پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
بەختیار عەلی نامەیەکی کراوە ئاڕاستەی باوکی ڕێژوان دەکات
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
ئاە ئەی کرێکارە بێوەیی و سادە و غەمگینەکەی نیشتیمان... ئاە... وەستا عەلی، ئەی هاوڕێم، بڕۆرەوە ژوورێ و لەگەڵ فرمێسکەکانتدا دەرگا لەسەر خۆت دابخە و جارێ مەیەرە دەرێ... ئاخ وەستا عەلی. بڕۆرە ژوورێ و تا زیاتر یاریان بە ژیان و ئینسانییەتت نەکردوە، مەیەرە دەرێ... بڕۆرە ژوورێ و وایەری تەلەفونەکەت دەربهێنە و دەرگا لە کەس مەکەرەوە... وەستا عەلی... شتەکان لە تۆ گەورەترن... با لەوە زیاتر نەتکوژن... جارێک و دووجار و سێ جار کوشتن بەسە وەستا... ئەگەر بکوژی کوڕەکەت چەند کەسێک بێت، بکوژانی تۆ سەدان و هەزارانن... وەستا عەلی... بڕۆرە ژوورێ برام و بگری... چونکە هەموو ناشیرینی دونیا ئێستا لەسەر ناوی تۆ و ڕۆحی تۆ ئیشدەکات... دەرگا لە هیچ سیاسییەک و شۆڕشگێڕێکی درۆزن مەکەرەوە... گەر نەمزانیبایە برسی دەبیت، پێمدەگووتیت بڕۆ ژوورێ و خوداحافیزی لە کاشییەکانیشت بکە و ئیتر هەر دەرگا مەکەرەوە... وەستا عەلی... بڕۆ هاوڕێم و قسە لەگەڵ کەسدا مەکە. لە پیاوێکی دڵشکاو و بریندارەوە کردیانی بە ڕیکلام... گوێ لەو سیاسییانە مەگرە کە دێنە بەردەرگات و داوای لێبوردن دەکەن... هەموو درۆزنن وەستا. گوێ لەو شۆڕشگێڕانە مەگرە کە دەیانەوێت دونیا بگۆڕن و کەچی ناتوانن لە سادەیی و برینداری و سەرلێشێوانی تۆ تێبگەن، بڕۆ ژوورێ برام و دەرگاکەت بە ڕووی هەمووماندا داخە... چاوەڕێی چیمان لێدەکەیت وەستا... چاوەڕێی جوانیمان لێ دەکەیت؟... کوڕەکەتمان کوشت و خۆشتمان کرد بە خۆفرۆش وەستا گیان... ئیترچاوەڕێی چیمان لێدەکەیت... بۆ دەرگاکەت بە دەموچاوی هەمووماندا دانەخەیت و بڵێیت (ئیتر بەسە). تۆ پیاوێکی سادەی وەستا... ئەوەندە سادەیت دەتوانیت لە هەموو بکوژێک ببوریت... یارییەکە لە سادەیی تۆ گەورەترە، یارییەکە لە دڵپاکی تۆ پیسترە، یارییەکە لە جوانی تۆ ناشیرینترە، وەستا. تۆ ئەی کارێکارە سادە و پاکەکەی نیشتیمانە بریندارەکەم... تۆ فێرنەبوویت کەس لە ماڵی خۆت دەربکەیت... تۆ فێرنەبوویت بێڕێزی بەرامبەر بکوژی کوڕەکەشت بکەیت وەستا... یان بڕۆ ژوورێ و دەرگاکە لە خۆت داخە و ئیتر مەیەرە دەرێ، یان تۆش سادەوساکاری و لێبوردەیی خۆت دانێ و فێری نیفاق و درۆبە... هەموو دەیانەوێت لەسەر لەوحی ڕۆحی تۆ زاری خۆیان هەڵدەن... ئەو سیاسیانەی هەموو مێژوویان ناشیرینییەیە، دەیانەوێت لەسەر حیسابی لێبوردەیی تۆ خۆیان پاکبکەنەوە... ئەوانەی لەسەر حیسابی ناشیرنکردنی هەموو کەسێکی دی دەیانەوێت وەک شۆڕشگێر دەربکەون، پێتدەڵێن خۆفرۆشی وەستا... تۆ تەنیا پیاوێکی سادەی لێبوردەی... ناتوانیت برینی خۆت بکەیت بە ڕق... بەڵام ئیتر بەسە وەستا. هەر یەک دەیەوێت پارچەیەکت لێ بەرێت، هەریەک دەیەوێت ژانی تۆ بکات بە ئاڵایەک بۆ خۆی، هەریەک دەیەوێت لە ئینسانییەتی تۆ شتێک لە دەستکەوتی دەستبکەوێت، هەر یەک دەیەوێت برینی تۆ بکات بە دەمامکێ بۆ سەرێ خۆی... ئەو تەلەفزیۆن و کامێرا بەشان و مایکرۆفۆن بەدەستە موزەیەفانە لە بەردەرگای خۆت دەرکە، هاتوون ڕیکلام بە ژانی تۆوە بکەن، ئەو سیاسیانە دەرکە، ئێستا بۆیە بچوکن لە بەردەمتدا، چونکە لە عەرشەکانیان دەترسن وەستا. کوڕی تۆ تەنیا کوڕی تۆیە، ئەوەی لەم دونیا گەورەیەدا بۆ تۆ ماوەتەوە، ئەوەیە باوکی کوڕێکی قەشەنگ و شەهیدی، مەهێڵە کەس لێتی بدزێت... نە سەرۆک و نە جەماوەر و نە شۆڕش... زامی گەورە تەنیا زامی تۆیە وەستا. هەموومان دەربکە وەستا... هەموومان... منیش دەربکە... کە تەنها هاتووم پێتبڵێم... لە زۆرمان گەورەتری وەستا.. #بەختیار عەلی# 24-02-2011
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.063 چرکە!