پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
Formî tomarkirdinî babet
|
نێچیرڤان بارزانی: باری ئابووری باش دەبێتەوە، کوردستان ڕوودەکاتە خێر و خۆشی
Nawy nêrer
Email
Serbas
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Pol
kelupelî serbazîyi bekarhatû le Kurdistan
Albumekan
Amar u Rapirsî
Bellgenamekan
Berheme Kurdistanîyekan
Bilawkirawekan
Dozî Jin
Enfalkirawan
Environment of Kurdistan
Galte u gep
Hemecore
Honrawe
Hoz - Tîre - Binemalle
Kare hunerîyekan
Kesayetîyekan
Kurtebas
Museums
Nawy Kurdî
Nexşekan
Part û Rêkxirawekan
Pend u îdiyom
Pertûkxane
Rêkewt u Rûdaw
Şehîdan
Şiwênekan
Şiwênewar u konîne
Vîdiyo
Wêne u pênas
Wişe u destewaje
Xiwardinî Kurdî
Yarîye Kurdewarîyekan
Zanist
Dirêjey babet:
بەڕێزان، خۆشەویستان، کوردستانیانی ئازیز ئەم کاتەتان باش و نەورۆزتان پیرۆز بەبۆنەی گەڕانەوەی سەری ساڵی تازەی کوردی و جەژنی نەورۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی لە سەرجەم گەلی کوردستان دەکەم. پیرۆزباییتان لێدەکەم بەبۆنەی تەواوبوونی وەرزی سەرما و دەستپێکردنی بەهاری ڕەنگین، لەم ڕۆژەدا کوردستان بە چیاو دۆڵ و دەشتەوە سەوزایی دایدەپۆشێت و ڕوو لە هەر شوێنێک دەکەیت سرووشت بەدەم مرۆڤەوە پێدەکەنێت. هیوادارم گەشی و خۆشی بەسەر ناخی یەک بەیەکی هاووڵاتیانی کوردستانیشدا بێت، بەسەر دۆزە سیاسییەکەمان و باری ئابووری و کۆمەڵایەتی و هەموو ڕووێکی دیکەی ژیانی ئێوەی خۆشەویستدا ڕەنگبداتەوە. ئێوەی خۆشەویست دڵنیابن کەوا پشوودرێژی و بەرگەگرتن و نەرمونیانی، تاکە ڕێگەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان، کوردستان لەو ماوەیەدا جارێکی دیکە ڕوودەکاتە خێر و خۆشی، باری ئابووری وا باش دەبێتەوە، هەموو ئەم پرسانە لە کاتێکی نزیکی داهاتوودا بەدرێژی باسی دەکەین، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لەم بۆنە خۆشەی نەورۆزدا باسی دەکەم، کولتووری پێکەوەژیان و لێبووردەیی و تەبایی و خۆشەویستی و هەوڵی خاوکردنەوەی دەمارگرژییە، کە نەورۆز لە بنەڕەتەوە خاوەن و هەڵگری ئەو کولتوورەیە. خۆتان دەزانن وەک لێکەوتەیەکی ئاسایی بۆ هەموو دۆخێکی نالەباری مێژوویی کۆمەڵێک بەرئەنجامی ناشیرین و نەرێنی سەرهەڵدەدەن، هەموومان بینیمان کوردستان بە کۆمەڵێک تەنگەژەدا تێپەڕی، وەک شەڕی #داعش# و ئاوارەبوونی سەتان هەزار خەڵک بۆ هەرێمی کوردستان، کەمبوونەوەی داهات و خراپبوونی باری ئابووری بەهۆی بڕینی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان و دابەزینی نرخی نەوت، کە هەر یەک لەمانە بەشێوەی جۆراوجۆر کاری کردە سەر ژیانی خەڵک و بەتایبەتی لەڕووی دارایی و دەروونییەوە کاریگەری خراپیان جێهێشتووە. رۆژانە دەبینین و دەبیستین جۆرێک گرژی و تووندی لە هەڵسوکەوتی هەندێک خەڵکدا بەهۆی شەڕی داعش و تەنگەژەی ئابوورییەوە سەریان هەڵداوە، مەرجیش نییە تووندوتیژی تەنیا بریتیبێت لە کارو کردەوەی زەق، وەک دەستوەشاندن یان بەکارهێنانی چەک، بەڵکو هەندێکجار بریتییە لە گوێنەدان بە ئەرکی سەرشان، یان بێڕێزی لە پەیوەندی کۆمەڵایەتیدا، یان ڕەچاونەکردنی بەهاو نەریتی گشتی، یان بێویژدانی لە مامەڵەی کڕین و فرۆشتندا، جگە لەمانە لە هەندێک شوێن جۆرێک لە تووند و زبری بەکارمەندانی فەرمییەوە دیار بووە، یان شۆفێر لە شەقامەکاندا، یان لە تێکەڵاوی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەمانە هەموویان لێکەوتەی ئاسایین بۆ ئەو دۆخانەی کە بەسەر هەرێمی کوردستاندا هاتن، بەڵام دەبێت نەمێنن. نەورۆزە، دەبێت لەمڕۆوە دەستبکەین بە هێوربوونەوە، شەڕی بەرگری ئێمە لە بەرامبەر دڕندەیی داعشدا بەسەرکەوتن تەواوبوو، بوژانەوەی باری ئابووریش دەستیپێکرد و هەنگاو بەرەو ئاساییبوونەوە دەنێت. داوا لە دایک و باوکان دەکەم زیاتر لە جاران وریای هەڵسوکەوتی منداڵەکانیان بن، بەرامبەریان نەرم بن و لەسەر هێوری و نەرمی لە مامەڵەکردندا ڕایانبهێنن، ئاگاداری تەندروستیان بن و بۆ خوێندنەوە و وەرزش هانیان بدەن، هەروەها بەڕێوەبەرانی دەزگا فەرمییەکان باشتر کۆنترۆڵی سەرپێچییەکان بکەن. داوا دەکەم کارمەندانی دەزگاکانی ئاسایش لە وەڵامدانەوەدا نەرمتر بن، من ئەمڕۆم هەڵبژارد بۆ ئەو تێبینی و سەرنجانە، لەبەر ئەوەی جەژنە، نەورۆز جەژنێکی خۆشی کوردستانە، هەروەها وەرزی بەهار و پێکەنین و گەشانەوەی دڵ و دەروونە. ئەم ڕۆژانەی جەژنی نەورۆز، ڕۆژانی تێپەڕاندنی لاپەڕەی کۆن و هەڵدانەوەی لاپەڕەی تازەن، داواتان لێدەکەم هەموو لایەک ئاوڕ لە برایەتی و تەبایی و خۆشەویستی بدەنەوە. دەبێت هەموو لایەک هێورببنەوە، دەبێت هەموو لایەک یەکترمان خۆشبووێت، داوا لە هەمووشتان دەکەم ڕێزی سرووشت بگرن و ژینگەی کوردستان پاک ڕابگرن. لەم ڕۆژە پیرۆزەدا کە جەژن و سەری ساڵمانە، جەژنی سەرکەوتن و داگیرساندنی مەشخەڵی ئازادییە، جەژنە پیرۆزە لە ماڵباتی شەهیدان دەکەم، جەژنە پیرۆزە لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بریندارانی شەڕی داعش دەکەم، جەژنە پیرۆزە لەو خوشک و برایانە دەکەم کە هەر یەکە و بە جۆرێک بوونە قوربانی، بەتایبەتی خوشکە خاتوونە ئێزدییەکانمان، جەژنە پیرۆزە لە تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان دەکەم، پیرۆزبایی لە ژنان و ئافرەتانی کوردستان، لە مامۆستایان، لە لاوان و قوتابیان و خوێندکاران دەکەم، پیرۆزبایی لە حیزب و لایەنەکان دەکەم، پیرۆزبایی لە زانایانی ئایینی و ڕۆشنبیران دەکەم، دەبێت ئێوە پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی کوردستان سەربکەوێت و هەموو ڕۆژێکی ئێمە ببێتە خۆشی و بەهارو نەورۆز. پیرۆزبایی لە پێشمەرگە و زێرەڤانی و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی فریاکەوتن دەکەم، پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانی حکومەت و کارمەندانی کەرتی تایبەت دەکەم، پیرۆزبایی لە جووتیاران، لە کۆچەر و ڕەوەند و خەڵکی شار و لادێ دەکەم، پیرۆزبایی لە کوردستانیانی دوور لە وڵات دەکەم، هەروەها پیرۆزبایی لە پەرلەمانتاران و وەزیران و پارێزگاران و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی کوردستان دەکەم. جەژنە پیرۆزە لە یەکە یەکەی خەڵکی کوردستان و دانیشتووانە بەڕێزەکەی دەکەم، بە خاوەن ماڵ و بەوانەشەوە کە لێرە میوانن و بەشداری جەژن دەکەن، پیرۆزبایی لە ئاوارە و پەنابەران دەکەم. لەم ڕۆژەدا دووبارەی دەکەمەوە کە گرەوی ئێمە ئەوەیە کوردستان سەربکەوێت، ڕێگەی دوورمان بڕیوە و کەممان ماوە، قوربانیمان زۆر داوە و دەبێت بگەینە ڕۆژی خۆمان، ئێمە وەک چۆن بەختەوەریمان بۆ خۆمان دەوێت، بۆ خەڵکی دیکەش هەمان هیوامان هەیە، بە تایبەتی بۆ گەلی عێراقی برا، هەرێمی کوردستان برا بەشێکی ڕاستەقینەیە لە عێراق و دەستووری وڵات بڕیاری ئەمەی داوە. لەم بۆنەیەدا کە نەورۆز جەژنێکی فەرمییە لە عێراق، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەم یارمەتیدەربێت بۆ ئەوەی گەلی عێراق لە برایەتی خۆی و گەلی کوردستاندا سەربکەوێت. جەژنە پیرۆزە لە هەموو گەلی عێراق دەکەم، بە هەموو شار و شارۆچکە و لادێیەکانییەوە، جەژنە پیرۆزە لە هەموو نەتەوەی کورد و گەلانی دراوسێی گەلی کوردستان دەکەم، ئێمە چاوەڕوانی ئەم ڕۆژەین کە چەوسانەوەی گەلی کورد بەتەواوەتی بووەستێت و هەموو لایەک بە مافداری و یەکسانی و برایەتی و تەبایی بژین. پیرۆزبایی لە گەلانی ناوچەکە و هەموو ئەو گەلانە دەکەم، کە جەژنی نەورۆز دەگێڕن، دووبارە پیرۆزبایی و سڵاو لە هەموو لایەک، ماڵتان ئاوا بێت و هەر تەبا و سەرکەوتووبن. #20-03-2019#
Çakkirdinî babet: Tikaye gorranikarîyekant lem xaneyeda binûse.
Serçawe:
Parastin - Nardin
Çûnejûrewe
Rêsakanî bekarhênan
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
Peywendî
|
CSS3
|
HTML5
|
Katî afrandinî lapere: 0.047 çirke!