پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
تیرۆری ژنان پاش کوشتنیان
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بە دەیان گۆڕی بێ ناونیشان لە گۆڕستانێکی شاری #سلێمانی# هەیە، ئەو ژنانە بە مردوویییش خاوەندارییان لێناکرێت، تا دواجار شارەوانیی دەیانکات بەژێر خاکەوە، بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دەڵێت، ئەو کەیسە پەیوەندی بەوانەوە نییە و ئەنجومەنی کاروباری باڵای خانمان و ڕێکخراوەکانی ژنان-یش هیچ هەنگاوێکیان بۆ گەڕاندنەوەی ناسنامەی هەر یەک لەو قوربانییانە نەناوە. لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی توندوتیژیی بەرامبەر بە ژنان تا دێت ڕوو لە زیادبوون دەکات و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بە پاساوی جۆراوجۆر دەکوژرێن یان ناچار بە خۆکوشتن دەکرێن، بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 22 ژن کوژراون و 32 ژنی دیکە خۆیان کوشتووە، هەروەها 99 ژن سووتاون و 58ی دیکەش خۆیان سووتاندووە، کە نازاندرێت لەو ژمارەیە چەندیان لە ژیاندا ماون و چەندیان گیانیان لەدەستداوە. ئەگەرچی ئامارەکان مەترسیدار و ویژدان هەژێنن، بەڵام لەوەش خراپتر ئەوەیە، بەشێک لەو ژنانە دوای گیانلەدەستدانیشیان کەسوکارەکانیان خاوەندارییان لێناکەن و حاشایان لێدەکەن، تەرمەکانیان ماوەی سێ مانگ یان کەمتر لە پزیشکی دادوەریی دەمێننەوە و چاوەڕوانی بەدەمەوەچوونی کەسوکاریان دەکرێت، ئەگەر هەر خاوەندارییان لێنەکردن، ئەوا شارەوانی دەیانخاتە ژێر گڵەوە. لە بەشی خوارەوەی گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی، کۆمەڵێک گۆڕی بێناونیشان دەبیندرێن، کە لە گۆڕەکانی دیکە جیاکراونەتەوە، ژمارەیەکی کەم لەو گۆڕانە، ناوێکی تاک، یان ژمارە یانیش کۆدی لەسەرە بە نمونە (گۆڤار، کچە ڕۆژئاوایی، پۆلیسی سەرقەڵا، سنوور)، ئەوانی دیکەش هیچ ناونیشانێکیان لەسەر نییە. بە پێی ئاماری لیژنەی سەرقەبرانی شاری سلێمانی، لە ساڵی 2010ەوە تا چەند مانگی سەرەتای ئەمساڵ، 63 کەس بە بێ ناونیشان بە خاک سپێردراون. نەبوونی ناو لەسەر گۆڕەکان سەرنجڕاکێشە، بە وتەی زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، بە بڕیاری دادگا تەنیا کۆد یان ژمارە لەسەر گۆڕەکان دادەنرێت، تا ئەوکاتەی کەسوکارەکانیان بڕیار دەدەن، کە ناویان لەسەر دابنرێت. لە هەرێمی کوردستان جگە لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، کە پێنج بەڕێوەبەرایەتیی و 28 نووسینگەی هەیە، 225 ناوەند و ڕێکخراو و ماڵی داڵدەدانی ژنان هەن، هەروەها ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان-یش هەیە، کە کاریان بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی و پاراستنی مافی ژنانە، ڕۆژنیوز پەیوەنیی بە بەشێکی زۆر لەو ڕێکخراوانەوە کرد و لێیپرسین، ئاخۆ کارتان کردووە بۆ گەڕانەوەی پێناس بۆ ئەو ژنانەی، کە لەژێر گۆڕە بێناونیشانەکاندان؟ ئاخۆ کارتان کردووە بۆ ڕێکخستنی گۆڕستانەکە بە شێوەیەکی شایستە؟، وەڵامی ئەوانیش”نەخێر”بوو، بەشێک لەو ڕێکخراوانەش وتیان، کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو گۆڕانە کردووە، بەڵام کاریان بۆ گەڕاندنەوەی ناونیشان بۆیان نەکردووە. ‘سنوور’ نمونەیەکی زیندووە و هێشتا وێنەکەی لەبەرچاوی خەڵک کاڵ نەبووەتەوە، کە ساڵی 2015 دوای کوشتنی لەلایەن باوکییەوە لەناو پارکی دایکی شاری سلێمانی چۆن بۆ هەتاهەتایە ڕاکشا و هەرگیز هەڵنەستایەوە، خانەوادەکەی بە مردوویییش لەخۆیان نەگرت و لەلایەن شارەوانییەوە بەخاکسپێردرا. بێریڤان محەمەد، یەکێکە لەو ژنانەی، کە ئەوکاتە ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بوو، ڕێکخراوەکە داوای لە پزیشکی دادوەریی کردبوو، تەرمی سنووریان ڕادەست بکات تا لە مەراسیمێکدا بەخاکی بسپێرن، بەڵام بەپێچەوانەی خواستی ئەوان شارەوانیی بە بێدەنگیی ئەسپەردەی کرد، بێریڤان، وتی:”دوای هەوڵەکەی ڕژاک و چەند ڕێکخراوێکی تر، شارەوانی سلێمانی بە بێ ئەوەی کەس بزانێت و بە پێدانی زانیاریی هەڵە لەسەر کات و شوێنی بە خاک سپاردنی سنوور، بە خاکی سپارد”. بێریڤان محەمەد، ئەو جۆرە مامەڵەکردنە لەگەڵ تەرمی ژنە کوژراوەکان، بە دووبارە تیرۆکردنیان ناودەبات و وتیشی: دەسەڵات هەوڵ دەدات بەم کارە ئەو شەرمە گەورەیەی کە لە سەریەتی لایببات. =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370669/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شنۆ پێنجوێنی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شنۆ پێنجوێنی=KTML_ImageCaption_End= زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام-ن، زۆر جاریش لە کۆمەڵگەدا بە جۆرێک باس لە کوشتنی ژن دەکەن، وەک ئەوەی ئەرکێکی ئاینی-یان جێبەجێ کردبێت، لەوبارەیەوە شنۆ پێنجوێنی، ئەندامی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی، وتی: لە ئایینی ئیسلامدا بە هیچ جۆرێک باس لە کوشتن و بێڕێزییکردن بە ژنان نەکراوە و بە گەورەیی و ڕێزەوە باس لە ژن کراوە، تەنانەت لە ئیسلامدا منداڵ بەناوی دایکەوە بانگ دەکرێت. سەبارەت بە گۆڕە بێناونیشانەکانیش، شنۆ پێنجوێنی وتی:”ئەمە دووبارە بێ حورمەتییکردنە بە ژنان”. سەبارەت بە ڕۆڵی ڕێکخراوەکانیش لەوبارەیەوە، ئەو ئەندامەی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامیی باسی لەوەکرد”ڕێکخراوەکانی ژنان دەتوانن کۆدەنگ ببن وببنە فشار بۆ دانانی ناونیشان لە سەر ئەو گۆڕانە و بۆ ئەوەی شکۆیان بۆ بگەرێندڕێتەوە”.[1]
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.047 چرکە!