پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی دیموکرات هاوڕێ ئەبووبەکر ڕادەوە
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین کە ڕۆژی هەینی 25ی ژانویەی 2019 هاوڕێی بەڕێز کاک ئەبووبەکر ڕاد، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوندەیی حیزب و تێکۆشەری نەسرەوتووی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد. کاک ئەبووبەکر ڕاد، کوڕی گەورە تێکۆشەری کورد مامۆستا قازی عەلی مارەغانییە. قازی عەلی ئەو کەسەی کە هەموو ژیانی بۆ ئازادی و ڕزگاری گەلی کورد تەرخان کرد. قازی عەلی یەکێک لە هەڵسوراوان و چالاکانی کۆماری کوردستان بوو. هزری نەتەوایەتی و ڕزگاریی کورد لە ژێر دەستەیی و دژایەتی لە گەڵ خوڕافاتی ئایینی، بنەمای پەروەردەی بنەماڵەی قازیی ڕاد بوو. کاک ئەبوبەکر، لە بنەماڵە و لەژێر ڕێنوێنی و پەروەردەی ئەم گەورە پیاوەدا، فێری بیری ڕزگاری و ئازادی بوو. کاک ئەبووبەکر لە ساڵی 1334ی هەتاوی لە شاری #سەردەشت# لە دایک بوو، دەورانی سەرەتایی و مام ناوەندی لەو شارە خوێند و لە ساڵی 1351 هەتاوی بۆ درێژەدان بە خوێندن و بە مەبەستی بوون بە مامۆستا بۆ دەورەیەکی دوو ساڵەچووە دانیشسەرای پەروەردەی مامۆستایەتی لە شاری خۆیە، لە کۆتایی بەهاری 1353 هەتاوی ئەو دەورەیەی بەسەرکەوتوویی تەواو دەکا، پاش پشووی هاوینی ناوبراو دەورەیەکی 6 مانگەی نیزامی لە پادگانی سەراب دەبینێ، پاشان دەبێتە سوپاهی دانش و بۆ گوتنەوەی وانە و پەروەردەی مناڵانی کورد گەڕاوە ناوچەی سەردەشت و لە قوتابخانەکانی ئەو شارە دەستی بە کار کرد. کاک ئەبوبەکر لە هەر دوو ئەو قۆناخەدا هەم لە پادگان و هەم لە دەورانی دانیشسەرادا بە هۆی لێهاتوویی دەبێتە ئەرشەدی دانیشسەرا و ئەرشەدی گوردانەکەی. پەروەردە بوون لە داوێنی بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و گەورە بوون لە ناوچەی سەردەشت جێی تێکۆشەرانی جووڵانەوەی 46-47 و دۆستایەتی و هاودەمی دەگەڵ شەهید کاوە مارەغانی یەکێک لە قارەمانەکانی جووڵانەوەی 46-47 و لە هەموو شت گرینگتر دیتنی ڕۆژانەی جەور و جەفای حکوومەتی پەهلەوی کاک ئەبووبەکری بە ڕووحی خەباتکارێکی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان پەروەردە و گۆش دابوو، ئەو یەکێک لە هەڵسووراوە چالاکەکانی ڕێکخستنی خۆپێشاندانەکانی دژی حکوومەتی پاشایەتی و لە پاشانیش یەکێک لەو کەسانە بوو کە لە گەڵ ژومارەیەک چالاکی سیاسی دیکە ئیدارە و کۆنتڕۆڵی ئەمنیەتی شاری سەردەشتیان بەدەستەوە گرت. هاوکات دەگەڵ ئاشکرابوونی تێکۆشانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ناوبراو لە ڕێگای تێکۆشەرانی دێموکرات پێوەندیی بە ڕێبەری حیزبەوە دەگرێ. ئەو یەکێک لەو کەسانە بوو کە ڕۆڵ و نەقشی بەرچاوی لە دامەزراندن و دەست بەکاربوونی بنکە و بارەگاکانی حیزب لە شاری سەردەشت و ناوچەکانی دەوروبەر بە تایبەت ناوچەی مارەغان، هەبوو. کاک ئەبووبەکر لە هەوەڵین کۆنفڕانسی حیزبی لە شاری سەردەشت بە ئەندامی کۆمیتەی شار هەڵدەبژێردرێ و پاشانیش لە یەکەمین کۆنفڕانسی کۆمیتەی شارستان کە لە گوندی موسالان گیرا، بە ئەندامی کۆمیتەی شارستانی سەردەشت هەڵبژێردرا. کاک ئەبووبەکر لە بەهاری ساڵی 1360ی هەتاوی بە مەبەستی پەروەردە بوون بۆ ئیدارەی داهاتووی ئۆرگانەکانی حیزب لە دەورەیەکی تایبەتی پەروەردەی کادر لە خدراوێ بەشدار دەبێ، بەم جۆرە کاک ئەبوو بەرەبەرە دەبێ بە یەکێک لە کادر و سیما بەرچاو و ناسراوەکانی دێموکڕات لە ناوچەی سەردەشت. هەر ئەوە بوو کە ڕیبەریی حیزبی دێموکڕات لە پاش کۆتایی دەورەی کادرێتی لە ساڵی1360 دا بۆ ماوەیەک دەیکاتە بەرپرسی یەکێک لە گرینگترین کۆمیتە شارستانەکانی حیزب واتا #پیرانشار#، پاش ماوەیەک کارکردن لەوێ، ڕێبەریی حیزب ناوبراو ئەرکدار دەکا بە مەبەستی کردنەوەی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزب لە بەیروتی پێتەختی لوبنان و هەروەها گرتنی پێوەندی بە ڕێکخراوە فەلەستینییەکان و کوردەکانی لوبنان وەک ئەندامی هەیئەتێک بچیتە ئەو وڵاتە. هەرچەند بە هۆێ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر لوبنان و بیروت ئەو مەعمووریەتە زیاتر لە چەند مانگی نەخایاند، بەڵام هەر لەو ماوەیەدا کاک ئەبووبەکر جگە لە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی بنکەیەک بۆ نوێنەراتیی حیزب لەو وڵاتە پێوەندیی زۆر باشیشی دەگەڵ ڕێکخراوە شوڕشگێرە فەلەستینی و کوردییەکان دامەزراند. کاک ئەبوبەکر لە زۆربەی کۆنگرەکانی حیزب بەشدار بوو، لە کۆنگری شەش بە ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و کرا بە ئەندامی مەڵبەندی سپی سەنگ لە قووڵایی ناوچەی موکریان و بوو بە چقڵی چاوی کۆماری ئیسلامی. وەک ئەندامی ناوەندی سپی سەنگ کە سەرپەرستی و پێراگەیشتنی چەندین هێز و کۆمیتەی شاراستانی گەورەی دەگرتەوە، کاک ئەبوو توانایی و لێهاتویی زیاتری خۆی دەرخست. لە کۆنگری 7دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و بوو بە بەرپرسی کۆمیتەی شارستانی پیرانشار و هەتا کۆنگرەی 8 لەو ناوچەیە ئەرکی ئیدارەی کۆمیتەی شارستانی چالاکانە، بەرێوە برد. پاش ئینشعابی کۆنگرەی هەشت و لەت بوونی حیزب ناوبراو بوو بە یەکێک لە دەستەی بەرێوەبەریی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران (رێبەرایەتی شۆڕشگێر) و لە کۆنفڕانسی 4 دا بە ئەندامی ڕێبەریی حیزب ئینتخاب کرا، لە کۆنگرەکانی 9 و 10 شدا بەشدار و بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرایەوە. لەماوەیەدا کاک ئەبووبەکر زۆر بەرپرسایەتی هەستیار وەک بەرپرسی تەشکیلاتی ناوخۆ، بەرپرسی ئاموزیش، کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامیی بەڕێوە برد. ماوەیەکیش ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی حیزب بوو. ئەم پۆستە قورسترین کاری ڕۆژانەی حیزبی دەگرتەوە کە لە سێ کەس پێکهاتبوو و کاک ئەبووبەکر، یەکێک لەم سێ کەسە شایستانە بوو. لەم ئەرک و ڕاسپاردانەدا، کەسێکی وشیار، خاوەن هەڵوێست و لێبراو و ورد و کارزان و سەرکەوتوو بوو. پاشان کاک ئەبووبەکر بە هۆی توانایی و لێزانی، گوێزرایەوە بەشی پەیوەندییەکانی حیزب و ناردرایە بەغدا، بۆ درێژە و دامەزراندنی پەیوەندی دەگەڵ سەفارەت و بنکە و بنیاتە جیهانیەکان کە بنکەیان لە بەغدای پایتەختی عێراق هەبوو. هاوکات نوێنەری ئەسڵی یەکەمی حیزب بوو لە بەغدا. لەم بەشەشدا هەموو ئەرکەکانی دیکەی، سەرکەوتوو و ڕوسوور، سەفیری پاک و سادقی حیزب و گەلەکەی بوو. لە دیسامبری 1999 وەک پەنابەر هاتە وڵاتی سوید. ناوبراو لە وڵاتی سوید پاش دیتنی چەند دەورەی مامۆستایەتی وەرگرتنی بڕوانامەی پێویست وەک مامۆستای زمانی کوردی لە شاری ستۆکهۆڵم دەست بەکار بوو، لەو ماوەیەدا ناوبراو دووپەڕتووکی بە نرخی فێربوونی زمانی کوردی نووسی و چاپی کردن و دوو دانەشی لە نۆبەی چاپ دان. کاک ئەبووبەکر مرۆڤێکی تێکۆشەر، خەباتکارێکی نەسرەوتووی ڕێگای کوردایەتی، پێشمەرگەیەکی ئازا و جەسوور، ئەمین و ئەمانەتدار بوو. ئەبووبەکر ڕاد، لەو ماوەیەشدا لە دەرەوەی وڵات، قەت پشتی حیزبەکەی بەرنەدا، و هەمیشە ڕێنوێن و هاوکار و پشتگری بەرپرسان حیزب و داکۆکیکارێکی لێزان و وشیاری سیاسەتەکانی حیزبەکەمان بوو. دەگەڵ ئازارەکانی حیزبەکەی و هاورێیانی بوو. کاک ئەبووبەکر لە ساڵی 2016 وە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو و پاش بەربەرەکانییەکی ئازایانە بەداخەوە ئێوارەی ڕۆژی 25ی ژانویەی 2019دڵە پڕ لە هیواکەی بۆ ئازادیی کورد و کوردستان لە لێدان کەوت. بە کۆچی دوایی کاک ئەبووبەکر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات تێکۆشەرێکی ماندوویینەناس، حیزبی دیموکڕات ڕۆڵەیەکی بە ئەمەگ و بە هەڵوێست و، دۆستانی بەشێک لە جەستە و بنەماڵەکەی سەرپەرەستێکی بە وەجیان لە دەستدا. کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بەم بۆنەیەوە هاوخەمیی قووڵی خۆی بە بنەماڵەی بەڕێز و سەربەرزی کاک ئەبووبەکر ڕاد لە نیوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە هەموو تێکۆشەران و هاوسەنگەرانی دەیان ساڵەی ئەو خەباتکارەی ڕێگای ئازادی و، بە خەڵکی دڵسۆز و دیموکراتپەروەری سەردەشت ڕادەگەیەنێ و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ. بە دڵنیاییەوە یاد و ناوی هاوڕێی خۆشەویست ئەبووبەکر ڕاد، لە ڕیزەکانی حیزبی دیموکرات و بزووتنەوەی کورد دا، بە نەمری و بەرزی دەمێنێتەوە. روحی شاد و ڕێگای خەباتی پڕ ڕێبۆار بێ. کۆمیتەی بەرێوەبەری دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان #25-01-2019#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.047 چرکە!