینی ڕق کێشەیە، تۆ چەنێک فڵانت خۆشئەوێ ئاساییە، بەڵام خۆشەویستی ئەم یەکسان مەکە بە ڕق لەوانیتر، بۆئەوەی خودی خۆشەویستی نەبێت بە دیوەکەی تری ڕق! ئاخر خۆشەویستی نابێ باڵانسی ڕق بێت، ئەبێ بکوژو بەڵای ڕق بێت، وەکچۆن ڕق باڵانسی خۆشەویستی نیە، بەڵکو بکوژو بەڵای خۆشەویستی یە. - کارێزما بەرهەمی حەزی منو تۆ نیە، بەرهەمی غیابی منو تۆیە، بەرهەمی عەقڵی تاکی ئازادو کۆمەڵگای پێگەیشتوو نیە، بەرهەمی عەقڵی جەمع و کولتوری باوی کۆمەڵگای دواکەوتووە کە (کولتوری تاکڕەهەندی)یە، جا بۆئەوەی سەردەمی کارێزما تێپەڕێنین و کارێزما وردنەبێتەوە بۆ مناڵ و نەوەکانی.. ئەبێ (کولتوری فرەیی) تۆخکەینەوە! - تاکڕەهەندی (مرۆڤێک) ئەکا بە سەنتەر، فرەیی (مرۆڤەکان)ئەکات بە سەنتەر! ئەمیان نەفەرێک ئەکات بە دێو هەمووانیش بە هیچ، ئەویان لە نێوان و هیچ و دێودا هەمووان ئەکاتەوە بە مرۆڤ. ئەمیان پەیوەندی ستوونی شوان و مێگەل دروستئەکاو ئەویان پەیوەندی ئاسۆیی هاوشانی و کاری پێکەوەیی. ئەمیان هەمووان بچوکی ژێر ئیرادەی یەکێک ئەکاتەوە، ئەویان هەمووان یەکسانی ژێر سێبەری یاساو دەزگا ئەکاتەوە. ئەمیان یەکێ پیرۆزو ماباقی بێنرخ ئەکات، ئەویان هەمووان بەنرخ و پیرۆزکرن بێنرخ ئەکات. جا نەوشیروان جۆکەرەو بۆ هەردوکی ئەبێت، هەم لە کۆمەڵگایەکی خێڵەکیدا هاتووەو هەم دژی عەقڵیەتی خێڵیشە!! تۆش ئەتوانی بە تەقدیس بیکەیتەوە بە شێخی قەبیلەو بیخەیتەوە خزمەت تاکڕەهەندی و عەقڵە کۆنەکە، ئەشتوانی بە ڕەخنەو هەڵسەنگاندنی زانستی و مەوزوعی بیکەی بە کەرەستەی بینای فرەیی و عەقڵی نوێ! - لەناو کولتوری تاکڕەهەندی و عەقڵی جەمعیشدا، دواجار ئەوە مێژووە بڕیار ئەدا کێ کارێزمایە، جا ڕەنگە بەهۆی عەسری سورعەو خێرابوونی شتەکانەوە، پرۆسەکە ئەگەر پێشتر پەنجا ساڵی ویستبێ، ئێستا پێنج ساڵی بوویت، بەڵام پینج مانگیشبێ، هێشتا هەر (مێژوو) بڕیارەکە ئەدا! (ئەمەش ئەو شتەیە کە سیاسییە گەنجەکان لێ ی تێناگەن) ئەوان پەلەیانەو لەبری مێژوو (خۆیان) بڕیارەکە ئەدەن، بۆیە نابن بە کارێزما ئەگەرچی کۆمەڵگا هێشتا زەمینەیەکی لەبارە بۆ ئەوە! مەسەلەن کارێزمای مێژووکرد هەرگیز حەزناکا بگیرێ، بەڵام ڕەنگە لەناو پرۆسە مێژوویەکەدا تووشی گیرانیش ببێت، بەڵام کارێزمای گاڵتی ڕەنگە پێیخۆشبێ هەموو جومعەو خەمیسێک لە سجن بێت. - بۆ ئەوەی بپەڕیتەوە بۆ عەقڵی فرەیی، جگە لە خوا هەموو یەکەکانی تر ڕەتکەرەوەو وای دانێ کە حەقیقەت لە دووەوە دەستپێئەکا! هەڵبەتە ئەو خوایە موجامەلەی ڕەمەزانەو تۆ ئەتوانی هەر یەکسەر لە دووەوە دەستپێبکەیت و تەواو. نەوەڵا موجامەلەش نیەو هەر بەجدی ئەگەر خواناسبیت و تاقانەیی خوا بفامیت، ئیتر ئەبێ دژی هەموو یەکەکانی تربیت. (یەکی دین، یەکی مەزهەب، یەکی حیزب، یەکی خێڵ، یەکی کارێزما، یەکی ئایدۆلۆژیا، یەکی دەوڵەت، یەکی زمان، یەکی قەوم، یەکی جل، یەکی ناو پیاوسالاری کە پیاو خۆیەتی، یەکی دەردو یەکی دەوا..) - هەنێ لە بیرمەندان پێیانوایە، عەقیدەی تەوحید بەڵایەکە بۆ مرۆڤایەتی نازڵبووە، چونکە توندڕەوی و شەڕی سەپاندنی دین و کولتوری تاکڕەهەندی.. لە دوای تەوحیدەوە زیاتر خەستبۆتەوە. ئەمەش ڕاستە، چونکە کۆمەڵگا بە فرەیی پێشئەکەوێ و کۆمەڵگا دینییەکانیش وەحدانییەت لێنەگەڕان بۆ خودا، بەڵکو شۆڕیانکردەوە بۆ هەموو ئاستەکان، ئیتر بەردەوامیش لە شەڕو شۆڕو دواکەوتندان! بەمەشبێ ئەوروپییەکان لە ئێمە خواناسترن، چونکە بە ئیمانەوەبێ یان بێ ئیمان، تاکێتییان بەجێهێشتووە بۆ خوداو لە بوارەکانی تردا پەیڕەوی فرەیی ئەکەن و پێکەوەژیان و پێشکەوتن بەرهەمئەهێنن. بەمەشبێ ئەشێ ئیسلامی سیاسی دوژمنی هەرە سەرسەختی خودابێت، چونکە ئایدۆلۆژیای لێدانی فرەیی و سەپاندنی وەحدانییەتە لە تەواوی کۆمەڵگاو دەوڵەت و کولتورو بوارەکانداو دنیایەک وەحدانییەت لە تەنیشت وەحدانییەتی خودایا دائەنێ و مانایەک بۆ وەحدانییەتی خودا ناهێڵێتەوە، ڕەنگە شیرکیش بەمانا مۆدێرنەکەی هەر ئەمەبێت! - هیچ شتێک بەتەنیا کێشەکە نیەو هیچ شتێکیش بەتەنیا چارەسەرنیە، بەڵکو کێشەکە کێشەکانەو چارەسەریش چارەسەرەکانەو هەردوکیان (لەڕاستیدا) سەربە فرەیین، بەڵام (لە عەقڵی تاکڕەهەندی خێڵ و ئایدۆلۆژیادا) تاکن و ئەو تاکییەش درۆو وەهمە[1].
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.015 چرکە!