پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
پێنج کرێکاری کچی بیانی بەهۆی دەستدرێژی سێکسیەوە گیانیان لەدەستداوە
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
پێشلکاری مەترسیدار بەرامبەر کرێکارانی بیانی لە هەرێم دەکرێت کە ئەگەر هەیە بەوهۆیەوە هەرێم توشی ڕووبەڕبوونەوەی یاسایی ببێتەوە، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤیش، دەڵێت: بەهۆی دەستدرێژی سێکسی، پێنج کرێکاری بیانی لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە. حەمە هەژار مەحمود، سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکیکار لە مافی کرێکارانی بیانی لەهەرێمی کوردستان بۆ دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەماوەی ساڵی ڕابوردوودا، شکستیان بە نزیکەی 17 هەوڵی بازرگانیکردن بە کرێکارانی بیانی هێناوە و 200 دۆسیەی تری پێشێلکاریی جۆراوجۆریش بەرامبەر ئه و کرێکارانە بە ڕێکخراوەکە گەیشتووە. حەمە هەژار، دەڵێت:جگە لە بازرگانی، دەستدرێژی سێکسی دەکرێتەسەر کرێکاران بە تایبەتی کرێکارانی کچ و ئافرەتان. لەماوەی پێنج ساڵی ڕابوردوودا، 34 هەزارو 248 کرێکاری بیانی هێنراونەتە هەرێم، له و ژمارەیە 19 هەزارو 946 کرێکاری بیانی لەناو ماڵەکەدا کاردەکەن، 12 هەزارو 34 یان کرێکاری پڕۆژەن. بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکە، بەشێک له و کرێکارە بیانیانەی کە لە ماڵان کاردەکەن لەهەردوو ڕەگەز دەستدرێژی سێکیسان کراوەتەوەسەر، بەڵام بەهۆی سستی کارەکانی دادگا، کەیسەکان بە دادگا نادرێت. حەمە هەژار دەڵێت:زۆر دۆسیەی دەستدرێژی سێکسیمان لەلایه و توانیومانە مافی هەندێکیان بە قەرەبووکردنەوەی پارەکە وەربگرینەوە، بەڵام بەداخەوە لەبەرئەوەی کارەکانی دادگا لە هەرێم بە سستی بەڕێوەدەچێت، بۆیە کرێکاران ناتوانن سکاڵا تۆماربکەن. لەکاتی سەرخۆشی یاخود لەوکاتەی کە خاوەن ماڵ لەگەڵ کرێکارەکە بەتەنیا دەمێننەوە، دەستدرێژییەکە ڕوویداوە، هەندێکجاریش بەهۆی ئەوەی کرێکارەکە جلی سەرنجراکێشی لەبەرکردووە، خاوەن ماڵ وروژاوە و دەستدرێژی سێکیسی کردووەتەوەسەریان حەمە هەژار وای وت. بەوتەی بەرپرسی ئه و ڕێکخراوە یەکێک له و کرێکارە بیانیانە لەلایەن خاوەن ماڵەکەیەوە دەستدرێژی کراوەتەسەر و هەڕەشەی ئەوەی لێکراوە کە ئەگەر زانیارییەکان بڵاوبکاتەوە دەیکوژێت، بۆیە کاتێک کرێکارەکە زانیارییەکانی پێداوین بانگی خاوەن ماڵەکەیان کردووه و دوو هەزار دۆلاریان بۆ کرێکارەکە وەرگرتووە و ڕەوانەی وڵاتەکەی خۆی کراوەتەوە. لە ساڵی 2018دا سێ هەزارو 337 کرێکاری ناوماڵ و 425 کرێکاری پڕۆژەکان هاتوونە هەرێم، هەروەها لەمساڵدا دوو هەزارو 270 کرێکاری دیکە بۆ هەرێم هێنراون، کە زۆرتر کرێکاری بەنگلادیشی، هیندی، پاکستانی، ئێرانی، سودانی و نیپاڵین. زیا بتڕۆس، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم بۆ دواڕۆژ وتی: هەندێک لە کرێکارانی بیانی دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر، تەنانەت چوار پێنج کەیسی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کرێکارانی بیانی بۆتە هۆی گیان لەدەستدانیان. وتیشی: بەهۆی دەستدرێژی سێکسی و گیان لەدەستدانیان، هەرێم تووشی کێشەیەکی گەورەی یاسایی دەبێتەوە، چونکە کاتێک کرێکارەکان هاتوونەتە هەرێم و چارەنووسی دیارنەماوە، لەداهاتوودا ئه و وڵاتانەی بەدوای چارەنووسیان دەگەڕێت و هەرێم دەبێت ئه و کێشەیە چارەسەربکات و چارەنووسیان دیاریبکات. جگە لە دەستدرێژی سێکسی، بازرگانی بە کرێکارانی بیانیشەوە دەکرێت. حەمە هەژار دەڵێت:کۆمەڵێک قاچاخچی لە هەرێم پەیوەندییان دروستکردووە لەگەڵ کۆمەڵێک قاچاخچی ئاسیاو ناوەڕاستی عێراق بازرگانی بە کرێکارانەوە دەکەن، بەشێوەیەک قاچاخچی کورد لەگەڵ قاچاخچیەکی عەرەب و ئه و وڵاتانەی کە کرێکاری بیانی لێوەدێت ڕێکدەکەون کە لە جیاتی وەرگرتنی ڤیزای کار کە ماوەکەی دوو ساڵه و نوێدەکرێتەوە، ڤیزای کاتییان بۆ وەردەگرن کە ماوەکەی سێ مانگە بەمەش ئه و کرێکارەی دێتە هەرێم تووشی قەرزێکی زۆر دەبێت و ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی چونکە تووشی کێشە دەبێت، ناچار دەبرێنە شارەکانی دیکەی عێراق و بازرگانییان پێوەدەکرێت. بەپێی ڕێنمیاییەکانی وەزارەتی کاری هەرێم، کرێکاری بیانی ئەوانەی لە کاری بیناو خزکەتگوزاری کاردەکەن گرێبەستی یەک ساڵ و ئەوانەشی لە ماڵان کاردەکەن بۆ دوو ساڵ ڤیزای مانەوەیان پێدەدرێت، نەبوونی یاسایەکی تایبەت بە کارکردنی کرێکارانی بیانی کێشەی بۆیان دروستکردووە. عارف حیتۆ بەڕێوەبەری گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: هەر کرێکارێکی بیانی کە ڕووبەڕووی پێشلکاری دەبێتەوە، دەتوانێت پەیوەندی بە هێلی گەرمی کارەوە بکات بۆئەوەی ڕێککاری یاسایی بەرامبەر ئه و خاوەن کارانە بگرێتەبەر کە پێشلکارییان بەرانبەری کردووە. بە وتەی ئه و بەرپرسەی وەزارەتی کار، بەهۆی پێشلکارییەکان چەندین خاوەن کار دۆسیەکانیان لە دادگایە و مۆڵەتی کارکردن لە چەندین کۆمپانیاش وەرگیراوەتەوە.
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!