پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
10%ی کچانی گەرمیان و هەولێر و ڕاپەڕین خەتەنەکراون
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بە پێی ڕاپرسییەکی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، لە #گەرمیان#، #هەولێر# و ڕاپەڕین، لە کۆی دوو هەزار و 997 کچ، 313 کەسیان خەتەنەکراون، زۆرترین حاڵەتیشیان لە ڕاپەڕین بووە. ئەمڕۆ 6ی شوبات ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینە، کە ئەم ڕۆژە بە پێی بەندەکانی 19 و 24ی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ، پەسەندکراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1989، بڕیاری لە سەر دراوە. ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، کە یەکێک لە کارەکانی نەهێشتنی خەتەنەکردنی مێینەیە، لە ساڵی 2018، ڕاپرسییەکی بە بەشداریی دوو هەزار و 997 کچ ئەنجامداوە، کە تەمەنیان لەنێوان 0-18 ساڵییدابووە و بەشێکیان ئەو کەسدانە خۆیان و و بەشەکەی دیکەیان کەسوکاریان وەڵامی پرسیاری ڕێکخراوەکەیان داوەتەوە، کە سەبارەت بە خەتەنەکردن بووە. ڕاپرسییەکە لە گەرمیان، هەولێر و ڕانیە ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا دەرکەوتووە لەو ژمارەیە 313 کچ خەتەنە کراون، کە بەم جۆرە دابەش بوون، لە گەرمیان 29 حاڵەت، لە هەولێر 120 و لە ڕانیە 164 حاڵەت هەبووە، زۆرترینیشیان تەمەنیان لەنێوان 8- 14 ساڵیی بووە. ئامارەکەی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی نیشانی دەدات، کە لە ئێستاشدا منداڵی کچ هەڕەشەی جدیی خەتەنەکردنی لەسەرە و 4. 10٪ی کچان خەتەنە کراون. شۆخ محەمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی ڕیکخراوی وادی ئەڵمانی، کە ماوەی 10 ساڵە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، زانیاریی زیاتری بۆ ڕۆژنیوز خستەڕوو و وتی: بەپێی ئەزموونە ئێمە هەمانە ئەوە ڕوون بووەتەوە کە دیاردەی خەتەنەکردن تا ئێستاش بە نهێنی بەردەوامە. ڕاشیگەیاند: هەندێک ژن لەدوای ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیریی خەتەنەکراون و بەزۆرییش ئەو کارە لە ماڵەکاندا دەکرێن. کاریگەرییەکانی خەتەنە کردن لە ڕووی تەندروستییەوە شیرین جەمال، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبوون، بەم جۆرە باسی لە زیانەکانی خەتەنەکردن کرد: زۆر جار لەکاتی ئەنجامدانی خەتەنەکردن کەرەستەی پیس بەکار دەهێندرێت، کە کەسەکە تووشی خوێنبەربوونی زۆر، گوزاز، ئیلتهابات دەکات، هەندێک جار کەسەکە لەوکاتەدا گیانی لە دەستداوە، ئەگەر کەرەستەی دیکەش بەکار هێنرابێت مەترسیی تووشبوونی ئایدزی لە سەر دروستبووە. خەتەنەکردن کاریگەریی درێژخایەنیشی هێناوەتە ئاراوە، وەک نەهێشتنی هەستەوەرەکان لەکاتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، نەزۆکیی و دواجار دورستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتیی. خەتەنە کردن لە ڕووی یاساییەوە بەگوێرەی یاسای یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2011 ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، خەتەنەکردن قەدەغەکراوە، بەندەکانی یاساکە بەم جۆرەیە: -هەر کەسێک هەوڵی ئەنجامدانی خەتەنەکردنی مێیینەیدا بە غەرامەیەک سزا دەدرێت، کە لە یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت. - هەر کەسێک کردەوەی خەتەنەکردنی مێینەی ئەنجامدا یان بەشداریی تێداکرد، ئەوا سزای بەندکردنی بۆ ماوەیەک دەیگرێتەوە، کە لە شەش مانگ کەمتر نەبێت و لە دوو ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها غەرامەکەشی لە دوو ملیۆن کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆنیش زیاتر نەبێت و دەبێت بە یەکێک لەو دقوانە سزا بدرێن. - هەر کەسێک کردەوەی خەتەنەکردنی مێینەی ناکامی ئەنجامدا یان بەشداریی تێدا کرد ئەوا سزای بەندکردنی لە ساڵێک کەمتر نەبێت و غەرامەشی لە پێنج ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 10 ملیۆن زیاتر نەبێت. - باری تاوانکارەکە توندتر دەبێت ئەگەر بکەرەکە پزیشک، دەرمانساز، مامان یان یاریدەدەرەکانیان بوو، لەسەر دادگایە فەرمان بدات کارەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ قەدەغە بکات. ئەگەر چی یاساکە هەیە، بەڵام زۆرێک لە ڕیکخراوەکان و هاوڵاتیانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە لە جێبەجێکردنیدا کەمتەرخەمیی هەیە و نەیتوانیوە ڕێگریی لە خەتەنەکردن بکات. ئایا ئاینی ئیسلام ڕێگەی داوە بە خەتەنەکردنی مێینە؟ قومریە محەمەد، سکرتێری ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی، دەربارەی دیاردەی خەتەنەکردن لە ئاینی ئیسلام، بە ڕۆژنیوزی وت: لە ئاینی ئیسلامدا بە هیچ شێوەیەک باسی خەتەنەی مێینە نەکراوە و نەبووە، بەڵکو لە پێش ئاینی ئیسلام و لە سەردەمی جاهلیەت لەناو کۆمەڵگەی عەرەبییدا ئەم دیاردەیە باو بووە، کاتێک ئایینی ئیسلام-یش هات قەدەغەی نەکرد ڕاستەخۆ و وتی 'بە پێی نەریتی خۆتان ئەوەی کە زیانی لێدەکەن با نەبێت، چونکە گەورەترین تاوانە'. دەربارەی ڕەوایەتییدان بەو دیاردەیە لە لایەن کەسایەتی ئاینی، قومریە، وتی: حەڵاڵکردنی خەتەنەکردن بەواتای تێنەگەشتن لە ئاینی ئیسلام دێت، کۆمەڵێک ئایەت هەیە کە تێگەیشتنی هەڵەی بۆ کراوە وەک فرە ژنی، کە لە کۆمەڵگەی کوردییدا هەندێک هەیە فرەژنیی بە فەرز دەزانێت لەکاتێکدا وانییە. بۆ ڕیگرییکردن لە دیاردەی خەتەنەکردنی مێینە، قومریە محەمەد، بە ئەرکی دایکان وباوکانی هۆشیار و ڕێکخراوەکانی دەزانێت، هۆشیاریی بڵاوکردنەوە، هەروەها بە ئەرکی #وەزارەتی ئەوقاف#ی دەزانێت ئەو زانا ئاینییانە بنێرێتە سەر مینبەر، کە شارەزابن و لە ناوەڕۆکی ئەو بابەتانە تێبگەن.[1] #06-02-2019#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.046 چرکە!