پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
کاروان مەحمود سەنگاوی؛ کوڕەکەی مەحمود سەنگاوی کۆتا پەيام دەداتە پارتی و بارزانی
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
کۆتا پەيام بۆ پارتی ئاشکرایە کە ئێمەیەک کە هەموو تەمەنی خۆمان و کەسوکارمان و خوێنی ئازیزان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانمان بەخشیتوەتە گەل و نیشتیمانەکەمان و لە پێش زۆربەی جەنراڵەکان و سیاسیە مایەپووچەکانی ناو پارتییەوە ملی ڕێگای ڕزگای خاکی کوردستانمان گرتووە لە هەمووان زیاتر پەرۆشی یەک ڕیزیی و یەک پارچەیی خاکی کوردستانمانە و چەندین جاریش هاوڕێ و هاوسەنگەرانمان لە بۆنە و مەراسیمە جیاوازەکاندا باسی مەترسیەکانی لێکترازان و دابەشبوون و دووبارە بوونەوەی دوو ئیدرەیییان کردوە لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و مەترسی دووبارەبوونەوەی شەڕی نەگریسی ناوخۆ، بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پارتی چەندین جار ئاگادار کراوەتەوە کە ئێمەی ماندووانی ناو یەکێتی چیتر قبوڵ ناکەین ماف و حەقەکانمان لە لایەن پارتی ەوە زەوت بکرێت و زۆنەکەمان لە خێر و بێرەکانی هەرێمەکەمان بێ بەش و مەخدوور بکرێت، تاکو ئێستا لەبەر خاتری خاترداران و خەڵکی کوردستان و خەمی میللەتەکەمان و دابەشنەبوون و لێکترازان دانمان بە خۆماندا گرتووە و باجی زۆرمان لە نەرمی نواندن لە بەرامبەر پارتیدا داوە بەڵام چیدی بەدڵنیاییەوە یەکێتیەکان وەک جاران لە حەقە خوراوەکانیان خۆش نابن. لە دوای بڵاوبوونەوەی وتەکانی باوکم هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی دەربارەیی بە کارێزما نەبوونی #مەسعود بارزانی# و ئەو بێ ڕێزیەی پارتی و سەرۆکەکەی لە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا دەرحەق بە یەکێتی و ڕابەرمان هەڤاڵ #مام جەلال#یان کرد #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە سەرەوە بۆ خوارەوە، لە سەرۆکەوە بۆ ئەندام، لە وەزیرەوە بۆ گزیر، لە وتەبێژەوە بۆ مەسینە هەڵگر، هەموو حیزبەکە بە خۆیان و کەناڵەکانیانەوە کەوتوونەتە خۆیان و وەها شپرز بوون مەکتەب سیاسیەکەیان کاتژمێر 12ی شەو بەپەلە پڕزوکێ بەیانامەیەکی هەلەق و بەلەقیان بڵاو کردۆتەوە کە جگە لە هێرشێکی بێ ئەدەبانەدا بۆ سەر ئێمە چەندەها بوختان و تۆمەتی بێ بنەمایان داوەتە پاڵمان کە ئەمە لە کاتێکدایە دەزگا بێزراوەکەی بارزانی و کەناڵە فەرمیەکانیان ڕایانگەیاند بوو کە ئێمە لە ئاستی ئەوەدا نین ئەوان جوابمان بدەنەوە بەڵام شپرزەییەکەیان بە جۆرێکە کە لە سەرجەم دەزگاکانیانەوە بە هەڵپە لە هەوڵی ناشرینکردنماندان و پاشان لە ڕێگەی چەند هەلپەرست و دۆڕاوێکی سیاسی و ڕابردوو گڵاو و کەم و بچووک و بێ سەنگ و قورساییەوە وتەکانی باوکم بە پەیڕەو کردنی سیاسەتی داگیرکەرانی کوردستان دادەنێن، بەڵام بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاشکرایە کە ئەوە بارزانییە بۆ کورسیەکەی و داگیرکاریی تاکو ئێستا لە هیچ خیانەتێک نەسڵەمیونەتەوە. قسەکانی باوکم کە خودی خۆی کردویەتی خۆشی و ئێمەش لێی بەرپرسیارین و ئەگەر قسەکانیش ڕاست و بە بایەخ نەبووبا پارتی بەم جۆرە نە ئەکەوتە ئینزاروە و ئاوە بە حەساسیەت شتەکەیان وەرنەئەگرت. ڕای ئێمە لەوانەیە تەعبیر لە ڕەئی ڕەسمی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نەکات بەڵام ئاشکرایە کە ئەوە بۆچوونی زۆرینەی ئەندام و لایەنگران و جەماوەر وسەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و تەنانەت لایەنگرانی ئەو حزبانەشە کە پاڵیان داوە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە پێناو بەدەستهێنانی پلە و پۆست و ئیمتیازات. پێویستە بە بیری پارتی و هاوئاوازەکانی بهێنینەوە ئەوە ئێمە نەبووین و پارتی بوو بە پلانی ئابووری سەربەخۆ ژیانی مووچە خۆرانی کوردستانی برد بەرەو ئاقارێکی خراپ، ئەوە ئێمە نەبووین بە ڕیفراندۆمی درۆینە و کێشەی شەخسی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی حکومەتی عێراق چارەنووسی میللەتێک ڕووبەڕووی مەترسی لە ناوچوون بکەینەوە، ئەوە ئێمە نەبووین بەبێ تەقە #شنگال#مان چۆڵ کردبێت و ئێزدیەکانمان تەسلیمی #داعش# کردبێت، ئەوە ئێمە نەبووین لە پێناو دزی و تاڵانکردنی نەوت و دەسکەوتی زیاتر قەیرانی ئابووری تووشی کوردستان بکەین و دوایش بەسەرێکی شۆرەوە بگەڕێینەوە عێراق، ئەمانە و هەزار داستانیتر دەسکەوتی پارتی و بارزانیە کە نەک ناتوانن نکۆڵی لێبکەن بەڵکە پەڵەیەکی ڕەشیشە بە ناوچاوانیانەوە و پێیان عەیبە لێشی بدوێن مەگەر لە ڕێگەی ئەندامە دەستە پاچەکانیانەوە نەبێت. جەنابی کاک مەسعود بارزانی، کە خەونی لە مێژینەی بوون بە مەرجعەی باڵای کوردە، ئەبوو وەک خەمخۆری کورد هەستایە بە نێوەندگیری نێوان لایەنە سیاسیەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان نەک لە پێناو پۆستی زیاتر بۆ حیزبەکەی ببێتە هۆکاری دروستکردنی کێشەی زیاتر بۆ نێو ماڵی سیاسی کورد. بارزانی زیاتر وەکو سەرۆک حزبێک تەعامول لەگەڵ کێشەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و پرسە نەتەوەیەکاندا دەکات. بارزانی، خۆی و حزبەکەی بە درێژایی مێژووی خۆیان داینەمۆی سەرهەڵدانی کێشە سیاسیەکان و نەتەوەییەکان بوون یاخود تەرەفی سەرەکی بوون تێیدا نەک لە باشووری کوردستان بە تەنها بەڵکو لە سەرجەم پارچەکانی تری کوردستانیش. لە کۆتاییدا، بە قەولی ئەوان گوایە کە لەبەر ئەوەی من پۆستم وەرنەگرتووە و باوکم بایەخی نەماوە لە ناو یەکێتی دا ئەم قسانە دەکات، ئاشکرایە بۆ هەموو لایەک ئەوەتەی مەحمود سەنگاوی هەیە چی ویستبێت و چی لا باشبووبێت بێ ترس و هیچ دوو دڵییەک ووتویەتی و بۆ یەک سانیە دەستبەرداری بیروبۆچوونەکانی خۆی نەبووە لە پێناو خۆ شیرین کردن لەلای پارتی و بنەماڵەی بارزانی، جا با نەیارانیش دڵنیابن و باش بزانن، مەحمود سەنگاوی نەک خاوەن پێگەیەکی بەهێز و جەماوەرێکی خۆڕسکە لە ناو یەکێتی بەڵکو خاوەن بڕیاریشە و یەکێکە لەو مەکتەب سیاسیانەی کە بە شانازییەوە بە دەنگی شەرعی خۆی بووە بە مەکتەب سیاسی و هیچ کەس ناتوانێ ئەو پەراوێز بخات، باوکم زۆر جار لە ڕابردوو ئێستاشدا چانسی ئەوەی هەبووە پۆست وەربگرێت و زۆ ئاسانیشە بۆ ئەو کە هەر پۆستێک بۆ ئەو بشێت وەریبگرێت لەبەر ئەوەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و حیزبەکەشمان شایەتی خەبات و ماندووبوون و ڕابردووی پڕ شانازی بۆ ئەدەن کە ئەگەر لە زۆر کەس و بنەماڵە و تەنانەت حیزبیش زیاتری نەکردبێت بۆ کوردستان کەمتری نەکردووە، مەحمود سەنگاوی هەر مەحمود سەنگاویە لە هەر پلە و پۆست و شوێنێکدا بێت یا نەبێت و ئامانجی ئێمە خۆشگوزەرانی و ئازادی و سەربەخۆی گەلەکەمانە نەک پۆست وەکوو هەنێک کەس کە ئەشقی پۆست و کورسی خیانەت نەما پێیان نەکات و قەیران نەما نەیکەن بە بەشی کوردستان. کاروان مەحمود سەنگاوی #20-06-2019#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.063 چرکە!