پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
Formî tomarkirdinî babet
|
دەقی قسەکانی نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان
Nawy nêrer
Email
Serbas
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Pol
kelupelî serbazîyi bekarhatû le Kurdistan
Albumekan
Amar u Rapirsî
Bellgenamekan
Berheme Kurdistanîyekan
Bilawkirawekan
Dozî Jin
Enfalkirawan
Environment of Kurdistan
Galte u gep
Hemecore
Honrawe
Hoz - Tîre - Binemalle
Kare hunerîyekan
Kesayetîyekan
Kurtebas
Museums
Nawy Kurdî
Nexşekan
Part û Rêkxirawekan
Pend u îdiyom
Pertûkxane
Rêkewt u Rûdaw
Şehîdan
Şiwênekan
Şiwênewar u konîne
Vîdiyo
Wêne u pênas
Wişe u destewaje
Xiwardinî Kurdî
Yarîye Kurdewarîyekan
Zanist
Dirêjey babet:
بەڕێزان... ئێمە پێویستیمان بە پاڵەپەستۆی ژنانە، بۆ ئەوەی بتوانین لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیدا هەنگاو بنێین، پرسی ئافرەت یان تووندوتیژی پرسی کولتوورێکی کەڵەکەبووی سەدان ساڵە، حکومەت و پەرلەمانی کوردستان ناتوانن بە تەنها ئەوکارە بکەن ئەگەر لەلایەن ژنان خۆیانەوە پاڵەپەستۆیەک نەبێت، ئێمە هەموو نەرمییەکمان تێدایە بۆ ئەوەی لەژێر ئەو فشارەی ئەواندا هەنگاوی پێویست لەپێناو بەرژەوەندی یەکسانی نێرو مێدا بەدیبهێنن، لە ساڵەکانی دوو هەزاریشەوە کۆمەڵێک پرۆژەمان خستە بەردەم پەرلەمان و ئەوانیش یاسای پێویستیان بۆ پاڵپشتی لە مافی ئافرەتان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دەرکرد، کە ئێستا دامودەزگای تایبەت بە خۆیان هەیە، کە بەدواداچوون دەکات، جگە لەوە چیمان لەدەستهاتبێت بۆ پشتیوانی لە ڕێکراوەکانی ژنان و ئافرەتان کردوومانە، هێڵی گەرمی 119ی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان بە هاوکاری UNFPA لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستە، سەنتەرەکانی ڕاوێژی خێزانی بە هاوکاری ئاژانسەکانی UN کراونەتەوە، لەڕووی یاسایی و دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە ڕاوێژ و ڕێنمایی پێشکەش دەکەن. هەر بەو بۆنەیەوە سوپاسی یان کۆبیش، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکەم کە ئەمڕۆ لەو مەراسیمەدا بەشدارە لەگەڵ ئێمە، بێشک بەشداربوونی بەڕێزیان نیشانەی پشتیوانی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی لیژنەی خانمانە کە بەو ئەرکە هەڵدەستن. هەروەها ئێمە هانی ڕاگەیاندنمانداوە کە چاوپۆشی لە پرسی تووندوتیژی نەکەن و هەموو ڕووداوێکی نەرێنی و ناشرین بخەنە بەردەم ڕای گشتی، ئێمە لە هەرێمی کوردستان ڕێگەمان خۆشکردووە بۆ ئەوەی ڕەگەزی مێ لە هەموو بوارە گشتییەکانی کارگێڕی و کۆمەڵایەتی و سیاسیدا بێتە پێشەوە و ڕۆڵی خۆی ببینێت، وەک خۆتان دەبینن ئەم بەشدارییەی ژنان لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگا و شارەوانییەکاندا ڕوون و بەرچاون. سیاسەتی هەرێمی کوردستان چ وەک حکومەت و چ وەک لایەنەکانی دیکەی ناو کۆمەڵگەی کوردستان ڕۆڵێکی زێدە گرنگی گێڕاوە لەوەدا ئافرەتانی کوردستان چالاکتر و ئازاتر بکەونە بەرچاو، بە تایبەتی لە هەردوو بواری خوێندن و کارکردندا، ئەمڕۆ لە کاری دامەزراوەکانی حکومەتدا هیچ جیاوازییەک لەنێوان نێر و مێدا نییە، زۆرجار گوێمان لە هەندێک گلەیی دەبێت کە دەڵێن یاسا و ڕێنماییەکانی حکومەت بۆ پاراستنی مافی ئافرەتان بەپێی پێویست جێبەجێ ناکرێت، دەمەوێت باسی ئەو ڕەخنانەتان بۆ بکەم و نموونەیەکتان بۆ بهێنمەوە، ئەگەر کۆمەڵگەی کوردستان هێشتا ژن لە دەرەوەی دادگا مارە بکات کە باوک و برا و خزم و کەس ئەوکارە دەکەن، هەروەها مامۆستای ئایینی مارە بڕینەکە جێبەجێ دەکات یان هەندێک جاریش ئەوانەی فرەژنی دەکەن خۆیان کەسانی خوێندەوار و ڕۆشنبیرن، یان کادری ڕاگەیاندنن یان مامۆستا بن، پرسیارەکە ئەوەیە یاسا لەو مەسەلەیەدا چی بکات و چۆن ئەو هەموو خەڵکە سزا بدات. وەک دەبینن ئەمە کێشەیەکی ئاڵۆزە و کاتێکی زۆری دەوێت تاوەکو کۆمەڵگا خۆی بگۆڕێت نەک ئێمە بێین و هەموو شتێک بە زەبری یاسا و سزادان بگۆڕین، هەرچەندە یاسا و ڕێنماییەکانی حکومەت بە پێچەوانەی ڕەخنەکانی کە دەگیرێت سەرکەوتنی باشیان بەدیهێناوەو پشتی ئافرەتانیان زۆر بەهێز گرتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە دەزانین و تێدەگەین کە ڕێگەیەکی دوورودرێژمان ماوە کە دەبێت لەسەری بەردەوامبین. بەڕێزان... کێشەی کولتوور تەنیا لە ڕێگەی پەروەردەی قوتابخانەوە دەگۆڕدرێت، بە جۆرێک پڕۆگرامەکانی خوێندن بە شێوەیەک بن کە یەکسانی تێدا ڕەنگبداتەوە، هەرەوەها ڕۆشنبیری و پەروەردەی مامۆستایان گۆڕانیان بەسەردابێت، ئێمە ڕەنگە بتوانین لە ڕێگەی یاسا و سزاوە بەشێک لە کۆمەڵگە بگۆڕین، بەڵام گۆڕینی سەرەکی تەنها بە دروستکردنی بیرکردنەوەیەکی تازە لای پەروەردەی منداڵان و نەوەکانەوە جێبەجێ دەبێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیدا بە ڕاددەیەکی باش یاسای دەرکردووە و دامودەزگای تایبەتی داناوە بۆ لێپێچینەوە لەو کارانەی کە ڕوودەدەن، دادگاکان و دامودەزگاکانی پۆلیس ئەرکی سەرشانی خۆیان جێبەجێ دەکەن، بەڵام با ئەوەش ڕوون بێت کە پرسی یەکسانی تەواو لە دوو ڕەگەزدا کێشەیەکی گشتییە لە زۆر لە وڵاتانی جیهان، نەک تەنها کێشەیەکی تایبەت بە کۆمەڵگەی ئێمە بێت، با کچان و ژنان و ئافرەتانی کوردستان لە ڕاگەیاندندا دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە، با لە ئاست هەموو چەوسانەوەیەک و دیاردەیەکی دواکەوتوو ئەوان جموجۆڵ پیشان بدەن، با بزانن کەوا حکومەت ناتوانێت تەنها ئەوکارە بکات، پێشینان گوتوویانە چەپڵە بە یەک دەست لێنادرێت. ئامادەبووانی بەڕێز... خۆتان دەزانن تووندوتیژی زۆر شێوەی هەیە، کە هەر یەکەیان کاریگەری نەرێنی دروست دەکەن، هەموو ئەمانە پێویستیان بە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە هەیە، پێش ئەوەی ڕووبەڕوویان ببینەوە، هەر بەو بۆنەیەوە داوا لە ڕاگەیاندنی کوردستان دەکەم هێشتا کاراتر بن لە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی و تووندوتیژی جێندەری، پێیان دەڵێم ئەگەر لە هەموو مەسەلەیەکدا کەلێن و بوارێک هەبێت بۆ خاوی و سستی، دڵنیابن لەو مەسەلەیدا هیچ کەلەبەر و بوارێک نییە بۆ خاوی سستی یان بۆ خۆدزینەوە، ئێمە تاسەر ئێسقان لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی زوڵمداین. داوا لە مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی و گوتاربێژی مزگەوتەکان دەکەم بە چاوی سەردەمیانە سەیری بارودۆخی ژیان بکەن، کۆمەڵگەی کوردستان سەدان ساڵ پێش ئێستا بە کۆمەڵگەیەکی ڕێزگرتن لە مافی ژن ناسراوە، گەڕیدە ڕۆژئاواییەکان لەسەدەی شانزەهەمەوە چەندین کتێبیان لەبارەی کوردستانەوە نووسیوە کە باسی ئازادی ژنانی کوردستان دەکەن، مامۆستای گەورەمان ئەحمەدی خانی لە شاکارە مەزنەکەیدا (مەم و زین) باسی ئەو ئازادییەی کردووەو گوتوویەتی من ئەو چیرۆکەم بۆیە نووسی تا خەڵکانی نەناس و بیانی نەڵین کچان و کوڕانی کورد ئازاد نەبوون لە یەکسانی و گۆڕینەوەی هەستی خۆشەویستیدا، ئەحمەدی خانی دەڵێ: دا خەلق نەبێژتن کو ئەکراد بێ مەعرفەتن بێ ئەصل و بنیاد هەم ئەهلی نەزەر نبێن کوکرمانج عەشقی نەکرن ژبۆ خوە ئارمانج هەروەها لەو سەردەمەدا شێخ عەبدولسەلام بارزانی زۆر ڕێنوێنی دەرکردووە بۆ نەهێشتنی چەوساندنەوەی ژن، لەوانە نەهێشتنی فرەژنی و ڕێزگرتن لە ویستی کچ لە کاتی شوکردندا، هەروەها مەسەلەی گەورە بە بچووک، کە بەداخەوە تاوەکو ئێستاش لە هەندێک شوێن لە کۆمەڵگای ئێمە هەیەو شتێکی هەتا بڵێی ناشرینیشە. ئێمە نەوەی نوێی ئەو سەردەمە وەچەی بیر و هزری ئەو پیاوە گەورانەین و دەبێ بەدوای ئەوەدا بڕۆین نەک بیری دواکەوتوو لە شوێنانی دیکەوە بۆ وڵاتی خۆمان بهێنین و بیکەینە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەمان، ئێمە دەبێت درێژەپێدەری مێژووی خۆمان بین، پێشکەوتنەکانی دونیاش بۆخۆمان بقۆزینەوە، لەبەر ئەوەی پێشکەوتنەکانی دونیا دوای ئەزموونی تاڵی گەلان هاتووەو دەستکەوتی هاوبەشن لەنێوان مرۆڤایەتیدا، هیچ شەرم و لاساییکردنەوە نییە ئەگەر ئێمە ئەزموون لە پێشکەوتنی گەلانی دیکە لە دونیادا فێر ببین و جێبەجێیان بکەین، پێشکەوتنی تەکنیکی لەو سەردەمەدا شتێکی گەورەی پێچەوانە کردووەتەوە، کە دەبێت لێی ئاگاداربین، ئەویش ئەوەیە سەردەمی جاران کاتێک پیاوێک دەگەڕایەوە ماڵ ژن دەیپرسی دەنگوباسی دەرەوە چییە؟ بەڵام ئێستا پیاوان و ژنان وەک یەک بە بڕوای من ژنان زیاتریش لە پیاوان ئاگادارن، ئاگاداری هەموو دەنگوباسێکن، ئاگاداری هەموو وردەکارییەکیشن کە لەو کۆمەڵگەیە ڕوودەدات، چونکە کاتیان زیاترە و بەردەوام سەیری سۆشیال میدیاش دەکەن و زیاتریش ئاگادارن. لە کۆتاییدا دەڵێم ئافرەتانی کوردستان لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان چەوسانەوەو زوڵمی زۆریان چەشت، چ لەبەندیخانەکانی ڕژێمی بەعس چ لە کردەوەکانی ئەنفالی ساڵی 83ی بارزانییەکان یان ئەنفالەکانی ساڵی 1988 مەگەر تەنها مێژوو بتوانێت ئەو چیرۆکانە بۆ نەوەکانی داهاتوو بگێڕێتەوە، دوا ئەڵقەی ئەو زوڵمانەش ئەوەبوو کە ڕێکخراوی دڕندەی #داعش# لە 2014 بەرامبەر بە ئافرەتانی ئێزدی کردی، ئەمەش برینێکە لە جەستەی کۆمەڵگەی کوردستاندا وا بەئاسانی چارەسەر نابێت. لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە خاتوو بەڕێز نادیە موراد دەکەم کە وەک هێمایەک بۆ چەوسانەوەی ئافرەتانی ئێزدی بوو بە وەرگری خەڵاتی نۆبلی ئاشتی، دەستخۆشی لە هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە چالاکن لە بواری بەگژداچوونەوەی تووندوتیژی جێندەریدا، یان هاوکار و یارمەتیدەرن، سڵاو لە گیانی ئەوانەی کەبوون بە قوربانی لەو ڕێگەیەوە، سڵاو لە هەموو ئەوانەی بەردەوام لە خەباتن بۆ ئەو یەکسانییە بۆ کەمکردنەوەی کەلەبەری نێوان هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ، سوپاس بۆ ئامادەبوونی هەموو لایەکتان، ئێمە دەست لەناو دەست هەنگاو دەنێین و بەرەو پێش دەڕۆین، هیوای ڕۆژێکی خۆشتان بۆ دەخوازم. هەموو لایەکتان بەخێربێن بۆ ئەو ڕێوڕەسمە، زۆر سوپاس.. #25-11-2018#
Çakkirdinî babet: Tikaye gorranikarîyekant lem xaneyeda binûse.
Serçawe:
Parastin - Nardin
Çûnejûrewe
Rêsakanî bekarhênan
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
Peywendî
|
CSS3
|
HTML5
|
Katî afrandinî lapere: 0.172 çirke!