پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
گوتەکانی نادیە موراد لەکاتی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
سوپاس بۆ لیژنەی نۆبڵ بۆ پێدانی ئەو شەرەفە، شەرەفێکی گەورەیە بۆ من کە ئەو خەڵاتەم لەگەڵ هاوڕێم دکتۆر مەکویگی پێدەدرێت، کە کارێکی زۆر ئاستەمی ئەنجامداوە لەپێناو پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ قوربانیانی تووندوتیژی سێکسی، بووە بە دەنگێکیش بۆ ئەو ئافرەتانەی تووندووتیژی سێکسیان بەرانبەر کراوە. من ئەمڕۆ دەمەوێت لە کانگای دڵمەوە قسە بکەم کە چۆن ژیانی من و کۆمەڵگەی ئێزدی بەهۆی جینۆسایدەوە گۆڕا، چۆن #داعش# هەوڵیدا کۆتایی بە پێکهاتەیەک لە پێکهاتەکانی ئێراق بهێنێت، لە ڕێگەی بە سەبیکردنی ئافرەتەکان و کوشتنی پیاوەکان و لەنێوبردنی مەزارگە و پەرستگەکانی. ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەتە بۆ من، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە چاکە بەسەر خراپەدا سەرکەوت، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە مرۆڤایەتی بەسەر تیرۆر سەرکەوت، ئەمڕۆ ڕۆژی سەرکەوتنی ئەو ژن و منداڵانەیە بەسەر ئەوانەی ئەو تاوانانەیان ئەنجامداوە. هیوادارم بوونم لێرە ئەمڕۆ ببێتە هۆی درووستبوونی قۆناخێکی نوێ، کە ئاشتی تێیدا یەکەمینە، لەسەر جیهان پێویستە بەشداربن لەوەی نەخشەڕێگەیەکی تازە بکێشن بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان و کەمینەکان، بەتایبەت قوربانیانی تووندووتیژی سێکسی. ژیانی منداڵیم، وەکوو منداڵێکی گوندنشین بووە، لە گوندی کۆچۆ لە باشووری #شنگال#، هیچ زانیارییەکم لەسەر شتێک نەبوو کە پێیدەڵێن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، هیچ زانیارییەکم لەسەر ناکۆکی و ململانێ و کوشتن نەبوو کە هەموو ڕۆژێک لە جیهانی ئێمە ڕوودەدات، نەمدەزانی کە مرۆڤ دەتوانێت ئەو تاوانە قێزەونە دژی بە یەکدی ئەنجامبدەن. وەکو هەر کچێکی بچووک خەونم بەوە دەبینی خوێندنی دوا ناوەندی تەواوبکەم، خەونی گەورەشم ئەوەبوو ئارایشتگەیەکم بۆ جوانکاری هەبێت لە گوندەکەمان و لەگەڵ خێزانەکەمان بژیم لە شنگال، بەڵام ئەو خەونەم بووە کابووس، شتێک ڕوویدا کە هیچ ڕۆژێک پێشبینیم نەکردبوو، کۆمەڵکوژی ڕوویدا، لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژیەش دایکم و 6 برا و دوو خوشکم لەدەستدان، هەموو خانەوادەیەکی ئێزدی هەمان چیرۆکی منی هەیە بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییەوە. بەڵێ، ژیانمان لەنێوانی شەو و ڕۆژێکدا گۆڕانکاری بەسەرداهات، بەشێوەیەک کە ئەستەم بوو قبووڵی بکەی، چۆن ئەو خانەوادە ئێزدیانە لە یەکدی دابڕان، چۆن نەسیجی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەیەتی ئاشتیخواز لەبەریەک هەڵوەشا، چۆن کۆمەڵگەیەکی تەواو کە ئاڵاهەڵگری ئاشتی پێکەوەژیانی ئاشتیانە بوو بوونە سووتەمەنی جەنگ. لە مێژووماندا ڕووبەڕووی چەندی هەڵمەتی کۆمەڵکوژی بووینەتەوە بەهۆی بیروباوەڕ و ئایینمانەوە، لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژیانە ژمارەیەکی کەم نەبێت لە ئێزدییەکان لە تورکیا ماون، لە سووریا ژمارەی ئێزدییەکان دەگەیشتە 80 هەزار کەس، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەکەیان لە 5 هەزار کەس تێپەڕناکات، ئێزدییەکان لە ئێراق ڕووبەڕووی هەمان چارەنووس بوونەتەوە، ژمارەیان زۆر کەمبووەتەوە، ئامانجی داعش سڕینەوەی ئەو ئایینە بوو، ئەو ئامانجەش بەدیدەهات ئەگەر پارێزگاریان لێنەکرابا، ئەمەش هەمان حاڵی کەمینە لاوازەکانی دیکەیە لە ئێراق و سووریا. دوای شکستی حکومەتی ئێراق و حکومەتی باشووری کوردستان لە پارێزگاریکردنیان و شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ڕزگارکردنمان لە داعش و ڕێگریکردن لەو کۆمەڵکوژیەی لە دژمان کرا، دەستەوەستان بوون لەبەرانبەر کۆمەڵکوژی کۆمەڵگەیەک بە تەواوەتی بەبێ ئەوەی هیچ بکەن، خانووەکانمان و خانەوادەکانمان و دابوونەریتمان، گەل و خەونەکانمان و کەرامەتمان هەمووی لەنێوچوو، دوای کۆمەڵکوژی هاوسۆزیەکمان لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بەدەستهێنا، زۆرێک لە وڵاتانیش دانیان بەو کۆمەڵکوژییە دانا، بەڵام ئەو کۆمەڵکوژیە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، هەڕەشەی لەنێوبردنمان بەردەوامە، حاڵی ئێزدییەکان لە بەندیخانەکانی داعش نەگۆڕاوە، هێشتا لە کەمپەکان دەرنەچوون، ئەو شوێنانەیان بوونیادنەناوەتەوە کە داعش وێرانیکردوون، تاوەکوو ئێستاش سزای ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە نەدراوە ئەوانەی سەرکردایەتی ئەو کۆمەڵکوژییەیان کردووە، هاوسۆزی زیاترمان ناوێت، دەمەوێت ئەو هاوسۆزییەتان تەرجومە بکەن بۆ کارکردن لەسەر ئەرزی واقیع. ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جیدییە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی بە قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییە، ئەگەر دەمانەوێت ئێزدییەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان لە کەمپەکان و جارێکی دیکە دڵنیاییان پێبدرێتەوە، ئەوا لەسەر کۆمەڵگەوی نێودەوڵەتی پێویستە پارێزگاری بۆ ئێزدییەکان لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان دەستەبەر بکات، بەبێ ئەو پارێزگارییە نێودەوڵەتییە هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی دیکە و گرووپێکی دیکەی تیرۆریستی ببینینەوە. پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی زیاتر بەدیاربخات بۆ دەستەبەرکردنی هەلی مافی پەنابەرێتی و کۆچبەری بۆ ئەوانەی بوونە قوربانی ئەو کۆمەڵکوژییە. ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەتە بۆ هەموو ئێراقییەکان، نەک تەنها بۆ یەکەمین ئێراقی کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێدەبەخشرێت، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە ئاهەنگی سەرکەوتن و ڕزگاکردنی خاکی ئێراقە لەدەست ڕێکخراوی داعشی تیرۆریستی، بەشێوەیەک ئێراقییەکان لە باشوورەوە بۆ باکوور یەکیانگرت و جەنگێکیان لەبری هەموو جیهان دژی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستی و تووندڕۆیە ئەنجامدا، یەکبوونی ئێراقییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و هزری داعش، بووە هێزێک بۆ هەموومان و توانیمان ئابڕی تاوانەکانیان ببەین، پێویستە یەکبین و بە ەکەوەش کاربکەین بۆ ئەوەی سزای داعش و ئەوانە بدەین کە پێشوازی و خۆشحاڵی و یارمەتی داعشیاندا بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ناوچەیەکی زۆری ئێراق بکات. پێویستە لە ئێراق شوێنێک نەهێڵدرێتەوە بۆ تیرۆر و هزری تیرۆ لەدوای داعش، پێویستە یەکدەستبین لە بوونیادنانەوەی وڵاتمان، پێویستە پشکداربین لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی ئێراق. پێویستە لەسەرمان هەموو ڕۆژێک ئەوە بەبیر خۆمان بهێنینەوە کە چۆن ڕێکخراوی داعش و هەڵگرانی ئەو بیرە لە ساڵی 2014 هێرشیانکردە سەر ئێزدییەکان، بە ئامانجی کۆتاییپێهێنانی یەکێک لە پێکهاتە ڕەسەنەکانی کۆمەڵگەای ئێراقی. داعش ئەو تاوانە و ئەو کۆمەڵکوژییەی لەبەرانبەر ئێمە ئەنجامدا، تەنیا لەبەرئەوەی ئێزدی بووین، خاوەن بڕوای دابوونەریتێکی جیاواز بووین، کە بڕوای بە کوشتن و بە سەبیکردن و عەبدکردن نەبووە. لە سەدەی 21 لە سەردەمی جیهانگیری و مافی مرۆڤ، زیاتر 6 هەزار 500 منداڵ و ژنی ئێزدی کرانە سەبایە، ڕووبەڕووی کڕین و فرۆشتن و تووندوتیژی سێکسی و دەروونی کرانەوە، سەرەڕای هاوارمان لە ساڵی 2014وە تاوەکوو ئێستا، هێشتا چارەنووسی زیاتر لە 3 هەزار منداڵ و ژنی ئێزدی نادیارە لەژێر دەستی داعش. کچان کڕین و فرۆشتنیان پێدەکرێت و بە سەبی دەکرێن و دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتە سەر، بە ئەقڵی کێدا دەچێت ویژاندی سەرکردەی 195 دەوڵەت لە جیهاندا نەجوڵابێت بۆ کارکردن بۆ ڕزگارکردنی ئەو کچانە، ئەگەر ئەمە ڕێککەوتنێکی بازرگانی یان نەوتی یانیش چەک بووایە، بە دڵنیاییەوە دەمانبینی هەوڵەکانیان دوو هێندە دەخستەگەڕ لەپێناو ڕزگارکردنیان. هەموو ڕۆژێک گوێمان لە چەندین چیرۆکی کارەساتبار دەبێت و فرمێسک لە چاوان دەهێنێت، سەتان هەزار و بگرە ملیۆنان ئافرەت و منداڵ لە جیهان ڕووبەڕووی تووندوتیژی دەبنەوە، هەموو ڕۆژێک گوێمان لە هاواری منداڵان دەبێت لە ئێراق و سووریا و یەمەن، هەموو ڕۆژێک سەدان ژن و منداڵ لە ئەفریقا و وڵاتانی دیکە دەبینین دەکوژرێن و دەکرێنە سووتەمەنی شەڕ بەبێ ئەوەی ببینین کەسێک یارمەتیان بدات یان سزای ئەوانە بدات ئەو تاوانانە لە دژیان ئەنجامدەدات. ماوەی چوار ساڵە بە دەوری ئەو جیهانەدا دەسوڕێم و دەگەڕێم، چیرۆکی خۆم و کۆمەڵگەکەم و کۆمەڵگە لاوازەکانی دیکە دەگێڕمەوە، بەبێ ئەوەی بەشێکی بچووک لە دادپەروەری بەدیبێت، بەبێ ئەوەی سزای تاوانکارانی تووندوتیژی سێکسی دژی ژنان و کچانی ئێزدی و ئەوانی دیکە بدرێت، ئەگەر دادپەروەری نەیەتەدی، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەو کۆمەڵکوژییە دژی ئێمە و دژی کۆمەڵگە لاوازەکانی دیکە دووبارە دەبێتەوە. دادپەروەری تاکە ڕێگەیە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکان، ئەگەر بمانەوێت حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی و بە سەبیکردن لەبەرانبەر ئافرەتان دووبارەنەبێتەوە، ئەوا لەسەر پێویستە سزای ئەو کەسانە بدەین کە تووندوتیژی وەکوو چەکێک بەکاردەهێنێت دژی ژنان و کچان. زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ئەو ڕێزلێنانە، بەڵام لەڕاستیدا هیچ خەڵاتێک لەو دونیایە ناتوانێت کەرامەتمان بۆ بگەڕێنێتەوە. بەبێ بەدیهاتنی دادپەروەری و سزای تاوانکاران، هیچ ڕێزلێنانێک ناتوانێت قەرەبووی لەدەستدانی کەسوکار و خۆشەویستانمان بۆ بکاتەوە، کە بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان هەبێت کوژران و بەسەبی بران، تەنیا لەبەر ئەوەی ئێزدی بوون. هیچ خەڵاتێک ناتوانێت ئەو ژیانە سادەیەمان لەنێو کەسوکار و خۆشەویستانمان بۆ بگەڕێنێتەوە، بەبێ بەدیهاتنی دادپەروەری و پارێزگاری ئەوانەی لە کۆمەڵگەکەمان ماون. لەم ڕۆژانەدا یادی 70 ساڵەی ڕێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕوونەدانی کۆمەڵکوژی و سزادانی ئەنجامدەران دەکەینەوە، کۆمەڵگەکەی من ماوەی چوار ساڵە بە بەردەوام لەژێر کۆمەڵکوژیدایە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تەنانەت ڕێگری لەو کۆمەڵکوژییەش نەکرد، بەڵکو شکستیهێناوە لە ڕاگرتنی ئەو کۆمەڵکوژیە لە دژمان دەکرێت و ڕووبەڕووکردنەوەی ئەو تاوانکارانە بە دادگا. چەندین کۆمەڵگەی لاوازی دیکە هەن لەو جیهانە کە لەبەرانبەر چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی لەنێوبردنی نەژادی و گۆڕینی ناسنامە دەبنەوە، پاراستنی ئێزدییەکان و کۆمەڵگە لاوازەکانی دیکە لە بەرپرسیاریێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانە لە بوارەی مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی کەمایەتییەکان. پاراستنی مافی ژنان و منداڵ، بەتایبەت ئافرەتان لە تووندوتیژی سێکسی لەو ناوچانەی کە ململانێ و شەڕی نێوخۆی تێدایە. شەرەفی ئەوەم پ بەخشرا لە کۆنگرەی پاریس بۆ ئاشتی بەشداریبکەم، ئەم کۆنگرەیە لە ساڵڕۆژی 100 ساڵەی کۆتاییهاتنی یەکەم جەنگی جیهانی بوو، بەڵام لەو کاتەوەی کۆتایی بە یەکەم جەنگی جیهانی هاتووە، چەند کۆمەڵکوژی و چەند شەڕ ڕوویانداوە؟ قوربانییەکانی شەڕ و کۆمەڵکوژی لە ژماردن نایێن، بەتایبەت شەڕە نێوخۆییەکان. ئێمە وەکوو جیهان ئیدانەی ئەو شەڕانە و دانمان ناوە بە کۆمەڵکوژییەکان، بەڵام شکستمانهێناوە لەوەی سنوورێک لەبەردەم دووبارەبوونەوەیان دابنێین. ڕاستە زۆر کێشە و ناکۆکی و ململانێ هەن لە جیهاندا، بەڵام دەستپێشخەری و هەوڵی زۆریش هەن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یارمەتیدانی قوربانییەکان، ئەگەر دەستپێشخەری ویلایەتی بادن ڤۆرن بێرگک و بەڕێز کریشمان و یارمەتییەکانی نەبووایە نەمدەتوانی تاوانەکانی داعش ئاشکرابکەم و قسە لەسەر ئەو تاوانە بکەم کە ڕووبەڕووی ئێزدییەکان ببووەوە، بۆیە دەڵێم سەرجەم قوربانییەکان شایەنی دابینیکردنی شوێنێکی ئارامن تاوەکوو دادپەروەریان بۆ بەدیدێت. پەروەردە و فێرکردن ڕۆڵێکی بنەڕەتی هەیە لە گەشەی کۆمەڵگە شارستانییەکاندا، کە بڕوای بە پێکەوەژیان و ئاشتی هەیە. بۆیە لەسەرمان پێویستە ئەمە لە منداڵەکانیان وەبەربهێنین، چونکە منداڵ وەکوو پەڕەیەکی سپی وایە، دەتوانین فێری ئاشتی و و لێبووردەیی و پێکەوەژیانی هاوبەشی نێوان کۆمەڵگەیەکانیان بکەین، لەبری ڕق لێبوونەوەو تائیفییەت.، هاوکات پێویستە ئافرەت کلیلی چارەسەری زۆربەی کێشەکان بێت، پێویستیشە بەشداری پیبکرێت لە پرۆسەی بوونیادنانی ئاشتی هەمیشەیی لەنێوان کۆمەڵگەکان، بە دەنگ و بەشداری ئافرەت دەتوانین گۆڕانکاری جەوهەری لەنێوان کۆمەڵگەکان و جیهان بکەین. من شانازی بە ئێزدییەکان دەکەم لەسەر ئەو هێز و ئارامییەی هەیانە، ئەگەرچی چەندین جار کۆمەڵگەکەمان کراوەتە ئامانج بۆ کۆتاییهێنان بە بوونیان، لەگەڵ ئەوەش ئێمە بەردەوامین لە خەبات لە پێناو مافی هەبوونمان، کۆمەڵگەی ئێزدی پەیوەستی ئاشتی و لێبووردەییە و پێویستە ببێتە نموونەیەک بۆ جیهان. لە کۆتاییدا دەمەوێت سوود لەو هەلە وەربگرم و دەڵێم، سوپاسی هەر کەسێک دەکەم کە پاڵپشتم بووە لە گەیاندنی پەیامەکەم هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە، سوپاس بۆ تیمەکەم، سوپاس بۆ تێربی و سێندی و عابد، کە هیچ ڕۆژێک جێینەهێشتم. سوپاس بۆ هەموو ئەو دەوڵەتانەی دانیان نا بە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان و یارمەتیان پێشکەش بە کۆمەڵگە لاوازەکان کردووە، سوپاس بۆ کەنەدا و ئوسترالیا، کەبوونەتە ئارامگەیەک بۆ قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان. سوپاس بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەو یارمەتی و ئەو دەستپێشخەریانەی کردوویانە بۆ پێکهێنانی تیمێکی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش، سوپاس بۆ فەرەنسا و سەرۆک ماکرۆن لەسەر هەڵوێستە مرۆڤایەتیەکانیان لەبەرانبەر کەیسی ئێمە. سوپاس بۆ باشووری کوردستان لەبەرانبەر یارمەتیدانی ئاوارەکان لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا، سوپاس بۆ ئەمیری کوێت و حکومەتی نەرویج بۆ دەستپێشخەریان بۆ بەستنی کۆنگرەی دووبارە بوونیادنانەوەی ئێراق. سوپاس بۆ هاوڕێم پارێزەر ئەمەل کلۆنی و تیمەکەی کە هەموو توانایەکیان خستەگەڕ بۆ سزادانی داعش، سوپاس بۆ دەوڵەتی یۆنان، کە زۆری پێشکەش بە ئاوارەکان کردووە، با یەکبگرین دژی زوڵم و پێشێلکارییەکان و بە یەکەوە دەنگمان بەرزبکەینەوە و بڵێین نا بۆ تووندوتیژی و بەڵێ بۆ ئاشتی، نا بۆ بەکرێگیراوی بەڵێ بۆ ئازادی، نا بۆ نەژداپەرستی بەڵێ بۆ مافی و مرۆڤ بۆ هەمووان، نا بۆ بەکارهێنانی ژن و منداڵ، بەڵێ بۆ دەستبەرکردنی ژیانێکی ئازاد بۆیان، نا بۆ دەربازبوونی تاوانکاران لە سزا، بەڵێ بۆ سزادانی تاوانکاران و ئەنجامدەران و بەدیهێنانی دادپەروەری. #10-12-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.016 چرکە!